25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی زانایان:كه‌س مافی حهلالّكردنی خوێن‌و ماڵی كوردی نییه
دوای ئەوەی بەرەی نوسرە لە سوریا فەتوای حەلاڵكردنی خوێن و مالی كوردیاندا، یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی فەتوای بەرەی نوسرەیان كرد،لەبهیاننامهكهدا یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنیت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له كوردستانی رۆژئاوا دروست بوونه، هه‌واڵ‌و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌ره‌ی نوسره (جبهه النّصره) له سوریا فه‌توای حه‌ڵاڵكردنی خوێن‌و ماڵی كوردیان داوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ئاڵۆزكردنی ره‌وشی سوریا به گشتی‌و كوردستانی سوریا به‌تایبه‌تی.
وه‌هه‌روها ده‌شڵێت"ئێمه به تووندی دژی ئه‌م جۆره فه‌توایانه ده‌وه‌ستینه‌وه، - ئه‌گه‌ر راست بێت – نانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فیتنه‌ی ئایینی‌و ئاشووبو هه‌وڵێكه بۆ رشتنی خوێنی مرۆڤه‌كان به گشتی‌و گه‌لی كورد بهتایبهتیو تێكدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی زیان به كورد بگه‌یه‌نێت، گه‌وره‌ترین زیان به ئاینی پیرۆزی ئسیلام ده‌گه‌یه‌نێت".