جۆن کێری: ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپە كوردییانە بەجێ نەگەیاندنی بەرپرسیارێتییە
20/10/2014 نوسەر: bzavpress

جۆن کێری: ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپە كوردییانە بەجێ نەگەیاندنی بەرپرسیارێتییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری رایگەیاند: "ئیدارەی كۆشكی سپی بڕیاری ھاوكاری كردنی شەڕڤانانی كوردی داوە كە لە سوریا شەڕی داعش دەكەن و بەرگری لە كۆبانێ دەكەن و ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپە كوردییانە بەجێ نەگەیاندنی بەرپرسیارێتییە."
كیری لە میانی سەردانی بۆ ئەندۆنیزیا لە جاكارتای پایتەخت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێمە لە نیگەرانییەكانی توركیا بۆ دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو گروپە ھاوپەیمانانەی پەكەكە لە سوریا تێدەگەین بەڵام كۆبانێ كە لە ژێر گەمارۆی توندی داعشدایە پێویستی بە ھاوكاری ھەیە بۆیە ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپانەی بەرگری لە كۆبانێ دەكەن لە رووی ئەخلاقییەوە راست نییە و دەبێتە ھۆی دروست بوونی بەرپرسیاریەتی.".

كێری گوتی: "گەیاندنی ھاوكاری بۆ شەڕڤانە كوردەكان لە رێگای ئاسمانەوە كاتییە و داوامان لە توركیا كردووە كە دەرگایەك بۆ كورد بكاتەوە كە بتوانێت لە عێراقەوە شت و مك رەوانەی كۆبانێ بكات."