21/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك كۆمار مالكی ئاگادار ده‌كاته‌وه
د.فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌رێگه‌ی نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌یتی كۆماره‌وه نوری مالكی جێگری سه‌رۆكی ئاگادار كردۆته‌وه كه له‌كاتی ده‌رچوونی بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غداو سه‌ردانیكردنی هه‌ر پارێزگایه‌ك پێویسته پێشوه‌خت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و ئاگاداریشی كردۆته‌وه له تێپه‌راندنی سنوری كاره‌كه‌ی و به‌ركارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌كردن .
هەرچەندە پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی پڕۆتۆكۆڵییهو سه‌ڵاحیات و ده‌سه‌لاتی ته‌نفیزی نییه، بەڵام به‌پێ ده‌ستووریش سه‌رۆك كۆمار سه‌ڵاحیاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه جێگره‌كانی له‌كار بخات یان بیانگۆڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ند نه‌بوو به چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه.