25/07/2013 نوسەر: bzavpress

"دەبێت گۆڕان ژوره تاریکەکان نیشانی شەقام بدات"

شۆڕش حەمید هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان، له‌ چواره‌م ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی (2009) دا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕو كه‌ له‌ (25/7/2009) بۆ یەکەمجار ئۆپۆزسیۆنێکی‌ جددی‌ هاتە کایەوە و پێیوایه‌ كه‌ کاری گۆڕان ته‌نها کردنەوەی دەرگا تاریکەکان نیه، دەبێت پایه و پشتی جەماوەر بێت، له شوێنه گشتییه‌کاندا ناو ژوره تاریکەکان نیشانی شەقام بدات و ره نگ و دەنگی تێکەڵ به خەڵکی بکات.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات؛ ئەگەرچی‌ دەنگم بەم هێزە دا، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی‌ کە راستییەکان وەک خۆی‌ نەڵێم، دوای‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامەکان تا ئەندازەیەکی‌ باش خۆشحاڵ بوم، چونکە ئەو گۆمەی‌ بۆ شڵەقاندین کە هەموان بەو ئاواتەوە بوین هێزگەلێک بیشەڵەقێنێ. ئێستا رێک ئەو کاتەیە کە دەبێت ئەم هێزە بە خۆیدا بچێتەوە، بۆ ئەوەی‌ لەسەر دەستکەوتەکانی‌ خەو نەیباتەوە.
هه‌روه‌ك به‌ پێویستی ده‌زانێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری‌ تەواو له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن بونی‌ خۆی بكاته‌وه‌، کە جارجارە جۆرێک لە سستی‌ تێدا دەبینرێت. ئەبێت تا بەردەوامی‌ دونیا گۆڕان بەردەوام بێت.

س.سبه‌ی