25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سهدر:له دۆخی تەندروستی تاڵەبانی دو دڵم
سەدر داوای پێکهێنانی وەفدێک دەکات بۆ سەردانیکردنی تاڵەبانی بۆ دڵنیابون لە تەندروستی.
لە بەیاننامەیەکدا موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاندوە: لە دۆخی تەندروستی جەلال تاڵەبانیسەرۆک کۆماری عێراق دو دڵم لەلایەک و لەلایەکی دیکەش عێراق بەبێ سەرۆک کۆمارە و دوای نەخۆش کەوتنیشی جۆرێک لە دابڕن هەبوە لە نێوانماندا.
هەروەها داواش دەکات: وەفدێک پێکبهێندرێت بۆ سەردانیکردنی تاڵەبانی و دڵنیابون لە تەندروستی، تاوەکو درێغی نەکەین لەڕوی نیشتیمانی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەوە بە دڵنیابون لە تەندروستی ناوبراو و جگە لەوەش بزانین هیچ هیوایەک هەیە بۆ گەڕانەوەی .
ئەوەش دەخاتەڕو "کە دەبێت ئەو وەفدە ناوڕۆکی سەردانەکەیان بۆ گەلی عێراق ئاشکرا بکەن و لە تەندروستی ناوبراو دڵنیایان بکەنەوە".
بەپێی وتەی تیمی پزیشکی تاڵەبانیش، ناوبراو تەندروستی بەرەوە و باشتر دەچێت و توانای قسەکردنی هەیە و دەواتنێت بگەڕێتەوە سەرکارەکەی، بەبێ ئەوەی وادەکەی دەستنیشان بکەن.
پێشتریش ئەنجومەنی دادوەری داوای لە پەرلەمان کرد کە سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵات هەڵبژێردرێت و ئاماژەی بەوەدا کە پۆستی سەرۆک کۆمار بەتاڵ بوە.
س. وهكالة أنباء