18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی له سێداره درام..؟
ھەڵبەت گەیشتن بە جێیەجێکردنی یاسای ئیسلامی لە کۆمەڵگەدا وە، حوکم بە شەریعەتی خوا لە زەویدا ئامانجێکی خێرا و بە پەلە نییە.. لەبەر ئەوەی گەیشتن بە حەقیقەت و کرداریکردنی ئامادە نەکراوە مەگەر بە دوای ئەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئامادەی وەرگرتن و قبوڵکردنی ئەوی ھەبێ یان بەلایەنی کەمەوە کۆمەڵێکی گونجاو بێتە بوون و دروست ببن کە لە ژیاندا خاوەن قورسایەکی گران بن بە بەڵگەی ئەوەی کە سەرەتای تێگەیشتنی دروست لە عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامی پێویستە.. پاشان یاسا و دەستووری ئیسلامی دارێژرێ وە بۆ فەرمانڕەوایەتی یاسای ئیسلامی بە شێوەیەکی دروست لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئیسلامی پێویستمانە.. کە ئامادەبوونی ھەموو ئەمانە پێویستی بە ماوەیەکی درێژ و رەتبوونی بە چەند قۆناغێکی جیاواز ھەیە.. نکۆڵی ناکرێ پێویستی بوونی یاسای ئیسلامی لە رێگەی سەرکەوتن بەسەر حکومەتتدا پێش ئەوەی بنەمای ئیسلامی لەسەر کۆمەڵگە جێگیر کرێ پێویستی بوونێکی بێ بنەمایە.. چونکە سەرەتا خەڵکی دەبێ حەقیقەت و راست و دروستی ئیسلام بناسن پاشان داخوازی و داواکاری حکومەتی ئیسلامی بکرێ..!! ناشکرێ بۆ دروست بوونی یاسای ئیسلامی بزاوتن و جوڵەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دابنێێن.. یان خەرێکی رووداوی سیاسی ناوخۆی بین و کاتیش ھەروا بە فیڕۆ بدەین؟!! رەخنەی ئەوەم لە برایانی موسڵمان"اخوان المسلمون" ھەبوو لەسەر ئەوەی کە ئەو تاکانەی دەھاتنە ناو رێزی برایانەوە رانەھێنرابوون و پەروەردەیەکی وا نەکرابوون کە پڕاوپڕبن لە ئیسلام... پێم دەوتن ئەوانە تەواو رابھێنن و پەروەردە و پوختیان بکەن ئەو کاتە با دەستبکەن بە بانگەواز و بانگەشەکردنی ئیسلام..!! چەند جار پێیان دەوتم تەنیا ئێوە موسڵمانن..؟ پێویستە ئەوە بڵێم کە ئیسلام زۆر گەورەترە لەو کۆنفڕانسە ئیسلامیانەی دەبەسترێ چونکە ئیسلام یاسای تەواوی ژیانە و ناشیاتە بوون مەگەر لە دوای پەروەردە و دروستکردنی تاک و لە دوای پەروەردەکردنی خەڵکی خەریکی پەروەردەکردنی ئیسلامی و حوکم بە شەریعەتی خوا بن..!! ئیسلام تەنھا بیرکردنەوە نییە کە بنووسرێ و بڵاوبکرێتەوە بەبێ جێبەجێکردنی کرداری، سەرەتا پەروەردەکردن و لە کۆتایشدا یاسای ژیان و حکومەت دانان..!!
سەرچاوە: لمازا اعدمونی
سید قطب
و/ ههردی ئهنوهر