16/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌یاتی: پێویسته كوردەکان لە ئێستادا واز له مافی چاره‌ی خۆنوسین بهێنن
په‌رله‌مانتارێكی ئیتئلافی ده‌وڵه‌تی قانون داوایكرد كورد هیچ نه‌بێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا واز له مقۆمقۆی سه‌ر هه‌ندێك پرسی چاره‌نوسساز بهێنێت، دەڵێت ئێستا كاتی ئه‌وه نییه كه كورد له هه‌ندێك پرسی وه‌ك مافی چاره‌ی خۆنوسین و جیابوونه‌وه و سازكردنی راپرسی و لكاندنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان به هه‌رێمی كوردستان بكات.
به‌یاتی، باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه له‌ئێستادا زیان به خودی كورد خۆی ده‌گه‌یه‌نێ و سه‌ركرده‌كانی كوردیش خۆیان باش ئه‌وه ده‌زانن، بۆیه رێگه‌چاره‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر رۆشنایی ده‌ستوور، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌غدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌و سه‌ردانه به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بتونێنێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كان به یه‌ك دانیشتن و چاوپێكه‌وتنێكی سه‌رپێیی كۆتایی نایه‌ت.