18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شتاینمایهر: ئێمه له دژی ناردنی چهكین بۆ پهكهكه
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاوكاری كردنی پەكەكەو ناردنی چەك بۆ ئەو پارتە رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت هەتا سیاسەتیان بەرامبەر توركیا نەگۆرن یارمەتیان نادەین.
ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای قسەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پارتە مەسیحییەکانی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی فیدراڵ ڤۆڵکەر کاودەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشدا پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا بێجگە لە ھێزی پێشمەرگە، ھاوکاری ئەو گروپانەیش بکات کە شەڕ له دژی داعش دەکەن. ئهوهشی ئاشكرا كر دبوو كه پرسی ھاوکاریکردنی سهربازی نابێ بەبێ ئاگاداری تورکیا بێت و ئەم ھاوکاریکردنە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکەش دەبێت.