21/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گه‌یاندنی گله‌یی له‌یه‌كێتی، ده‌رباره‌ی ناردنی هاوكاریه‌كانی كۆبانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كردوه، له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه قوباد تاڵه‌بانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێ: " هه‌رچه‌نده زۆر ئاساییه گفتوگۆ له‌نێوان جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، به‌ڵام لێره‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌وا نه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه نه له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و پرسه‌و بۆ ئه‌م بابه‌ته هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك له نێوانیاندا ئه‌نجام نه‌دراوه".