خودام پێ نیشان بدە !
17/10/2014 نوسەر: bzavpress

خودام پێ نیشان بدە !




زۆرجار کەباسی باوەر هێنان دەکرێت بەخودا کۆمەڵێك راست دەبنەوەو دەڵێن : دەی کەوایە خوامان پیشانبدە ! وەك ئەوەی دووشانە هەنگیان لە کلۆرەدارێکدا دۆزیبێتەوە ، هەتا ئاستێك ئەم قسە بۆشە دەکرێت جارێکیان کەسێك کەخاوەنی برانامەی دکتۆرایە بەهاورێکەمی وت : ئەگەر جنۆکە راستەو بوونی هەیە کوا پیشانیمی بدە ، لەبەشی یەکەمدا بەکورتی وەڵامی ئەم گووتەیەدەدەمەوەو لەبەشی دووەمدا بەکورتی ئەوە دەخەینەروو بۆئەوەی باوەربهێنین بەخودا پێویست بەبینین ناکات .
بەشی یەکەم : خودا نابینرێت لەدونیادا
١ – ئەم وتەیە وتەیەکی کۆنەو پێشتر فیرعەون و گەلەکەی موسا ئەم قسەیەیان کردوە ، فرعەون بەهان دەڵێت : ((وقال فرعون یهمن ابن لی صرحا لعلی ابلغ ‌ألأسباب  اسباب السموات فأطلع الی  إله موسی وإنی لأظنه کذبا)) غافر ٣٦-٣٧
هەرەها قەومەکەی موسا وتیان(( وإذ قلتم یموسی لن نٶمن لك حتی نری الله جهرة )) البقرە
وتیان ئەی موسا باوەرناکەین ئەم تەوراتە لەلایەن خواوە بۆت هاتبێت ،هەتا بەچاوی خۆمان خودا نەبینین !
٢ – بینینی خودا یەکێکە لەبەخشسە گەورەکان و بەئیمانداران دەدرێت لەبەهەشتدا ، وەك لەفەرموودەدا هاتوە ، سوهەیب دەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : ( کاتێك خەڵکی بەهەشت چونە ناو بەهەشت و خەڵکی ئاگر چونە ناو ئاگرەوەو، بانگ کەرێك بانگدەکات ،دەڵێت ئەی خەڵکی بەهەشت لەلای خوای گەورە بەڵێنێك وبەیەکگەیشتێکتان هەیە ،خوای گەورە پێی خۆشە بۆتانی بهێنێتەدی ، دەڵێن ئەوبەڵێن و زیادکردنە دەبێت چی بێت ؟ ئەوەتا خوای گەورە کێشانەی کارەکانی قورسکردین و رووی سپی کردین و خستینیە ناو بەهەشتەوە ، ئەنجا پەردە لادەرێت و تەماشای خوای گەورەدەکەن ، سوێند بە خودا ، خوداهیچ شتێکی پێ نەبەخشیون خۆشەویستربێت لەلایان لەتەماشاکردنی خوای گەورە )
٣ –  ئەم دونیایە جێگەی تاقیکردنەوەیەو خوای گەورەش بەندەکانی خۆی ئازاد کردوە کەئایە باوەردەهێنن یان باوەر ناهێنن (فن شاء فلیٶمن ومن شاء فلیکفر) الکهف –  ٢٩ جا ئەگەر بەچاوی سەر خودامان ببینیایە (سبحان الله) کێ دەبوو باوەر نەهێنێت ؟ کێ دەی توانی کوفربکات و سوکایەتی بە قوەئان و پێغەبەر بکات ؟ بێ گومان ئەوکات هەموان باوەردار دەبوون ،ئەوکاتیش دونیا وەك ئێستە نەدەبوو
٤ – زۆرشت هەیە نایبین بەپێنج هەستەوەرەکانیش هەستیان پێ ناکەین بەڵام ناوەرمان پێیان هەیە وەك ( خۆشەویستی ، هێزی راکێشانی زەوی ، ئازار ، عەقڵ ...)

بەشی دووەم : ئایە بۆباوەر هێنان بەخودا ، پێوستە کەخودا ببینین ؟
سەرەتا قسەیەکی باو هەیە کە زۆر جاردەکرێت ئەویش ئەوەیە کاتێك کەسێك باسی خودا بکات کۆمەڵێك قوت دەبنەوەو دەڵێن بەڵگەت چیە کەخودا بوونی هەیە ، لەراستیدا ئەوە بێباوەرانن دەبێت بەڵگە بۆ کوفرەکەیان بهێننەوە ، چونکە ئەم بوونەوەرە بۆخۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی درست کەرێکی زاناو باڵا دەست و حەکیمی لەپشتەوەیە .
ئێستاش باکەمێك لەزەوی بروانین
زەوی سێهەم هەسارەیە لەریزبەندی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ، (١٥٠) کیلۆمەتر دوورە لەخۆرەوە ئەم دووریە زۆر گونجاوە بۆژیان و دووریەکی مامناوەندیە ، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی گونجاو بێت بۆژیان ، نەك وەك عەتارد کە پلەی گەرمیەکەی (٤٠٠) پلەی سانتیگرادە ، کەزۆر گەرمە ، نەك وەك پلۆتۆش کەزۆر ساردە .
زەوی بەماوەی (٢٤) کاتژمێر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە کەلەئەنجامدا شەورۆژی لێدروست دەبێت ، ماوەی شەوورۆژ ماوەیەکی گونجاوە بەهەڵسان بەکارو چالاکیەکان و پشودانیش ، زەو بەبازنەییەکی تەواو بەدەوری خۆردا ناسورێتەوە لەهەندێك شوێندا لەخۆر نزیك دەبێتەووە ،لەوکاتەدا زەوی خێراییەکەی زیاد دەکات هەتا خۆر بەکێشی نەکات ، کاتێك لیی دوور دەکەوێتەوە خێراییەکەی کەم دەکاتەوە
،ئەگەر زەوی بەماوەی (٢٢) کاتژمێر بسورایەتەوە هیچی بەسەرهیچیەوە نەدەما نەمرۆڤ ونەشاخ و نەئاوو نەزەوی خۆشی هیچی نەدەما  ، بە ماوەی (٣٦٥) رۆژ بەدەوری خۆردا دەسورێتەوە ، کەدەبێتە هۆی دروست بوونی وەرزەکان ، تەماشاکە ماوەی سورانەوەکانی چەند گونجاوە بۆژیان ، لەکاتێکدا عەتارد هەردوو سوورانەوەکەی بە (٨٨) رۆژی ئێمە تەواو دەکات ئەمەش وادەکات دایم لایەکی خۆر بێت و لایەکی خۆری بەرناکەوێت ، یان ئەگەر وەك نیپتۆن بوایە ژیان چی لێ دەهات ؟ نیبتۆن بەماوەی (١٥) سەعات و چلوهەشت دەقە بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە ، واتە شەوورۆژێك پانزە سەعاتە ، بەڵام بەدەوری خۆردا بەماوەی (١٦٤) ساڵ و (٢٨٩) رۆژ خولەکەی تەواو دەکای بەرۆژی خۆمان ، دەی یەك ساڵ لە نیبتۆن ١٦٤ ساڵ و چەند مانگێکە باشە ژیان چۆن دەگوزەرا ئەگەر زەوی وابوایە !
پاشان ئەگەر سەیری دابەش بوونی گازەکان بکەین بەتەواوی هەست بەحکمەت دەکەین تیایاندا ، بۆنمونە  رێژەی (٧٨) لەسەدای گازی نایتۆجینە ، لەسەدا (٢١) ئۆکسجینە ، لەسەدا سفرو پۆینت سێ دوانە ئۆکسیدی کاربونە ، ئەوەشی دەمێنێتەوە گازەکانی ترە ، ئەگەر رێژەی ئۆکسجین زۆربووایە بەیەك ئاگری بچوك دونیا گری دەگرت ، ئەگەر کەمتربوایە لەورێژەیەی کەهەیە نەمان دەتوانی باش هەناسەبدەین ، نەمان دەتوانی بەئاسانی ئاگربکەینەوە ، دەبینین هەر تێك چونێك لەناو رێژەی گازەکاندا رووبدات ژیان تێك دەچێت ، تەماشاکە ئێستا ئەو هەموو کۆبونەوەیەدەکرێت لەجیهاندا بۆئەوەی رێگەچارەیەك بدۆزنەوە بۆرێگەگرتن لەزیاد بوونی دۆم ئۆکسیدی کاربۆن و گازەزیان بەزشەکان ، هەتاهەرەشە هەیە لەسەر تەبەقەی ئۆزۆن کە لەتیشکە زیان بەخشەکانی خۆر دەمانپارێزێت .
ئەگەر سەیری پەستانی هەوابکەین کە (١کگم بۆ ١سم‌ دووجا ) ئەگەر کەمتربوایە ئەوا هەموو شلەکانی لەشمان دەهاتەدەرەوە ، ئەگەر هەوای دەورمان نەبوایە گوێمان لەهیچ نەدەبوو نەیزەکەکان بەئاسانی دەگەشتنە سەرزەوی ، یەك دلۆپ باران نەدەباری ، زۆربەی داروو گوڵەکان لەپیتاندن بێبەش دەبوون،باڵندەکان نەیاندەتوانی بفرن ، هیچ داهاێنانێك رووی نەەدا ، نەتەیارە دەفری و نەتەلەفۆن کاری دەکردو نەئینتەرنێت و بەکورتی نەماندەتوانی شەپۆلەکان رەوانەی شوێنێکی تربکەیەن ، ئەمە لەئەگەری ژیانی مرۆڤیشدا ،کەمرۆڤیش نەیدەتوانی ژیان بکات .
سەبارەت بەمرۆڤیش کەمێك لێی دەدوێین ، لە لەشی یەك مرۆڤدا (١٠ ملیۆن ملیارخانە )هەیە ،ئەگەر کەسێك بیەوێت هەموو خانەکان بژمێرێت ، ئەوا دەبێت لەهەمووسانیەیەکدا ختانەیەك بژمێرێت بەبێ وەستان ، پێویستی بە (٣٣٣،٣٣٣،٣٣٣) سێ سەدوو سی وسێ ملیۆن و سێ سەدوو سی وسێ هەزاروو سێ سەدوو سی و سێ ساڵی دەوێت !
خانەکانی لەشی مرۆڤ لەماوەی دووساڵ ونۆ مانگدا دەمرن و خانەی نوێ دروست دەبن لەشوێنیاندا ، بەڵام دەمارە خانەکان نامرن و وەك خانەکانی تر نین ، ئەگەر ئەوانیش بردنایە دەبوو هەر شەش مانگ جارێك لەسفروە فێربووینایەتەوە ، ئەوکات دەبوو هەرخەریکی فێربوونی شتەسەرەتاییەکان بووینایە ، زانا (فون ئیکو نومو)ژمارەی دەمارە خانەکانی بە (١٤) ملیار خانە داناوە .
سەبارەت بە چاوی ئینسان کەزۆر سەرسورهێنەرە کەمێك باسی دەکەین ، چاو وەك دوور
بینێك وایە بەڵام دووربینێکی سەرسورهێنەری ئۆتۆماتیکی ، کاتێك رووناکی کەم بێت چاو زیاتر دەکرێتەوە ، ئەگەر رووناکی زۆر بوو کەم دەکرێتەوە ، لەکاتی خەویشدا دادەخرێت ، لەهەر چاوێکدا (١٤٠) ملیۆن خانەی درێژکۆلە هەیە ، (٧) ملیۆن خانەی خرۆکەیی هەیە ، واتە (١٤٧) ملیۆن خانەی تێدایە تەنیا بۆئەوەی کەشت وەرگرێت و وێنەبگرێ و بیگەیەنێتە مێشك .
دەی کێ نکوڵی لەم هەموو بەڵگەیەدەکات ، مەگەر کەسێك عەقڵی خۆی پشتگوێ بخات و حسابی بۆنەکات ، سەیر نەبێت بەلاتانەوە ، فەیلەسوفی ئەڵمانی (نیتچە) دەڵێت : بەهۆی عەقڵەوە ناتوانێن درکی حەقیقەتی بوون بکەین ، هەروەها دەڵێت : زەواهیرەکان ناتوانن بمانگەیەنن بەحقیەتی بوون ، سبنسەریش دەڵێت : عەقڵ کوت دەهێنێت لە گەیشتن بەحەقیقەتی بوون ، بۆیە دەبینین هەندێك لە بێباوەران ئەم هەموو کارە سەرسورهێنەرە دەدەنەپاڵ رێکەوت !
زانای سویسری (یوجین جای) دەڵێت : ئەگەری دروست بوونی یەك گەردی پرۆتینی بەرێکەوت  (١ بۆ ١٠ کە ١٦٠ جار لەخۆی بدرێت) ئەوەندەیە ، ئەوکاتەی پێوستیەتی بریتیەلە  (١٠ کە ٢٤٣ جار لەخۆی بدرێت) ساڵی دەوێت ، ئەوە بۆیەك گەرد ئەی بۆئەم گەدوونە دەڵێن چی ؟
هەندێکی تریان دەڵێن مادە ئەزەلییەو پێویستی بەدرووستکەر نیە خۆی هەرهەبووە بابزانین وایە ؟
١ – بۆهەرشتێکی ئەزەلی لەسیفەتە زاتیەکانی ئەوەیە کە قابیلیەتی گۆرانی نیە ، بەڵام مادە دەگۆرێت و هەندێك سیەتی ون دەکات و سیفەتی تری بۆدرسست دەبێت ئەوەش نەگونجاوە .
٢ – مادە بەبێ جوڵە نابێت ، باشە مادە لە پرۆتۆن و نیورۆن پێك هاتوە لەگەڵ سونەوەی ئەلیکترۆن بەدەوریدا ، ئەگەر ئێمە بپسن کەی و لەکوێوە ئەوئەلیکترۆنە دەستی کرد بەسورانەوە ، دەڵێن چی ؟ خۆنابێ بڵێین لەهەموو بەشەکانی ناوکی مادەکەوە دەستی بەسورانەوە کردوە دەبێت خاڵێك هەبێت لەسەرەتاوە دەستی پێکردبێت ، دەی ئەوەش ئەوەدەگەیەنێت کەدرستکراوەو ئەزەلی نیە.
٣ -   ئەگەر کەسێکیش بڵێت یەکەمجار مادە جوڵەی نەبوو دوایی بۆی درووست بوو،  ئەوکات دەپرسین چۆن بۆی دروست بوو ؟ خۆ ناش گونجێت بڵێین خۆی بۆخۆی دروست کرد ، کەواتە لەدەرەوە پێی دراوە ئەوکاتیش دەبێت دان بەدروستکەرێکدا بهێنن .
٤ – زانایان دەڵێن بەپێی یاسای ینامیکای دووەمی گەرمی ناگونجێت گەردوون ئەزەلی بێت ،چونکە بەردەوام گەرمی لەتەنەگەرمەکانەوە دەروات بۆ تەنە ساردەکان ، بەپێجەوانەشەوە بەپاڵنەرێکی خودی روونادات ، بۆیەرۆژێك دێت هەموو تەنەکان گەرمیان یەکسان دەبێت و ژیان تێك دەچێت .
٥ – ئەگەر هەموو ئەمانە دە سکردی مادەن دەبوایە مرۆڤ و ئاژەڵانیش هەرلەسەرەتاوە دروستببونایە ، ئەی بۆچی دروست بوونی مرۆڤ وادواکەوت ؟ خۆ مادە خاوەنی ئیرادەوحیکمەتنیە ، هەتا پێی باش بووبێت درستکردنەکە وادابخات .
٦ – مادە خۆی خاوەنی ژیان نیە ئیتر چۆن ژیانی بەئینسانبەخشی ؟ ئایە دەکرێت کەسێك دینارێکی پێ نەبێت کەچی دوو دینار ببەخشێت ؟
٧ – زانایانی سۆڤیەت بۆماوەی (٦٠) ساڵ خەریکی توێژینەوە بوون هەتا بۆچونەکەی نەنجڵز بسەلمێنن کە دەڵێت (ژیان هیچ نیە کارلێکی کیمیایی نەبێت ) زانایان لەساڵی (١٩٦٩) رایانگەیاند بۆ سەرۆکایەتی سۆڤیەتی کە زانست ناتوانێت بیسەلمێنێت کەژیان لەئەنجامی کارلێکی کیماییەوە دروست بووە ، وە لەرێگەی هۆکارە زانستیەکانەوە ناتوانرێت ژیان بەرهەمبهێنرێت لەمادەیەکی مردوو ، بەڵکو ژیان تەنها لەخانەزیندوەکانەوە درووست دەبێت.

سەرچاوەکان

١ – خواناسی – ئاین – ئیمان ، علی باپیر
٢ – ئاسۆیەك لەگەردوون ، عبدالله هەرشەمی
٣ – عەقیدەوئیمان ،بەرگی ٢ ، علی باپیر
٤ – خوا لەسەردەمی زابستدا دەدرەوشێتەوە ، ن . کۆمەڵەنوسەرێك ، و . محمد سەرگەینێلی
٥ – بەهەشت ، محمد ملا فایەق
٦ – کواشف زیوف ، عبدالرحمن حبنکە المیدانی