18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمرۆ دەنگ بەوەزیرە كوردەكان دەدریت
لەدانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا وەزیرە كوردەكان ئامادەدەبنو سوێندی یاسایی دەخۆن.
سەرچاوەیەك لە پارلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیارە ئەمرۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەنگ لەسەر وەزیرە كوردەكان بدرێت و سوێندی یاسایش بخۆن بۆئەوەی دواتر لە وەزارەتەكانیاندا دەستەكاربن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەیاننامەكەدا رایگەیاندوە، بەشداریكردنی وەزیرە كوردەكان كاریگەری گەورەی ئەرێنی دەبێت لەسەر كارەكانی حكومەت و پرۆسەی سیاسی بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت.
كانیدی وەزیرەكانی:
ڕۆژ نوری شاوەیس وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق
وشیار زێباری – وەزیری دارایی
فریاد ڕەواندزی – وەزیری رۆشنبیری
دەرباز محەمەد – وەزیری كۆچ و كۆچبەران
بەیان نوری – وەزیری كاروباری ژنان
سامان عەبدوڵا سەعید – وەزیری دەوڵەت