25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ســيد قطـب ـ رحمه الله ـ
سه‌یید قوطب ئیبراهیم له 9/10/1906 له گوندی مووشه‌ی سه‌ر به شاری ئه‌سیوتی میسر له‌دایك بووه . نۆبه‌ره ( كورِی یه‌كه‌م ) ی دایكی بووه ، بۆیه بایه‌خێكی زۆریان پێداوه . باوكی موختاری گونده‌كه‌یان بووه‌و وه‌كو ئه‌ندامی حیزبێكی سیاسیش چاو كراوه بووه . دایكیشی هه‌میشه هیواو ئومێدێكی گه‌وره‌ی له دڵ و ده‌رووندا رواندووه كه ( حه‌تمه‌ن ده‌ببێت ناوی خانه‌واده‌كه‌مان هه‌ر به گه‌وره‌یی راگریت و خۆت بچوك نه‌كه‌یته‌وه بۆ شتی منداڵانه ) سه‌ییدی ره‌حمه‌تی خۆی له ساڵی 1940دا ئاماژه به‌م هیوا بێبوونه ده‌كاته‌وه .
دوای خوێندنی سه‌ره‌تایی له گونده‌كانی خۆیان ، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا چووه ماڵی خاڵی ( كه مامۆستا‌و رۆژنامه‌نووس بوو ) له قاهیره‌و له‌وێ ئیدامه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی دا‌و دارالعلومی ته‌واو كرد . هێشتا ته‌مه‌نی نه‌بوو بوو به حه‌ڤده ساڵ هیممه‌تی كورِی لادێ و رۆشنبیری و قسه‌زانی كورِی شاری تێدا رووا !
له‌گه‌ڵ هه‌ست به پاكی ز راستگۆیی و جوامێری لادێ زیت ز ووریایی و چاوكراوه‌یی سیاسه‌تیش كه‌سێتی ( پیاوانه ) ی سه‌ییدیان داده‌رِشت ، كه له دارالعلوم ده‌یخوێند مه‌قاله‌شی بۆ گۆڤاره‌كان ده‌نووسی ، وا زوو ، وا به‌هێزو وا به جورئه‌ته‌وه شتی ده‌نووسی تا بووه جێ سه‌رنج و شانازی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسی ! مه‌هدی عه‌للامی مامۆستای به‌ناوبانگی دار العلوم ده‌ڵێ : گه‌ر له دنیادا غه‌یری سه‌یید قوتابیم نه‌بووبێت ، ئه‌و به‌سمه .. ئه‌و جێی خۆشحاڵی وشانازیمه . ئه‌م قسه‌یه‌ی له زه‌مانی قوتابێتییه‌كه‌ی سه‌یید قوطب دا كردووه نه‌ك دوای به‌ناوبانگ بوونی !
سه‌یید نووسینه‌كانی له گۆڤاری ( الرساله ) و ( اللوا‌ء الاشتراكیه ) و هی تریشدا بڵاو ده‌كرده‌وه تا دواتر ئیتر خۆی بووه سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ( الفكر الجدید ) وبوو به یه‌كێك له به‌هێزترین لایه‌نگری مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی عباس محمود العقاد كه دژی مه‌دره‌سه‌ی ته‌ها حوسێن بوو . سه‌یید له ماوه‌ی ژیانیدا ژنی نه‌هێناوه ، گه‌رچی دوو جار دڵی به ئافره‌ته‌وه بووه . به‌ڵام خوای گه‌وره به نسیبی نه‌كردووه . بۆی نه‌رِه‌خساوه هیچیان بهێنێت .
له 3/11/1948 دا بۆ دوور خستنه‌وه‌ی له ساحه‌ی میسر حكومه‌ت به به‌هانه‌ی خوێندن ناردی بۆ ئه‌مریكا ، سه‌یید له‌وێ بوو كه له شوباتی 1949دا ئیمام به‌ننا شه‌هید كرا ..
ساڵی 1950 بووه به ئیخوان و له 1952 دا بوو به ئه‌ندامی شورا ( مه‌كته‌بی ئیرشاد ) و به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن . هه‌ر له ئیخواندا مایه‌وه تا ساڵانی دوایی ته‌مه‌نی كه ئیتر له‌گه‌ڵ عبدالفتاح اسماعیل و محمد یوسف هه‌واش و عبدالمجید شازلیدا وازیان له ئیخوان هێناو خۆیان ته‌نزیمێكی تری سه‌ربه‌خۆیانیان دروست كرد .
سه‌یید له 29/8/1966 دا به فه‌رمانی جه‌مال عبد الناسری سه‌رۆكی میسر‌و له‌سه‌ر داوای خرۆشۆفی سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئیعدام كرا ..
به‌هێزترین سیفه‌تی سه‌یید قوتب راستگۆیی و ئازایه‌تی و جوامێری و ده‌ستپاكی و سه‌خاوه‌ت و بێ هه‌واو فیزی بوو . سیفه‌تی تری فه‌رمانده‌ییشی تێگه‌یشتنی ململانێ و گه‌شبینی و نه‌فه‌س درێژی بوو .. شه‌هیدی جیهاد دكتۆر عبدالله عه‌ززامی ره‌حمه‌تی له ووتارێكی هه‌یینیدا له پیشاوه‌ر فه‌رمووی : له عه‌قیده‌دا كه‌وتوومه‌ته ژێر كاریگه‌ری ابن تیمیه‌وه له په‌روه‌رده‌و پابه‌ندیدا كه‌وتوومه‌ته ژێر كاریگه‌ری ابن القیم ، له فقهیشدا ئیمامی نه‌وه‌وی زۆرتر كاری تێ‌كردووم ، له بزاڤ و كاری ئیسلامیشدا قوتابی سه‌یید قوتبم ، چونكه له هه‌موو كه‌س زساتر كارتێكردنی له‌سه‌رم هه‌بوو ، به تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا كه من له ئه‌زهه‌ر ده‌مخوێندو له نزیكه‌وه مولازه‌مه‌ی مامۆستا سه‌ییدم ده‌كرد ..
زۆر كه‌س كتێبیان له مه‌تح و زه‌می سه‌ییددا نووسیووه ، هه‌یانه به ئینسافه‌وه ره‌خنه‌ی پارسه‌نگی لێ گرتووه ، هه‌شیانه داوێتییه به‌ر ده‌سترِێژی ته‌كفیرو ته‌فسیق ..
دكتۆر عبدالله عه‌ززام له كتێبی ( عملاق الفكر الاسلامی : الشهید سید قگب ) دا ده‌رباره‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی سه‌یید بۆ بزاڤی ئیسلامی ده‌فه‌رموێ : ( دوو روداو كارتێكردنی زۆر له‌سه‌ر سه‌یید قوتب هه‌بوو ، كه كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر ئارِاسته‌ی و رێبازی ژیانیان گۆرِی :
ـ یه‌كه‌م : له‌و كاته‌ی سه‌یید له ئه‌مریكا بوو ، ده‌ڵێ : له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ووڵاتانی رۆژئاوا هه‌وڵیان ده‌دا جێ پێیه‌ك بۆ خۆیان له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا مسۆگه‌ر كه‌ن ، میسریش له پێش هه‌موانه‌وه . ئێمه‌ش كه شه‌ش قوتابی میسری بووین ، وه‌زاره‌تی مه‌عاریف نارد بوونی بۆ ئه‌مریكا ، زۆر كه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كردین و هه‌واڵی وووڵاتیان لێ ده‌پرسین .. جارێك سه‌فیری به‌ریتانیا له ئه‌مریكا ده‌عوه‌تی كردین بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی ، ئێمه‌ش چووین . له‌وێ لای ئه‌و كتێبی ( العداله الاجتماعیه فی الاسلام ) ه‌كه‌ی خۆمم بینی ـ كه تازه چاپ كرا بوو ـ وا له لایه‌تی !! یه‌ك نوسخه‌ی گه‌یشتبووه خۆم ، كه‌چی ده‌بینم وا نوسخه‌ی لای كاكه‌ی سه‌فیره ! سه‌فیری به‌ریتانیا له ئه‌مریكا ! سه‌رم سوورِما . وا دیار بوو ئه‌ویش زوو هه‌ستی به سه‌ر سوورِمانه‌كه‌ی من كرد بۆیه ـ تا وام حاڵی بكات كه زیاتر جێ بایه‌خی ئه‌ووم ـ ووتی : ئه‌مه‌ش كتێبه‌كه‌ی دواییته‌و نوسخه‌یه‌كم بۆ هاتووه‌و منیش وا خه‌ریكی وه‌رگێرِانیم بۆ ئینگلیزی !!
له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه كورِه‌كانی سه‌فیر ناویان محمد و احمد و علی بوون !!!
ـ دووه‌م : هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌یدا ، جارێك له 31/2/1949 دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كه‌وتبوو ، رۆژێك دیتی هه‌موو قاوشه‌كان رازێنراونه‌ته‌وه‌و گڵۆپی زۆرتر هه‌ڵكراوه‌و ده‌یان هێماو نیشانه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشی هه‌ڵواسراوه . سه‌یید ده‌فه‌رموێ : پرسیم : ده‌ڵێی ئه‌مرِۆ ئاهه‌نگێك هه‌ی ؟ ئافره‌تێكی برین پێچ وه‌ڵامی دامه‌وه : به‌ڵێ به‌ڵێ ، كه‌ڵه پیاوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات كوژرا، دوژمنه‌كه‌ی رۆژئاوا ! سه‌یید ده‌ڵێ : ووتم ئاخۆ كێ بێت ؟! گومانم هه‌ر به‌ره‌و هیندستان و ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا چوو ، كه‌چی دوایی رۆژنامه‌یه‌كیان دامێ ، كه سه‌یر ده‌كه‌م كه‌ڵه پیاوه كوژراوه‌كه ئیمام به‌ننای میسری رابه‌ری اخوان المسلمینه !!
سه‌یید ده‌ڵێ : له دڵی خۆمدا ووتم : [ ( الانَ حَصْحَصَ الحقُّ ] : ئا ئێستا حه‌ق ده‌ركه‌وت ) ئیتر زانیم كه ته‌نها ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌ن له‌سه‌ر حه‌ق و هه‌قخواز بن ، منیش ئیتر هیچ عوزرێكم لای خوا نه‌ما شوێنیان نه‌كه‌وم و نه‌بمه ئه‌ندامیان .. ئه‌مه‌تا .. ئه‌مه ئه‌مریكایه كه سه‌ما له‌سه‌ر كاسه‌ی سه‌ری ئیمام به‌ننا ده‌كات و ئه‌وه‌ش به‌ریتانیایه كه هه‌رچی توانا‌و ووزه‌ی هه‌یه دژی ئیخوان خستوێتیه كار ! سه‌یید ده‌ڵێ : هه‌ر له ماڵی كابرای سه‌فیری به‌ریتانی بووین كه برِیارم دا ببمه ئه‌ندامی ئیخوان ..
ئیتر له‌وه‌و دوا سه‌ییدی ره‌حمه‌تی وازی له خوێندنه‌كه‌ی هێناو گه‌رِایه‌وه میسر‌و چووه ریزی ئیخوانه‌وه . له وێشدا بێ گومان دیدی به‌رفراوانتر بوو ، به‌ڵام وا دیاره له ساڵانی میحنه‌تی ئیخواندا زۆر كه‌س خاڵه نه‌گۆرِه‌كانی دیدو كاری ئیسلامی ده‌گۆرِی ! به‌ڵام سه‌ییدی ره‌حمه‌تی تا ده‌هات به‌رچاو روونتر ده‌بوو ، بۆیه گه‌وره‌ترین و گرنگرترین تیۆری فیكری بزاڤی ئیسلامی ده‌رباره‌ی گرنگی عه‌قیده‌و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بزاڤ به عه‌قیده‌ی نووسی و بێ مونافیس بووه مامۆستای نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامی‌یان ..
هه‌ندێك له قسه‌ی زانایانی سعودیه ده‌رباره‌ی سه‌یید قه‌تب :
ـ شێخ حمود بن العقلاء ـ رحمه الله ـ له گه‌وره زانایان ( كبار العلما‌ء ) ی سعودیه بوو ، ده‌رباره‌ی سه‌یید قوتب ده‌فه‌رموێ : سه‌یید رحمه الله كه‌ڵه‌پیاوی مه‌نهه‌جی و هه‌ڵوێستی رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی سته‌مكارانه . یه‌كێكه له پیاوه كه‌م وێنه‌كانی بانگه‌وازی خواپه‌رستی و خوابه‌یه‌كناسی ، به رۆحی خۆی سره‌وتی له دوژمنانی خوا جه‌مال عه‌بدونناسرو ئه‌مسالی ئه‌و برِی ، بۆیه كه‌س وه‌كو ئه‌وان به ئیعدام كردنی دڵخۆش نه‌بوو ، ئه‌و كلكانه وایان ده‌زانی به كوشتنی سه‌یید بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت ! نه‌یانزانی ئه‌و خوێنه‌ی مه‌نهه‌جه‌كه‌ی ئه‌وی ئاودا ، گورِو تینی به هه‌موو ووشه‌كانی دا ، سه‌ییدی زیاتر برده پێش و كتێبه‌كانی ئه‌وی زیاتر بڵاو كرده‌وه ، چونكه راستگۆیانه نووسیبوونی ، بۆیه ده‌بینیت سه‌ر له نوێ كه‌وتوونه‌ته‌وه تیر پێوه نانی !! ئێستا كه سه‌یید قوتب سه‌ر له نوێ موسته‌هده‌ف بۆته‌وه ، خۆ بێ گومان له‌به‌ر شه‌خسی خۆی نییه ، شه‌خسی خۆی رۆیشت و نه‌ما ، به‌ڵكو به هۆی مه‌نهه‌جه‌كه‌یه‌وه‌یه .. ده‌رباره‌ی ره‌خنه لێ گرتنیشی ، سه‌یید له نێو زانایاندا یه‌كه‌م كه‌س نییه هه‌ڵه‌ی لێوه ده‌ركه‌وتبێت ، به‌ڵام تیر‌و توانج و لاواز كردنه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵوێستی دژایه‌تی كردنه‌كه‌ی زوڵم و كوفر بووه ..
ـ شێخ بن جه‌برینیش كه هه‌ر له گه‌وره زانایانی سعودیه‌یه ده‌رباره‌ی سه‌یید قوطب ده‌فه‌رموێ : سه‌یید قوطب و حه‌سه‌ن البه‌ننا له زانایانی ئیسلامن ، ئه‌هلی بانگه‌وازی خوان ، خوای گه‌وره به‌وان خراپه‌ی زۆری راداو خه‌ڵكێكی زۆری پێ هیدایه‌ت دان . ره‌نجی ئه‌وان نكوڵی ناكرێت ، بۆیه شێخ بن بازی ره‌حمه‌تی لای جه‌مال عه‌بدونناسر تكای بۆ كرد تا ئیعدامی نه‌كات ، به‌ڵام ئه‌و ـ خوا سزای به‌وه بداته‌وه كه شایانێتی ـ هه‌ر ئیعدامی كرد . چونكه ئه‌و دوو پیاوه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئیسلام كوژراون خه‌ڵكێكی زۆر شایه‌تی شه‌هید بوونی بۆ داون ، چونكه به مه‌زڵومی كوژران .. رحمهما الله .. ئه‌وه ماوه‌ی بیست ساڵیشه خه‌ڵكی كتێبه‌كانیان ده‌خوێنن .. ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه له‌م دوایی دواییانه‌دا له هه‌ڵه‌كانیان ده‌گیرێت ، خۆ ناگاته سنووری كوفر ، هه‌ر وه‌كو ئه‌و ره‌خنانه وان كه له نه‌وه‌وی و سیوتی و یبنول جه‌وزی و ئیبن عه‌تییه‌و خه‌تتابی و قه‌سته‌لانی و ئه‌وانی تر گیراون . ئه‌و ره‌خنانه‌شم خوێندۆته‌وه كه شێخ ره‌بیع المدخلی له سه‌ییدی گرتوون ، وا نازانم هه‌ر ناونیشانی گه‌وره‌ی بۆ داناوون ! ئه‌گینا ره‌خنه‌كان وا نین .. ره‌دده‌كه‌ی شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌یدیش كه له مه‌دخه‌لی گرتووه به جێن ..
ـ شێخی الدوسریش له یه‌كێك له موحازه‌ره‌كانیدا دوای ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی سه‌ییدی هێنا بۆوه ، گه‌نجێك لێی راست بوو بۆوه‌و ره‌خنه‌ی لێ گرتبوو كه بۆچی قه‌ولی سه‌ییدی به شاهید هێناوه‌ته‌وه ! دواتر به دۆسه‌ری وتووه خۆ سه‌یید قوطب ریشی نه‌بووه !! دۆسه‌ری له وه‌ڵامێكی كه‌لله ته‌زێندا ووتێتی : ئه‌گه‌ر سه‌یید قوتب موو به‌ریشیه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه خاوه‌ن هه‌ست و غیره‌تێكی باش بوو ، خاوه‌ن باوه‌رِو یه‌قینێكی قایم بوو ، خاوه‌ن عێزه‌تی نه‌فس و رێز بوو ، غیره‌تی بۆ موسوڵمانان ده‌جوڵا ، رۆحیشی قوربانی دینه‌كه‌ی كرد‌و له پێناوی خواداو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌و شه‌هید بوو. خاوه‌نی ئه‌و قه‌وله به‌ناوبانگه بڵاوه‌یه كه كاتێك داوایان لێ كرد كه له‌وه‌ی كردوێتی په‌شیمان بێته‌وه‌ز داوای لێبوردن له ده‌سه‌ڵاتداران بكات ، فه‌رموویه‌تی : بۆچی داوای به‌زه‌یی بكه‌م ؟! ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق گیراوم حوكمی حه‌قم پێ خۆشه‌و پێی رازیم ، ئه‌گه‌ر به ناحه‌قیش گیراوم من له‌وه گه‌وره ترم داوای لێبوردن و به‌زه‌یی له باتڵ بكه‌م .. ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی له نوێژدا بۆ شاهێدی دان به‌رزم كردۆته‌وه ره‌فزی ئه‌وه ده‌كات ووشه‌یه‌ك بنووسێت ئیقراری حوكمی تاغووتی تێدا بێت ، پاشان شێخی دۆسه‌ری به كابرا ده‌ڵێت : (هژا هو سید قگب فڕین ڕێحاب الشعر بلا شعور من مواقف الرجال ؟!) واته : ئا ئه‌وه سه‌یید قوتبه ، ئیدی كوا ئه‌وانه‌ی موویان هه‌یه و روویان نییه ، هه‌ڵویستی ئه‌وانه چۆن به هه‌ڵویستی پیاوان به‌راوورد ده‌كرێت ( ل 22و23و24و25و26و27 )