22/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حەسەن رۆحانی: لەدیداری سەرۆك وەزیرانی عێراقدا
سەرۆك وەزرانی عێراق دوای ئەوەی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە شاری تاران و لەگەڵ كاربەدەستانی باڵای ئێران لەبارەی چەندین پرس كۆبوویەوە.
دوێنێ سێشەممە لەشاری تاران عەبادی چاوی كەوت بە (حەسەن رۆحانی) سەرۆكی ئێران لەدیدارێكدا باسیان لەچەند پرسێكی هەنوكەی ئێستای ناوچەكە كرد و پشتیوانی خۆی بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش تاكو ڕۆژی كۆتایی دووپات كردەوە.
رۆحانی بۆ عەبادی دووپاتی كردۆتەوە كە ووڵاتەكە بەردەوام دەبێت لەهاریكاری و كۆمەك كردنی راوێژكاری و سەربازی بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.
عەبادی لەسەردانەكەی بۆ ئێران هەریەكە لەوەزیرەكانی (نەوت و بازرگانی و دەرماتە ئاویەكان و كارەبا) یاوەری دەكەن و بەیەكەم سەردانی ناوبراو ئەژمار دەكرێت بۆ ئێران لەوەتەی پۆستەكەی وەرگرتووە.