پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا پێداچونەوە بۆ ڕێککەوتن نامەی ستراتیژی بکەن
16/10/2014 نوسەر: bzavpress

پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا پێداچونەوە بۆ ڕێککەوتن نامەی ستراتیژی بکەن

دوابەدوای كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەنێوان نێچیرڤان بارزانی و مەلا بەختیار بەرێوەچوو.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی وتی:" لەكۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی بریاردراوە پێداچوونەوە بەڕێكەوتنی ستراتیژیدا بكرێت، بەهۆی ئەوەی چەند حزبێكی دیكە ئێستا هاتونەتە مەیدانەكە".
وتیشی:" هەر لەچوارچیوەی بریارەكان لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ سەرپەرشتی كردنی راگەیاندنی یەكیتی و پارتی .
هاوكات لای خۆشیەوە مەلا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆنگرەكەی وتی:" ڕێككەوتنەوە یەكێتی و پارتی لەچوارچێوەی وەلانانی چەند كێشەیەكی بچوك بووە و بەرژەوەندیە گشتیەكان یەكێتی وپارتی كۆدەكاتەوە".
مەلا بەختیار باسی لەوەشكرد، دانیشتنی هاوبەش لەنێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان بەڕێوەدەچێت .
بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو رۆژی رێكەوتمانە ستراتجی تێدا ئیمزا كرا، پێداویستیەكی گرنگ بوە، دەستكەوتنی گرنگ دەستبەر كرد، بەڵام قۆناغی ئەمڕۆ جیاوازە، بەپێی زروفی ئێستا پێداچونەوە بە رێكەوتنامەكەدا دەكەین.
بارزانی ئاشكراشیكرد، كە لە مەسەلەی سەربەخۆی كوردستاندا، هیچ جیاوازیەك لە نێوان ئێمە و یەكێتی نییە.