17/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و جاره چۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وین؟
میلله‌تی كورد به‌قوره‌یش العجم ناوزه‌د ده‌كرا ئێستا به(یتاما المسلمین) ناوزه‌د ده‌كرێ
لاوازی وه‌فدو بێسه‌روبه‌ری ونه‌بوونی ستراتیژیه‌تێك له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردیش به‌شێكه له‌و نیگه‌رانیه
پسپوَری لێره مانای شاره‌زایی یه‌ك لایه‌نه نییه، ده‌بێت شاره‌زایی فره لایه‌نی هه‌بێت به‌كورتی پسپوَری ستراتیژی بێت
بتوانێت زانستی سیاسه‌تی (ترتیب الاولویات) زوَر به‌ووردی جێبه‌جی بكات و گه‌لاَڵه‌ش بكات
(428) هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌م بۆ خۆمان (بینیمان) بارگرانیه‌و فه‌وزای به‌رگریشه و هه‌م بۆ دانوستانیش
كاربكرێت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پرۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان بۆ ئه‌و قۆناغه مادام پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دواده‌خرێت
پێشه‌كیه‌كی پێویست
له‌و ده‌مه فشارێكی زۆری ئیقلیمی وده‌ولی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد به‌خواستی سوك به‌شداری حكومه‌تی عه‌بادی بكه‌ین، ئه‌و دۆخه پێویستی به‌شاره‌زاییه‌كی دیپلۆماسی تایبه‌ت هه‌یه، ره‌نگه دروشمی گوتاریمان ئه‌و گه‌ڵاله‌ی (شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌ركرده ئاینیه‌كان) هه‌تا ئه‌م ساته‌ش باشترین گوزارشت بێت له‌و هه‌قه، هه‌م بنه‌مایه‌كی لۆجیكیشه بۆ تێگه‌یاندنی میلله‌تانی تر بۆ ئه‌و كێشه‌یه، كه بریتیه له؛ یان ئه‌وه‌ته هه‌مو لایه‌ك له‌میلله‌تانی مسوڵمان تورك و عه‌ره‌ب و فارس و...كه‌س خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی تایبه‌تی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاته ئێمه‌ی كوردیش داوای ده‌وڵه‌ت و فیدراڵی و مافی چاره‌نووس ناكه‌ین، به‌ڵام تۆ بڵێی من ده‌وڵه‌تم ده‌وێ وه‌ك عه‌ره‌ب و تورك و... به‌ڵام نابێت بۆ تۆ بێت؟ ئه‌وه زولمَه، كێشه‌كه لێره سه‌رهه‌ڵده‌دا، واته ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كێشه‌ن نه‌ك كورد، هه‌م توخمی بنچینه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی كورده بۆ چاكسازی رۆژهه‌ڵاتی ناوراست، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بنه‌مایانه چاره‌سه‌ریه‌كانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- چاره‌سه‌ری وڵاتانی داگیر كه‌ر؛ له‌سه‌ره‌تای دروست بونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌ڵ كورد له‌نێوان دوو دۆخدان: یان نكۆلیان له‌بونی ئه‌و میلله‌ته مه‌زنه به‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌و نه‌خشه سیاسی و جوگرافیه‌ی كوردستان كردووه، یاخود به‌ئۆینبازانه له‌ژێر دروشمی (برایه‌تی، جیاوازی نیه، هه‌مو هاولاتیان یه‌كسانن، هتد) چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان كردووه.. بۆیه ئه‌و چارسه‌ری و گه‌ڵالانه‌ی داگیركه‌ران ته‌واو شكستی هێنا.
2- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه له‌دوای سه‌ركه‌وتن ودۆرانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و له‌ژیر فه‌رمانی ئیمپریالیزم دروست كراون، ئه‌وا پێویست به‌وه ده‌كات جارێكی تر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌ئاره‌زومه‌ندانه دروست بكه‌ینه‌وه به‌هاوبه‌شی، ئه‌گینا ئه‌زموونی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاتانه بریتی بووه له"نائارامی كوشتار‌و هێرش بۆ سه‌ر كوردستان و ئه‌نفال و كیمیایی و له‌كۆتایشدا له‌سێداره‌دانی سه‌رۆك كۆمار". ئه‌و دیمه‌نه دیسان دووباره ده‌بێته‌وه داهات و ماندووبونی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه به‌فیرۆ ده‌روات و هه‌ر له‌كاروان به‌جێ ده‌مێنن.
3- ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وڵه‌تی پێكهاتون له‌چه‌ند میلله‌ت وهه‌رێمه‌وه، پێویسته هه‌مو لایه‌ك دان به‌راستی و واقعی بهێنن، ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌ره‌تای دارشتنه‌وه به‌شێوه‌ی (دیموكراسی ته‌وافوق) پێك بێن، وه‌ك زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌دوای سه‌ركه‌وتن و یه‌كتر قه‌بوول كردن ئینجا ده‌بێته ده‌وڵه‌تی كه‌فائه‌ی نیشتمانی، ئه‌گینا وه‌ك ئه‌و 82 ساڵه‌ی رابردوو له‌گۆماوی توندوتیژی هه‌مو له‌گه‌ڵ هه‌مو نقوم ده‌بێته‌وه.
4- راسته‌وخۆ پیاده‌ی بنه‌مای هاوڵاتی بون سه‌ركه‌وتو نیه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ستونی و ده‌ستورو ناسنامه‌ی ره‌گه‌زی و سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به‌ماده‌ی دیاریكراو، واده‌كات كورد بكه‌وێته پله‌دوو، تا ئێستا زیاتر ئه‌وه كێشه بووه، واته له‌وڵاتێكی (وه‌ك عێراق) نه‌هاتووه (ناز)ی میلله‌تی كورد راگری، كه دابه‌شكراوه و به‌شێكی خراوه‌ته سه‌ر عێراق، به‌ڵكو هه‌ڵساوه به‌پێچه‌وانه‌ی (ناز)، هه‌وڵی داوه ناسنامه‌ی بكوژێنێته‌وه و ته‌عریبی كردووه، هه‌روه‌ها له‌توركیا و وڵاتانی تریش، ئیدی له‌و 90 ساڵه‌ی ئه‌زمونی كوردستان له‌رۆژهه‌لاتی ناوراست دووچاری:
أ ـ له‌و نه‌خشه گه‌وره‌یه‌ی كوردستان ئێستا بچوك بۆته‌وه بۆ نیوه.
ب ـ میلله‌تی كورد به‌قوره‌یش العجم ناوزه‌د ده‌كرا ئێستا به(یتاما المسلمین) ناوزه‌د ده‌كرێ.
ج ـ پَیشوتر خه‌ڵكی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندترینیان بون ئێستا كاریان حه‌مبالیی وهه‌ژاریه.
د ـ له‌روه‌كانی زانستی وئابوری وكۆمه‌لاَیه‌تی وده‌روونی وفه‌رهه‌نگی..دواكه‌وتوه، خه‌ریكه بڵێین داگیركاری عه‌قلی گشتیش تێك ده‌دا به‌زه‌حمه‌ت ستانده‌ر ده‌بێ، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بنه‌مای (هاوڵاتیبون) به‌چاره‌سه‌ر دابنرێت ده‌بێت به‌قۆناغی (ئاسایكردنه‌وه)تێبپه‌رێ كه‌بریتیه له‌لادان وئاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو زیانانه‌ی كه‌باسمان كردن وبنه‌مای متمانه په‌یره‌و بكرێ.
5 ـ باشترین و دادگه‌ری ترین چاره‌سه‌ر به‌پێی واقیعی ئێستا مافی چاره‌نووسی میلله‌تی كوردستان به‌ده‌ستی خۆی كه له‌ماده‌ی (1) و ماده‌ی (55) ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها بریاره‌كانی ژماره (1514) خولی(15) له(14 دیسه‌مبه‌ر 1960)، بریاری ژ (2105) خولی (20) له(1965ز)، بریاری ژ (2625) خولی (25) له(24 ئۆكتۆبه‌ر 1970)، بریاری ژ(3070) خولی (28) له(1975)، هه‌روه‌ها بریاری (3314) ساڵی (1974) كه‌له‌هه‌مان ئه‌نجومه‌ن ده‌رچووه، ئینجا پێشوتریش ئه‌و مافه له‌جامیعه‌ی ئیسلامی و له(14) خاڵه‌كه‌ی وێلسون و له‌بنه‌ماكانی شۆرشی ئۆكتۆبه‌رو شۆرشه‌كانی پێشوی ئه‌مریكی (1776) و فه‌رنسا (1789) هاتووه، میلله‌تی كورد و نیشتمانی كوردستانیش به‌روونی ده‌كه‌ویته چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌و مافه، مادام په‌یوه‌نده‌یه‌كی میژوویی و یاسایی و سیاسی له‌نێوان (كوردستان، هه‌رێم، نیشتمان) له‌گه‌ڵ (كورد، گه‌ل، نه‌ته‌وه) هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سیاسی كۆن و شۆرش و حكومه‌تی هه‌رێمی ئێستاش چاكترین به‌رجه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه، به‌وه‌ش هه‌رسێ پای یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بونێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پیشان ده‌دا. پرۆژه‌یه‌ك خواستی كوردستان و ره‌چاوی نێوده‌وله‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌و هه‌مو خواسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین كه ده‌ڵین داواكاریه‌كانتان سوك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانری حكومه‌ت دروست بكرێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی كورد دابه‌ش بكرێت وزیاتر داوای مافی پێكهاته‌و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر بكات له‌رێیی دروست كردنه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراسی وفیدرالی وته‌وافوقی راسته‌قینه ..به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پێكهێنانی وه‌فد
سه‌رچاوه‌كانی نیگه‌رانی خه‌ڵك له‌چاره‌نووسی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌ر به‌ته‌نها نیگه‌رانی له‌عه‌قلیه‌تی به‌غدا نیه، به‌ڵكو لاوازی وه‌فدو بێسه‌روبه‌ری ونه‌بوونی ستراتیژیه‌تێك له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردیش به‌شێكه له‌و نیگه‌رانیه، له‌م روانگه‌یه‌وه؛ ئه‌و جۆره پرۆژه كه‌واته ئه‌ندامیه‌تی وه‌فدی بالاَ هه‌ندی مه‌رجی خۆی هه‌یه كه‌مێكی لێ باس ده‌كه‌ین
1- جێی متمانه بێت، دور بێت له‌گه‌نده‌ڵی خوَ ویستی، كه‌سیه‌تی پته‌وی هه‌بێت مێژوویه‌كی خه‌بات و دووره سازشی هه‌بێت.
2- ته‌مه‌نی له 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت ناو‌و ناوبانگ باش و بروانامه‌ی و پێشه‌ی بالاَی مه‌رجی پێویست نییه به‌لاَم مه‌رجی كه‌مالییه (ته‌واو كاری).
3- نوێنه‌ری هه‌ر حیزبێك كه ده‌بێته ئه‌ندام ده‌بێت ده‌سه‌لاَتی ته‌واوی هه‌بێت، واچاكه له‌حیزبه بچوكه‌كان كه‌سی یه‌كه‌م بێت، له‌پارته گه‌وره‌كانیش كه‌سی یه‌كه‌م بێت ئه‌گه‌ر نه‌كرا كه‌سی نزیك له‌ناوه‌ندی بریاربێت.
4- ده‌بێت زوَر شاره‌زای زانسته‌كانی سیاسی و یاسای و مێژووی .....هتد بێت سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش خاوه‌ن ئه‌زمون بێت، پسپوَری لێره مانای شاره‌زایی یه‌ك لایه‌نه نییه، ده‌بێت شاره‌زایی فره لایه‌نی هه‌بێت به‌كورتی پسپوَری ستراتیژی بێت له‌ماناو تیۆره ستراتیژیه‌كانی روَژهه‌لاَتی ناوراست و عێراق ورد بێت، بتوانێت زانستی سیاسه‌تی (ترتیب الاولویات) زوَر به‌ووردی جێبه‌جی بكات و گه‌لاَڵه‌ش بكات.
5- له‌هه‌موو ئه‌گه‌رو باره‌كان پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌و وه‌فده خولی هه‌مه لایه‌نی خه‌ستی بوَ بكرێته‌وه تا لێزان بێت له‌كارو ئه‌ركه‌كانیان.
6- دیاری كردنی مه‌رجه‌عیه‌تی وه‌فدو وه‌زیرو ستافی كاره‌كته‌ره كورده‌كانی به‌غدا بۆ چاودێـری ورێنمایی و هه‌ماهه‌نگی، جا ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان په‌رله‌مانی یاخود ژورێكی دیاری كراوی بۆ بكرێته‌وه.
7- داواكاریه‌كانی كورد مه‌عقول بێت، (كێشه‌ی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی نه‌وت، كێشه‌ی داهات و گومرگه‌كان) له‌نگی تیانه‌بێت، هه‌م بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه، هه‌م ئه‌وانیش ده‌توانن ئاسته‌نگ بخه‌نه نێو جێبه‌جیكردنی خواسته‌كانمان، به‌نموونه (428) هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌م بۆ خۆمان (بینیمان) بارگرانیه‌و فه‌وزای به‌رگریشه و هه‌م بۆ دانوستانیش.
8- ئه‌ندامی وه‌فده‌كان خاوه‌نی ئه‌زموون و توانا و بریاری سیاسی بن، كه‌سایه‌تی نیشتمانی بن یاخود سه‌ر به‌مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان بن، شاره‌زایی یاساییان هه‌بێ. شاره‌زایی ووردی سروشتی عێراق و بنه‌ماكانی فیدرالی و سیسته‌می ته‌وافقی و ره‌هه‌نده ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن.
پۆلینی هونه‌ری خواسته‌كانی كوردستان
پۆلینه هونه‌ریه‌كانی ئه‌و خواستانه‌ی كورد هه‌مووی كوردستانی په‌تی نیه، كێشه له‌وه‌یه عێراقـێكی دیموكراسی و فیدراڵـی و شه‌راكه‌ی (ته‌وافوقی) راسته‌قینه دروست نه‌بووه، هێشتا مه‌ركه‌زیه، ئه‌وه دروست بێت خواسته‌كانی كورد له‌جیاتی 19 خاڵ بێت ره‌نگه (5) خاڵ بمێنیت بۆیه پۆڵینی هونه‌ری (A, B, C, D) پێویسته به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
A: (ده‌وڵه‌ت و ده‌ستور) دروستكردنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاستی موئه‌سه‌ساتی و سیسته‌می ته‌وافقی به‌ڤیتۆوه. سوپا له‌ژێر ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، سوپا ته‌نها ئیشی سنوور پارێزی بێت. ئه‌و هه‌نگاوانه واده‌كا ئه‌و نه‌ریته سیاسیه نه‌مێنی كه (سه‌رۆك وه‌زیران) پێده‌ر بێت وكوردیش خوازه‌ر، ئه‌وه گوزارش له‌حكومه‌تی مه‌ركه‌زی (اغلبیه‌و اقلیه) ده‌كات... ئه‌وه نه‌ریتی سه‌رده‌می حكومه‌ته مه‌ركه‌زیه‌كانی رابردوه. ده‌بێت ده‌زگای هاوبه‌ش ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكا و پێكهاتبێ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان (نه‌ك له‌ده‌ست یه‌ك كه‌س یان یه‌ك حزب یان پێكهاته بێت)
B: (حكومه‌ت و هه‌رێمه‌كان 3 پێكهاته‌كه) خواسته‌كان بخه‌ینه ژێر دروشمی (بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌تیرۆرو پارچه بوون رزگار بكه‌ین) هه‌بوونی میساقی سیاسی پێویسته وه‌كو لبنان و قوبرس و چیكوسلوڤاكیا، شان به‌شانی ده‌ستور له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته‌كان بێت، تیایدا دان به‌بوونی (3) پێكهاته بنرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه عێراقی نوێ دابرێژرێته‌وه، ئه‌و مافه‌ی ده‌درێته كورد بدرێته پێكهاته‌كانی تریش، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته‌ی (سوننه، كورد، شیعه) بێت. كاربكرێت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پرۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان بۆ ئه‌و قۆناغه مادام پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دواده‌خرێت. وه‌فدی دانوستانكاری كوردی له‌پاڵ پرۆژه كوردیه‌كه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تری عێراقی بخاته سه‌ر مێزی دانوستان كۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تێدابێ ره‌چاوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشت پێكهاته‌كانی دیكه‌ش كرابێت. ئۆتۆماتیكی ده‌بێته زه‌مانه‌تی زیاتر بۆ كوردستان.
C: (حكومه‌ت و یاسا) مافه گشتی و دیموكراسی و ده‌ستوریه‌كان و به‌موئه‌سه‌ساتی بوون... دروست كردنی (مجلسی اتحادی) به‌ڤیتۆوه هه‌ندێ خاڵی دیكه‌ی "شیعی و سوننه و كورد" هه‌یه له‌یه‌ك نزیكه وه‌كو "مافه ده‌ستووری و سێ هه‌رێمی و بودجه‌ی هه‌رێمی و ڤیتۆی هه‌رێمه‌كان." (حكومه‌تی به‌غدا و كوردستان)
D. جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێ خاڵی كه‌م له‌باره‌ی كورد ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ویش دووبه‌شه به‌شیكی په‌یوه‌ندیداره به(ئاسایكردنه‌وه)، وه‌ك بودجه‌و پرسه‌كانی پێشوو كه بریاری له‌سه‌ردراوه‌و جێبه‌جینه‌كراوه، نابێ ئه‌وانه جارێكی تر بكرێنه‌وه خواست ده‌بێ ئه‌وانه له‌پێش دانوستان جێبه‌جێ بكرێت، باقی خواسته په‌تیه‌كانی كورد زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ولی
ئێستاكه گونجاوه بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
1. زه‌مانه‌تی رێككه‌وتنه‌كان ته‌نها ده‌ستور و میساقێك به‌س نییه، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌و لایه‌كانی تریش چاو‌دێر بن، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش یه‌كێتی ئه‌وروپا و (UN)یش چاودێربن. لایه‌نی جێ به‌جێكردن نابێ ته‌نها له‌حكومه‌تی به‌غدا كورت بكرێته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئیش بكرێـت به‌سود وه‌رگرتن له‌و زه‌مینه یاساییه‌ی به‌ندی حه‌وت. 2
2. ئه‌و سێ حزبه (یه‌كێتی و پارتی و په‌كه‌كه) له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێ.
3. له‌فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌وڵبدرێت كورد وه‌كو (شعب) بناسرێت، نه‌وه‌كو به(سكان) بناسرێت. ته‌عریفی جولانه‌وه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردیش بناسرێت، پشت به‌ماده‌ی (74)ـی په‌یره‌وی ناوخۆی مجلس اقتصادی و اجتماعی.
4. به‌زه‌مانه‌تیكردنی رێككه‌وتنه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تـكردنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.