17/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داود ئۆغلۆ: نامانەوێ تەنانەت هاوڵاتێكیشمان بۆ شەڕ روو لە سوریا بكات
سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە روونكردنەوەیەكی دا و رایگەیاند كە لەسەرتاوە جەختیان لە سەر سیاسەتی هاوسەنگی نێوان سەربەخۆیی و ئاسایش كردووە و لەسەر پیادەكردنی ئەو چەمكانەش بەردەوام دەبن.
داودئۆغڵو دوای روونكردنەوەكە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بە پرسیارێك كە رۆژنامەنووسێك پرسی: "هەرێمی كوردستان دەیەوێ لە توركیاوە پێشمەرگە بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی یەپەگە لە كۆبانێ رەوانە بكات. دوێنێ سەرۆكی فەڕەنسا بانگەوازی كرد بۆ كردنەوەی سنوورەكانی توركیا، ئێوە ئاماژەتان بەوە كرد كە بە فشاری نێودەوڵەتی مامەڵە ناكەن، بەڵام دەرگای سنوور تاوەكو ئێستا داخراوە یاخود نا؟
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە كرد "پێش هەموو شتێك پێویستە ئاڵۆزییەكان لە مێشكی خەڵك لابردرێ" و گوتی:"بە ئاشكرا رایدەگەنم كە نامانەوێ تەنانەت هاوڵاتێكیشمان بۆ شەڕكردن روو لە سوریا بكات. ئەوانەی كە دەیانەوێ بە نافەرمی بڕۆن هەوڵ دەدەین رێیان لێ بگرین. رێگادان بە چوونی هاووڵاتیانمان بۆ ریزەكانی داعش، سوپای ئازادی سوریا، لایەنگرانی پەیەدە و گروپەكانی دیكە پێچەوانەی یاساكانی دەوڵەت