21/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مام جه‌لال بۆ خامه‌نه‌ئی: نوێژمان ناوێت ده‌رمانمان ئه‌وێت
خامه‌نه‌ئی بۆ مام جه‌لال: من نوێژتان بۆ ئه‌كه‌م و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش ده‌رمانه
" 10 ده‌فته‌ری له‌یه‌ك كاتژمێردا كردوه‌ته دیاری"
به‌شی پێنجه‌م
له‌به‌شی پێنجه‌می وه‌رگێرانی وتاره‌كه‌ی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مه‌ریكی (جۆن لی ئه‌ندرسۆن) باس گه‌شتی تاله‌بانی ده‌كات بۆ ئێران هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كهتالهبانی لهگهشتهكانیاندا پاره‌یه‌كی زۆر ده‌به‌خشێته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی كهلهگهڵین ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باسی سه‌رسورمانی ئه‌مه‌ركییه‌كان ده‌كات كاتێك داوای له‌ئێران كردوه هاوكاری هه‌واڵگیری هه‌بێت له‌نێوان به‌غداد و تاران.
خه‌لیل زاد و تاله‌بانی و ئێران
كاتێك پرسیارم له زالمای خه‌لیل زاد كرد سه‌باره‌ت بهدهستپێشخهرییهكانی تاله‌بانی تایبه‌ت به‌ئێران، به‌وریاییه‌وه ووتی "ره‌نگه بێ كه‌ڵك بێت". هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێدا "ئه‌زانم په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان وه مێژویه‌كی دورو درێژیشی هه‌یه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان، بهلاَم باوه‌رم وایه كۆمێنته‌كانی ره‌ش بینن سه‌باره‌ت به‌كار و نیه‌تی ئێرانییه‌كان. وه من زۆر گومانیان لێ ده‌كه‌م وابزانم ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه چونكه باشیان ئه‌ناسێت".
دابه‌شكردنی پاره
كه‌شی ئێران زۆر سارد بوو كاتێك تاله‌بانی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی له (27ی تشیرنی دوه‌م) له‌سه‌ر پشتی فرۆكه‌یه‌كی جۆری (بوینگ 767) له‌پاریسه‌وه گه‌شتنه تاران، له‌ناو فرۆكه‌كه كۆمه‌ڵێك وه‌زیر و رۆژنامه‌نوس و وێنه‌گر هه‌بوون، له‌ساتی نیشتنه‌وه‌ی له‌تاران یه‌كێك له‌هاوكارانی تاله‌بانی هات و لاپه‌ره‌یه‌كی پێداین به‌مه‌به‌ستی ئیمزاكردنی، به‌زمانی عه‌ره‌بی چاپ كرابوو وا گومانم كرد به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه بێت یان شتێكی له‌و جۆره، بهلاَم زه‌رفێكی ئه‌ستوریی له‌گه‌ڵدا بوو و پاشان هاوكاره‌كه‌ی تاله‌بانی دوركه‌وته‌وه و له‌نێو زه‌رفه‌كه (2000 دوو هه‌زار دۆلار) هه‌بوو كاتێك فرۆكه‌كه نیشته‌وه لههاوكارهكهی تاله‌بانیم پرسی له‌هۆكاری پێدانی ئه‌و پاره‌یه پێمان؟ ووتی "ئه‌وه دیارییه‌كه لهسهرۆكهوه" سوپاسم كرد و پێم ووت ناتوانم قبوڵی بكه‌م، زه‌رفه‌كه‌م ته‌سلیم كردوه به‌روخسارییه‌وه شڵه‌ژاوی دیار بو،" هاوكارێكی كۆنی تاله‌بانی بۆی وه‌رگێرا كهئیتیكی كاری پیشه‌ی وای لێكردوه قبولی نه‌كات بهلاَم ئه‌و هاوكاره‌ی تاله‌بانی تێنه‌گه‌شت، پاشان ئه‌و هاوكاره كۆنه‌ی زه‌رفه‌كه‌ی كرده‌وه و ده‌ستی كرد بهبژاردنی پاره‌كه و بۆی ده‌ركه‌وت (5000 پێنج هه‌زار) دۆلاره، پێیی ووتم "هه‌مان ئه‌و بره‌ی پێداوم كهداوێتی بهوهزیرهكان ئه‌م پاره‌یه له‌گیرفانی خۆی ده‌دا" هه‌روه‌ها ووتی "تاله‌بانی له‌هه‌موو گه‌شته‌كانی ئه‌م پارانه ده‌كاته دیاری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی گه‌شت ئه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ی پاسه‌وانی و كادیرانی فرۆكه‌كه و فرۆكه‌وانه‌كه‌ش". دواتر هه‌موو ئه‌و پارانه‌م كۆكرده‌وه كه‌له‌كاتی ئه‌و كاتژمێره‌ی گه‌شته‌كه دابوی پێیان ده‌یكرده (100000$ سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی).
ئامۆژگاری ئێران
یۆ به‌یانی رۆژی داهاتوو تاله‌بانی له‌خه‌و هه‌ستا و سه‌ردانی گۆری (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) كرد و پاشان چاوی به مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆمار و رابه‌ری بالاَ (عه‌لی خامه‌نه‌ئی) كه‌وت. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نزیكی تاله‌بانی ئاگادارایان كردم له‌كاتی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران تاله‌بانی داوای گۆرانكای لێكردون له‌سیاسه‌تی ئێران به‌تایبه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌سه‌ر میلیشیاكانی سه‌در و گۆرینی بههاوپهیمانیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و قه‌ناعه‌ت پێكردنی هاوپه‌یمانانی وه‌ك سوریا و حه‌ماس و حیزب الله كه‌هه‌مان كار بكه‌ن. پاشان تاله‌بانی داوای له‌ئێران كرد په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان له‌عێراق و كار بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌پاراستنی نه‌خشه‌ی ئه‌منی به‌غدا، ره‌نگه ئه‌و كه‌یسه‌ی جێگه‌ی زۆرترین گفتوگۆ بوو بێت به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌ریكاوه پێشنیاری تاله‌بانی بوو بۆ ئێرانییه‌كان به‌هاوكاری هه‌واڵگیری نێوان به‌غداد و تاران هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی ئێران به‌راهێنان و ئاماده‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق. یه‌كێك له‌و عێراقیانه‌ی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاله‌بانی بوو گێرایه‌وه تاله‌بانی بهخامهنهئی ووتوه "ئێستا عێراق لهدوریانێكی مه‌ترسیداره یان بیناكردن یان روخان، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هاوكاری ئێرانه" هه‌روه‌ها ووتی "رابه‌ری بالاَ ووتی من له‌وه تێئه‌گه‌م و هه‌رچیمان پێ بكرێت هاوكاری ئه‌كه‌ین" له‌به‌رامبه‌ردا داوای كردوه كهعێراقییهكان هه‌وڵ بده‌ن كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی له‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ربگرنه‌وه و بیگرنه ده‌ستی خۆیان.
نوێژمان ناوێت
به‌رپرسان له‌ده‌سته‌ی تاله‌بانی هه‌ستیان كردبوو كهگفتوگۆكان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه ده‌چن یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كان پێی راگه‌یاندم تاله‌بانی باسی له توندوتیژی كردوه له‌عێراق عه‌لی خامه‌نه‌ئی چه‌ند جارێك ئه‌م وته‌یه‌ی دوباره كردوه‌ته‌وه " ئۆ و چه‌ند ئه‌مه قێزه‌ونه ئێمه نوێژ ئه‌كه‌ین له‌به‌ر ئێوه، داوجار تاله‌بانی قسه‌كه‌ی پێ بریوه و وتویه‌تی ئێمه پێویستمان به‌نوێژ نیه به‌ڵكو پێویستمان به‌ده‌رمانه، خامه‌نه‌ئیش وهلاَمی داواته‌وه وتویه‌تی "من نوێژتان بۆ ئه‌كه‌م و ئه‌ویش "ده‌ستی راكێشاوه بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ده‌رمانتان بۆ دابین ئه‌كات.
نه‌ژاد و تاله‌بانی
له‌كاتێكی دیكه و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ووتی "عێراق وه‌ك پاڵه‌وانێكی بریندار وایه" تاله‌بانی كه‌وه‌ستا بوو له‌ته‌نیشتییه‌وه به‌پێكه‌نینه‌وه ووتی " ته‌نها ئه‌توانین هیوا بخوازین بهچاكبونهوهی" ئاماده‌بوان كه‌وتنه پێكه‌نین. ئه‌مه‌ش یهكیَِك بوو له‌ساته تایبه‌ته‌كانی تاله‌بانی، نه‌ژاد له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ووتی "باشترین رێگه بۆ هاوكاریكردنی عێراق بریتیه له‌هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی دیموكراتی" ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له‌گه‌ڵ واقیعدا هاوكۆك نه‌یوو به‌ڵام به‌رپرسانی نزیك تاله‌بانی ئه‌مه‌یان به‌نیشانه‌یه‌ك دانا كهئێرانییهكان ئاماده‌ن بۆ هاوكاری، ئاگاداریان كردم ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئێرانییه‌كان رێك بكه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق.
شایز و تاله‌بانی
له (3ی كانونی یه‌كه‌م) كریستۆڤه‌ر شایز ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان و نوێنه‌ری ویلایه‌تی (كۆنیكتكت) زالمای خه‌لیل زاد گه‌شتنه كۆشكی تاله‌بانی له‌به‌غدا به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی، له‌پاڵ هێزه ئاساییه‌كانی پێشمه‌رگه سوپایه‌كی بچوك له‌كۆمه‌لێك ئوتومبێلی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی دیكه له‌ده‌ره‌وه وه‌ستا بوون بۆ پاسه‌وانی.
(شایز)ی ته‌مه‌ن 60 ساڵ قه‌میسێكی نیلی و پانتۆڵێكی خاكی له‌به‌ردابوو، توانی بوی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربكه‌وێت بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگرێس، یه‌كێك بوو لهلایهنگره به‌هێزه‌كانی شهر له‌دژی عێراق له (2003) وه یه‌كه‌مین دادوه‌ر بوو سه‌ردانی عێراق بكات له‌دوای روخانی سه‌دام، ئه‌م سه‌ردانه‌شی (15)هه‌مین سه‌ردان بوو وه‌ك به‌تاله‌بانی ووت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش سه‌ردانه‌كه‌ی له‌مانگی ئابی رابردوو هه‌ڵوێستی شایز به‌رامبه‌ر شهر گۆردرا بوو، یه‌كه‌مین ئه‌ندامی كۆنگرێس بوو داوای دیاریكردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی ده‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق. له (تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ) داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (دۆنالد رامسفێڵد)ی كرد.
ره‌نگه تاله‌بانی ویستبێتی دووباره ته‌ئكید لهشایز بكاته‌وه بۆ دۆرانی كۆمارییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، ووتی "كاتێك چه‌رچڵ له‌جه‌نگی جیهانی دوه‌م بردیه‌وه نه‌یتوانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان سهكهوتن به‌ده‌ست بهێنێت" قوبادی كوری تاله‌بانی ئاگاداری كردوه 3 بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وانیش عێراق و ته‌ندروستی گشتی و ئابوری.
شایز ووتی "راسته، شه‌ری عێراق نزیكه‌ی 50% رۆڵی هه‌بوو"، پاشان ده‌نگی به‌رز كرده‌وه وه‌ك وتاردان ئه‌وه‌ی پێویسته پێتانی بڵیێم ئه‌وه‌یه عێراق بریتیه له‌كه‌یسێكی گه‌وره نیوه‌ی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵم بون و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌دژم بون ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌یبینێ بریتیه له‌كوشتار و ئه‌شكه‌نجه دان. ئه‌وان پرسیار ده‌كه‌ن سودی روخان و لابردنی سه‌دام حسێن چی بوو، لهكاتێَكدا رۆژانه ده‌بینن شیعه و سونه یه‌كتر ده‌كوژن؟ ئه‌مه پرسیارێكه من وهلاَمهكهی نازانم.