19/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کێشەکانی سوڵطان عەبدولحەمیدی عوسمانلی
له‌م قۆناغه‌دا ململانێیه‌کی داگیرکه‌رانه دێته دی له‌سه‌ر هه‌رێمی
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ که کوردستانی باکور ده‌کات یاخود بڵێین کوردستانی بن
ده‌ستی تورکیا، زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه کورد نشینن وه‌له‌م
ناوچه‌یه‌دا هێزی کوردی هه‌یه‌و کاریگه‌ری زۆر گرنگی هه‌بوو له‌و
ململانێیه‌دا. ئه‌و ململانێیه ڕاجوێی یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕێکی
ناوخۆ له‌هه‌رێمه‌کان دا دروست بکات له‌نێوان کورد و ئه‌رمه‌ن دا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه‌یه‌ك به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان سڵطان
عبدالحمید بکه‌م که یه‌کێکه له که‌ڵه‌پیاوانی ئه‌م ئیسلامه، هه‌ر ئه‌م
پیاوه به‌ڕێزه بوو که توانی بۆ ماوه‌ی (٣٠)ساڵ خه‌لافه‌تی ئیسلامی
بهێڵێته‌وه له‌هه‌مان کاتدا سیاسه‌تێکی زۆر باشی پیاده کرد له‌ناو کورد
دا که باسێک ده‌که‌ین له‌و هێزه کوردی یه حه‌میدی یه که
له‌ناوچه‌که‌دا دروست بوو.
کاتێک که سوڵطان عبدالحمید هاته سه‌ر
ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجامی ئه‌و کوده‌تا سه‌ربازیه بوو که چاکسازان
(الإصلاحات الغربیة) ویستیان بیکه‌ن له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا له‌دژی سوڵطانێکی
وه‌ک عبدالعزیز.
سڵطان عبدالحمید یش خۆی یه‌کیک بوو له چاکسازان که
له‌و گروپه‌دا کاری ده‌کرد بۆیه به‌هاتنه سه‌رحوکمی هه‌رچی خه‌ڵکه
دیندارو ده‌ست پاکه‌که بوو دایمه‌زراند، له‌وانه مدحت پاشای کرده
سه‌رۆکی وه‌زیران که پێشتر خۆی والی به‌غدا بوو، ناسرابوو به که‌سێکی
به‌تواناو به‌هێز له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات دا "ئیداری بوو" سڵطان
عبدالحمید سه‌رله‌نوێ ده‌ستورێکی تازه‌ی نوسییه‌وه وه دیوانی مه‌بعوثانی
دروست کرد، هه‌روه‌ها دیوانی چاودێرانیش دروست کرد بۆیه له‌دوایدا
له‌یادگاری نامه‌که‌ی سڵطان عبدالحمید دا هاتووه و باس ده‌کات که دووجۆر
چاکسازان و گۆڕانکاران هه‌بوون.یه‌کێک له‌وانه ئه‌و چاکه‌خواز و بانگه‌واز
چییه موسوڵمانانه بوون که ده‌یانویست سه‌رله‌نوێ له‌ناو ئیمپراتۆریه‌تی
عوسمانلی دا دینداری و ده‌ستپاکی و خۆشه‌ویستی بۆ ئیسلام بگه‌ڕێننه‌وه.
باڵێکی تری ئیصڵاحیه‌کان بریتی بوون له ڕێکخراوه یه‌هودیه‌کان وه‌ک
ڕێکخراوی ماسۆنی و لیۆن.
ئه‌مانیش له‌ڕێگای سه‌فاره‌ته‌کانی
به‌ریطانیاوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک نفوزی خۆیان په‌یدا کردبوو به‌ناوی چاک
سازیه‌وه له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانلی دا ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌رشتیاری ئه‌م
مه‌حفه‌لانه "ڕێکخراوانه" بوو یه‌هود ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد وه
مدحت پاشا یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که سه‌ربه‌م ڕێکخراوه بوو وه
ئه‌ندامێکی چالاک بوو، بۆیه داوای ده‌ستورێکی په‌رله‌مایان ده‌کرد. سڵطان
عبدالحمیدیش ده‌یزانی له ده‌ستوری په‌رله‌مانی واته نه‌هێشتنی خه‌لافه‌تی
ئیسلامی، چونکه ده‌یزانی که ئه‌وانه گروپێکن ده‌یانه‌وێ که‌داب و
نه‌ریتی لادینی (سیکولار) بڵاوبکه‌نه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵگای عوسمانلی دا،
هه‌ر ئه‌وه‌بوو به‌ده‌ستور مدحت پاشای لابرد پاشان ده‌ڵێن به‌هۆکاری
ئه‌وه‌ش بوو که فێری مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و مودمن بوو له‌سه‌ر ئه‌لکهول.
ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و به‌ره‌به‌ره‌کانێ گه‌وره‌یه‌ی که توشی سڵطان
عبدالحمید هات فکری ماسۆنی لادینی له ئیماره‌ته‌کانی عوسمانلی دا
به‌ته‌واوه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندبوو، پشتگیرو پشتیوانانی ڕێکخراوه ماسۆنیه‌کان
له‌ژێر دروشمی ئیصڵاحی و چاکسازی و بانگه‌وازی گۆڕانیان ده‌کرد، هه‌روه‌ک
ئاماژه‌مان بۆ کرد ئه‌وانه په‌یوه‌ندیان به یه‌هودو سه‌فاره‌ت و قونسوله
ئه‌وروپیه‌کانه‌وه هه‌بوو. به‌هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی سڵطان عبدالحمید
تووشی شکستیه‌کی ئابووری زۆر گه‌وره بۆوه له‌ناو ئیمپراتۆره‌ته‌که‌ی دا
که قه‌رزی ئه‌و ده‌مه خۆی ده‌دا له (٣٠٠) ملیۆن لیره‌ی ئاڵتونی عوسمانلی
که ته‌نها قه‌رزاری وڵاتانی ده‌ره‌وه بوو، بێجگه له‌و هه‌موو کێشه
ناوخۆیی که ڕووبه‌ڕووی بووبووه‌وه.
کێشه ده‌ره‌کیه‌کانیش بریتی بوون
له‌وه‌ی له وڵاتانی بولغاریا و صربیاو مصری ئێستا خۆیان به‌ته‌واوه‌تی
له‌لاشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابڕی، له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه ئه‌م
کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوو بووبووه‌وه، وه له‌هه‌رێمه‌کانی ئه‌نادۆڵی ئاسیاوه
که ناوجه‌رگه‌ی وڵاتی عوسمانلی ده‌کات تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌تر بوو،
کێشه‌کانی ئه‌رمه‌ن و ناوچه‌کانی قه‌فقازو ڕووسیا، بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
ئه‌م کێشانه سڵطان عبدالحمید چه‌ند ستراتیژیه‌تێکی دانا که‌کاریان
له‌سه‌ر بکات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو کێشانه بوه‌ستێته‌وه.
ستراتیژیه‌ته‌کان بریتی بوون له:
یه‌که‌م: نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری، نه‌هیشتنی سه‌ربه‌خۆ کارکردن به
سه‌روه‌ت و سامانه‌وه. زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر پیاده‌کردنی داب و نه‌ریتی
ڕه‌سه‌نی ئیسلامی ده‌کرده‌وه، هه‌روه‌ها زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌وشتی
ئیسلامی ده‌کرده‌وه که ده‌بێ ئه‌و ڕه‌وشتانه زیندووبکرێنه‌وه، بۆیه
سه‌ره‌تا له خۆیه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و کۆشک و ته‌لارو باڵه‌خانه
به‌رزانه‌ی که هه‌یبوو هه‌مووی کرده موڵکی ده‌وڵه‌ت خانوویه‌کی زۆر ساده
و ساکاری بۆ خۆی دروست کرد و چووه ناوی وه وازیشی هێنا له خۆشیه‌کانی
ژیان، زۆر جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی به‌رده‌وام
وابه‌سته بن به مزگه‌وته‌وه و نوێژه‌کانیان به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت
بکه‌ن و له نوێژی جومعه‌کان دا ئاماده بن.
هه‌موو کۆشکه‌کانی سه‌رای
طۆبقاپی که له باووباپیرانیه‌وه له ئه‌سته‌نبوڵ بۆی مابۆوه‌وه کردیه
زانکۆ بۆ خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌کان و زانسته مرۆییه‌کان، ئه‌و سه‌روه‌ت
و سامان و ئاڵتونه‌ی که‌بۆی به‌جێ مابوو به‌کاری هێنا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی
خاکی عوسمانلی، هه‌روه‌ها بۆ چاکسازی ڕێگاوبان و خزمه‌ت گوزاریه‌کان،
هه‌روه‌ها باج و سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌م کرده‌وه، هه‌رکه‌س خاکێکی
زیندوو بکردایه‌ته‌وه خاکه‌که‌ی ده‌به‌خشی به‌خۆی و ماڵیاتێکی که‌می لێ
وه‌رده‌گرت ساڵانه.
به‌کورتی ده‌مه‌وێت بڵێم که سڵطان عبدالحمید ویستی ئه‌وه بوو که ئیداره‌یه‌کی به‌هێزی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت.
دووه‌م: زیندووکردنه‌وه‌ی بیری خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ناو گه‌ل و هۆزه
موسوڵمانه‌کان دا، پێشتر سوڵطانه‌کانی عوسمانلی هیچ گرنگیه‌کیان نه‌دابوو
به دامه‌زراوه‌کانی خه‌لافه‌ت ته‌نها سڵطان عبدالحمید چه‌نده‌ها زانا‌و
که‌سایه‌تی به‌رزی ئیسلامی دامه‌زراند له عه‌ره‌ب و له‌کورد.سڵطان
عبدالحمید زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نێوان گه‌ل و هۆزه‌کانی ناو
ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی ده‌کرده‌وه زۆر گرنگی دابوو به شێخانی
ته‌ریقه‌ته‌کان و صۆفیه‌کانی زۆر له‌خۆی نزیک کردبوه‌وه.
سێ یه‌م:
دانانی پیلانێک زۆر به‌هێز بۆ ڕزگارکردنی ئابووری ده‌وڵه‌تی عوسمانلی که
له ڕووی ئابووری یه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ڕووخابوو، گرنگی ته‌واوی دا به
دروست کردنی قوتابخانه‌و په‌یمانگاکان و زانکۆ له‌هه‌موو ناوچه‌کانی
ئیمپراتۆریه‌ت دا. سڵطان عبدالحمید ئیمتیازاتێکی زۆری دا به‌و کارخانانه‌ی
که له ئه‌وروپاوه هاتبوون بۆ ده‌ر‌هێنانی کانزاکانی ژێر زه‌وی وه زۆر
گرنگی ده‌دا به چاکسازی ڕێگاوبان و دروست کردنی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و
به‌ستنه‌وه‌ی خه‌تی به‌غدا به دیمه‌شقه‌وه، دیمه‌شق به حیجازه‌وه وه
دیمه‌ش به به‌رلینه‌وه.
چواره‌م: به‌هێزکردنی یه‌که سه‌ربازیه‌کان:
سڵطان عبدالحمید به‌رده‌وام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سڵطان عبدالعزیزی گرتبووه
به‌ر که گرنگی ده‌دا به سوپا له ڕووی چه‌ک و جبه‌خانه‌یانه‌وه، گرنگی
زۆری دابوو به سوپای ده‌ریاوانی.
پێنجه‌م: گرتنی ڕێگایه‌کی زۆر به حیکمه‌ت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
سیاسه‌تی "الحیاد"ی گرته به‌ر، سڵطان عبدالحمید ده‌وڵه‌ته‌که‌ی
نه‌یده‌توانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو هێزه ئه‌وروپیه بێته‌وه به‌یه‌ک
جار، بۆیه توانی ئه‌و ململانێیه بگوێزێته‌وه بۆ ناو خاکی ئه‌وروپا،
بۆیه توانی هاوپه‌یمانیه‌ک له نێوان خۆی و ئه‌ڵمانیادا دروست بکات بۆ
پشتگیری له‌خۆی، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری هه‌بوو وه که‌سایه‌تیه‌کی
ئه‌وه‌نده کارایزم بوو چه‌ند جار ویستیان ئیغتیالی بکه‌ن له ڕێگای
چه‌ته‌و مافیاکانی ئه‌رمه‌نیاو ماسۆنیه‌تی یه‌هوده‌وه هه‌ر له سه‌رده‌می
ئه‌ویشدا بۆ یه‌که‌م جار ده‌زگای ئاسایش زۆر به‌ره‌و پێش چوو. سڵطان
عبدالحمید فشاری ماسۆنیه‌تی زۆر له‌سه‌ر بوو بۆ ئه‌وه صه‌هیۆنیه‌کان
له‌هه‌موو دنیاوه کۆچ بکه‌ن بۆ فه‌له‌سطین ، بۆیه کاتێ تیۆرۆ هێرتزل
سه‌رۆکی صه‌هیۆنیه‌تی جیهان دانیشت له‌گه‌ڵ سڵطان عبدالحمید دا ویستی
سه‌ربه‌ستی بکات و ته‌ماعی پاره‌ی زۆری بداتێ به فرۆشتنی خاکی فه‌له‌سطین
بۆ یه‌هود که ئه‌گه‌ر ئه‌و خاکه بدا به یه‌هود ئه‌وه هه‌رچی قه‌رزی
ده‌وڵه‌تی عوسمانلی هه‌یه ده‌یداته‌وه واتا ویستی ڕه‌شوه بداته سڵطان،
به‌ڵام سڵطان ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌دکرده‌وه وه پێی وت: ئێوه‌ی
یه‌هودی له‌هه‌موو جیهان دا ده‌تان چه‌وسێننه‌وه وه له ئه‌وروپا له‌تاو
چه‌وساندنه‌وه ڕاده‌که‌ن، هه‌موو ده‌رگاکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی کراوه‌یه
به ڕووی ئێوه‌دا که بێنه ناوی، ئه‌گه‌ر ئه‌شتانه‌وێت خاکی فه‌له‌سطین
له‌من بکڕن ئه‌وه من ئامۆژگاریتان ده‌که‌م به‌وه‌ی که ئاگاتان له
پاره‌که‌ی خۆتان بن، چونکه ئه‌م خه‌ونه‌ی ئێوه قه‌ت نایه‌ته دی هه‌تاکو
من له‌ژیاندا بم به‌ڵام دڵنیاش بن له‌وه‌ی به مردنی من یان به داماڵینم
له ده‌سه‌ڵات ئێوه‌ی یه‌هود فه‌له‌سطین تان ده‌ست ده‌که‌وێت به بێ پاره.
هه‌ر له‌و کاته‌وه یه‌هود ویستی سوڵطان عبدالحمید له‌ناو به‌رێت بۆ
ئه‌وه‌ی فه‌له‌سطین داگیر بکه‌ن، چونکه تاکه به‌ربه‌ست ئه‌و بوو بۆیه
زۆر چالاک بوون. یه‌هودیه‌کان له ڕووخاندنی دا هه‌رچی ڕێکخراوی ماسۆنی
هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی تری ئه‌وروپادا به‌هه‌مان شێوه سه‌فاره‌ت و
قونسوڵگه‌ره‌کان که‌وتنه ته‌شهیر کردنی سوڵطان عبدالحمید وه هه‌موو
ڕۆژنامه ئه‌وروپیه‌کان هێرشێکی ڕاگه‌یاندنیان کرده سه‌رو به‌جۆره‌ها
شێوه ناووناتۆره‌ی ناشرینیان لێنا له‌و ده‌مه‌ش دا جه‌نگی کورد‌و ئه‌رمه‌ن
ده‌ستی پێ کرد و ئه‌سته‌نبوڵیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌رمه‌نه‌کان
وه‌ستایه‌وه، چونکه ئه‌وانیش دژایه‌تی سوڵطان یان ده‌کرد هه‌رچه‌نده
ئه‌م جه‌نگه هۆکاری دروست بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزه ده‌ره‌کیه‌کان،
سوڵطان عبدالحمید بیری له‌وه کرده‌وه که چۆن خه‌لافه‌تی ئیسلامی
بپارێزێت چونکه ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌وه بوو که سیمای
خه‌لافه‌تی ئیسلامی بهێڵێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشی دا یه‌هود و ماسۆنیه‌ت و
ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بره‌ویان ده‌دا به بیرۆکه‌ی لادینی (سیکۆلار)
وه له‌هه‌مان کاتدا بانگه‌شه کردن بۆ نه‌ته‌وه په‌رستی و
تایفه‌گه‌رایه‌تی له‌نێوانی موسوڵمانان دا.
سوڵطان عبدالحمید له
نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانیدا ده‌ڵێت من زۆر هه‌ڵه بووم له‌وه‌ی که زۆر
به‌خشنده بووم به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو زۆر
لێبورده بووم به‌رانبه‌ریان. هه‌رچه‌نده سوڵطان عبدالحمید خۆی پیاوێکی
زیره‌ک و دانا‌و خاوه‌ن طموحێکی زۆر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌م
ڕه‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت هه‌میشه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی بۆ ماوه‌یه‌ک له
زیندان ده‌هێشته‌وه‌و دوای ئه‌وه ئازادی ده‌کردن یاخود نه‌فی ده‌کردن وه
هه‌ر هۆکاری ئه‌وه‌ش بوو ئه‌و کوده‌تایه‌ی ماسۆنی که به‌سه‌رۆکایه‌تی
پارتی ئیتحاد و توره‌قی له‌ساڵی (١٩٠٨)دا سه‌ربکه‌وێت، کاتێکیش که ئه‌و
حیزبه نه‌ته‌وه په‌رسته هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ناوی ئازادی
ده‌ستوره‌وه (دیموکراسی) بانگه‌شه‌ی بۆ کرد‌و سه‌ره‌تای قۆناغێکی تازه بوو
له وڵاتی موسوڵمانان دا، ئه‌م پارته که پارتێکی قه‌ومی تورکی بوو
هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌کانی تری له‌ناو برد بۆ سه‌رخستنی خۆی، ده‌وڵه‌تی تووشی
جه‌نگێکی زۆر گه‌وره کرد، له‌و نێوه‌نده‌ش دا جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ڕووی
دا که موسوڵمانان هیچ ده‌ستێکیان تێیدا نه‌بوو به هۆکاری ئه‌وه زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی دار ئیسلام له‌پێش هه‌موویانه‌وه فه‌له‌سطین که‌وته‌وه ژیر
ده‌ستی داگیرکه‌ران.