فه‌تحوڵا گولەن: نامەیەك ئاراستەی پێشمەرگە و كوبانی دەکات
20/10/2014 نوسەر: bzavpress

فه‌تحوڵا گولەن: نامەیەك ئاراستەی پێشمەرگە و كوبانی دەکات

 سەرۆكی بزووتنەوەی گولەنییەكانە ، لە روونكردنەوەیەكدا كە تایبەتە بە دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان دەڵێت :ئیدانەی ئەو ستەمە دەكەم، كە لە لایەن رێكخراوی داعشەوە، بە خۆحەشاردان لە ژێر ناوی ئایندا ئەنجام دەدرێن. هاوكات دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو بانگەوازانەی لە هەر چوار لای جیهانەوە دەكرێن بۆ كۆتاییهێنان بە كردە دژە مرۆڤایەتییەكانی ئەم رێكخراوە.

گولەن، پێچەوانی هەڵوێستەكانی ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دەڵێت "بەبۆنەی ئەم رۆژە تاڵ و پڕ ئازارە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرجەم شەهیدانی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاكنجی توركمان و سەربازانی سەوپای عێراق دەكەم".

سەبارەت بە كوبانیش رایدەگەیەنێت، رۆژ بە رۆژ مەترسی لەسەر دانیشتوانی بێتاوانی كوبانی دروستدەبێت و كۆبانی دڵی مرۆڤ ئازار دەدات، داوا لە خوا دەكەم هەرچی زووە بە هانایی كوبانیەوە بچێت.