17/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داعش‌و گروپه ئیسلامیه‌كانی كوردستان
ئیسلامییه‌كانی كوردستان، رووبه‌ڕووی داعش نابنه‌وه
نازم عه‌بدولاَ: داعش خه‌واریجن
دوای دروستبوونی كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق، كه به‌ڕووداوه‌كانی موسڵ‌و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام (داعش) ده‌ستیپێكرد، نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان دروستبوو، به‌تایبه‌ت پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی دابوو.
هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان كه خۆی له سێ حزبی جیاواز ده‌بینێته‌وه، بۆچوون‌و رایان له‌سه‌ر داعش‌و ره‌فتاره‌كانی ئه‌و گروپه جیاوازبوو، به‌راده‌یه‌ك رای جیاوازی له‌ناو هه‌ندێكیاندا دروستكرد، كه هه‌ڵوێستی هه‌ندێكیان ئاماژه‌ی پشتگیریكردنی له‌داعش هه‌ڵده‌گرت.
داعش‌و ئیسلامییه‌كانی كوردستان
ئیسلامییه‌كانی كوردستان كه په‌یڕه‌وی بنه‌ما ئیسلامی‌و قورئانییه‌كان ده‌كه‌ن، خۆیان به‌جیاواز له گروپی داعش له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و گروپه‌ش هه‌مان به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و پیاده ده‌كات كه قورئان‌و سونه‌ته، له‌وباره‌وه هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بزاڤی وت (ئاینی ئیسلام ڕێگه نادات ده‌ستدرێژی بكرێته هیچ نه‌ته‌وه‌و ئاین‌و مه‌زهه‌بێك له‌ژێر ناوی ئیسلام‌و دروشمه ئیسلامیه‌كان، ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویداو گه‌وره‌بوونی داعش كه ئێستا ناویان له‌خۆیان ناوه خه‌لافه‌تی ئیسلامیی، به‌ڕاستی له ده‌ره‌نجامی دیكتاتۆریه‌ت‌و سیاسه‌تی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی‌و نه‌ژادی‌و ئایتی له‌لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر سوننه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه وایكرد سوننه‌كان پاڵ بده‌نه پاڵ هێزێكی وه‌ك داعش‌و پشتیوانی بن‌و ڕێگه خۆش ببێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌دا بگرن).
ئیسلامییه‌كان ناوێكی مێژویی له داعش ده‌نێن
به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارو سیاسه‌ته‌وه كه داعش به‌ناوی ئیسلامه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات، هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ناوێكی مێژویی له‌و گروپه ده‌نێن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نازم عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به بزاڤی وت (به‌دڵنیاییه‌وه پێناسه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و هێزو گروپانه ئه‌وه‌یه كه فیكره‌ی خه‌واریجن‌و توندوتیژن، هه‌ڵوێسته‌كانیان ناشیرینكردنی ئیسلامه، زیانی بۆ موسڵمانانی تێدایه نه‌ك قازانجی هه‌بێت).
كۆمه‌ڵی ئیسلامی جیاوازه
به‌پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رای جیاواز له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه له‌باره‌ی داعش، به‌یاننه‌كه‌ی ئه‌میری ئه‌و حزبه‌ش ئه‌و جیاوازییه‌ی به‌روونی ده‌رخست، له‌وباره‌وه نازم عه‌بدوڵڵا وتی (ڕای فه‌رمی كۆمه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركرادایه‌تی كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی فه‌رمین، وه‌ستانه دژ به‌و ته‌وژم‌و هێزه‌یه ئیتر كه‌سێك له‌ناو كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستێكی تری هه‌یه وه‌ك كه‌س ئازاده، به‌لاَم مه‌كته‌بی سیسایی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ گوزارشتی فه‌رمیه، هه‌ر بۆچوونێكی تر هه‌بێت گوزارشت له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناكات، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵ).
هاوكات شیروان شه‌مێرانی چاودێری سیاسیی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ی كوردستان له تێڕوانینیان بۆ داعش ڕایگه‌یاند (یه‌كگرتووی ئیسلامیی سیاسه‌تی ڕوون بووه، بۆ دژایه‌تی داعش وه‌ك لایه‌نه فیكرییه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی فیكری توندڕه‌وی دروست نه‌بێت، وا ده‌زانم كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه هه‌نگاوێكی باشی بڕیووه، به‌لاَم هه‌ندێ بۆماوه‌ی مێژوویی هه‌یه ده‌بێت حیساب بۆ ئه‌و ماوه مێژووییه بكرێت، مه‌سه‌له‌كه ئیسلامیه‌كان نین، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكیان وتی نێوان ئاسمان‌و زه‌وی جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ داعش، ڕاستیش ده‌كات). وتیشی (داعش ئیسلامی نین، ڕاسته موسڵمانن ئه‌و عه‌قڵیه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك ناگونجێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته توندڕه‌وه‌ی له كوردستاندا گه‌شه‌ی كردووه، وه لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانیش ڕێ خۆشكه‌ربوون له دروستبوونی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته توندڕه‌وه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه).
ئه‌و كوردانه‌ی ده‌بنه داعش، سه‌ربه ئیسلامییه‌كانن؟
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی داعشه‌وه ده‌كه‌ن، ئیسلامییه‌كان رێنمایی ده‌ده‌ن‌و له‌وباره‌شه‌وه عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به گۆڤاری بزاڤی وت (ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه ناو ڕیزه‌كانی داعش له‌هه‌ر شوێنێكی دنیابن پێموانیه سه ر به‌باڵ‌و گروپه ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بن، ئه‌وانه كۆمه‌ڵه گه‌نجێكن بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، هیچ ئه‌ندام‌و لایه‌نگرێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی تائێستا نه‌چۆته ڕیزه‌كانی داعش، ڕاسته هێزه ئیسلامیه‌كان تائێستا نه‌یانتوانیووه گه‌نجه ئیسلامیه‌كانی ولاَتی خۆیان له‌خۆبگرن، چ جای بتوانن سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ڕابكێشن، پێویسته شاره‌زایانی هزری ئیسلامی‌و بانگه‌وازی ئیسلامیی، بۆئه‌وه‌ی میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ ڕاكێشانی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و ولاَته‌دا ده‌ژین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه سه‌رگه‌ردان نه‌بن، ئه‌و بڕوا بۆ موسڵ‌و ئه‌م بڕوا بۆ فه‌للوجه، پێویسته وزه‌ی ئه‌و گه‌نجانه له هه‌رێمی كوردستان كۆبكرێته‌وه).
ئیسلامییه‌كان رووبه‌رووی داعش نابنه‌وه
ئه‌گه‌رچی ئیسلامییه‌كان دژی گروپی داعشن، به‌ڵام شه‌ڕی ئه‌و گروپه ناكه‌ن‌و تا ئێستاش نه‌چوونه‌ته به‌ره‌ی به‌رگری له‌كوردستان، بۆ پاساوی ئه‌وه‌ش، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی وتی (ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیووه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بۆ پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان، به‌لاَم هه‌مووان ده‌زانن ئێمه له‌ساڵی 2003 دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌و چه‌ك‌و جبه‌خانانه‌مان هه‌ڵه‌وه‌شاندۆته‌وه، ئێستا هێزی چه‌كدارمان نیه، نامانه‌وێ جارێكی تر هێزێكی چه‌كدار دروست بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا له‌چوار چێوه‌ی یاسایی نه‌بێت، ئه‌و یاسایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دایناوه، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌مان بدرێت به‌پێی یاسا ئێمه جاران هه‌زاران چه‌كدارمان هه‌بووه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌توانامان هه‌بووه).
ئیسلامییه‌كان ترسیان هه‌یه
ئیسلامییه‌كان ئاماده‌ن به‌رگری له‌خاكی كوردستان بكه‌ن، هۆكاری ئه‌و ئاماده‌ییه‌شیان بۆ ترس له ره‌خنه‌گرتن ده‌گێرنه‌وه، به‌وه‌ی پێیان بوترێت رۆڵیان نه‌بووه له‌پاراستنی هه‌رێم، هه‌روه‌كچۆن له‌پێشوودا ره‌خنه‌یان لێده‌گیرا كه هاتوونه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازری‌و به‌شداری راپه‌ڕینیان نه‌كردووه، له‌وباره‌وه هیوار میرزا سابیر وتی (ده‌بێت له‌م كاته‌دا ناوماڵی كوردستان درزی تێنه‌كه‌وێت هه‌ڵویستی سیاسیمان په‌رته‌وازه نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر كێشه‌كاندا، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێر ڕوویدا زه‌نگێكی مه‌ترسیه ده‌بێت حیسابی بۆ بكه‌ین).
نازم عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵیش وتی (تۆمه‌تباركردنی ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن عه‌لمانیه‌كان، ئه‌جندایه‌كی له‌پشته‌و ئایدۆلۆژییایانه تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵویسته سیاسیه‌كانی ئیسلامیه‌كان، به‌لاَم ئه‌و هێزه‌ی لای ده‌سه‌لاَتی پارتی‌و یه‌كێتی هه‌یه لای ئَێمه نین، عه‌لمانیه‌كان هه‌ر موزایه‌ده‌یه‌ك بكه‌ن بێ ناوه‌ڕۆكه، ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئێمه سوورتربێت له عه‌لمانیه‌كان، به‌لاَم ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه پارێزراوبێت، هیچ كه‌سێك نه به‌ناوی به‌عس‌و نه به‌ناوی دینه‌وه هێرش نه‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان).
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (هێزه عه‌لمانیه‌كان‌و ڕۆشنبیران‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌اندن ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه‌گری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نه‌بن، چونكه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌په‌رۆشن بۆ نه‌ته‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان‌و داڕێژه‌ری ئه‌و شۆڕش‌و خه‌باته بوون، كه له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بووه له‌و قه‌واره سیاسیه‌یه‌دا).