20/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌نده‌ن نازناوی پایته‌ختی جیابوونه‌وه‌ی پێ درا
له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ده‌ر له‌و تایبه‌تمه‌ندیان كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پێی ناسراوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره نازناوێكی جیاوازی پێده‌درێت و ده‌بێت به پایته‌ختی جیابوونه‌وه (ته‌ڵاق)ی نێوان هاوسه‌ران.
هۆكاری ئه‌و نازناوه‌ی به له‌نده‌ن دراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاساكانی به‌ریتانیا كه لایه‌نێك له ژن و مێرد (ئه‌وه‌یان كه كه‌متر ده‌وڵه‌مه‌نده ) هانده‌دات په‌نا بۆ دادگا به‌رێت بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی نێوان هاوسه‌ران به یه‌كسانی.
له‌ساڵی 2000 به‌ریتانیا یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه رێگه‌ی داوه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی خێزانه‌كاندا سه‌روه‌ت و سامان له نێوان ژن و مێردا به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت.
به‌پێی ئه‌م یاسایه زۆرێك له‌و ژنانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران كردووه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر.