16/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لاریجانی: شەڕی داعش بە بۆردومانکردن ناکرێ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی کە بۆ بەشداریکردن لە ١٣١مین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان سەردانی جنێڤی کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت، دەبێت بزانین كامە وڵات زلهێزی ناوچەكە لە پشت داعشەوەیە وڵاتانی ناوچەكە بەرپرسیارن لە دروستبوونی، دەشڵێت "داعش بە بۆردومانی ئاسمانی لەناوناچێت"
داعش لە خۆیەوە دروست نەبوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوەكانی دروستبوونی و بزانین كام لە وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەكە بەرپرسیارن لە دروستبوونی وە جەختی لەوەکردەوە کە ئێرانیش لە شەڕی دژی داعشدا خاوەن ئەرک و بەرپرسیارێتییە و لە ئێستادا ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکا.
جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هێزە عێراقیەكان (شیعە و سوننە و كورد) و هێزەكانی سوریا توانای روبەڕوو بونەوەی داعشیان هەیە.
رایشدەگەیەنێت، باشترین كارێك كە ئەمەریكا بتوانێت ئەنجامی بدات ئەوەیە كە ڕێگە لە دۆستەكانی لە ناوچەكەدا بگرێت بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو گروپانە نەدەن.