19/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كه‌م لێدوانی وه‌زیری به‌رگری عێراق دژی كورد بوو
پاش ده‌ستبه‌كاربوونی به وه‌زیری به‌رگری عێراق، خالید عوبه‌یدی یه‌كه‌مین لێدوانی بڵاوكرده‌وه كه دژی كورد بوو.
تۆڕی هه‌واڵی عێراق لێدوانێكی خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق بلاوكرده‌وه كه به یه‌كه‌مین لێدوانی داده‌نرێت پاش ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیر.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، عوبه‌یدی رایگه‌یاندووه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان تیرۆرستان ته‌سلیمی عێراق بكاته‌وه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داڵده‌ی ئه‌وانه بدات كه داواكراون.
عوبه‌یدی راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێتووو هه‌رێم هاوكاری عێراق نه‌كات، ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت.
به‌هۆی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان سوننه‌و شیعه، زۆرێك له‌سه‌ركرده سونییهكان تۆمه‌تی تیرۆریان خرایه پاڵ‌و به‌شێكیان روویان له‌هه‌رێم كرد، به‌وێنه‌ی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق.
د.ع