25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا ئیسلام هه‌ره‌شه ئه‌كات یان ئیسلام هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت؟!!
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه كه له رووی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ ئه‌درێت ئیسلام وا بناسرێت كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه و پێویسته رێگه‌ی لێبگیرێت و نه‌هێڵرێت نزیكی ده‌سه‌لاَت ببێته‌وه!چونكه چ له به‌رنامه فیكریه‌كه‌یدا و چ له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتداریه‌كه‌یدا و چ له ئێستای ره‌وتی ئیسلامی‌دا هه‌ڕه‌شه‌كردن سیمای دیاری ئه‌و دینه‌یه!!
هه‌ڵگرانی ئه‌م بیروڕایه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قه‌ناعه‌ته هه‌ندێ ئایه‌ت و هه‌ندێ فه‌رمووده ئه‌كه‌نه به‌ڵگه‌به بێگوێدانه سیاقه‌كانیان وپشتیش به چه‌ند رووداوێكی مێژوویی ئه‌به‌ستن كه روویان داوه له مێژووی ئیسلامی‌دا به بێ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی مه‌نتیقی بكه‌ن بۆ ئه‌و رووداوانه، ئه‌مانه ئه‌ڵێن : قورئان ئه‌ڵێت"اقتلوهم حیث ثقفتموهم و اخرجوهم من حیث اخرجوكم"هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ:"ترهبون به عدو الله و عدوكم"جه‌ندین حه‌دیسیش هه‌یه ئه‌ڵێت: "لقد اتیتكم بالذبح " هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن:" "باوه‌ڕ پێ له سه‌ر قایل بوون‌و قه‌ناعه‌تی مرۆڤ داده‌گرێ"ل5، "باوه‌ڕ ڕێگا به بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی‌و مشتومڕو ڕه‌خنه‌گرتن نادات "ل6، "باوه‌ڕ بناغه‌یه‌كی ناعه‌قڵانی هه‌یه"ل6 ...
ئه‌مانه راده‌گه‌یه‌نن و ئه‌ڵێن:" گه‌وره‌ترین گوناه‌و تاوانیش لای ئاینه‌كان ئه‌وكاته‌یه كه مرۆڤ به‌ئاگادێته‌وه"( ).بۆ وه‌لاَمی ئه‌م گزیبازی و خه‌ڵك چه‌واشه‌كردنه پێویسته سێ ته‌وه‌ره باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆشن ببێته‌وه كه ئیسلام وه‌ك فیكر و وه‌ك مێژوو وه‌ك ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت نه‌ك هه‌ره‌ِشه بكات..
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئیسلام وه‌ك مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری.
ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م :ئیسلام وه‌ك مێژوویه‌ك .
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م :ئیسلام وه‌ك ئێستای موسڵمانان.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئیسلام وه‌ك مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری
ئیسلام كۆمه‌ڵێك زۆر ده‌قی پیرۆزه و له دوو توێی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردان(ص)، زانایان هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازێك كورته‌ی ئه‌و بابه‌ته جۆربه‌جۆرانه‌ی ئیسلامیان له چه‌ند خاڵدا كۆكردۆته‌وه، زانای وا هه‌یه بابه‌ته‌كانی ئیسلامی دابه‌شكردووه بۆ (بابه‌ته دینییه‌كان)و (بابه‌ته دنیاییه‌كان) یان "دین"و"ژین"و دوای ئه‌وه لق‌و پۆپی هه‌ریه‌كه‌یانی باس كردووه، زانای تری واش هه‌یه بابه‌ته‌كان ئه‌كاته سێ به‌ش (باسه عه‌قیده‌ییه‌كان)و (باسه ته‌شریعییه‌كان)و (باسه‌كانی سیاسه‌ت‌و حوكم‌و ..). ، زانای واش هه‌یه ئه‌ڵێ ئیسلام دوو شته"عه‌قیده "و"شه‌ریعه".. ته‌نیا خاڵبه‌ندیش بۆ ئه‌و دووبه‌شه ئه‌كات.
به‌ڵام ئێمه له‌و هه‌مووه ته‌قسیمبه‌ندییه، ئه‌م پۆلێنكرده‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرین كه كورته‌ی هه‌موو ئه‌و باس‌و خواستانه‌ی تێدایه كه ئیسلام وه‌ك مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری له خۆی گرتووه.
ئیسلام به شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆر باسی گرتۆته خۆی:
1ـ چه‌ند باسێك كه وه‌ك یاسا‌و ئه‌حكام داڕێژراون‌و سیفه‌تی یاساییان پێدراوه‌و كراونه‌ته ئه‌رك به‌سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵه‌وه‌و ئه‌بێ جێبه‌جێ بكرێن.
2ـ چه‌ند بابه‌ت‌و باسێك كه ئه وسیفه‌ت‌و یاساییه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و بریتین له كۆمه‌ڵێك زانیاری به‌سوود بۆ ئه‌م مرۆڤه و چێژ‌و سوودی تایبه‌تی خۆی پێ ئه‌دات.
به‌شی یه‌كه‌م (واته یاسا‌و ئه‌حكامه‌كان)
ئه‌كرێنه سێ به‌شی سه‌ره‌كی گه‌وره‌وه :
أ ـ باسه عه‌قیده‌ییه‌كان، كه په‌یوه‌ندییان به (بیروهۆش)ه‌وه هه‌یه‌وئیسلام مرۆڤه‌كان تێیدا به به‌ڵگه ئه‌گه‌یه‌نێته پله‌ی یه‌قین وله"وه‌همه‌وه"بۆ مه‌بده‌ئی "شه‌كك" ئه‌یانگوازێته‌وه پاشان بۆ"گومان" وبۆ "گومانی گه‌وره" وبۆ "عیلمه‌لیه‌قین" وبۆ "عینه‌لیه‌قین" وبۆ"حه‌ققه‌لیه‌قین"..
ب ـ باسه ئه‌خلاقییه‌كان كه په‌یوه‌ندن به (هه‌ست‌و نه‌ستی دڵه‌وه).
ج ـ باسه كردارییه‌كان كه په‌یوه‌ندن به (هه‌ڵسوكه‌وت و باقی ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شه‌وه).
جا باسه عه‌قیدییه‌كان له قورئاندا وه‌ك زانایان لق‌و پۆپی بۆ دروست ده‌كه‌ن چوار به‌شه:
1ـ باسه‌كانی "ئیلاهیات".
2ـ باسه‌كانی "نبوات".
3ـ باسه‌كانی "سه‌معیات" "میتافیزیك".
4ـ باسه‌كانی "رۆحانیات".
هه‌ریه‌ك له‌م باسانه‌ش چه‌ند لق‌و پۆپی زۆرتریان لێ ئه‌بێته‌وه وه‌ك:
ـ (1ـ4):ئیلاهیات
ـ باسی بوونی خوا "وجود الله".
ـ باسی ناوه‌كانی خوا "أسما‌و الله".
ـ باسی سیفه‌ته‌كانی خوا "صفات الله".
ـ باسی تاك‌و ته‌نیایی خوا "توحید الله".
ـ باسی كار‌و كرده‌وه‌كانی خوا "أفعال الله".
كه ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند لق‌و پۆپی تری لێ ئه‌بێته‌وه بۆ نموونه، له "توحید الله" دا پێنج باسی گه‌وره‌ی لێده‌بێته‌وه:
1ـ توحید الژات : كه ئه‌مه‌ش باسی پێنج حاڵه‌ت ئه‌كرێت.
2ـ توحید اڵ‌سما‌و : كه ئه‌ویش باسی زیاد له (99) ناو ئه‌كرێت.
3ـ توحید الصفات : كه ئه‌مه‌ش باسی دوو جۆر سیفه‌ت ئه‌كرێت:سیفه‌ته‌كانی زات و سیفه‌ته‌كانی مه‌عانی و زانایانی ئه‌شعه‌ری حه‌وت سیفه‌تی سه‌ره‌كی لێره‌دا باس ده‌كه‌ن.
4ـ توحیداڵ‌لوهیه: باس له "حاكمیه‌تی خوا به‌سه‌ر مرۆڤ‌و بوونه‌وه‌رو دونیا‌و ئاخیره‌ته‌وه ده‌كرێت".
5ـ توحید الربوبیه: باس له خولیقێنه‌ریی خوا ئه‌كرێت بۆ دونیای بینراوو نه‌بینراو، بۆ خولقاندنی "مولك"و "مه‌له‌كوت" و بڕگه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه.
ـ (2ـ4): نبوات
ـ باسی بنه‌ماكانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌كرێت.
ـ باسی به‌ڵگه‌كانی به پێغه‌مبه‌ربوون ئه‌كرێت.
ـ باسی گومانه‌كانی خه‌ڵكی بێباوه‌ڕ و وه‌ڵامه‌كانیان ئه‌كرێت.
ـ باسی ئه‌و سیفه‌تانه ئه‌كرێت كه :
1ـ پێویسته له پێغه‌مبه‌راندا هه‌بن.
2ـ محاله له پێغه‌مبه‌راندا هه‌بن.
3ـ مومكینه له پێغه‌مبه‌راندا هه‌بن.
هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش چه‌ند بڕگه‌و بابه‌تی (گۆڕاو)و (نه‌گۆڕ)ی تێدایه‌و قورئان و حه‌دیس ده‌ستی بۆ بردوون.
ـ (3ـ 4):سه‌معیات
ـ باسی (وحی)و دیارده‌كانی (وحی) و (په‌یامه‌كانی خوا) ده‌كات.
ـ باسی بڕیار‌و نه‌خشه‌كانی خوا (قه‌زاو قه‌ده‌ر) ئه‌كات.
ـ باسی مردن‌و به‌رزه‌خ‌و دیارده‌ی (رۆح) ده‌كات.
ـ باسی قیامه‌ت‌و هه‌نگاوه‌كانی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌كات كه زیاد له بیست بڕگه‌ی پڕ ورده‌كاری تێدایه وه‌ك:
ـ مردنی له‌ش‌و ده‌رچونی رۆح ده‌كرێت.
ـ "رۆح" كه له له‌ش ده‌رده‌چێت ئه‌چێت بۆ كوێ؟ ئایا "رۆح" ده‌مرێت؟
ـ به‌رزه‌خ چییه؟ پرسیار‌و وه‌ڵامی ناو قه‌بر چۆنه؟
ـ ئازار یان چێژ له‌ناو قه‌بردا هه‌یه؟
ـ ناوه‌كانی رۆژی قیامه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و ناوانه.
ـ نیشانه‌كانی هاتنی قیامه‌ت به گه‌وره‌و به بچووكه‌كانییه‌وه.
ـ (صور) چییه؟ و چۆن فووی پێدا ئه‌كرێ؟
ـ زیندووبوونه‌وه (البعث).
ـ بڵاوبوونه‌وه (النشر).
ـ كۆبوونه‌وه (الحشر) (وه‌ستان بۆ لێپرسینه‌وه).
ـ ترازووی كرده‌وه‌كان چییه؟
ـ پردی "صراط" چییه؟
ـ حه‌وزی "كوثر" چییه.
ـ به‌هه‌شت‌و نازو نیعمه‌ته‌كانی.
ـ جه‌هه‌ننه‌م‌و ئێش‌و ئازاره‌كانی.
ـ ته‌وبه چییه‌و مه‌رجی چییه‌و چۆن وه‌رده‌گیرێ.
ـ عاقیبه‌ت خێری چۆن؟
ـ عاقیبه‌ت شه‌ڕی چۆنه؟.....هتد.
ـ (4ـ4):رۆحانیات
ـ باس له دونیای فریشته (ملائكه) ئه‌كرێت‌و راستی بوونیان، به‌ڵگه‌ی بوونیان، جۆره‌كانیان، ئیشه‌كانیان، ژماره‌یان.. به هه‌موو باسه ئاڵۆزه‌كانیانه‌وه.
ـ باس له دونیای په‌ری (جنۆكه) ئه‌كرێت به هه‌موو باسه‌كانییه‌وه.
ـ باس له دونیای "مه‌له‌كوت" ئه‌كرێت كه جیهانێكه له جیهانی بوون.
ئه‌مه باسه عه‌قیدییه‌كان ،كه بۆ دامه‌زراندنی ده‌روونێكی پته‌و پێویستن تا به یه‌قینه‌وه رووبه‌ڕوو ببێته‌وه له‌گه‌ڵ ژیان و ئه‌وه‌ی له ژیاندایه‌و ئه‌وه‌ی دوای ژیان چاوه‌ڕوانی ئه‌م مرۆڤه ئه‌كات ...
باسه ئه‌خلاقییه‌كانیش وه‌ك زانایان باسی ده‌كه‌ن زیاتر چوار به‌شی گه‌وره‌یه.
ـ (1ـ4): ره‌وشت په‌یدا ئه‌كرێت (واته شتێكی كه‌سبییه و هه‌موو كه‌سێك به هه‌وڵ ئه‌توانێ بگاته ئه‌و ره‌وشتانه).
ـ (2ـ4): ره‌وشته‌باشه‌كان كه پێویسته دروست بكرێن ، بریتین له‌و سیفه‌تانه‌ی قورئان و حه‌دیس داویانه‌ته پاڵ "متقین"و"مۆمنین"و هه‌ندێ له زانایان له ژێر "صفات من یحبهم الله"دا كۆیان كردوونه‌ته‌وه.
ـ (3ـ 4): ره‌وشته خراپه‌كان كه پێویسته له‌ناو ببرێن كه بریتین له‌و سیفه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر(ص) داویانه‌ته پاڵ"منافقین"و"كافرین"و هه‌ندێ له زانایان له ژێر "صفات من یبغچهم الله "دا كۆیان كردووه‌ته‌وه.
ـ (4ـ4): ره‌وشت ئه‌بێت سیفه‌تی یاسایی وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها باسه كردارییه‌كان، به‌پێی پۆلێنكردنی زانایان ئه‌بنه دوو به‌شی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: یاسا‌و ئه‌حكامه‌كانی (عیباده‌تكردن).
دووه‌م: یاسا‌و ئه‌حكامه (مه‌ده‌نییه‌كان).
یه‌كه‌م: یاسا‌و ئه‌حكامه عیباده‌تییه‌كان:
ئه‌میش ئه‌كرێته سێ به‌شی سه‌ره‌كی: (فه‌رزه‌كان، سوننه‌ته‌كان، شته باشه‌كان ـ مستحبات).
له فه‌رزه‌كاندا پێنج عیباده‌ت باس ده‌كرێت به ناوی پایه‌كانی ئیسلام، یان لقه‌كانی ئایین ( فروع ا‌لدین) ، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ شایه‌تومان.
2ـ نوێژ كردن.
3ـ رۆژوو گرتن.
4ـ زه‌كات دان.
5ـ حه‌ج كردن.
دوای ئه‌وه ئیتر ئه‌م فه‌رزانه هه‌ریه‌كه‌یان به‌چه‌ند په‌رژینی قایم ده‌ور ئه‌درێن به (سونه‌ت)و شتی باش (مستحبات) بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك له كزبوون‌و فه‌وتان به‌دووربن‌و له لایه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ر بن له‌سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵی موسڵمان.
دووه‌م: یاسا‌و ئه‌حكامه مه‌ده‌نییه‌كان:
زۆرترین لق‌و پۆپ‌و به‌ش‌و برگه له‌م خاڵه‌ی دووه‌مه‌دایه‌و ئێمه‌ش هه‌ر به كورتی سه‌رباسه‌كانیان ئه‌نووسین.
زانایان ئه‌ڵێن:ئیسلام بریتییه له بینایه‌كی گه‌وره كه بناغه‌و دیواره‌كانی بریتین له ئه‌و پێنج پایه‌یه‌ی كه له خاڵی پێشوودا باسمان كردن وئه‌وه‌ش عه‌قیده‌یه و شه‌ریعه‌تیش بریتیه له باقی بیناكه كه له‌سه‌ر ئه‌و بناغانه راوه‌ستاوه و حه‌دیسه‌كه‌ش وا ئه‌فه‌رموێ: "بنی الاسلام علی خمس: شهاده ان لا اله الاّ الله و ان محمدا رسول الله،و اقام الصلاه و ایتا‌و الزكاه و صوم رمچان و حج البیت من استگاع الیه سبیلا" بینای ئیسلام له‌سه‌ر پێنج شته...تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه... كه‌واته ئه‌و پێنج شته هه‌موو ئیسلام نییه به‌ڵكو كۆڵه‌كه و بناغه‌ی بیناكه‌ن و ئیسلام ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كۆڵه‌كانه راوه‌ستاوه "بنی الاسلام"...
زانایان ئه‌ڵێن: یاسا مه‌ده‌نییه‌كان له قورئاندا هه‌شت كۆمه‌ڵه یاسای بنه‌ڕه‌تین:
(1ـ8): یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان به ده‌ربڕینی سه‌رده‌م یاساكانی باری تاكه كه‌سی (قانون الا‌حوال الشخصیه).
(2ـ 8): یاساكانی حوكمڕانی (نظام الحكم).
(3ـ8): یاساكانی ئابووری (نظام الاقتصاد).
(4ـ8): یاساكانی دادگوسته‌ری (نظام القچا‌و).
(5ـ8): یاساكانی راگه‌یاندن (نظام الاعلام).
(6ـ8): یاساكانی په‌روه‌رده‌و فێركردن (نظام التربیه والتعلیم).
(7ـ8): یاساكانی سه‌ربازی یان جیهادی (النظام العسكری أو الجهادی).
(8ـ 8): یاساكانی سزا (نظام العقوبات).
هه‌ندێ له زانایان هه‌وڵیان داوه هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه ئه‌كه‌ن له ته‌نیشت بڕگه‌كه‌ی خۆیدا بنووسن‌و بڵێن فڵانه بابه‌ت له قورئاندا ئه‌وه‌نده ئایه‌تی له‌سه‌ر هاتووه، یان له ئه‌وه‌نده ئایه‌تدا باسی فڵانه بابه‌ت كراوه .
زانایان لق‌و پۆپییان له هه‌ریه‌ك له‌و یاسایانه‌ش كردۆته‌وه‌و به درێژی باسی پێناسه‌و پایه ت و حه‌دیسه‌كانی ئه‌و سیستمه‌یان كردووه‌و باسیان له‌وه‌ش كردووه ئیسلام چۆن رێوشوێن بۆ جێبه‌جێ كردنیان دائه‌نێت. بۆ نموونه كه باسی سیستمی ئابوری ئیسلامی ده‌كه‌ن كه ئێمه بڕگه‌ی (3ـ8)مان بۆ دانا ئه‌یكه‌نه چوار بڕگه:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: كۆڵه‌كه‌كانی یاسای ئابوری له ئیسلامدا .
بڕگه‌ی دووه‌م: چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان له رێگه‌ی ئابورییه‌وه.
بڕگه‌ی سێیه‌م: سه‌رچاوه‌كانی دارایی له ئابوری ئیسلامی‌دا.
بڕگه‌ی چواره‌م: بنه‌ماكانی نه‌خشه‌ی ئابوری ئیسلامی.
یان كه‌باسی سیستمی سیاسی‌و یاسای حوكمڕانی ده‌كه‌ن كه ئێمه بڕگه‌ی (2ـ8)مان پێدا چه‌ند به‌شی لێده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه:
به‌شی یه‌كه‌م: بنه‌ماو رێساكانی حوكمڕانی (أصول الحكم).
به‌شی دووه‌م: مه‌به‌سته‌كانی حوكمڕانی (مقاصد الحكم).
كه له ژێر هه‌ر به‌شه‌یاندا چه‌ندان لق‌و پۆپ‌و بڕگه‌و به‌شی تر باس ئه‌كه‌ن و ئێمه ئه‌وه به كاری ئه‌م وتاره نازانین‌و ته‌نیا ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه بڵێین مه‌نزومه‌ی فیكری له ئیسلامدا مه‌ودایه‌كی زۆر فراوانی هه‌یه.
ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و لقه‌ی بوو له دوو لقی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كانی مه‌نزومه‌ی فیكری ئیسلام كه یه‌كه‌میان ئه‌و بابه‌تانه بوون كه سیفه‌تی یاساییان پێدراوه‌و پێیان ئه‌ووترێت (ئه‌حكام = یاسا‌و سیستم).
به‌شی دووه‌می بابه‌ته‌كانی قورئان و حه‌دیس ئه‌و باس‌و خواستانه‌ن كه زانایان ناوی ئه‌نێن "جگه له یاساكان = غیر الا‌حكام) كه حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كین.
به‌شی یه‌كه‌م: چیرۆك (القصص).
به‌شی دووه‌م: ئیعجاز (الاعجاز).
به‌شی سێیه‌م: په‌یمان‌و هه‌ڕه‌شه (الوعد والوعید).
به‌شی چواره‌م: به‌ڵگه‌كانی (ده‌روون)و به‌ڵگه‌كانی (گه‌ردوون) "آ‌یات اڵافاق ولا‌نفس".
چیرۆكیش ئه‌بێته چه‌ند به‌شێك: چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران، چیرۆكی میلله‌تان، جگه له‌و دوانه‌ش ئیعجازیش ئه‌بێته چه‌ند به‌ش: "ئیعجازی زمانه‌وانی، ئیعجازی ژماره‌یی، .. هتد". په‌یمان‌و هه‌ڕه‌شه‌ش په‌یمان بۆ بڕواداران‌و هه‌ڕه‌شه له كافران ئه‌بێته دوو به‌شی سه‌ره‌كی، سه‌باره‌ت به دونیا‌و سه‌باره‌ت به ئاخیره‌ت‌و هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش ئه‌بنه لق‌و بڕگه‌ی تر.
به‌ڵگه‌كانی ده‌روون‌و گه‌ردوونیش هه‌ریه‌كه‌یان به‌ش‌و له‌تی تریان لێ ئه‌بێته‌وه...
ئه‌م باس‌و خواستانه ئه‌كرێ له هێڵكارییه‌كی ئاواداكۆبكرێته‌وه
ئه‌م مه‌نزومه فیكرییه‌ی ئیسلام بناغه بوو بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی و ده‌سه‌لاَتێكی سیاسی له مێژوودا كه به‌رده‌وام مه‌حكه‌مكاری كردووه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا و ته‌غزیه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاَته سیاسیه‌شی كردووه ورووی له هه‌ر شوێنێكیش كردبێت له‌و شوێنه‌دا له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا گۆڕانكاری ئیجابی كردووه و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوه رێگه‌چاره‌ی بۆ داناون و كۆتایی پێهێناون ، ئه‌وكاته‌ی ئیسلام هات كۆمه‌ڵگه به‌شه‌ریه‌كان له‌ناو قه‌یرانێكی تاقه‌تپڕوكێندا بوون له هه‌موو روویه‌كه‌وه،كه دیارترین قه‌یرانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له:
1ـ قه‌یرانه ئاینییه‌كان
2ـ قه‌یرانه سیاسییه‌كان .
3ـ قه‌یرانه ئابوورییه‌كان.
4ـ قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
5ـ قه‌یرانه‌كانی خوێندن.
ئه‌مڕۆش ئه‌م قه‌یرانانه هه‌ر هه‌ن ئه‌گه‌ر ئاڵۆزتر نه‌بووبن
قه‌یرانه ئایینییه‌كان كه له‌وه‌دا ئه‌بینرێت خه‌ڵك لێی شێواوه‌و نازانێت كام دین‌و به‌هاكانی كام دین هه‌قن‌و شایانی ئه‌وه‌ن بیانسه‌لمێنی‌و په‌یڕه‌وی لێ بكه‌یت.
قه‌یرانه سیاسییه‌كانیش له‌وه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه كۆمه‌ڵێكی زۆر ڕژێمی دنیا خۆر‌و دیكتاتۆر بوونه‌ته بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
قه‌یرانه ئابووری‌یه‌كانیش زه‌قترین قه‌یرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی ولاتان نان نییه بیخۆن‌و كۆمه‌ڵێكی تریان سه‌روه‌تیان له سنووردا نییه.
قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له‌م ڕۆژه‌دا له زۆر شێوه‌دا به دیارده‌كه‌ون كه ئاشكراترینیان ونبوونی ئافره‌تانه له ناو كۆمه‌ڵگه‌داو له گێژه‌نه ده‌رچوونی خێزانه، نه‌مانی ڕێزی گه‌وره‌و بچووكه، بێهێزبوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خزم‌و ده‌رو دراوسێ‌و هاوشاری‌و هاووڵاتییه، زۆربوونی به‌دره‌ڕوشتییه به‌تایبه‌تی له ناو گه‌نجاندا.
قه‌یرانه‌كانی خوێندنیش كه ئه‌مڕۆ زیاتر‌و زیاتر له‌وه‌دا ئه‌بینرێ كه گرنگی به (فێركردن) ئه‌درێت نه‌ك په‌روه‌رده، عه‌لمانییه‌تی (علم) ئه‌سه‌لمێنرێت، دژایه‌تی دروست ئه‌كرێت له نێوان (زانست)و (ئایین)دا نه‌ك برایه‌تیی دروست بكرێت.
قه‌یرانه ئاینییه‌كان:
ـ عه‌ره‌به‌كان هه‌موو یاسایه‌كی ئایینی لایان ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵێك بتیان له خۆی‌ان كردبووه خوا‌و ئه‌یانپه‌رستن‌و داوای هه‌موو پێویستییه‌كی خۆیانیان لێ ئه‌كردن‌و خۆشیان ئه‌دایه په‌نایان له كاتی ترس له شته ترسناكه‌كاندا، ته‌نیا دیارده‌یه‌كی دینی ئیبراهیمیش له‌ناویاندا مه‌سه‌له‌ی (حج) بوون كه ئه‌مه‌شیان كردبوویه هۆكاری خۆهه‌ڵكێشان‌و جۆره‌ها لادانیشیان تێدا كردبوو له‌وانه "ته‌واف"كردن به ڕووتی‌و چه‌پڵه‌رێزان له‌كاتی ته‌وافكردندا.. هتد.
ـ هیندۆكییه‌كانیش كه دینی بنه‌ڕه‌تییان بریتیی بوو له "به‌رهه‌می" له عه‌ره‌به‌كان كه‌متر خوای درۆییان نه‌بوو به‌ڵكو وه‌ك مێژوونووسان ده‌ڵێن: "ئاینی بوزا له‌ناو هیندو له‌ناو ئاسیای ناوه‌ڕاستدا یه‌كپارچه بوو بوویه بتپه‌رستی، به‌ڕادده‌یه‌ك بۆ هه‌رشوێنێك بڕۆشتنایه په‌یكه‌ری خوایه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌بردو له هه‌ر شوێنێك لایان بدایه په‌یكه‌رێكی بوزایان دائه‌چه‌قاندو له‌به‌ری ئه‌پاڕانه‌وه"( ).
ـ یه‌هودییه‌تیش ئه‌و كاته بریتی بوو له چه‌ند (طقوس)و باوێك كه گیان مانای تێیدا نه‌مابوو، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویكه‌رانی دروست نه‌ئه‌كرد، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو وه‌ك هه‌ندێ له مێژووبووسانی خۆشیان دانی پێدا ئه‌نێت، بتپه‌رستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دینی یه‌هودی دروستكردبوو، له (دائره المعارف الیهودیه)دا هاتووه: "عادزی‌و تووڕه‌یی پێغه‌مبه‌ران له بتپه‌رستی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌رستنی بت‌و خواكانی درۆیی چووه‌ته ناو ده‌روونی ئیسرائیلییه‌كانیشه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ش كه ڕۆژانی ده‌رچوون‌و نه‌فی كردنیان له "بابل"یشدا هه‌ر تێیاندا ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵگری هه‌ندێ بیروباوه‌ڕی شریكی‌و ئه‌فسانه‌ش بوون، ته‌نانه‌ت (تلمود)یش ئه‌م شایه‌تییه ئه‌دات‌و ئه‌ڵێ: "بت په‌رستی = الوپنیه" هێزێكی كه‌مه‌ندكێشی سه‌یری تێدا بووه له‌لای یه‌هودییه‌كان"( ).
ـ ئاینی مه‌سیحیش له‌ولاوه با بوه‌ستێ كه تا ئه‌و كاته‌ش هه‌ر موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بوو كه ئایا حه‌زره‌تی مه‌سیح خۆی خوایه یان كوڕی خوایه؟ كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی خوێناوییان له‌سه‌ر ئه‌و باسانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئه‌كرد( ).
ـ ئاینی فارسیش هیچی له‌م ئاینانه زیاتر نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر له كۆنه‌وه له ناو فارس‌دا (سروشت په‌رستی) دیارده‌یه‌كی گه‌وره بوو تێیانداو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگریان به‌سه‌رچاوه‌ی زۆرشت ئه‌زانی به قه‌ناعه‌ته‌وه په‌نایان بۆ ئه‌بردو داوای پیویستییه‌كانی خۆیانیان لێ ئه‌كردو په‌رستاگایان بۆ دروست ئه‌كرد له هه‌موو شار‌و دێیه‌كداو (طقوس)ی زۆر‌و زه‌به‌ندیان بۆ ئه‌و په‌رستگایانه دائه‌ناو كه ئه‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ش هیچ جیاوازییه‌كیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێ دیندا( ). فارسه‌كان به گشتی بڕوایان به دوو خوا هه‌بوو "ئه‌هریمه‌ن"و "یه‌زدان" ئه‌هریمه‌ن؛ خوای خراپه بوو لایان، كه خراپه‌یه‌ك ڕووی تێ بكردنایه په‌نایان ئه‌برده به‌ر ئه‌هریمه‌ن‌و لێی ئه‌پاڕانه‌وه كه عه‌فویان بكات‌و ئه‌و به‌ڵاو قات‌و قڕییه‌یان له‌سه‌ر لاببات ئه‌گه‌ر حه‌زیان له خێر‌و بێریش بوایه په‌نایان ئه‌برده به‌ر "یه‌زدان"و لێی ئه‌پاڕانه‌وه كه شتێكیان بۆ بكات.
ـ له‌ناو ڕۆمییه‌كانیشدا كه ئه‌وكاته به‌ناوی "ئیمپارتۆریه‌تی بێزه‌نگی"یه‌وه حوكمی یۆنان‌و به‌ڵقان‌و ئاسیا‌و سوریا‌و فه‌له‌ستین‌و ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیان به گشتی‌و میصر‌و هه‌موو ئه‌فریقایان ئه‌كردو پایته‌ختی ئیمپارتۆریه‌ته‌كه‌یان بریتی‌بوو له شاری (قسطنطنیه)، كارێكیان به‌سه‌ر دینی مه‌سیحییه‌تدا هێنا، خۆزگه به مرۆڤی "بێ‌دین" ئه‌خورا، زوڵم‌و سته‌م‌و دڵڕه‌قی ته‌نانه‌ت له یاریكردن‌و گه‌پ‌و گاڵته‌شیاندا هه‌ر هه‌بوو، له مه‌یدانی زۆرانبازیدا بۆ كه‌یف كردن ئاژه‌ڵی دڕه‌نده‌یان به‌ر ئه‌دایه (ئه‌سیر)و به‌نده‌كان‌و سه‌یریان ده‌كردن چۆن له‌ت‌و په‌تیان ئه‌كردن، دیارده‌ی كۆیله‌كردن ته‌واو زۆر بووبوو له ناویانداو میلله‌تانی چوارده‌وریش چاویان لێ ده‌كردن( ).
قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
ـ ئافره‌ت لای عه‌ره‌ب‌و لای میلله‌تانی تریش دروستكراوێكی چاره‌نا په‌زیرو پیس بوون، مایه‌ی شووره‌یی بوون باشترین مامه‌ڵه له گه‌ڵیدا كرابێ ئه‌وه‌بووه ته‌نیا ویستوویانه ئاره‌زووبازی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، لای عه‌ره‌ب زینده‌به‌چاڵ كراوه، لای هیندییه‌كان كه‌مێرده‌كه‌ی مردووه ئه‌میشیان له‌گه‌ڵیدا سووتاندووه، وه‌ك ماڵی میراتی پشك‌و به‌ش كراوه.
ـ هه‌میشه دوو چین هه‌بووه له‌ناو میلله‌تانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا "ئه‌شراف‌و گه‌وره‌كان"و "كۆیله‌و خزمه‌تكاره‌كان"، "كۆیله كردن" بۆ ساده‌ترین هۆ كاری پێكراوه، قه‌رزار كه نه‌یبووبێ له كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كه بداته‌وه یان خۆی یان مناڵی ئه‌كرا به كۆیله، له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر یان وڵاتێكی تر خه‌ڵك هێنراوه‌و كراوه‌ته كۆیله، له شه‌ڕدا هه‌ر ئه‌سیرێك گیرابێت كراوه به كۆیله، مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵیدا له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی‌و نامرۆڤانه‌دا بووه‌و هیچ یاسایه‌كیان بۆ دانه‌نراوه.
ـ مناڵ ئاگای ئه‌وه‌ی نه‌زانیوه ڕێز له گه‌وره بگرێ، یان باوك‌و دایك وه‌ك پێویست ڕێزیان نه‌بووه، كه‌س به شیاوی نه‌زانیوه له فڵانه بنه‌ماڵه نزیك بێته‌وه یان ژنیان بداتێ یاخود هاتووچۆیان بكات.
ـ له‌سه‌ر داد بوبێ یان له‌سه‌ر زوڵم بووبێ پشتیوانی له‌بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ت و میلله‌تی خۆی كردووه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو پێشێلكارییه‌كی ئه‌نجامداوه.
ـ هه‌موو جۆره ماره‌كردنێك هه‌بووه، شیاو‌و نه‌شیاو، وه‌ك حه‌زره‌تی عائیشه ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێ: "له جاهیلیه‌تدا چوار جۆر ماره‌كردن هه‌بوو، یه‌كێكیان به‌وشێوه‌یی ئێستا كه هه‌یه پیاوێك ئه‌نێریته خوازبێنی ئافره‌تێك بۆ خۆی یان بۆ ناسیاوێكی‌و ماره‌ی ئه‌كات‌و پاشان ئه‌یگوازێته‌وه، ماره‌كردنێكی تر پیاوێك به ژنه‌كه‌ی ئه‌وت ئه‌گه‌ر پاك بویته‌وه بچۆ بۆ لای فڵانه‌كه‌س له (ئه‌شرافه‌كان) با مناڵێكی نه‌جیبمان ببێت! ئیتر پیاوه‌كه‌ی نه‌ئه‌چووه لای، واته ئافره‌ته‌كه (حامله) ئه‌بوو له‌و پیاوه شه‌ریفه!! ماره‌كردنێكی تر ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵێك پیاو ئه‌چوونه لای ئافره‌تێك كه له (10) كه‌س كه‌متر بوون ئافره‌ته‌كه (حامله) ئه‌بوو، كه مناڵه‌كه‌ی دائه‌نا ئه‌ینارد به‌شوێن ئه‌و پیاوانه‌داو ئه‌هاتن‌و ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌یوت: فڵانه‌كه‌س ئه‌مه مناڵی تۆیه‌و فه‌رموو ناوی بنێ، ئیتر ئه‌بووه مناڵی ئه‌و.
ماره‌بڕینێكی تر ئه‌وه‌بوو كه ئافره‌تی وا هه‌بوو به‌یداخێكی به ماڵه‌كه‌یدا ئه‌كردو هه‌موو پیاوێكی قه‌بووڵ ئه‌كرد بچێته لای تا مناڵی ئه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی مناڵی ئه‌بوو ئه‌ینارد به شوێن (قیافه‌ت ناس)دا‌و ئه‌یوت ئه‌م مناڵه‌ی من له كێ ئه‌كات، ئه‌و قیافه‌تناسه‌ش بیدایه به‌سه‌ر هه‌ركامیاندا ئه‌بوو قبوڵی بكردایه‌و بیكردایه به مناڵی خۆی.. به‌ڵام كه خوا پێغه‌مبه‌ری نارد هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگرت‌و ته‌نیا ماره‌كردنه شیاوه‌كه‌ی هێشته‌وه"( ).
هه‌ندی نیكاحی تریش هه‌بووه كه بێجگه له حه‌زره‌تی عائیشه باسیان كردووه وه‌ك (نیكاحی موتعه)و (نیكاحی به‌ده‌ل) واته پیاوێك به پیاوێكی تری وتووه: ژنه‌كه‌ی خۆتم بده‌رێ ژنه‌كه‌ی خۆم‌و ئه‌وه‌نده‌ش باقیت ئه‌ده‌مه‌وه( ).
مه‌سه‌له‌ی (طلاق)یش با له‌ولاوه بووه‌ستێ كه به‌خراپترین شێوه ئه‌نجامیان داوه‌و كاریان پێكردووه.
ـ جارێك ته‌ڵاق ژماره‌ی هه‌ر نه‌بووه‌و ژن نه‌یتوانیوه هه‌رگیز له مێرد خۆی ڕزگار بكات، چه‌ند ئه‌ومێرده‌ی دڕه‌نده‌و ناپیاو بووبێت.
ـ یان ته‌ڵاقێكی وای داوه كه نه‌یتوانیوه له‌وه‌و دوا شوو بكاته‌وه‌و سه‌ری پێ سپی كردووه.
ـ شه‌ڕو شۆڕو تاڵانی‌و دڵڕه‌قی‌و بێبه‌زه‌یی سیمای دیاری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ستی به تۆزێك هێزو ده‌سه‌ڵات كردبێ خێرا په‌نای بردووه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی تر كه له‌و بێ هێزترن. شه‌ڕ ئه‌وكاتانه هه‌مووی هه‌ر بۆ تاڵانی‌و بڕۆ بووه‌و خاوه‌نی (په‌یام)ێكی وانه‌بوون كه‌له پێناویدا شه‌ڕ بكه‌ن.
ـ مه‌سه‌له ڕه‌وشتییه‌كانیش با بووه‌ستێ كه (عاره‌ق خواردن)و (زیناكردن)و (قوماربازی)و (فرت‌و فێڵ)و ده‌ره‌چێ‌و لگاوكردن وه‌ك خۆره دابوویه هه‌موو كه‌سێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه( ).
ئیسلام كه هات هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ناوبردو له جێگه‌یدا یاسا‌و ڕێسای تازه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئامێزی دانا:
ده‌ی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستاش له‌وانه ئاڵۆزتر نین.. ئیسلام چۆن توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و قه‌یرانانه بنه‌بڕ بكات ئێستاش هه‌روا ئه‌توانێ، مه‌گه‌ر یه‌كێكی وه‌ك (برناد شۆ) ناڵێ: "موحه‌ممه‌د ئه‌توانێ هه‌موو قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆكه مرۆڤایه‌تی پێوه‌ی ئه‌ناڵێنێ چاره‌سه‌ر بكات ئاسانتر له‌وه‌ی كوپێك ئاو بخواته‌وه"( ). ئیسلام به مه‌نزومه‌یه‌ی فیكری بێوێنه ده‌رمانی بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌ردو برینانه نواند‌و ئه‌م مرۆڤه هه‌ژاره‌ی رزگار كرد به‌م رێگایانه...
1ـ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان‌و تێڕوانین بۆمرۆڤ‌و بوونه‌وه‌ری رۆشن كرده‌وه.
2ـ سیسته‌می حوكمڕانی و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تی دیاری كرد.
3ـ سیسته‌می ئابوریی‌و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سه‌روه‌تی راگه‌یاند.
4ـ جیهادو دانانی یاسا بۆ جیهادكردن‌و حاڵه‌تی شه‌ڕیان ئاشتی ناساند.
5ـ سیسته‌می خوێندن‌و خوێنده‌واری روون كرده‌وه.
6ـ دیاری كردنی مافی تایبه‌ت‌و مافه گشتییه‌كان.
7ـ دانانی یاسا بۆ پاراستنی مافه‌كانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان.
8ـ دانانی بنه‌ما بۆ "مه‌ده‌نیه‌ت" چ وه‌ك ته‌رسانه‌ی ڕۆشنبیری‌و چ وه‌ك "ته‌مه‌دوون‌و ئاوه‌دانی دروستكردن".
9-سیستمی كۆمه‌لاَیه‌تی و راستكردنه‌وه‌ی هاوكێشه لاره‌سه‌نگه‌كان.
بۆ یه‌كه‌میان به كورتی ئیسلام ئه‌م كارانه‌ی كرد:
ئیسلام ئه‌وكات هات‌و بینشێكی ئاینی "ڕوون"و "منگقی" دایه خه‌ڵكی كه ئه‌كرێ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورت‌و چڕیان بكه‌ینه‌وه:
1ـ خوایه‌ك هه‌یه كه ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌و ژیان‌و مرۆڤه هه‌ڵده‌سوڕێنێ، ئه‌و خوایه یه‌كه‌و كه‌س له خود‌و سیفه‌ت‌و كاره‌كانیدا هاوشێوه‌ی نییه، [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ. اللَّهُ الصَّمَدُ. لم یلد وَلمْ یُولد. وَلمْ یكُن لَّهُ كُفُواً أَحَدٌ].
به به‌ڵگه سه‌لماندی كه خوایه‌ك هه‌یه، ئه‌و خوایه (واجب الوجود)ه‌و دارای هه‌موو سیفه‌تێكی "كه‌ماڵ"ه‌و دروستكردن‌و یاسادانان به ده‌ستی ئه‌وه‌و ئه‌م مرۆڤه له زاتیدا ئاتاج‌و هه‌ژاره‌و پێویستی به‌و خوایه هه‌یه كه له زاتیدا ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌خشنده‌یه و ئه‌بێت ئه‌م عه‌بدایه‌تی بۆ بكات.
و هه‌موو ئه‌مانه‌شی به به‌ڵگه له بازنه‌ی وه‌همه‌وه ده‌رئه‌هێنا بۆ ناو بازنه‌ی یه‌قین به دوو جۆر به‌ڵگه:
جۆری یه‌كه‌م:به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی.وه‌ك"ام خلقوا من غیر شی‌و ام هم الخالقون".."افرایتم ماتمنون اانتم تخلقونه ام نحن الخالقون"
جۆری دووهه‌م:به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی.وه‌ك"الاثار تدل علی المۆثر""البعره تدل علی البعیر""النظام یدل علی المنظم""فاقد الشی‌و لا یعطی"..
2ـ موحه‌ممه‌د به به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه پێغه‌مبه‌ری خوایه، ژیان‌و ڕه‌وشتی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین مرۆڤیشه بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه كه شوێنی بكه‌وی، ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌یڵێت قسه‌و ئاڕاسته‌ی خوایه بۆ مرۆڤه‌كان‌و پاڵپشتیشه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی، هه‌ركه‌س شوێنی بكه‌وێ خوا لێی ڕازی ئه‌بێت‌و پاداشتی باشی ئه‌داته‌وه، ئه‌وه‌شی شوێنی ناكه‌وێ خوا خۆشی ناوێت‌و لێی قه‌بووڵ ناكات، (قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَێغْفِرْ ڵكُمْ ژُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِیمٌ) (ێ‌ل عمران: 31).
3ـ پاش مردن ژیان هه‌یه، هه‌ركه‌س له ژیاندا ڕێز له خوا‌و قسه‌و بڕیار‌و كاره‌كانی خوا بگرێت له پاش مردن ڕێزی لێ ده‌گیرێت، هه‌ركه‌س بێ ڕێزی بكات به‌رانبه‌ر خوا‌و بڕیار‌و یاساكانی خوا ئه‌وه له‌و دنیا ڕێزی لێ ناگیرێت‌و به‌ڵكو سزای سه‌خت ئه‌درێت. (ثم اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَڵیْهِ وَهَدَی* قَاڵ اهْبِطا مِنْهَا جَمِیعاً بَعْضكُمْ لِبَعْض عَدُوٌّ فَإِمَّا ێأْتِێنَّكُم مِّنِّی هُدًی فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَاێ فَڵا ێچِلُّ وَڵا ێشْقَی* وَمَنْ أَعْرَچَ عَن ژِكْڕی فَإِنَّ ڵهُ مَعِیشَه‌ً چَنكاً وَنَحْشُرُهُ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ أَعْمَی* قَاڵ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِی أَعْمَی وَقَدْ كُنتُ بَصِیراً* قَاڵ كَذلِكَ أَتَتْكَ آیاتُنَا فَنَسِیتَهَا وَكَذلِكَ الْێوْمَ تُنسَی* کذلِكَ نَجْزِی مَنْ أَسْرَفَ وَڵمْ یُۆْمِن بِآیاتِ رَبِّهِ وَالعذابُ الْا‌خِرَه‌ِ أَشَدُّ وَأَبْقَی) (طه : 122 ـ 127)
4ـ خوای گه‌وره وه‌ك چۆن تاقانه‌یه‌و شه‌ریك‌و هاوشێوه‌ی نییه، زاتێكی پڕ كه‌ماڵه‌و توانای بێ سنووره‌و عه‌بد داوای هه‌رچی لێ بكات ئه‌توانێ بۆی بكات، بۆیه پێویسته بۆ ده‌ستخستنی هه‌موو خێرێك داوا هه‌ر له ئه‌و بكرێت‌و بۆ لابردنی‌و به‌رگرتن له هه‌موو خراپه‌و شه‌ڕێكیش په‌نا بۆ ئه‌و ببرێت.
(قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُۆْتِی الْمُلْكَ مَن تَشَا‌و وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَا‌و وَتُعِزُّ مَن تَشَا‌و وَتُژِلُّ مَن تَشَا‌و بِێدِكَ الْخَیْرُ إِنَّكَ عَڵێ كُلِّ شَیْ‌وٍ قَدِیرٌ* تُولِجُ اللَّیْڵ فِی الْنَّهَاڕ وَتُولِجُ النَّهَارَ فِی اللَّیْلِ وَتُخْڕجُ الْحَیَّ مِنَ الْمَیِّتِ وَتُخْڕجُ اڵمَیَّتَ مِنَ الْحَیِّ وَتَرْزُقُ مَن تَشَا‌و بِغَیْڕ حِسَابٍ) (ێ‌ل عمران: 26 ـ 27).
5ـ شوێنكه‌وتنی قسه‌و ڕێنماییه‌كانی خوا مایه‌ی كامه‌رانی‌و ئاسووده‌ییه له دونیا‌و ئاخیره‌تداو كه‌سیش ناتوانی له خوا باشتر بڵێ‌و بڕیار بدات، هه‌ركه‌سیش شوێن دینی ڕاسته‌قینه‌ی خوا كه به (موحه‌ممه‌د)دا ناردوویه‌تی بكه‌وێت له دنیادا به حورمه‌ته‌وه ئه‌ژی‌و له ئاخیره‌تدا به حورمه‌ته‌وه زیندوو ئه‌بێته‌وه.
(وَأَنِیبُوا إِڵی رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا ڵهُ مِن قَبْلِ أَن ێأْتِێكُمُ الْعَژَابُ پُمَّ ڵا تُنصَرُونَ* وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِڵ إِڵیْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن ێأْتِێكُمُ العَژَابُ بَغْتَه‌ً وَأَنتُمْ ڵا تَشْعُرُونَ* أَن تَقُوڵ نَفْسٌ ێا حَسْرَتَی عڵی مَا فَرَّگتُ فِی جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ ڵمِنَ السَّاخِڕین* أَوْ تَقُوڵ ڵوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِی ڵكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِین* أَوْ تَقُوڵ حِینَ تَرَی الْعَژَابَ ڵوْ أَنَّ لِی كَرَّه‌ً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِینَ* بَڵی قَدْ جَا‌وتْكَ ێ‌ێاتِی فَكَژَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِڕینَ) (الزمر : 54 ـ 59).
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆتان‌و خۆتانی ته‌سلیم بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی سزای قیامه‌تتان بێته سه‌ر پاش ئه‌وه كه‌ستان سه‌ركه‌وتوو نابێت، شوێنی باشترین به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌ون كه خوا بۆی ناردوونه‌ته خواره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزای قیامه‌تتان بێته سه‌ر له كتوپڕێكدا له كاتێكدا كه هه‌ستتان لای خۆتان نامێنێ* ئه‌وكاته‌ی كه هه‌ندێ كه‌س ئه‌ڵێ: ئه‌ی داخی گرانم بۆ ئه‌و هه‌مووه كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی ده‌رهه‌ق به خوا كردم‌و له‌گه‌ڵ پێڕی گاڵته‌جاڕاندا بووم‌و وه‌ك ئه‌وان بووم، یان ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی منیشی بدایه ئێستا منیش به‌خته‌وه‌ر ئه‌بووم‌و له‌گه‌ڵ خواناساندا ئه‌بووم* یان كاتێ كه سزای قیامه‌ت به‌چاوی خۆی ئه‌بێنێ ئه‌ڵێ: خۆزگه یه‌كجار ئه‌یانگێڕامه‌وه بۆ دونیا تا ئه‌بوومه پیاوێكی چاك* نه‌خێر، چه‌ندینین ئایه‌تی خوات بۆ باسكرا كه‌چی تۆ به درۆت ئه‌زانی‌و لووت به‌رزیت ئه‌كردو خه‌ریكی كوفر‌و بێدینی بوویت،
5ـ ده‌رگای حیواری له‌گه‌ڵ هه‌موو دینه‌كانی تردا كردووه‌و بانگی كردن بۆ گفتوگۆیه‌كی عاقڵانه‌ی زانستی، ئیتر دوای ئه‌وه هه‌موو كه‌س ئازاده موسڵمان ئه‌بێت یان هه‌ر له‌سه‌ر دینی خۆی ئه‌مێنێته‌وه، (قُلْ ێا أَهْڵ الْكِتَابِ تَعَاڵوْاْ إِڵی كَڵمَه‌ٍ سَوَا‌و بَیْنَنَا وَبَیْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللّهَ وَلاَ نُشْڕكَ بِهِ شَیْئاً وَلاَ ێتَّخِژَ بَعْچُنَا بَعْچاً أَرْبَاباً مِّن دُونِ اللّهِ فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقُولُواْ اشْهَدُواْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ) (ێ‌ل عمران: 64). ئه‌م ده‌رگاكردنه‌وه بۆ حیواری ئاینه‌كان هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی لائه‌بات و فیكری خه‌ڵك ئه‌جوڵێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاكترو چاكترین "فبشر عباد الژین یستمعون القول فیتبعون احسنه".
ئێستاش ئه‌م سه‌لماندن‌و بنه‌ما دینییانه مایه‌ی ڕزگاركردنی عه‌قڵه‌كان له (ئه‌فسانه)و له (شیركیات) كێش بڕوا ناكات با تاقی بكاته‌وه
6- یاسا‌و ڕێساییه‌كی وردی دینی له بواری (عقائد‌و ئه‌خلاق‌و عیبادات)دا دانا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به پێڕه‌وی لێكردنی به‌ره‌و كه‌ماڵی نه‌فسی‌و فكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بچن (اسْتَجِیبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِژَا دَعَاكُم لِمَا یُحْیِیكُمْ)."وه‌لاَمی خوا پێغه‌مبه‌ر بدنه‌وه كاتێك بانگت ئه‌كه‌ن بۆ شتێك كه ژیان و زیندووێتی ئه‌دات به ئێوه..
بۆ دووهه‌میان هه‌ر به‌كورتی ئیسلام ئه‌م كارانه‌ی كرد:
أـ حاكم به ته‌نیا (خوایه)و هه‌ر ئه‌وه كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه (حكم) بكات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیداو ئه‌وانیش بێ بێزاری‌و بێ فرت‌و فێڵ پێڕه‌وی له‌و حوكمانه بكه‌ن، "فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ یُۆْمِنُونَ حَتَّێ یُحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَیْنَهُمْ پُمَّ لاَ ێجِدُواْ فِی أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَچَیْتَ وَیُسَلِّمُواْ تَسْلِیماً" (النسا‌و: 65). "لاتكونوا كبنی أسرائیل ان تحلوا محارم الله بأدنی الحیل".
ب ـ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێویسته به (شورا) بێت نه‌ك تاكڕه‌وی‌و دیكتاتۆری."وامرهم شوری بینهم"
ج ـ ده‌وڵه‌ت سێ جۆر ده‌زگای تێدا بێت:
ـ ده‌زگای یاسادانان كه له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستووری ئیسلامی‌دا كه قورئان‌و حه‌دیسه، یاساكان دابنرێت به‌و مه‌رجه‌ی كه دژ نه‌بن به شته نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام.
ـ ده‌زگای جێبه‌جێ كردن كه كاربه‌ده‌سته‌كان پێویسته خزمه‌تكار‌و ڕێپیشانده‌ر بن نه‌ك باجگرو سته‌مكار."نحن هداه لا جباه"
ـ ده‌زگای قه‌زاوه‌ت كه پێویسته سه‌ربه‌خۆ بن‌و ته‌نانه‌ت (شه‌خصی) خه‌لیفه‌ش هه‌ڵنه‌وێرێ له لێپرسینه‌وه‌و دادگایی كردن.
بۆ سێیه‌میشیان هه‌ر به كورتی، ئیسلام ئه‌م كارانه‌ی كرد:
أـ دانانی بنه‌مای "كَیْ ڵا ێكُونَ دُوڵه‌ً بَیْنَ الْأَغْنِێا‌و مِنكُمْ".
ب ـ دانانی یاسای زه‌كات‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كاتیان پێ ئه‌شێت.
ج ـ دانانی بنه‌مای "ئیقتباس" له هه‌موو عه‌قڵێكی مرۆڤایه‌تی كه دادی تێدابێت، به‌رهه‌مه‌كه‌شی ئه‌وه بوو ئه‌و هه‌موو وڵات و شار‌و ئاوه‌دانییه دروستكراو سه‌رزه‌مینی ئیسلام كرایه به‌هه‌شتێكی ڕازاوه كه دونیا خۆر‌و چاو چنۆكه‌كان چاویان تێبڕی‌و چه‌ندجار له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشیان هێنا بۆ داگیركردنی..
بۆ چواره‌میان هه‌ر به كورتی ئیسلام ئه‌مانه‌ی كرد:
أـ جیهاد ئه‌بێت به پێی ڕێنماییه‌كانی ئیسلام بكرێت نه‌ك گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و ڕاو ڕووت به‌ڵكو ئامانج له جیهاد ڕزگاركردنی سته‌ملێكراوانه.
ب ـ جیهاد ئه‌بێت بۆ خوا بێت‌و بۆ ناساندن‌و گه‌یاندنی دین بێت نه‌ك شتی تر.
ج ـ حاڵه‌ته‌كانی شه‌رو ئاشتی تێكه‌ڵ نه‌كرێت به‌ڵكو ئه‌بێت شه‌ڕ شه‌ڕیش بێت‌و ئاشتیش ئاشتی بێت‌و رێنماییه‌كانی ئه‌و دوو بواره‌ش جیا بن له یه‌كتری و موحاریب وموسالم و موعاهد و ئه‌هلی زیممه له یه‌كتری جیابكرێنه‌وه و یاساكانی"موحاریب" نه‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا.
بۆ پێنجه‌میان به كورتی ئیسلام ئه‌مانه‌ی كرد:
أ ـ خوێندن‌و خوێنده‌واری ئه‌ركی هه‌موو موسڵمانێكه.
ب ِـ خه‌ڵكی خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وار نه‌لای خوا‌و نه‌لای خه‌ڵك نه له دونیا‌و نه له ئاخیره‌ت و نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا وه‌ك یه‌ك نین.
ج ـ گه‌یاندنی دین‌و ڕۆشن كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی- وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا ئه‌یه‌وێ نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت ئه‌ته‌وێ" غلو" یان وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمن ئه‌یه‌وێ"عوجا" - جۆرێكه له جیهاد و بگره جیهادی ئه‌كبه‌ره."و جاهدهم به جهادا كبیرا"
بۆ شه‌شه‌میان ئیسلام به كورتی ئه‌مانه‌ی كرد:
أـ موڵكیه‌تی تاكه كه‌سی سه‌لماند چونكه یه‌كسانی ڕه‌ها، كارێكی مه‌حاڵه.
ب ـ مافه گشتییه‌كان پێش مافه تاكه كه‌سییه‌كان دێت.
ج ـ پاراستنی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی گه‌له‌و پاراستنی گه‌لیش ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته.
میلله‌ت گوێگرتن‌و گویرَایه‌ڵی له‌سه‌ره‌و ده‌وڵه‌ت جولاَنه‌وه به‌دادی له‌سه‌ره.
بۆ حه‌وته‌میان ئیسلام به كورتی ئه‌مانه‌ی كرد:
أـ هه‌موو خاوه‌ن دینه‌كانی تری ناو نا "خاوه‌ن كتێبه‌كان = ئه‌هلی كیتاب".
ب ـ به قیاس بۆ سه‌ر ئه‌وان هه‌موو دینه ده‌ستكرده‌كانی تری خسته ناو ئه‌وان."سنّوا به‌م سنه اهل الكتاب"
ج ـ مافی دینی‌و مافی هاوڵاتی بوونی سه‌لماند و دای به گشت كه‌سێك به پێی یاساكانی ده‌وڵه‌ت.
بۆ هه‌شته‌میان ئیسلام به كورتی ئه‌مانه‌ی كرد:
أـ خیلافه‌ت یانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی ".. هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ اڵ‌َرْچِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِیهَا .." (هود: 61) خوا له زه‌وی ئێوه‌ی دروستكردوه‌و داواشتان لێده‌كات ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه.
ب ـ "أقتباس" له دیندا دروست نییه وبیدعه دروست كردنه و له دونیادا ئه‌ركی سه‌رشانه و ئیبداع كردنه له ژێر ڕۆشنایی چه‌ند یاسایه‌كدا رێكده‌خرێن.
ج ـ شارستانیه‌ت دوو باڵی گه‌وره‌ی هه‌یه: لایه‌نی ڕۆشنبیری‌و لایه‌نی ئاوه‌دانی، نابێت ئه‌میان بێ ئه‌ویان بجوڵێنێت، چونكه هاوسه‌نگی له‌ده‌ست ئه‌چێت..
بۆ نۆیه‌میان هه‌ر به كورتی ئیسلام ئه‌مانه‌ی كرد:
أـ هات ڕێزی ته‌واوی بۆ ئافره‌ت بڕیارداو فه‌رمووی: (خَڵقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَه‌ٍ).
ب ـ بڕیاری دا بۆ ئافره‌تان به ڕێژه‌ی ئه‌ركه‌كانیان مافیان بدرێتێ‌و فه‌رمووی: (وَڵهُنَّ مِپْلُ الَّژِی عَڵیْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَڵیْهِنَّ دَرَجَه)، كه ئه‌و نمره‌یه‌ش بریتییه له (مودیرییه‌ت) له دامه‌زراوه‌ی ماڵدا.
* بینا له‌سه‌ر ئه‌مه ئافره‌ت خاوه‌نی دارایی تایبه‌تی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه به بێ هیچ ویصایه‌یه‌ك له مێرده‌وه یان له باوك و براوه بازرگانی به‌و ماڵه‌ی خۆی بكات و لێی ببه‌خشێت و زه‌كاتی بدات و ...هتد.
ج ـ بڕیاری دا ئافره‌ت نه‌مایه‌ی شوره‌ییه‌و نه بێبه‌شه له میرات‌و نه خۆشی ماڵی میراتییه، به‌ڵكو فه‌رمووی: (وَمِنْ ێ‌ێاتِهِ أَنْ خَڵقَ ڵكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِڵیْهَا وَجَعَڵ بَیْنَكُم مَّوَدَّه‌ً وَرَحْمَه‌ً إِنَّ فِی ژَلِكَ ڵێ‌ێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ) (الروم: 21).
د ـ ئیسلام هات یاسای (ئازادكردنی كۆیله)ی داهێناو ڕێگه‌كانی ئازادكردنی كۆیله‌ی زۆركرد( ).
هـ - یاسایه‌كی وردی دانا بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی (مناڵ) له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكی‌دا، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: (وَقَچَی رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِیَّاهُ وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَاناً إِمَّا ێبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَڕیما* وَاخْفِچْ ڵهُمَا جَنَاحَ الژُّلِّ مِنَ الرَّحْمَه‌ِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّێانِی صَغِیراً) (الإسرا‌و: 24).
وـ ئیسلام بنه‌مای خۆهه‌ڵكێشان به باووباپیرانه‌وه‌ی هه‌ڵگرت‌و مه‌بده‌ئی (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ)ی داهێناو پێغه‌مبه‌ریش به عه‌مه‌لی كچی ئه‌شرافی مه‌ككه‌ی ماره‌كرد له كۆیله‌یه‌كی نادیاری ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئه‌وسای خۆی.
زـ ئیسلام یاسا‌و ڕێسایه‌كی وردی بۆ "ماره‌كردن"و ته‌ڵاق دان‌و (دایه‌نی كردن)و (میراتی بردن)و.. هتد، دانا كه به هه‌موو شیوه‌یه‌ك (حورمه‌ت)و مافی دایك‌و مناڵی تێدا پارێزراوه.
ح ـ ئیسلام په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی (تعارف) دانا وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ وَأُنپَی وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا)، زانایانی ئیسلام ئه‌فه‌رموون: ("تعارفوا" دوو مانای هه‌یه‌و یه‌كه‌میان یه‌كترناسین‌و ئولفه‌ت گرتن به‌یه‌كه‌وه، دووهه‌میان: چاكه‌كردن به‌رانبه‌ر یه‌كتری، واته: (بۆ ئه‌وه‌كراونه‌ته میلله‌ت میلله‌ت‌و هۆزو هۆز تا یه‌كتر بناسن‌و چاكه به‌رانبه‌ر یه‌كتری بكه‌ن).
گ ـ ئیسلام وه‌ك چۆن یاسای بۆ ئاشتی داناوه ئاواش یاسای بۆ شه‌ڕكردن داناوه‌و ئه‌فه‌رموێ: (وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یُحِبُّ الْمُعْتَدِین)، یان ئه‌فه‌رموێ: (فَمَنِ اعْتَدَی عَڵیْكُمْ فَاعْتَدُواْ عَڵیْهِ بِمِپْلِ مَا اعْتَدَی عَڵیْكُمْ).
ك ـ ته‌نانه‌ت په‌یامی دانا بۆ شه‌ڕكردن، شه‌ڕ ئه‌بێت بۆ ئه‌وه بێت كه په‌یامی پڕ دادی ئیسلام بگه‌یه‌نرێته مه‌زڵومان‌و پیاوانی بێكه‌سی دنیا، جا هه‌ركه‌س‌و ده‌سه‌ڵاتدارێ قه‌بووڵی كرد باسی ئیسلام بۆ میلله‌ته ژێرده‌سته‌كانی بكرێ ئه‌وه بێ شه‌ڕ بانگه‌وازه‌كه‌ی پێ ئه‌گه‌یه‌نرێت‌و هه‌ركه‌سیش نه‌یه‌ڵێ باسی ئیسلام بۆ میلله‌ته‌كه‌ی بكرێ ئه‌وه‌یان ئه‌بێ (جزیه) بدات، یان ئه‌بی باجی ئه‌و كه‌لله ڕه‌قییه‌ی خۆی بدات‌و قاچی له‌سه‌ر ملی مه‌زڵومان لاببات، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّی لاَ تَكُونَ فِتْنَه‌ٌ وَێكُونَ الدِّینُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَڵی الڤَّالِمِینَ).
ل ـ بۆ مه‌سه‌له ڕه‌وشتییه‌كانیش ئیسلام به چه‌پكێك ڕێسا‌و یاسایه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی باڵه‌خانه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز كردووه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌وكاته‌ی كرده نموونه له ڕه‌وشتدا وای لێهات كه به‌راوردكردن بوو به شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ماوه‌یه‌ك له ئیسلامدا ئه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ی كه دوور له ئیسلامه‌وه گوزه‌راندبوویان..
پێشتر پیاوێكی بێڕه‌حم‌و ئێستا زۆر به‌ڕه‌حم، پێشتر پیاوێكی مه‌شروب خۆر‌و كه‌لله شه‌ق، ئێستا پیاوێكی خۆش قسه‌و ده‌مپاك، پێشتر پیاوێكی ڕه‌زیل‌و چاوچنۆك، ئێستا پیاوێكی به‌خشنده‌و هه‌ژاردۆست.
ناحه‌زان و دوژمنانی ئه‌م دینه ئه‌ڵێن ئیسلام له مه‌نزومه فیكریه‌كه‌یدا هه‌ندێ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگرتووه بۆ نمونه جیهاد و قیتالی سه‌لماندووه و یاسای بۆ سزاكان داناوه!! ئه‌مانه‌ی ئه‌م حوكمانه ئه‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك قسه ئه‌كه‌ن هه‌روه‌ك یه‌كێك وایه كه ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ری ئیسلامی خوێندبێته‌وه و گه‌یشتبێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م مه‌نزومه فیكریه‌ی ئیسلام به كه‌ڵك نایه‌ت بۆ ژیان!! له كاتێكدا هه‌موو دیراسه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه بۆ ئیسلام له سنووری یه‌ك دوو نامیلكه ده‌رناچێت كه ئه‌گه‌ر وردی بكه‌یته‌وه ئه‌و یه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ش له‌وانه‌یه نه‌زانانه یان موغریزانه نووسرابن!
ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م:ئیسلام وه‌ك مێژوو
ئه‌وانه‌ی كه له ئیسلام ئه‌ترسن ئه‌ڵێن:ئیسلام له مێژوودا هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر زانست و له‌سه‌ر عه‌قڵ و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه وله‌سه‌ر دینه‌كان و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تری به چاوی سوكه‌وه سه‌یر كردووه و فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی تری سووتاندووه و نه‌یهێلاَوه موسڵمانه‌كان سوودیان لێببینن وعه‌قڵه‌كانی كۆت و پێوه‌ندكردووه و نه‌یتوانیوه گه‌شه به ژیان بدات و كۆمه‌ڵگه ی مه‌ده‌نی دروست بكات!! له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به چاوی ویژدانه‌وه بۆ مێژووی ئیسلامی بڕوانین هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه خود به‌خود پووچ ئه‌بنه‌وه با بۆ نمونه چه‌ند سمبڵێك وه‌ربگرین:
هه‌ڵوێستی ئیسلام له زانست و زانیاری
یه‌كه‌م: ده‌قه‌كانی قورئان‌و حه‌دیس باسێكی زۆری بیر‌و بیركردنه‌وه ئه‌كات‌و خه‌ڵكی هان ئه‌دات كه عه‌قڵ بخه‌نه كار‌و له "ئایاتی ئافاق‌و ئه‌نفوس" وورد بینه‌وه‌و یاسای لێ ده‌ربهێنین ... ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
ــ "أَوَڵمْ ێنڤُرُواْ فِی مَڵكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَاڵ‌َرْچِ وَمَا خَڵقَ اللّهُ مِن شَیْ‌وٍ وَأَنْ عَسَی أَن ێكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ". ئه‌وه بۆ له مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی وورد نابنه‌وه، كێ ده‌ڵێ نزیك نییه "ئه‌جه‌ل"یان هاتبێیته پێشه‌وه!!
ــ "وَمِنْ ێ‌ێاتِهِ أَنْ خَڵقَ ڵكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِڵیْهَا وَجَعَڵ بَیْنَكُم مَّوَدَّه‌ً وَرَحْمَه‌ً إِنَّ فِی ژَلِكَ ڵێ‌ێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ".
ــ "أَفَڵمْ ێسِیرُوا فِی الْأَرْچِ فَێنڤُرُوا كَیْفَ كَانَ عَاقِبَه‌ُ الَّژِینَ مِن قَبْلِهِم".
ــ "أَوَڵمْ ێرَ الَّژِینَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَا‌و كُلَّ شَیْ‌وٍ حَیّ أَفَڵا یُۆْمِنُونَ". هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێت "لعلكم تتفكرون"، "لعلكم تعقلون"، "لعلكم تتژكرون".. هتد. ـ پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌مووێت: "تفكر ساعه خیر من عباده شهر".... هتد.
دووهه‌م: پێغه‌مبه‌ر(ص) زۆر كاری له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه خه‌ڵكی "عقل"ی بجوڵێنێت به زۆر رێگا:
ــ به پرسیاركردن له سه‌حابه‌ی خۆی..."اتدرون من المفلس".. تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه، "من اعجب المۆمن الیكم"... تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه‌و هه‌روه‌ها، ـ به مه‌ته‌ڵ داهێنان لێیان.. "ئه‌و داره چییه كه هه‌رگیز گه‌ڵای ناوه‌رێت...." تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه.
ــ به مشاوه‌ره‌كردن پێیان له "شه‌ڕ"و "ئاشتی"دا. ـ "اشیروا علی ایها الناس..." ـ"كێ بۆ فڵانه كار به‌كه‌ڵكه...".
سێهه‌م: هانی داون بۆ "اجتهاد" كردن .. به معاژی كوڕی جه‌به‌لی فه‌رموو: چۆن قه‌زاوه‌ت ده‌كه‌یت له مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه نه "قورئان"و نه "حه‌دیسی" له سه‌ر نه‌هاتووه .. معاژ وتی "اجتهد ولا الو" عه‌قڵم ئه‌خه‌مه كار‌و هه‌وڵی خۆم ئه‌ده‌م‌و كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م "پێغه‌مبه‌ر (ص) قسه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردو پشتیوانی لێ كرد.
چواره‌م: زانایانی ئیسلام به"ئیجتهاد"و "ئه‌قڵكاری" ـ كه ئیسلام هانیان ئه‌دات بۆی ـ توانیان ئه‌و باڵه‌خانه گه‌وره‌یه له سیسته‌می "فیقهی ئیسلامی"و "بنه‌ماكانی فیكری ئیسلامی"و "به‌رنامه‌ی ڕه‌وشتی ئیسلامی"و "به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی" دروست بكه‌ن كه له مه‌یدانی یه‌كه‌میاندا پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك ـ ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافعی‌و مالیك‌و ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل‌و داودی ڤاهیری و ئیبن حه‌زم‌و ماوردی‌و ئیبن ته‌یمیه‌و سه‌دان‌و بگره هه‌زارانی تر توانیان ئه‌و سه‌روه‌ته فیقهییه گه‌وره‌یه دروست بكه‌ن كه یه‌كێكی وه‌ك "فه‌مبه‌ری" ڕۆژهه‌ڵاتناسی مه‌جه‌ڕی ئه‌ڵێت: هه‌ر چه‌نده سه‌یری كتێبه فیقهییه‌كانی ئیسلام ئه‌كه‌م زۆر سه‌رنجم ڕائه‌كێشن‌و سه‌یرم له‌وه‌دێت چۆن مسوڵمانه‌كان سیسته‌می حوكم‌و به‌رنامه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان له‌و فقهه‌وه وه‌رناگرن" . له مه‌یدانی دووهه‌مدا پیاوانی وه‌ك "ئه‌شعه‌ری‌و غه‌زالی‌و ماتوریدی‌و ئیبن خه‌لدون‌و باقه‌لانی‌و ئامێدی‌و ئیبن ته‌یمیه‌و ئیبن حه‌زم‌و محمد عبده‌و ئیقباڵ لاهوری ومفتیزاده و سوبحانی....هتد"ی دورستكرد سه‌روه‌تێكی فیكری وایان به‌رهه‌م هێنا، به‌هه‌ق ئه‌توانی ناوی "قوتابخانه‌ی بیری ئیسلامی" لێ بنێی ...
له مه‌یدانی سێیه‌میشدا ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی وه‌ك "حه‌سه‌نی به‌صری"و "جنیدی به‌غدادی"و "حارسی موحاسیبی"و "عبدالقادری گه‌یلانی"و "مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی"و "ئیبن قه‌یمی جه‌وزی"و "ئیمامی نه‌وه‌وی... هتدی دروست كرد، كه ئه‌و تێورانه‌ی ئه‌وان دایان هێنا بۆ په‌روه‌رده‌ی ده‌روون‌و گیان تائێستاش جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی خوێنه‌وارو به ویژدانن ..
له مه‌یدانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیشدا ئه‌و هه‌موو "بنه‌ماو به‌رنامه" بۆ په‌روه‌رده كردنی "تاك"و "خێزان"و "كۆمه‌ڵ" دانراوه‌و تا ئێستاش به‌شێوه‌ی "حیزب"و "كۆمه‌ڵ‌و رێكخراو" په‌یره‌ویان لێ ئه‌كرێت‌و ئه‌كرێت ناوی قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ییان لێ بنرێت، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام عه‌قڵه‌كان ئه‌جوڵێنێت‌و ده‌رگای حیوار‌و موناقه‌شه‌و "به‌رهه‌مهێنانی فیكری" به هه‌موو هێزێكه‌وه ئه‌خاته سه‌رپشت ـ پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك "نورسی"و "حه‌سه‌ن به‌ننا"و "سید قگب"و "نه‌ده‌وی"و "زه‌هاوی"و ... هتد. هه‌ندێكن له‌و پیاوانه‌ی له مه‌یدانی "به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا" ناویان دیار‌و له‌به‌رچاوه ..
"الكتانی" له كتێبی "التراتیب الاداریه فی الحكومه النبویه"دا ئه‌ڵێت: یه‌كێك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی "پێنج سه‌د" حوكمی له‌م حه‌دیسه كورته ده‌رهێناوه "یا أبا عمیر ما فعل النغیر".. "ئه‌با عومه‌یر" مناڵێكی ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری بوو بولبولێكی هه‌بوو له‌ماڵه‌وه ناوی "نوغه‌یر" بوو، پێغه‌مبه‌ر(ص) یش بۆ دڵدانه‌وه‌ی هه‌موو جارێك كه له مزگه‌وتدا ئه‌یبینی پێی ئه‌فه‌رموو "كاكه عومه‌یر هه‌واڵی نوغه‌یر چییه"؟! ... ده‌رهێنانی سیسته‌م‌و یاساكان له"قورئان‌و حه‌دیس" لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی و مشت‌و مڕ نه‌بێت چییه؟ ئه‌و هه‌موو كتێبه قانونییه‌ی كه عه‌قڵی ئیسلامی هه‌ڵی گواستوون له ئیسلام به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی نه‌بێت چییه؟ كه كۆنگره‌ی لاهای چه‌ند جار له ڕاسپارده‌كانیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه "شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌یه بۆ یاسا دانان، چونكه ڕێگه‌ی به ئیجتیهاد داوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌بی فیقهی نه‌یوتبێت ئه‌وی تریان باسی كردووه .
پێنجه‌م: ئیتر بائه‌وه بوه‌ستێت كه له سه‌ده زێڕینه‌كانی ئیسلامدا عه‌قڵی ئیسلامی چ به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد له هه‌ر دوو مه‌یدانه گه‌وره‌كه‌ی شارستانێتیدا، "مه‌یدانی مه‌عریفه"و "مه‌یدانی ته‌مه‌ددون"و ئاوه‌دانی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چێو له تاریكی ئه‌وه‌شێنن و تۆمه‌تی وا ئه‌خه‌نه شوێن ئیسلام با ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌و تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی زۆریان نییه با ته‌نیا سه‌یری دوو كتێب هه‌یه بیكه‌ن:
1ـ أخگا‌و المنهج الغربی الوافد ـ انور الجندی.
2 ـ تأصیل مناهج العلوم ـ انور الجندی.
بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات كه "هیچ زانستێك نییه له‌م زانستانه‌ی كه ئێستا ئه‌خوێنرێن له قوتابخانه‌و دانیشتگاكاندا، مسوڵمانان سه‌ره‌تاكانیان نه‌وتبێت‌و دوای ئه‌وان په‌ره‌ی پێنه‌درابێت" .
"مسوڵمانه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بنه‌ماكانی "المنهج العلمی التجربی"یان دانا پاش ئه‌وه‌ی به ڕه‌خنه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه تیۆرییه‌كه‌ی یۆنانیان ڕه‌ت دایه‌وه" .
مسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه تیۆره‌كانی ئیغریقییان ره‌ت كرده‌ووه ده‌رباره‌ی فه‌له‌ك‌و ده‌ریاكان‌و ئه‌وان بوون جادوگه‌ریی‌و ئه‌فسانه‌یان به‌تاڵ كرده‌وه‌و له جێگه‌یدا باڵه‌خانه‌یه‌كی زانستی گه‌وره‌یان بینا كرد به تایبه‌تی له بواری "ته‌ندروستی"دا .
"فیكری ئیسلامی" خاوه‌نی بنه‌ماو ڕێسا‌و یاسای تایبه‌تی خۆیه‌تی له بواره‌كانی زانسته سیاسیه‌كان‌و زانستی ئابوری‌و مێژوو زانستی ده‌رونی دا، به‌پێی ئه‌و ئیجتهادو بۆچوونانه‌ی "ماوردی"و "فارابی"و "ئیبن خلدون"و "بێرونی"و "غزالی"و "ئیبن سینا" دایان هێنا..
ئه‌و بۆچوونه ئیسلامیانه‌ی كه فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆژئاوا لێزانانه له‌ناو زانست‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیاندا تواندویانه‌ته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ دایانڕشتووه‌ته‌وه له سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كانی خۆی‌ان دووریان خستۆته‌وه. له بواری (فیكر‌و ته‌شریع‌و یاسا)دا، فیكری ئیسلامی باڵای له باڵای هه‌مووان به‌رزتره‌و .. تائێستاش مه‌شخه‌ڵه له‌ڕێگه‌دا )، ئه‌گه‌ر بڵێین فیكری ئیسلامی هه‌ندێ زیاده‌كاری بنه‌ڕه‌تی زیادكردووه بۆ بیری نوێ‌و هاوچه‌رخی ئێستا ئه‌وه به‌بێ گومان زیاده‌ڕه‌وی ناكه‌ین " .
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی "ئیبن خه‌لدون" ده‌رباره‌ی زانسته‌كانی عیمران‌و ئاوه‌دانی دایهێناون تائیستاش بناغه‌ن بۆ زانسته‌كانی (مێژوو)و (ئابوری)و "سیاسه‌ت‌و ئیداره" .
غه‌زالی چه‌ند سه‌ده پێش دیكارت باس له"بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ك" ئه‌كات‌و ئه‌ڵێت "فمن لم یشك لم ینڤر ومن لم ینڤر لم یبصر ومن لم یبصر بقی فی العمی والچلال" . هه‌ركه‌س گومان نه‌بات ناگه‌ڕێت بۆ به‌ڵگه‌و هه‌ر كه‌س نه‌گه‌ڕێـت بۆ به‌ڵگه هیچی لێ حاڵی نابێت‌و هه‌ر كه‌سیش له شت حاڵی نه‌بێت له‌ناو كوێری و لاڕێدا ئه‌مێنێته‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت:"الشك اولی مراتب الیقین" جا ئه‌وانه‌ی ئیسلام و مێژووی ئیسلامی ناناسن با هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و دوو كتێبه بخۆێننه‌وه‌و ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌شیان هه‌بوو ئه‌وه با هه‌ندێ له كتێبه‌كانی "ئوصولی فقه" یان "مه‌جموعی فه‌تاوای ـ ئیبن ته‌یمیه" كه زانایه‌كی ئیسلامی كورد زبانه بخۆیننه‌وه‌و له‌و كتێبانه‌وه بۆ ئیسلام بڕوانن نه‌ك هه‌ندی نامیكه‌ی پووچی وه‌ك"ئیسلامناسی" و "تأریخ تمدن أسلام"ی جۆرج زیدان‌و "النزعات المادیه"ی حسین مه‌روه‌و .. كه به قه‌ناعاتی پێش وه‌خت له سه‌ر ئیسلام ئه‌نوسن‌و ناتوانن "هه‌ر یه‌كه‌یان به فاكته‌رێك" به‌ویژدانه‌وه له سه‌ر ئیسلام‌و ئه‌هلی ئیسلام بنووسن ..بۆ زیاتر حاڵی‌بوون له هه‌ڵوێستی ئیسلام له زانست و زانیاری له مێژووی ئیسلامی‌دا به جوانی ئه‌زانین ئه‌و بڕگه‌یه وه‌ربگرین له كتێبی "تاریخنا المفتری علیه" ی دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌رزاوی له ژێر ناونیشانی"له مێژووی ئیسلامی ئێمه‌دا دین‌و زانست ده‌ست له‌ملانی یه‌كترین"..دكتۆر ئه‌فه‌رموێ:
(ئه‌وه‌ی به قووڵیی لێكۆڵینه‌وه له شارستانێتیی و مێژووی ئیسلامی ئێمه‌دا بكات ئه‌بینێ چه‌ندین سه‌روه‌ری هه‌یه تێیدا كه له شارستانێتی و مێژووی میلله‌تانی تردا نییه، ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌رهه‌می ئیسلام‌و به‌رچاوڕوونییه‌كانی ئیسلامه، كه به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی ئوممه‌تی ئیسلامیی كردووه كه ئه‌م مێژووه‌ی دروست كردووه.
یه‌كێك له‌و كه‌لتوورو سه‌روه‌رییانه‌ی كه ناوبانگی په‌یدا كردووه ئه‌وه‌یه له شارستانێتیی ئێمه‌دا دین‌و زانست ده‌ستله‌ملانیی یه‌كترن‌و ململانێ‌یان نییه له‌گه‌ڵ یه‌كرتییدا، هه‌روه‌ها هاوڕان‌و جیاواز نین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، دین لای ئێمه یه‌كسانه به زانست‌و زانستیش لای ئێمه یه‌كسانه به دین، هه‌ر بۆیه لای ئێمه زۆرانبازیی رووینه‌داوه له نێوان زانست‌و دیندا، یان له نێوان هزور عه‌قیده‌دا، یان له نێوان شه‌ریعه‌ت‌و حیكمه‌تدا وه‌ك چۆن لای میلله‌تانی تر روویداوه، بۆ نموونه له‌ناو میلله‌تانی ئه‌وروپادا له چه‌رخه ناوه‌ڕاسته‌كاندا ئاگری ململانێیه‌كی توند له نێوان دین‌و زانست‌دا هه‌ڵگیرسا.
مێژووی ئه‌وروپا ئاگری ئه‌و جۆره شه‌ڕانه‌ی تێدا هه‌ڵگیرساوه له نێوان دین‌و زانست‌دا، به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر بڵێین: شه‌ڕی گه‌وره روویدا له نێوان پیاوانی هزرو زانست‌دا له لایه‌ك ـ كه رێبه‌رایه‌تی داهێنان‌و پێشكه‌وتنیان ئه‌كرد له بواره جۆربه‌جۆره‌كانی زانست‌دا ـ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پیاوانی كڵێسای رۆژئاوا كه نوێنه‌رایه‌تی دینیان ئه‌كردو به‌ناوی دینه‌وه قسه‌یان ئه‌كرد..
پیاوانی كڵێسا كاریان به هه‌ندێ له بیردۆزه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی ئه‌كرد و ئه‌هاتن جۆرێك له پیرۆزی و دوور له كه‌مووكوڕیی (عیصمه‌ت)یان بۆ دروست ئه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و فه‌لسه‌فانه ته‌نیا بیرێكی مرۆڤانه‌ی رووت بوون.
پیاوانی كڵێسا رێگه‌یان نه‌ئه‌دا كه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیردۆزانه بجوڵێته‌وه یان له سنووری ئه‌و بیردۆزانه ده‌ربچێت، هه‌ركه‌سیش كاری وای بكرایه به‌رنه‌فرینی خوا ئه‌كه‌وت‌و بڕیاری بێدینی‌و هه‌رته‌قه( ) -بڕیاری له دین ده‌رچوون-یان به‌سه‌ردا ئه‌دا.
كڵێسا دادگا سامناكه‌كانی پشكنینی دروست كرد، بۆ راوه‌دونانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بێحورمه‌تییان به دین ئه‌كردو چووبوونه ناو بازنه‌ی حه‌رامه‌كان‌و له‌رێوره‌سمی كڵێسا ده‌رچووبون، بۆ نموونه یه‌كێك له تاوانه‌كان ئه‌وه‌بوو كه نابێ بووترێ زه‌وی خڕه، به‌ڵكو زه‌وی ته‌خته!!
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا قوتابیانی زانست له‌ناو موسڵماناندا له كتێبه‌كانی ته‌فسیردا بۆ نموونه ته‌فسیره‌كه‌ی فه‌خری رازی‌و له كتێبه‌كانی "زانستی كه‌لام"دا وه‌ك كتێبه‌كانی جورجانی‌و ته‌فته‌زانی‌و كتێبه‌كانی (ملل ونحل)و ئه‌وی (ابن حزم) بۆ نموونه، بیرۆكه‌ی (خڕی زه‌وی) یان ئه‌سه‌لماند و به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌هێنایه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك( ) و كه‌سیان نه‌بوو گوناهێك ببینن له‌وه‌دا له رووی دینه‌وه یان خراپه‌یه‌كی تێدا بێت له رووی دونیاوه.
مه‌نهه‌جی زانستی ئه‌زموون و خوێندنه‌وه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان له زه‌وی و گڵی شارستانیتی ئیسلامییدا چه‌كه‌ره‌ی كرد‌و له‌سه‌ر ده‌ستی زانایانی موسڵماندا ئه‌و نه‌مامه گه‌شه‌ی كرد‌و قه‌دو باڵای بۆ دروست بوو، چ له روی فه‌لسه‌فی‌و بیردۆزییه‌وه چ له رووی جێبه‌جێكردن‌و زانستییه‌وه، به هه‌مان شێوه زانسته‌كانی فیزیا‌و گه‌ردوونناسیی‌و كیمیا‌و توێكاری‌و پزیشكیی‌و بیركاری‌و هه‌موو گه‌شه‌ی گه‌وره گه‌وره‌یان كرد‌و له تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌ده‌ست هێنا له هه‌موو بواره‌كانی ژیان‌و مرۆڤدا، هه‌روه‌ها موسڵمانان بوون كه ره‌خنه‌ی زانستی وردیان گرته مه‌نهه‌جی پێوانه‌یی ئه‌رستۆ، وه‌ك له ره‌خنه زانستییه توند‌و تۆڵه‌كانی ئیبن ته‌یمیه‌دا ئه‌یبینین له‌سه‌ر (منگق).( )
ئه‌وروپاییه‌كان مه‌نهه‌جی ئه‌زموونگه‌رییان له شارستانێتی ئیسلامییه‌وه وه‌رگرتووه، وه‌ك (رۆجر بیكۆن)و (فرنسیس بیكۆن) و قوتابییه‌كانیان ئه‌وانه هه‌موو قوتابی به‌رده‌ستی موسڵمانان‌و شارستانێتی زانسته‌كانی ئه‌وان بوون، له ئه‌وانه‌وه شتیان وه‌رگرتووه‌و له كتێبه‌كانی ئه‌وانه‌وه ئه‌و مه‌نهه‌جه‌یان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مێژوونووس و توێژه‌ره به ویژدانه‌كانی رۆژئاوا دانی‌نا پێدا ناوه.)... دكتۆر قه‌رزاوی دوای ئه‌مانه بڕگه‌یه‌كی تر باس ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێ:
(عه‌قڵ و نه‌قڵ)( ) له شارستانێتیی ئێمه‌دا ده‌ست له ملانن:
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ نووسه‌ری عه‌لمانیی هه‌ن له نووسینه‌كانیاندا وه‌همێك دروست ئه‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌ویه كه ژینگه ئاینییه‌كان ناتوانن زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی زانستی! ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌شیان به حسابی خۆی‌ان له‌وه‌وه بۆ دروست بووه كه (عه‌قڵ)و (نه‌قڵ) دژ به یه‌كن‌و له ململانێی به‌رده‌وام دان، یان ده‌قی خودایی ئیجتیهادی به‌شه‌ری یه‌كانگیر نابن، ئه‌مه پێ ئه‌چێ له‌ناو نائیسلام‌و ناموسڵماناندا راست بێت، به‌ڵام به نیسبه‌ت ئیسلام‌و موسڵمانانه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و شته راست نییه، به‌ڵكو شه‌رع‌و مێژوو و واقیعیش ئه‌و ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه.. چونكه شه‌رع رو وله عه‌قڵ ئه‌كات‌و داوا له ئه‌و ئه‌كات له شه‌رع ورد ببێته‌وه‌و لێی تێبگات‌و كاری پێ بكات‌و ئیجتیهادی تێدا بكات‌و ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه كه شه‌رع ده‌قێكی تێیدا نه‌بووه! (نه‌قڵَ)یان سروشتی خودایی هه‌موو كاروباری گه‌ردوون‌و بوونه‌وه‌رو ژیانی داوه‌ته ده‌ست (عه‌قڵ) تا هه‌رچۆن ئه‌یه‌وێ ته‌راتێنی تێدا بكات‌و بێت‌و بڕوات! (نه‌قڵ) نه‌ك هه‌ر حیجری نه‌خستۆته سه‌ر عه‌قڵ، به‌ڵكو فه‌رمانیشی پێ ئه‌كات‌و هانیشی ئه‌دات و بانگی ئه‌كات بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئازادانه و داهێنان بكات.
ته‌نانه‌ت زانا ئیسلامییه‌كان خوێندنی زانسته گه‌ردوونییه‌كانی وه‌ك پزیشكی‌و ئه‌ندازه‌و كیمیا‌و گه‌ردوونناسی‌و ئه‌وشتانه به فه‌رزی كیفایه ئه‌زانن له‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامی‌دا پسپۆرشی په‌یدا بكه‌ن تێیدا ئه‌وه گوناهی نه‌زانین له كۆڵی هه‌موو موسڵمانان لائه‌به‌ن، خۆئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌بن سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌یدانه نه‌بن ئه‌وه هه‌موو موسڵماننا گوناهبار ئه‌بن، له پێشه‌وه من باسی ئه‌وه‌مان كرد كه له شارستانێتی ئێمه‌دا هه‌رگیز له نێوان زانست‌و دیندا یان له نێوان سروش‌و عه‌قڵدا ململانێیه‌ك نه‌بوو له‌ناو جگه له موسڵماناندا ئه‌و شته‌ش بوونی بووبێت.
ئه‌و زانایانه‌ی له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامییدا خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن، وا ئه‌بینین كه (سروش)و (عه‌قڵ) هه‌ردووكیان دوو رێگه پیشانده‌رن بۆ سئه‌م بیناده‌مه‌و ده‌ستی ئه‌گرن بۆ ناسینی راستی، پێشه‌وا راغیبی ئه‌صفه‌هانی له كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا كه ناوی (الژریعه الی مكارم الشریعه)دا ئه‌ڵێت:
(خوای گه‌وره دوو نوێنه‌ری خۆی ناردووه بۆ لای ئه‌م خولقاوه‌ی خۆی: یه‌كه‌میان شاراوه‌یه‌و له‌ناو خۆیدایه كه بریتییه له (عه‌قڵ)و دووهه‌میان: به‌ده‌ره‌وه‌یه و دیاره كه بریتییه له پێغه‌مبه‌ر، مرۆڤ رێگه‌یه‌كی تر شك نابات پێی بگاته ئه‌و نوێنه‌ره دیاره كه هه‌یه تا سوودی لێوه‌ربگرێ له رێگه‌ی نوێنه‌ره شاراوه‌كه‌وه نه‌بێت كه عه‌قڵه، نوێنه‌ره شاراوه‌كه ده‌رك به‌وه ده‌كات كه نوێنه‌ره ئاشكراكه راست ئه‌فه‌رموێ، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ نه‌بوایه پێغه‌مبه‌ر به ته‌نیا نه‌ئه‌بوو به به‌ڵگه له‌سه‌ر خه‌ڵكی!! هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره خه‌ڵكی ئه‌نێرێت بۆ لای عه‌قڵ كاتێك كه گومان و دوودڵییان بۆ دروست ئه‌بێت له‌سه‌ر تاقانه‌یی خۆی‌و راستی پێغه‌مبه‌ران! فه‌رمان به مرۆڤه‌كان ئه‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای عه‌قڵی خۆی‌ان تا بزانن پێغه‌مبه‌ران به‌راستی هاتوون، كه‌واته راسته (كه ئه‌وترێ) (العقل قائد والدین مدد) عه‌قڵ رابه‌ره‌و دینیش هاریكار، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ نه‌بوایه دینیش نه‌یئه‌توانی خۆی رابگرێ‌و بمێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر دینیش نه‌بوایه ئه‌وه عه‌قڵیش سه‌رگه‌ردان و وێڵ ئه‌بوو، بۆیه كۆبوونه‌وه‌یان به یه‌كه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (نُورٌ عَڵی نُورٍ) نوور و به‌ره‌كه‌تێكه له‌سه‌ر نوورو به‌ره‌كه‌تێكی تر.( )
ئیمامی غه‌زالیش كه هاوچه‌رخی راغیبی ئه‌صفه‌هانییه له ژماره‌یه‌ك له كتێبه‌كانیدا ئه‌م راستییه ئه‌سه‌لمێنێ و دووپاتی ئه‌كاته‌وه، وه‌ك له كتێبی (المستصفی)و له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ئه‌فه‌رموێ: (عه‌قڵ وه‌ك دادوه‌رێك وایه كه هه‌رگیز ناكرێ له‌سه‌ر كار لاببرێت‌و شتێكی تر بخرێته جێگه‌ی، شه‌رعیش وه‌ك شایه‌تحاڵێكی متمانه‌دارو دادپه‌روه‌ر وایه كه عه‌قڵ ئه‌كات به كه‌شتی دینداری‌و هه‌ڵگری سپارده‌كانی خوا.( )
له كتێبی (أحسا‌و)كه‌شیدا ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنێت و ئه‌ڵێت: (شه‌رع ته‌نیا به‌س نییه و عه‌قڵ وه‌لا بنرێت، یان عه‌قڵ به‌س بێت‌و شه‌رع وه‌لابنرێت، چونكه زانسته عه‌قڵییه‌كان وه‌ك خۆراك وان‌و زانسته شه‌رعییه‌كانیش وه‌ك داووده‌رمان وان ، كه‌سی نه‌خۆش خواردن بۆی ئه‌بێته زیان ئه‌گه‌ر ده‌رمان نه‌خوات). به‌رپه‌رچی ئه‌وانه‌ش ئه‌داته‌وه كه‌وا گومان ئه‌به‌ن زانسته‌عه‌قڵییه‌كان دژ به زانسته شه‌رعییه‌كانن‌و ناكرێ و كۆكردنه‌وه‌یان به‌یه‌كه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه‌و به‌رای ئه‌و ئه‌و بیرورایه ده‌ره‌نجامێكی كوێربوونه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵییه له خاوه‌نه‌كانیاندا).( )
هه‌روه‌ها له كتێبی (الاقتصاد فی الاعتقاد) دا پێناسه‌ی كۆمه‌ڵی راسته‌قینه‌و ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ن هاوسه‌نگییان دروست كردووه له نێوان داوا شه‌رعییه‌كان‌و قه‌ناعه‌ته عه‌قڵییه‌كاندا‌و ئه‌وانه‌ن كه قه‌ناعه‌تیان وایه كه (لا معانده بین الشرع المنقول، والحق المعقول)( ) واته: دژایه‌تی نییه له نێوان مه‌نقولاتی شه‌رعی‌و مه‌عقولاتی عه‌قڵیدا.
له كتێبی (معارج القدس) دا كه به كتێبێكی تری ئیمامی غه‌زالی داده‌نرێت ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ئه‌خوێنینه‌وه وه‌ك ئه‌ڵێت: (باش ئه‌وه بزانه كه عه‌قڵ رێگه‌ی راست نادۆزێته‌وه به‌بێ شه‌رع، شه‌رعیش رۆشن نابێته‌وه بۆ خه‌ڵكی به عه‌قڵ ، عه‌قڵ وه‌ك بناغه وایه‌و شه‌رعیش وه‌ك خانووه‌كه وایه، بناغه‌یه‌ك خانووی به‌سه‌ره‌وه نه‌كرابێت به كه‌ڵكی چی دێت‌و بینایه‌كیش بناغه‌یه‌كی توند‌و تۆڵی نه‌بێت چۆن خۆی رائه‌گرێت)!!
دیسان، عه‌قڵ (ئه‌كرێ بووترێ) وه‌ك چاو وایه و شه‌رعیش وه‌ك رووناكی، چاو هیچ كه‌ڵكێك ناگرێت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه رووناكی نه‌بێت (و شته‌كان ده‌ربخات)، رووناكییش هیچ كه‌ڵكێكی نییه ئه‌گه‌ر چاو ئیش نه‌كات، كه‌واته شه‌رع بریتیه له عه‌قڵێك له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ‌و عه‌قڵیش بریتیه له شه‌رعێك له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا، ئه‌م دوانه‌ش نه‌ك هه‌ر ده‌ستله‌ملانی یه‌كترین، به‌ڵكو هه‌ردووكیان یه‌كیان گرتووه‌و یه‌ك شتیشن).( )
له‌به‌ر ئه‌و مانایانه‌یه كه سه‌یرنییه له مێژووی شارستانێتی ئێمه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ردوو بواری (زانسته شه‌رعییه‌كان)و (زانسته عه‌قڵییه‌كان)دا هه‌ڵكه‌وتوو ده‌رچوون، زانسته شه‌رعییه‌كان كه له (سروش)و زانسته عه‌قڵییه‌كان كه له (عه‌قڵ) وه‌رده‌گیرێن..
زانسته‌كانی گه‌ردوونناسیی و فیزیا‌و كیمیا‌و پزیشكی‌و بیركاری‌و شتانی تریش به‌شێكن له زانسته سروشتییه‌كان كه ئه‌ویش خۆی به‌شێكه له زانسته عه‌قڵیه‌كان.
جابری كوڕی حه‌ییان پێی ئه‌وترێ سۆفی جابر!! خواره‌زمییش كه داهێنه‌ری زانستی بیركارییه (جه‌بره)، له‌كاتی دانانی نامیلكه‌یه‌كدا كه باس له زانستی میرات (علم الفرائچ) ئه‌كات رێی كه‌وت له‌و زانستی جه‌برو بیركارییه!! سه‌یر له‌وه‌دایه كه تۆ ئه‌و نامیلكه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه له به‌شی یه‌كه‌میدا فه‌قیهێكی ته‌نیا فه‌قیهو له به‌شی دووهه‌مدا بیركارێكی ته‌نیا بیركار ئه‌بینی.
یان ئیبنو روشدی حه‌فید كه خاوه‌نی كتێبی (الكلیات)ه له پزیشكییدا ئه‌و كتێبه‌ی كه ئه‌وروپا ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده كردیانه مامۆستا بۆ خۆی‌ان، هه‌ر هه‌مان ئیبنو روشده كه كتێبی (بدایه المجتهد ونهایه المقتصد)ی داناوه له فیقهی به‌راوردكارییدا!! كه به راستی گه‌وره‌ترین كتێبه كه له فیقهی به‌رارودكارییدا نووسرا بێت‌و خۆی قازییه‌كی شه‌رعی گه‌وره‌ی ناو مالیكییه‌كان بووه له كاتی خۆیدا!
یان فه‌خری رازی خاوه‌نی كتێبی (التفسیر الكبیر)و چه‌ندان كتێبی تری به‌ناوبانگ له (ئوصولی دین)و (ئوصولی فیقه)دا، یه‌كێكه له شه‌رعزانه‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعی و موته‌كه‌لیمی گه‌وره‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كانیشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا یه‌كێكه له دوكتۆره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و ئه‌وانه‌ی كه ژیاننامه‌كه‌ی ئه‌ویان نووسیوه ده‌رباره‌ی ئه‌ڵێن: (ناوبانگی فه‌خری رازی له زانستی پزیشكییدا هیچی كه‌متر نه‌بوو له ناوبانگی له زانسته ئاینییه‌كاندا).
ئه‌ی ئیبنونه‌فیس دۆرزه‌ره‌وه‌ی سووڕی بچووكی خوێن (له مرۆڤدا) كه یه‌كه‌مین كه‌س بوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ناسۆچكه هه‌یه‌و خوێنه‌ری تاجی هه‌یه.. ئه‌م زانایه یه‌كێكیشه له فه‌قیهه گه‌وره‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعی‌و ئیبنو سوبوكی له كتێبی (گبقات الشافعیه)دا ژیاننامه‌كه‌ی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها ئیمامی زه‌هه‌بییش و جگه له‌ویش له مێژوونووسانی ئیسلامی باسی ژیاننامه‌ی ئه‌م زانا گه‌وره‌یان كردووه.( )
هه‌ڵوێستی ئیسلام له‌ئاینه‌كانی تر
ئیسلام نه‌وه‌ك ده‌ق و نه‌وه‌ك موماره‌سه‌ی مێژووش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هیچ"میلله‌ت"و"دین"ێكی نه‌داوه و ئازادی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ هه‌مووان تا موماره‌سه‌ی شه‌عائیری خۆی‌ان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر له ئاینه‌كانی تریشدا وا نه‌بووبێت ئه‌وه له ئیسلامدا وا بووه‌و ئه‌وه‌ش "ده‌قه‌كانی قورئان حه‌دیس"و ئه‌وه‌ش "مێژوو" با شایه‌تی بده‌ن.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت: " لااكراه فی ا‌لدین" هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت "فَمَن شَا‌و فَلْیُۆْمِن وَمَن شَا‌و فَلْێكْفُرْ" هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمووێت: "أَفَأَنتَ تُكْڕهُ النَّاسَ حَتَّی ێكُونُواْ مُۆْمِنِین" پێغه‌مبه‌ر(ص) ئه‌فه‌رموێت: "ئازاری ئه‌هلی زیمه مه‌ده‌ن‌و هه‌ركه‌سێ ئازاریان بدات ئازاری منی داوه".
زانایانیش ئه‌فه‌رموون پێغه‌مبه‌ر (ص)یش فه‌رموویه‌تی ده‌رباره‌ی "ئاگر په‌رستان": "سنوا به‌م سنه أهل الكتاب"، بۆیه ئه‌بو یوسف كه زانایه‌كی قانونزانی مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه ئه‌فه‌رمووێت: "وجمیع أهل الشرك من المجوس و عبده النیران والحجاره والاسامره تۆخژ منهم الجزیه ما خلا أهل الرده من أهل الاسلام وأهل الاوپان من العرب".
با مێژووش بێت شایه‌تی بدات له‌سه‌ر ئه‌مانه:
1ـ سوپای ئیسلام هه‌میشه سێ "ئیختیار"یان داوه‌ته ئه‌هلی شیرك‌و وڵاتان‌و گه‌لان "یان قبوڵكردنی ئیسلام، یان جزیه‌دان، یان شه‌ڕ" له‌به‌ر ئه‌وه دینی ئیسلام به زۆر نه‌دراوه به‌سه‌ر كه‌سدا و دینی كه‌سی تریش نه‌سڕراوه‌ته‌وه .
2ـ مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه كه‌مه نه‌ته‌وه‌و خاوه‌ن ئاینانه‌ی ناو دونیای ئیسلام مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه نه‌بێت هیچ كه‌س‌و میلله‌ت ودینێك كوێر نه‌كراوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵك له وه‌رگرتنی دیندا ئازاد بوون.
3ـ ژن‌و ژن خوازی‌و خواردنی یه‌كتر خواردن‌و شه‌ریكایه‌تی‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و قه‌رزكردن‌و قه‌رزدان به یه‌كتری له‌گه‌ڵ گاور‌و جوله‌كه‌و "ئه‌هلی ژییمه"دا یانی چی؟
4ـ گه‌ڕانی كابرایه‌كی مه‌سیحی كه "خاچ"ێكی له ملدایه‌و هه‌موو كه‌س ئه‌یبینێ یانی چی؟ باشه خۆ ئه‌و "خاچ"ه یانی قورئان ڕاست ناڵێت كه ئه‌فه‌رمووێت "وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَڵبُوهُ وَڵـكِن شُبِّهَ ڵهُم" كه‌چی ئیسلام‌و ئه‌هلی ئیسلام قه‌بوڵیش ئه‌كه‌ن‌و كه‌سیش بۆی نییه له ملی دابكه‌نێت یان عه‌ساكه‌ی ده‌ستی كه له شێوه‌ی "خاچ"دایه، لێ بسه‌نێت.
5ـ ئه‌ی هه‌ر به ته‌نیا وشه‌ی "ئه‌هلی زییمه" یانی چی، یانی ئه‌وه نا كه كه‌سانێكی بێجگه مسوڵمان له گاور‌و جوله‌كه‌و دینه‌كانی تر هه‌ن‌و مسوڵمان نین‌و بۆشیان هه‌یه ببن‌و بژین له‌گه‌ڵ مسوڵمان‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا و خاوه‌نی خۆی‌ان و په‌یمانی خۆی‌ان بن ... ئیتر نازانم ئه‌مه‌ی یه‌كێكی وه‌ك نووسه‌ری كۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تدا له كوێی هێناوه بۆ نمونه ئه‌ڵێ "موماره‌سه‌ی باوه‌ڕیش به ئازادی ته‌قلیدێكی دیموكراسییه و له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایندا یه‌ك ناگرێته‌وه"!!
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی به ویژدانی ڕۆژئاوا "له نووسه‌رو خوێنه‌واره‌كانیان" واناڵێن،
ــ "وڵ دیورانت" له "قصه الحچاره"دا ده‌ڵێت: "ژیمییه‌كان له‌كاتی خیلافه‌تی ئه‌مه‌ویدا چاوپۆشییه‌كیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، هاوشێوه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا نابینین".
ــ دۆزی "Dozy"ده‌ڵێت :"چاوپۆشی مسوڵمانان‌و ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زییمه‌دا وای كرد ئه‌مانه له ده‌وری ئیسلام كۆببنه‌وه" .
ــ ڕۆبه‌رتسون له"كتێبی مێژووی شارلكان"دا ده‌ڵێت: "ته‌نیا مسوڵمانه‌كان بوون كه هه‌ردوو شته‌كه‌یان پێكه‌وه كۆكردبوویه‌وه:
غیره‌ت بۆ ئاین‌و چاوپۆشی له‌گه‌ڵ شوێن كه‌وتووانی ئاینه‌كانی تر، هه‌رچه‌نده شمشێریان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان هه‌ڵگرت به‌ڵام ئازادی ئه‌وه‌یان دا به‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانده‌ویست ببنه مسوڵمان‌و له‌سه‌ر دینی خۆی‌ان بمێننه‌وه" .
جا ئیتر نووسه‌ره بێویژدانه‌كانی لای خۆمان هه‌ق نییه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان ده‌ستكاری بكه‌ن‌و واز بهێنن له قسه‌یه‌ك كه ناڕه‌وایه و عاقلاَن نایكه‌ن؟!. دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌رزاویش ده‌رباره‌ی ئازادی ئاینه‌كانی تر له سایه‌ی مێژووی ئیسلامدا هه‌ندێ شتی دۆكۆمێنتی ئه‌فه‌رموێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی باسه‌كه وه‌ك خۆی ئه‌یگوازینه‌وه... له "تاریخنا المفتری علیه"دا ئه‌فه‌رموێت:
(یه‌كێك له‌و سه‌روه‌رییانه‌ی كه ته‌نیا له مێژووی ئێمه‌دا هه‌یه و ته‌نیا له‌ناو شارستانێتی ئێمه‌دا بوونی هه‌بووه بریتیه له به‌ربڵاوی سه‌ماحه‌تی ئایینی له‌گه‌ڵ ئایینه پێچه‌وانه‌كانی تردا، له جووله‌كه‌و گاوره‌وه بیگره تا ئه‌گاته ئاگرپه‌رستان‌و هیندۆسه‌كان‌و جگه له‌وانیش..
ئه‌مه‌ی ئه‌یڵێین مێژوو زۆر به‌روونی بۆمانی تۆمار كردووه‌و مێژوونووسان و نووسه‌ره ئه‌وروپاییه‌كان‌و خه‌ڵكی تریش دانیان پێداناوه‌و ویژدانیان به خه‌رجداوه ده‌رباره‌ی ئیسلامی‌یش و ده‌رباره‌ی موسڵمانان‌و شارسیتانێتی ئیسلامی‌یش.
ـ بناغه‌ی ته‌ساموح له قورئاندا:
سه‌یرنییه كه قورئان بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ناموسڵماناندا دابنێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێوه‌ی بن‌و شه‌ڕیان پێ نه‌فرۆشن، له‌به‌ر دینه‌كه‌یان و له ماڵ‌و حاڵی خۆی‌ان وه‌ده‌ریان نه‌نێن‌و خه‌ڵكیان لێ هان نه‌ده‌ن‌و ده‌ریان په‌ڕێنن، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ له سووره‌تی (الممتحنه)دا: [ڵا ێنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ وَڵمْ یُخْڕجُوكُم مِّن دِێاڕكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِگُوا إِڵیْهِمْ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ] الممتحنه : (8) واته: خوای گه‌وره رێگه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناگرێ كه چاكه كار بن‌و به دادبجوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه شه‌ڕتان پێنافرۆشن‌و له ماڵ‌و حاڵی خۆتان ده‌رتان نانێن.
ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی خه‌ڵكانی موشریك و بتپه‌رستان هاتووه‌ته خواره‌وه وه‌ك قوڕه‌یش‌و عه‌ره‌به‌كانی تری وه‌ك ئه‌وان، خوای گه‌وره چاكه كردن‌و دادجووڵانه‌وه به‌رامبه‌ریان ئه‌كاته یاسا، دادجوڵانه‌وه بریتییه له دادپه‌روه‌ری‌و چاكه‌ش بریتییه له خێر پێكردنیان، دادپه‌روه‌ری‌و دادجوڵانه‌وه ئه‌وه‌یه‌كه داوای شتی ره‌وایان لێ بكه‌ین، چاكه‌ش ئه‌وه‌یه له هه‌ندێ له مافه‌كانی خۆت داببه‌زی بۆیان. دادجوڵانه‌وه ئه‌وه‌یه كه مافه‌كانی خۆیانیان بده‌ینێ، چاكه‌خوازیش ئه‌وه‌یه كه له سه‌رو مافه‌كانی خۆیانه‌وه شتێكی تری زیادیشیان پێ بده‌ین.
قورئان كه وشه‌ی (البر) به‌كاردێنێ بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیاندا مه‌به‌ستێی خه‌ڵكی بزانێ كه ئه‌و وشه‌یه بۆ پیرۆزترین مافێك به‌كاردێت پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره، ئه‌ویش (برّ الوالدین)ه (چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكدا)، (ئه‌مه بۆ موشریكه‌كان‌و بتپه‌رسته‌كان)، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌هلی كیتابدا ئه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تتره له‌م مامه‌ڵه‌یه، ئیسلام به دروستی ئه‌زانێ كه نان‌و خۆراكیان بخورێت و ژن‌و ژنخوازیشیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سه‌ماحه‌تی ئایینییه كه ژنی موسڵمان كه هاوه‌ڵی ژیانێتی‌و دایكی مناڵه‌كانیه‌تی كه‌چی ناموسڵمانه! خزمه‌كانی ئه‌م ژنه‌ش ئه‌بنه ماڵه خه‌زوورانی و ئه‌بنه باپیر‌و نه‌نك‌و خاڵۆو پورێ بۆ كوڕه‌كانی‌و كچه‌كانی...
قورئان ئه‌م سه‌ماحه‌ته بێوێنه‌یه دووپات ئه‌كاته‌وه به‌وه‌ی ئه‌یسه‌لمێنێ كه جیاوازی له ئایندا بڕیارێكی گه‌ردوونی خوادایییه و ویستی خوا و دانایی خواش له یه‌ك جیانابنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ن، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (وَڵوْ شَا‌و رَبُّكَ ڵامَنَ مَن فِی اڵ‌َرْچِ كُلُّهُمْ جَمِیعاً أَفَأَنتَ تُكْڕهُ النَّاسَ حَتَّی ێكُونُواْ مُۆْمِنِینَ) (یونس: 99) واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ بیویستایه به بێگومان هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی سه‌راپا ئه‌كرده ئیماندار، ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ زۆر بكه‌ی له خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئیماندار..
قورئان ئه‌وه‌ش دووپات ئه‌كاته‌وه كه بڕیاردان له نێوان ئاینه‌كاندا و جیاكردنه‌وه‌یان له یه‌كتری ئه‌خاته رۆژی قیامه‌ت، خوای گه‌وره به‌پێی دادی خۆی له قیامه‌تدا دادگایی له نێوانیاندا ئه‌كات‌و هه‌ریه‌كه‌و به پێی نیاز‌و كاروكردوه‌وه‌ی خۆی پاداشتی ئه‌داتێ وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (وَإِن جَادَلُوكَ فَقُلِ اللَّهُ أَعْڵمُ بِمَا تَعْمَلُونَ * اللهُ ێحكُمُ بَینَكُم ێومَ الِقیامَه‌ِ فیمَا كُنتُم فیهِ تَختَلِفون) (الحج: 68ـ 69). واته: ئه‌گه‌ر كه‌وتنه جیدال‌و موناقه‌شه له‌گه‌ڵتدا، تۆ بڵێ: خوا خۆی له هه‌موو كه‌س باشتر ئاگاداره له كرده‌وه‌كانتان * خوا خۆی حوكمی نێوانتان ئه‌كات له رۆژی قیامه‌تدا ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تێیدا رای جیاوازتان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها قورئان نرخی ئه‌و سه‌ماحه‌ته ئایینیه دووپات ئه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رانبه‌ره‌دا كه رای جیاوازیان هه‌یه‌و دێت به دادجوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدا فه‌رز ئه‌كات، ئیتر ئه‌و به‌رانبه‌رانه‌ت خۆش بوێت یان رقت بێ لێیان، نزیك بن لێته‌وه یان دووربن، ئیمانداربن یان كافر بن، به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِینَ لِلّهِ شُهَدَا‌و بِالْقِسْگِ وَلاَ ێجْڕمَنَّكُمْ شَنَێ‌نُ قَوْمٍ عَڵی أَلاَّ تَعْدِلُواْ اعْدِلُواْ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَی وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ خَبِیرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) (المائده: 8) واته: ئه‌ی خه‌ڵكانی ئیماندار! ببنه خه‌ڵكانێك بۆ خوا رابده‌نه مه‌یدان‌و شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن، رقبوونتان له میلله‌تێك باواتان لێ نه‌كات كه دادپه‌وه‌رنه‌بن، دادپه‌روه‌ر بن، ئه‌وه باشتر نزیكتان ئه‌كاته‌وه له خواترسان، له سزای خواش خۆتان بپارێزن (و ئاگاداربن) به دڵنیاییه‌وه خوا ئاگاداره له هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن.
كه‌واته دروست نییه كه رق (شنان) ـ كه بریتییه له رقی زۆر ئه‌م یان ئه‌وان به‌رانبه‌ر یه‌كتری بیانبێت ـ وا له موسڵمان بكات كه له داد خۆی لا بدات ئیتر له بڕیاره‌كانیدا بێت یان له شایه‌تیدانه‌كانیدا، له قسه‌كانیدا بێت یان له كرداره‌كانیدا، چونكه سته‌م له توندترین حه‌رامه‌كانی خوایه، جا ئه‌و سته‌مه كافر بیكات یان موسڵمان بیكات، چونكه به دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره سته‌مكارانی خۆش ناوێت‌و هیدایه‌تی خه‌ڵكانی سته‌مكاریش نادات‌و كه‌سی سته‌مكاریش هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت..
یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌كانی سه‌ماحه‌تی ئاینی له قورئاندا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوایه كه ده‌رباره‌ی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك‌و دایكاندا ده‌یفه‌رموێت: (وَإِن جَاهَدَاكَ عَلی أَن تُشْڕكَ بِی مَا ڵیْسَ ڵكَ بِهِ عِلْمٌ فَڵا تُگِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِی الدُّنْێا مَعْرُوفاً) (لقمان : 15 ) واته: ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵتدا تا تۆ شتێ كه هیچ زانیارییه‌كت ده‌رباره‌ی نییه بكه‌ی به هاوه‌ڵ بۆ من، (ئا له‌وێدا) به گوێیان مه‌كه‌و هه‌ر باش هاوه‌ڵییان بكه له دونیادا!
سه‌رباری ئه‌وه‌ی باوك‌و دایك (فشار) یش بهێنن بۆ مناڵه‌كه‌یان كه قورئان به شێوه‌ی (جاهداك) ته‌عبیری لێداوه‌ته‌وه ـ كه بریتییه له هه‌وڵی تا مردن بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه‌یان له دین دووربخه‌نه‌وه ـ كه‌چی خوا هه‌ر فه‌رمان به‌وه ئه‌كات به چاكی هاوه‌ڵێتیان بكات‌و مافه‌كانیان بپارێزێت با له‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌یده‌ن له‌گه‌ڵیدا به گوێشیان نه‌كات.
به‌ڵگه‌یه‌كی تری ئه‌م ته‌سامووحه ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره مه‌دحی پیاو باشانی تێدا ئه‌كات‌و ئه‌فه‌رموێ: (وَیُگْعِمُونَ الگَّعَامَ عَڵی حُبِّهِ مِسْكِیناً وَێتِیماً وَأَسِیراً) (الإنسان : 8 ) واته: ئه‌و براو پیاوباشانه ئه‌وانه‌ن كه له سه‌روو حه‌زی خۆشیانه‌وه خواردن ئه‌ده‌ن به هه‌ژاران‌و بێباوكان‌و ئه‌سیران، ده‌ی خۆ دیاره ئه‌سیر ئه‌و كاته ته‌نیا بریتی بووه له ئه‌سیری موشریكه‌كان.
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ماحه‌ته ئاینییه ئه‌وه‌یه كه قورئان به روونی ئادابی حیوار‌و مونازه‌ره‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی كیتاب‌و به‌رانبه‌ره‌كانیدا داناوه‌و رۆشنایی خستۆته سه‌ر ئه‌و شته هاوبه‌شانه‌ی كه نزیكی دروست ئه‌كات نه‌ك دووری، نه‌ك ئه‌و خاڵانه‌ی كه جیاوازی و خۆجیاكردنه‌وه دروست ئه‌كات: وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: (وَڵا تُجَادِلُوا أَهْڵ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ إِلَّا الَّژِینَ ڤَڵمُوا مِنْهُمْ وَقُولُوا ێ‌مَنَّا بِالَّژِی أُنزِڵ إِڵیْنَا وَأُنزِڵ إِڵیْكُمْ وَإِڵهُنَا وَإِڵهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ ڵهُ مُسْلِمُونَ) (العنكبوت: 46). واته: موناقه‌شه‌و جیدال له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كتێبه‌كاندا مه‌كه‌ن به جوانترین شێوه نه‌بێت، ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه سوارپشتی سته‌م بوون له‌ناویاندا و بڵێن : ئێمه بروِامان به‌و خوایه هێناوه كه كتێبی دابه‌زاندووه‌ته سه‌ر ئێمه‌و سه‌ر ئێوه‌ش، خوای ئێمه و خوای ئێوه‌ش هه‌ر یه‌ك خوایه‌و ئێمه‌ش هه‌ر خۆمان ته‌سلیمی ئه‌و خوایه كردووه!!
ته‌فسیرزانه‌كانی قورئان باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه هه‌ندێ له موسڵمانه‌كان گومانیان له‌و خێر‌و چاكانه هه‌بوو كه به‌رانبه‌ر به خزم‌و كه‌سوكاری موشریكی خۆت بیكه‌ی مادامێك هه‌ر له‌سه‌ر شیرك‌و بێدینی خۆی سووربێت، (ئه‌یانپرسی) تۆ بڵێی دروست بێت خه‌رجییان بكێشی یان نا؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تی نارده خواره‌وه كه روو ئه‌كاته پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و پێی ئه‌فه‌رموێت: (لَّیْسَ عَڵیْكَ هُدَاهُمْ وَڵـكِنَّ اللّهَ ێهْدِی مَن ێشَا‌وُ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَیْرٍ فَڵ‌نفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلاَّ ابْتِغَا‌و وَجْهِ اللّهِ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَیْرٍ یُوَفَّ إِڵیْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُڤْڵمُونَ) (البقره: 272) واته: تۆ ئه‌ركی سه‌رشانت ئه‌وه نییه هه‌مووان بخه‌یته سه‌ر رێگه‌ی هیدایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وه خوایه هیدایه‌تی هه‌ركه‌سی بۆی ئه‌وه هیدایه‌تی ئه‌دات، هه‌ر خه‌رجی و خێرێك بۆ خۆتان باشه، هه‌ر خه‌رجیی‌و خێرێكیش بكه‌ن ئه‌وه له‌به‌ر خاتری خوا بیكه‌ن، هه‌ر خه‌رجیی‌و خێرێك بكه‌ن بۆتان پاشه‌كه‌وت ئه‌كرێت‌و (سبه‌ی) كه‌ستان سته‌می لێ ناكرێت..
ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه ئه‌كات كه خه‌رجی‌و خێركردن پێویسته به ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی نێتی پاك‌و خواڕازیكردندا بسوورێته‌وه، با ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌رجییه‌كه‌ی بۆ ئه‌كرێ خه‌ڵكی موشریكیش بێت، دیاره ئه‌مه مه‌به‌ست به خه‌رجی و نه‌فه‌قه‌ی سوونه‌ته نه‌ك زه‌كاتی فه‌رز.
ـ سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش(ص) سه‌ماحه‌تی ئایینی دووپات ئه‌كاته‌وه:
پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌میش(ص) زۆر به جوانی ئه‌م سه‌ماحه‌ته ئایینیه‌ی جێبه‌جێ كردووه، كه له‌سه‌ر چاكه‌كردن‌و دادگه‌ری راده‌وه‌ستێت، یان له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری‌و خێر به یه‌كتری كردن دائه‌مه‌زرێت كه قورئان خۆی بناغه‌كه‌ی داڕێژراوه له بابه‌تی چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ناموسڵمانانه‌دا كه بێوه‌ین‌و شه‌ڕنافرۆشن به موسڵمانان...
ئیمامی بوخاری‌و موسلیم له ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبه‌كره‌وه ریوایه‌ت ئه‌كه‌ن كه فه‌رموویه‌تی: له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(ص) دایكم سه‌ردانییه‌كی كردین كه هێشتا هه‌رموشریك بوو، منیش پرسیم له پێغه‌مبه‌ر(ص)دایكم هاتووه‌ته سه‌ردانیم‌و مه‌یلداریشه (واته: هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ئه‌كات له كچه‌كه‌ی كه هاتوچۆی بكات‌و هه‌ڵسوكه‌وتی باش بێت له‌گه‌ڵیدا) ئه‌كرێ هاتوچۆی بكه‌م؟ پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رمووی: (نَعََم صِلی أُمَّكِ)( ). به‌ڵێ هاتوچۆی دایكت بكه. ئه‌م سه‌ماحه‌ته به‌هه‌مان شێوه له مامه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌هلی كیتابدا چ گاوره‌كان و چ جووله‌كه‌كان، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ر(ص)هاتوچۆشی ئه‌كردن‌و رێزیشی ئه‌گرتن‌و چاكه‌شی به‌رانبه‌ر ئه‌كردن‌و سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانیشیانی ئه‌كردو شتی لێوه‌رئه‌گرتن‌و شتیشی پێئه‌دان.
ئیبنوئیسحاق له كتێبی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) دا باسی ئه‌وه ئه‌كات كه شاندی (نه‌جران) ـ كه‌نه‌صارا بوون ـ هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(ص)له مه‌دینه‌دا دوای نوێژی عه‌سر چوونه مزگه‌وته‌كه بۆ لای، ئه‌و كاته كاتی نوێژی ئه‌وان بوو، هه‌ستان نوێژه‌كه‌یان بكه‌ن له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(ص) هه‌ندێ له خه‌ڵكی ویستیان به‌رگرییان لێ بكه‌ن‌و نه‌یه‌ڵن، پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رمووی: لێیان گه‌ڕێن! ئه‌وه‌بوو روویان كرده رۆژهه‌ڵات‌و نوێژه‌كانیان كرد.( )
ئیبنولقه‌ییمی موجته‌هید پاشكۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م چیرۆكه ئه‌نووسێت له خوڕه‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(ص) و له فیقهی ئه‌م چیرۆكه‌دا ئه‌ڵێت: "دروسته ئه‌هلی كیتاب بچنه مزگه‌وته‌كانی موسڵمانانه‌وه... رێگه‌كردنه‌وه بۆ ئه‌هلی كیتاب تا به دیارچاوی موسڵمانانه‌وه نوێژه‌كانیان بكه‌ن‌و له‌ناو مزگه‌وتی موسڵمانانیش‌دا ئه‌گه‌ر شتێكی كتوپڕی بێت، به‌ڵام نابێت بهێڵرێت خوو به‌وه‌وه بگرن".( )
ئه‌بوعوبه‌ید له كتێبی (اڵ‌موال)دا‌و له سه‌عیدی كوڕی موسه‌یبه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(ص) جارێكیان (صدقه)و خێری نارد بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووله‌كه، كه‌واته خێر بۆ ئه‌وانیش ئه‌شێت.( )
ئیمامی بوخاری له‌ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(ص)سه‌ردانی نه‌خۆشێكی جووله‌كه‌ی كرد‌و له‌وێش باسی ئیسلامی بۆ كرد، كابرا موسڵمان بوو، كه هاته ده‌ره‌وه ئه‌یفه‌رموو: (الحمد لله الژی انقژه بی من النار).( )
ئیمامی بوخاری ریوایه‌ت ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌ر h كاتێك مرد قه‌ڵغانه‌كه‌ی به ره‌هن دانابوو لای كابرایه‌كی جووله‌كه كه خواردنی بۆ خێزانه‌كانی هێنابوو لای.( )
خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا h ئه‌یتوانی قه‌رز له هاوه‌ڵه‌كانی بكات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش درێغییان لێ نه‌ده‌كرد، به‌ڵام مه‌به‌ستی بوو كه ئوممه‌ته‌كه‌ی فێری ئه‌وه بكات (كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناموسڵمانانیشدا دروسته‌و كارێكی خراپ نییه)!.
پێغه‌مبه‌ری خوا h دیاری له ناموسڵمانانیش وه‌رده‌گرت، له‌شه‌ڕو له ئاشتیشدا كۆمه‌كی له‌ناموسڵمان وه‌رده‌گرت، چونكه گره‌نتی پشتیوانیكردنیانی وه‌رگرتبوو، له شه‌ڕو فرت‌و فێڵیان نه‌ئه‌ترسا.
جه‌نازه‌یه‌ك به به‌رده‌میدا تێپه‌ڕی، پێغه‌مبه‌ر h هه‌ستایه‌وه له‌به‌ری، عه‌رزیان كرد ئه‌وه جه‌نازه‌ی كابرایه‌كی جووله‌كه‌یه، پێغه‌مبه‌ر h فه‌رمووی: (ألیست نفساً)( ) ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌ویش مرۆڤ نییه؟!.
ـ سه‌ماحه‌تی صه‌حابه‌كان له‌گه‌ڵ ناموسڵماناندا: ئه‌م سه‌ماحه‌ته ئاینییه به جوانیش له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌صحابه‌كان‌و تابیعینه به‌ڕێزه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
عومه‌ر (ره‌زای خوای لێبێت) فه‌رمان ده‌رئه‌كات كه مووچه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ كابرایه‌كی جووله‌كه ببڕدرێته‌وه بۆ خۆی‌و بۆ ماڵ‌و مناڵه‌كه‌شی‌و له (بیت المال) بۆیان خه‌رج بكرێت، پاشان فه‌رمووی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووی: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌و وَالْمَسَاكِینِ) (التوبه : 60 ) واته: زه‌كات ته‌نیا بۆ هه‌ژاران‌و كه‌مده‌ستان و ... خه‌رج ده‌كرێت، ده‌ی ئه‌م كابرایه‌ش یه‌كێكه له كه‌مده‌ستانی ئه‌هلی كیتاب.( )
عومه‌ر به‌ده‌ستی یه‌كێك له (ئه‌هلی زیممه) كه ناوی (ئه‌بولوئلوئه‌ی مه‌جوسی) بوو بریندار كرا، كه‌چی ئه‌مه وای نه‌كرد وه‌سیه‌ت بۆخه‌لیفه‌ی دوای خۆی نه‌كات له‌و كاته‌یدا كه له‌سه‌ر جێگه‌ی مردن بوو، ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی: (وه‌سێتم وایه ئه‌وه‌ی دوای من ئه‌بێت به خه‌لیفه ئه‌بێت باش بێت له‌گه‌ڵ (ئه‌هلی زیممه)دا، با به‌وه‌فا بێت به‌رانبه‌ر په‌یمانه‌كانیان‌و شه‌ڕیان له‌سه‌ر بكات‌و كارێكیان پێ نه‌سپێرێت كه له توانایاندا نه‌بێت).( )
عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مریش وه‌سێت بۆ غوڵامه‌كه‌ی ئه‌كات كه گۆشتی قوربانی به‌رێت بۆ دراوسێ جووله‌كه‌كه‌یان‌و هه‌موو جارێكیش چه‌ند باره‌ی ئه‌كاته‌وه لێی تای غوڵامه‌كه‌ی سه‌ری سوڕده‌مێنێ ئه‌حه‌په‌سێ‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات نهێنی ئه‌م هه‌مووه به‌ته‌نگه‌وه بوونه‌ی چییه بۆ ئه‌و دراوسێ جووله‌كه‌یه‌ی، ئیبنوعومه‌ر ئه‌فه‌رموێ: چونكه پێغه‌مبه‌ر h ئه‌فه‌رموێ: (ما زاڵ جبریلُ یُوصینی بِالجاڕ حتَی ڤَنَنتُ أنّهُ سیُوَڕّپُهُ).( ) واته: به‌رده‌وام جوبره‌ئیل ئه‌وه‌نده وه‌سێتی بۆ ئه‌كردم كه باش بم له‌گه‌ڵ ده‌روجیراندا گومانم وابوو دراوسێ میراتی له دراوسێكه‌ی ئه‌بات.
دایكی حارسی كوڕی ره‌بیعه كه ئافره‌تێكی نه‌صرانی بوو، وه‌فاتی كرد، صه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر h دوای جه‌نازه‌كه‌ی كه‌وتن و بردیان بۆ سه‌ر قه‌بران).( )
ـ سه‌ماحه‌تی پێشه‌واكان‌و فه‌قیهه‌كان:
هه‌ندێ له تابیعینه گه‌وره‌كان (ئیجتیهادیان وابوو) كه له سه‌رفیتره به‌شێك دائه‌نرێت بۆ راهیبه‌كانی نصاری و هیچ گوناهێكیان له‌وه‌دا شك نه‌ئه‌برد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكی ناویان وه‌ك عه‌كریمه‌و ئیبن سیرین‌و زوهری ئه‌وه‌ش هه‌ر به دروست ئه‌زانن كه له زه‌كاتیش به‌شیان بدرێت.
ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه له جابیری كوڕی زه‌یده‌وه ئه‌گێڕێته‌وه كه پرسیاری لێ كرا، ئایا (صدقه)و خێر بۆ كێ‌و كێ ئه‌شێ؟ فه‌رمووی: بۆ كه‌مده‌ستانی موسڵمان‌و... بۆ ئه‌هلی زیممه‌ش..).( )
(قاچی عیاچ)یش له كتێبی (ترتیب المدارك)دا ئه‌ڵێت: "داره‌قوتنی ئه‌گێڕێته‌وه كه قاچی ئیسماعیلی كوڕی ئیسحاق،( ) كاتێك كه عه‌بدونی كوڕی صاعدی نه‌صرانی ـ كه وه‌زیری خه‌لیفه موعته چید بیللای عه‌بباسی بوو ـ هاته لای هه‌ستایه‌وه‌وه له‌به‌ری و زۆر به‌خێرهاتنی كرد، به‌ڵام بینی ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه له‌وێ بوون‌و ئاگاییان له‌م كاره‌ی قاچی بوو ناوچایان دابه‌یه‌كدا، كه وه‌زیر رۆیشته ده‌ره‌وه قاچی ئیسماعیل وتی: ئاگام لێتان بوو كه ناوچاوتان دابه‌یه‌كدا و پێتان ناخۆش بوو، به‌ڵام خۆ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (ڵا ێنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ وَڵمْ یُخْڕجُوكُم مِّن دِێاڕكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِگُوا إِڵیْهِمْ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ) (الممتحنه : 8 ) ده‌ی ئه‌م پیاوه‌ش كاروبار‌و پێویستییه‌كانی موسڵمانان هه‌ڵئه‌سووڕێنێ‌و باڵوێزی نێوان ئێمه و موعته چیده... ئه‌م كاره‌ش به‌شێكه له چاكه‌كردن (البِرّ).( )
ئه‌م هه‌ڵوێسته (به‌رگریكردن له ئه‌هلی زیممه) پاش تابعین رۆشنتر له هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی پێشه‌وایان و فیقهزانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ماڵ‌و ناموسیان وه‌ك ماڵ‌و ناموسی موسڵمانان سه‌یر ئه‌كه‌ن‌و ئێمه‌ش پێشتر بۆ نموونه باسی هه‌ڵوێستی ئیمامی ئه‌وزاعی‌و ئیمام ئیبنوته‌یمییه‌مان كرد.( )
مێژوونووسان ئه‌گێڕنه‌وه كه "قازان"ی پاشا‌و سه‌ركرده‌ی ته‌تاره‌كان كاتێك كه په‌لاماری (دیمه‌شق)ی دا له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شتدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌سیری له موسڵمانان گرت‌و له‌ناو ئه‌و ئه‌سیرانه‌شدا هه‌ندێ گاور‌و جووله‌كه‌ی له ئه‌هلی زیممه تێدا بوو، شێخی ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له زانایاندا چوون بۆ لای ئه‌م "قازان"ه‌و داوایان لێ كرد كه ئه‌سیره‌كان به‌ره‌ڵا بكات، "قازان" داواكه‌ی بۆ ئه‌سیره موسڵمانه‌كان لێ قه‌بوڵ كردن‌و بۆ ئه‌سیره گاور‌و جووله‌كه‌كان قه‌بووڵی نه‌كرد، به‌ڵام ئیبنو ته‌یمییه به‌مه رازی نه‌بوو، وازی لێ نه‌هێنا تا هه‌موو ئه‌و ئه‌سیرانه‌ی ئه‌هلی زیممه‌شی پێ به‌ره‌ڵا كردن وه‌ك ئه‌سیره موسڵمانه‌كان، ئیبنو ته‌یمییه ئه‌یفه‌رموو به "قازان": (إنّ له‌م ما لنا وعلیهم ما علینا وژلك حكم الاسلام).( ) واته: هه‌موو مافه‌كانی ئێمه‌یان هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئێمه‌شیان له‌سه‌ره‌و ئه‌مه بڕیاری ئیسلامه.
ئه‌م بڕگه‌یه به چه‌ند قسه‌یه‌كی نورانی كۆتایی دێنین كه ه‌ی پێشه‌وای ئوسوڵی‌و فه‌قیهو لێكۆڵه‌ری گه‌وره (شیهابوودین قه‌ڕڕافی)یه، كه راڤه‌ی مانای (البرّ)ی پێ ده‌كات كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێده‌كات موسڵمانان بیكه‌ن به‌رانبه‌ر به ناموسڵمانان، جا باسی هه‌ندێ له جۆره‌كانی ئه‌و چاكانه ده‌كات‌و ئه‌ڵێت: پێویسته نه‌رمونیانی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌لاوازه‌كانیان، كه‌موكوڕی هه‌ژاره‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن‌و برسیه‌كانیان تێر بكرێن و رووته‌كانیان پۆشته بكرێن‌و به‌نه‌رموونیانی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و به شێوازی لوتف‌و سۆز له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت، نه‌ك به‌شێوازی ترساندن‌و سه‌ركزكردنیان، پێویسته زه‌حمه‌تی دراوسێتیشیان قه‌بووڵ بكرێت با له تواناشدا ببێت ئه‌و زه‌حمه‌ته نه‌هێڵرێت تا بزانن ئێمه به لوتفین له‌گه‌ڵیاندا، نه لێیان ئه‌ترسین‌و نه‌ته‌ماعێكیشمان پێیان هه‌یه، پێویسته دوعای هیدایه‌تیان بۆ بكه‌ین‌و داوا بكه‌ین له خوا كه كامه‌رانیان بكات‌و ئه‌بێ له هه‌موو كاره‌كانیاندا دڵسۆزبین بۆیان، ئه‌و كارانه كاروباری دینی بێت یان دونیای بێت، پێویسته له پاشمله رێز‌و حورمه‌تیان بپارێزین ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌نیاز بوو ئازارێكیان بۆ دروست بكات ، هه‌روه‌ها پێویسته كه ماڵ‌و مناڵ‌و ناموسیان و هه‌موو ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزین‌و پشتوانییان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سته‌مێكیان كه‌وته سه‌ر له‌سه‌ریان لایبه‌رین‌و ده‌ستیان بگه‌یه‌نینه هه‌موو مافه ره‌واكانی خۆی‌ان... هتد.( )
ـ به‌ویژدانه‌كانی رۆژئاواش دان به‌مه‌دا ئه‌نێن:
زۆرێك له‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی كه واناسراون كه كه‌سانی بابه‌تی‌و به‌ویژدانن له نووسینه‌كانیاندا زۆر دێن به‌شانوباڵی ئه‌م ته‌ساموحه ئایینیه‌دا كه موسڵمانان هه‌یانبووه له كاتێكدا ئه‌مه‌یان له‌لای خاوه‌ن ئایینیه‌كانی تر نه‌بینیوه.
یه‌كێك له‌و رۆژهه‌ڵاتناسه ناودارانه بریتییه له "تۆماس ئارنۆڵد" كه ئه‌مه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا كه ناوی (الدعوه الی الاسلام)ه به رۆشنی باس كردووه و به‌ڵگه‌ی مێژوویی زۆریشی بۆ هێناوه‌ته‌وه له سه‌دان رووداوه‌وه كه له وڵاتانی جیاجیا‌و سه‌رده‌مانی جیاجیا‌و سه‌رچاوه‌ی جیاجیای زۆره‌وه كۆی كردوونه‌ته‌وه ،كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ی قسه بڕن له‌سه‌ر ئه‌و ته‌ساموحه‌ی كه موسڵمانان هه‌یانبووه به‌رانبه‌ر به ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا جیاواز بوون.
د. حسن ابراهیم حسن و دوو هاوڕێكه‌ی ئه‌م كتێبه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی‌و زۆر وه‌سفی ئه‌و هه‌وڵه زانستییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م پیاوه ئه‌كه‌ن كه كێشاوێتی، هه‌روه‌ها وه‌سفی ئه‌و ره‌وشتی ویژدان به‌خه‌رجدانه‌ی ئه‌كه‌ن كه له كاتی نووسینی ئه‌م كتێبه گه‌وره‌یه‌دا( ) نواندوویه‌تی كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه راستییه لاداوه( )..
یه‌كێكی تر له‌و كه‌سه به ویژدانانه‌ی رۆژئاوا بریتییه له مێژوونووس‌و فه‌یله‌سووفی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ره‌نساوی (گۆستاڤ لۆبۆن)، كه ئه‌ویش سه‌رنجی خه‌ڵكی زۆر بۆ ئه‌و سه‌ماحه‌ته راده‌كێشێ له كتێبه‌كه‌یدا (حچاره العرب)، یه‌كێك له‌و قسانه‌ی له‌وێدا ئه‌یكات ئه‌وه‌یه: وه‌ك بینیمان ئایه‌ته‌كانی قورئان كه باسمان كردن له پێشه‌وه ته‌ساموحی موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و گاورودا ئه‌وپه‌ڕی شتێكی گه‌وره‌یه، چونكه هیچ یه‌كێك له ئه‌وانه‌ی ئاینییان دامه‌زراندووه وه‌ك ئاینی جووله‌كه و نه‌صارا به‌تایبه‌تی شتی له‌و جۆرانه‌یان نه‌وتووه، پاش كه‌مێكی تریش باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ین كه چۆن خه‌لیفه‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌مان رێباز ئه‌ڕۆیشتن به‌ڕێوه، هه‌ندێ له زانا خانه‌گومانه‌كانی ئه‌وروپا یان ئه‌و كه‌مه به ئیمانه‌ی كه هه‌ن‌و زۆر له مێژووی عه‌ره‌ب وورد ئه‌بنه‌وه دان به‌م سه‌ماحه‌ته زۆره‌دا ئه‌نێن، ئه‌م چه‌ند ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه كه له كتێبی زۆربه‌یان ئه‌یچنم ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن كه ئه‌م بیروڕایه‌ی ئێمه تایبه‌ت نییه به ئێمه‌وه.
رۆبرتسۆن له كتێبه‌كه‌یدا (تأریخ شارلكن)دا ئه‌ڵێ: ته‌نیا موسڵمانه‌كان ئه‌وانه‌ن كه توانییان له نێوان غیره‌ت‌و دڵسۆزی بۆ ئاینه‌كه‌یان و له نێوان گیانی ته‌ساموح به‌رانبه‌ر به شوێنكه‌وته‌كانی ئایینه‌كانی تردا، هه‌ردووك پێكه‌وه كۆبكه‌نه‌وه ، به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شمشێریان به‌شانه‌وه‌بوو ئاینه‌كه‌یان بڵاوئه‌كرده‌وه كه‌چی هه‌ركه‌س حه‌زی له ئاینه‌كه‌یان نه‌بوایه وازیان لێ ئه‌هێناو ئازاد بوو له‌وه‌دا ده‌ست به رێنماییه‌كانی دینه‌كانی خۆیانه‌وه بگرن".
"می‌شود"یش له كتێبه‌كه‌یدا (تاریخ الحروب الصلیبیه) دا ئه‌ڵێ: ئه‌و قورئانه‌ی كه فه‌رمان به جیهاد كردن ئه‌دات سه‌ماحه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه‌وته‌كانی ئاینه‌كانی تردا، باتیریاك‌و راهیب‌و خزمه‌تكاره‌كانیان هه‌موو ئه‌به‌خشێ له باجدان، موحه‌ممه‌د كوشتنی راهیبی به حه‌رام له قه‌ڵه‌مداوه، چونكه خه‌ریكی عیباده‌تكردنن، عومه‌ری كوری خه‌تتابیش ده‌ستی نه‌برد بۆ هیچ گاورێك كه قودسی فه‌تح كرد، كه‌چی خاچپه‌رسته‌كان كه چوونه ناو قودس بێبه‌زه‌ییانه موسڵمانه‌كانیان هه‌موو سه‌ربڕی‌و جووله‌كه‌كانیان ئاگر تێبه‌ردا"!.
میشۆدی راهیب له كتێبه‌كه‌یدا (رحله دینیه فی الشرق) ئه‌ڵێ: "جێگه‌ی داخه كه گه‌لانی نه‌صرانی له موسڵمانانه‌وه فێری "ته‌ساموح" ببن كه به‌راستی نیشانه‌ی گه‌وره‌ی چاكه‌خوازیه له نێوان گشت میلله‌تاندا، كه بتوانی رێز له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكانی تر بگری‌و بیروباوه‌ڕێكی دیارییكراو به‌زۆرو زه‌بر نه‌ده‌ی به‌كۆڵیاندا".( )
پاش ئه‌مه‌ی باسمان كرد خراپ نییه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه زیاد بكه‌م ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ی موسڵمانان له‌گه‌ڵ "ئه‌هلی زییمه"دا له هه‌ردوو سه‌رده‌می (ئومه‌وی)و (عه‌بباسی)دا، تا زیاتر بڕوامان قاییم ببێت به‌و سه‌ماحه‌تی ئیسلام و ته‌ساموحه‌ی موسڵمانان بوویانه له مێژوودا... هه‌رچه‌نده له پێشه‌وه ئه‌وه‌نده باسی ته‌ساموحی هه‌ردوو خه‌لیفه راشیدینه‌كه‌مان كرد، پێویستی به‌م باسه‌ی تر نه‌ماوه و هه‌ر ئه‌وه به‌سه.
ـ ته‌ساموح له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا: بۆ سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده به پێویست ئه‌زانم كه چه‌ند دێڕێك له كتێبی (قصه الحچاره)ی "ول دیورانت" بگوازمه‌وه كه ئه‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌هلی زیممه، چ مه‌سیحییه‌كان‌و چ زه‌رده‌شتییه‌كان‌و چ جووله‌كه‌و صابیئه‌كان له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی ئومه‌ویدا، به‌پله‌یه‌ك سوودیان له ته‌ساموحی ئایینی وه‌رده‌گرت ته‌نانه‌ت له‌م رۆژانه‌شدا نموونه‌ی له‌و شێوانه له وڵاته مه‌سیحییه‌كانیشدا نادۆزینه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ته‌واوی ئازادییان هه‌بوو له پێڕه‌ویكردنیاندا له ئاینه‌كانیان، هه‌موو خاوه‌ن كڵێسا‌و خاوه‌ن عیباده‌تی تایبه‌تی خۆی‌ان بوون، زیاد له‌وه‌ی كه به‌رگێكی تایبه‌ت به خۆی‌ان (كه‌هه‌یانبوو) بیپۆشن هیچی تریان فه‌رز نه‌كرد له‌سه‌ریان، ساڵانه‌یه‌كیشیان خسته سه‌ر شوێنێكه‌وته‌ی ئه‌و ئاینانه، كه هه‌ركه‌وسه‌و به‌پێی داهاتای خۆی بوو، كه ئه‌وسه‌ری دینارێك و ئه‌مسه‌ری چوار دینار بوو، ئه‌و باجه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ناموسڵمانانه دائه‌نرا كه توانای چه‌كهه‌ڵگرتنیان هه‌بوو، له كاتێكدا كه راهیبه‌كان‌و ئافره‌تان‌و كوڕانێك كه هێشتا باڵغ نه‌بوون‌و كۆیله‌كان‌و پیره‌كان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و كوێر‌و زۆر هه‌ژاره‌كان ـ ئه‌مانه هه‌مووـ به‌ر ئه‌و باجه نه‌ئه‌كه‌وتن!
به‌به‌رانبه‌ر ئه‌م باجه‌وه زیممیه‌كان له خزمه‌تی سه‌ربازی عه‌فو ئه‌كران، یان ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ بڵێ: هه‌ر وه‌رنه‌ئه‌گیران‌و ئه‌و زه‌كاته‌ش كه به فه‌رز له موسڵمانه‌كان ئه‌سه‌نرا كه رێژه‌ی له سه‌دا دوونیوی داهاتی ساڵانه‌یان بوو كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌مان فه‌رز ئه‌كرا،( ) دیسان له‌بری ئه‌و باجه‌دا ئه‌ركی پاراستنیان ئه‌كه‌وته سه‌ر حكومه‌ت، شایه‌تیدانیان لێ وه‌رنه‌ئه‌گیرا له دادگا ئیبسلامییه‌كاندا، به‌ڵام بۆ خۆی‌ان خودموختارییه‌كیان هه‌بوو كه گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانی خۆیانیان ئه‌كردو ملیان بۆ دادگا‌و دادوه‌رییه‌كانی خۆی‌ان ئه‌دا( )..
ـ ته‌ساموح له‌سه‌رده‌می عه‌بباسییه‌كاندا: به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می عه‌بباسییه‌كان كه سه‌رده‌می گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانێتی ئیسلامیی و رێوشوێنی باش بوو بۆ ئه‌هلی زیممه، دیسان له بری زه‌حمه‌تی ئێمه له قسه‌كردن له‌و باسه‌دا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر له كتێبی (الاسلام وأهل الژمه) ئه‌گوازینه‌وه كه دكتۆر خه‌ربوتلی نووسیه‌تی، بۆیه‌ش ئه‌م كتێبه هه‌ڵده‌بژێرین، چونكه پشتی به سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه مێژووییه‌كان به‌ستووه، یان له نووسینی رۆژهه‌ڵاتناسان خۆی‌ان قسه‌كانی وه‌رگرتووه.. (خه‌ربوتلی) ئه‌ڵێ: "له‌سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌كاندا پیاوی گه‌وره گه‌وره‌ی زۆر له‌ناو ئه‌هلی زیممه‌دا هه‌ڵكه‌وتن وه‌ك (جه‌رجیسی كوڕی به‌خته‌یه‌شوع) كه دكتۆری تایبه‌تی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نصور بوو، خه‌لیفه متمانه‌ی خۆی دایه‌و رێزی زۆری لێناو.. یه‌كێتی تر له‌وانه: جوبرائیلی كوڕی به‌خته‌یه‌شوع بوو كه دكتۆری تایبه‌تی هارونه ره‌شید بوو، هارونه ره‌شید ده‌رباره‌ی ئه‌مه ئه‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك هه‌ر ئیشێكی به من هه‌یه با قسه له‌گه‌ڵ جوبرائیلدا بكات، چونكه ئه‌و هه‌رچیم لێ داوا بكات و هه‌رچی داوا بكات ئه‌یده‌مێ!!
مووچه‌ی مانگانه‌ی دكتۆر برتیی بووه له (ده هه‌زار دیرهه‌م) ... هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌وانه (ماسه‌وه‌یهی) بووه كه هاروونه ره‌شید ساڵانه هه‌زار دیرهه‌می پێئه‌دا و هه‌موو ساڵێكیش دیارییه‌كی بیست هه‌زاری بۆ ئه‌نارد".
"تریتۆن"( )یش زۆر وه‌سفی سه‌ماحه‌تی موسڵمانان ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "نووسه‌ره موسڵمانه‌كان زۆر به رێزه‌وه باسی چاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ن كه له سه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌وانیش نه‌بن، به‌راده‌یه‌ك ئه‌م ره‌وشته ره‌چاو ئه‌كه‌ن بۆ نموونه حه‌نینی كوڕی ئیسحاق به‌سه‌رداری پزیشكانی سه‌رده‌می خۆی ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م‌و هیبه‌توڵڵای كوڕی تیلمیز به "ئه‌بوقراگ"ی سه‌رده‌می خۆی‌و جالینۆسی زه‌مانه ئه‌زانن.
به‌خته‌یه‌شوعی كوڕی جوبرائیل له‌ناو نازو نیعمه‌تی خه‌لیفه موته‌وه‌كیلدا ئه‌هات‌و ئه‌ڕۆی، تا ئه‌و سنووره‌ی شانبه‌شانی خه‌لیفه بوو له جلوبه‌رگ‌و خۆشگوزه‌رانی‌و ماڵزۆری‌و پیاوه‌تی كردن و بۆنی خۆش‌و كه‌نیزه‌ك‌و كۆیله‌دارییدا".
كه "سه‌لمه‌وه‌یهی" نه‌خۆش كه‌وت، موعته‌صیم كوڕه‌كه‌ی خۆی نارد بۆ سه‌ردانیكردنی، كه مردیش فه‌رمانی كرد جه‌نازه‌كه‌ی بهێنرێته كۆشكی خیلافه‌ت‌و رێوره‌سمی نه‌صاراكانی بۆ بكرێت‌و نوێژی خۆیان‌و مۆم‌و بوخرتی بۆ بسوتێنرێ‌و ئه‌و رۆژه موعته‌صیم تا ئێواره نانی نه‌خوارد!
یوحه‌ننا كوڕی ماسه‌وه‌یهیش له هاروونه ره‌شیده‌وه تا خه‌لیفه موته‌وه‌كیل هه‌ر له كۆشكی خیلافه‌تدا خزمه‌تی ده‌كردو هه‌رگیز له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌وان غائیب نه‌ئه‌بوو، ئه‌وانیش به‌بێ ئه‌و هه‌رگیز نانیان نه‌ئه‌خوارد، به‌وشێوه‌یه وای لێهاتبوو له نێوان ئه‌و و خه‌لیفه موته‌وه‌كیلدا هیچ ره‌سمیاتێك نه‌مابوو، خه‌لیفه زۆر نه‌رمونیانی و شۆخی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرد، له نێوان ئه‌هلی زیممه‌دا زۆر زاناش له بواری ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا هه‌ڵكه‌وتن، "تریتۆن" ئه‌ڵێ: په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌ب‌و ژێرده‌سته‌كانیان له بواری ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا په‌یوندییه‌كی زۆر خۆش‌و پاك بوو، له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی دامه‌زرابوو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌م‌و دووهه‌می كۆچییدا، هه‌رئه‌وه‌نا به‌ڵكو ئه‌م خۆشه‌ویستی‌و یه‌كترویستنه درێژی كێشا بۆ دوای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش‌و حكومه‌ت چه‌ندین ئه‌ندازیارو كرێكاری ناموسڵمانیشی پێگه‌یاند .
ئه‌م مێژوونووسه ئه‌ڵێت: زۆر كه‌س له زیممیه‌كان له‌سه‌رده‌ستی مامۆستای موسڵمان و فه‌قیهزانی موسڵماناندا وانه‌یان ئه‌خوێند، له‌و كه‌سانه حه‌نینی كوڕی ئیسحاقه كه ده‌رسی لای خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی (فه‌راهیدی) و (سیبویه)دا ئه‌خوێند كه له پاشاندا بوو به‌یه‌كێك له‌وانه‌ی كه قسه‌ی ئه‌یخوارد له بواری (عه‌ره‌بیی)دا.( )
یه‌حیای كوڕی عه‌دی كوڕی حه‌مید كه زاناترین‌و شاره‌زاترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بوو له ـ منگق ـ دا، قوتابی لای (فارابی) بوو.
(سابیتی كوڕی قوڕڕه)یش له‌سه‌ر ده‌ستی (عه‌لی كوڕی وه‌لید دا ـ كه یه‌كێك بوو له زانایانی موعته‌زیله ـ) خوێندنی ته‌واو كردووه، كابرایه‌كی ده‌ستوخه‌تخۆش بوو، ده‌ستێكی باڵای له ئه‌ده‌بدا هه‌بوو، كتێب‌و دانراوه‌كانی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كابرایه خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌یه‌كی زۆر قووڵ‌و مه‌عریفه‌یه‌كی به‌هێزه‌و زۆریشی نه‌برد ئه‌وه بوو بوویه موسڵمان‌و ئیسلامی قه‌بووڵ كرد).( )
تریتۆنی مێژوونووس نموونه‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه بۆ بوونی (ته‌ساموح)ی عه‌بباسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زیممه‌دا ئه‌ڵێ: "ئه‌كرێ ئیبراهیمی كوڕی هیلال بكه‌ینه نموونه بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌ندێك خه‌ڵكی زیممی ئه‌توانێت به‌ره‌و پله به‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بڕوات، ئیبراهیم كاری گه‌وره گه‌وره‌ی زۆری گرته دهستو شاعیران زۆریان پێدا هه‌ڵئه‌دا، عزالدوله (به‌ختیاری كوڕی موعیززولده‌وله)( )ی بویه‌هییه‌كان وه‌زاره‌تی خسته به‌رده‌ستی‌و به‌ڵێنی دایه بیكاته وه‌زیر به‌و مه‌رجه‌ی موسڵمان ببێ، ئه‌و نه‌یكرد، ئیبراهیمی كوڕی هیلال به‌ینی زۆر خۆش بوو له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كاندا، پیاوێكی دهستو ده‌مپاك بوو ،( ) له نێوان ئه‌وو "ئیسماعیلی كوڕی عوبباد"و "شه‌ریفی ره‌چی"دا نامه گۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و سه‌ردانیكردن هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دینه‌كانیشیان جیاواز بوو، ئیبراهیم یه‌كێكیش بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو".( )
نووسه‌ره موسڵمانه‌كان گرنگی باشیان به ئاینه‌كان‌و مه‌زهه‌به‌كان ئه‌دا، ئیبنوحه‌زمی ئه‌نده‌لوسی (456ك ـ 1064ز) شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له ئینیجل و لاهوتی مه‌سیحیدا هه‌بوو، ئیبن خه‌لدون له ئینجیل‌و سیسته‌مه‌كانی كڵێسادا شاره‌زایی زۆری هه‌بوو، له (المقدمه)كه‌یدا باسی هه‌ندێك له‌و سیته‌مانه ئه‌كات، قه‌لقه‌شه‌ندی ئه‌وه به مه‌رج ئه‌گرێت كه‌و نووسه‌ر ئه‌بێت شاره‌زایی جه‌ژنه‌كانی ئه‌هلی زیممه هه‌بێت، "مه‌قریزی"یش باسێكی دوور‌و درێژی جه‌ژنه‌كانی نه‌صارا‌و جووله‌كه ئه‌كات‌و باسی ده‌سته‌و تاقمه جیاوازه‌كانی نێوانیان ئه‌كات‌و باسی ناوی هه‌موو باتریاكه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه ئه‌كات ، چ قه‌زوێنی‌و چ مه‌سعودی باسی هه‌موو تائیفه‌و تاقمه‌كانی ناو ئه‌هلی زیممه ئه‌كه‌ن، ئێمه له كتێبی (التنبیه والاشراف)ی مه‌سعودییدا ئه‌مانه به روونی ئه‌بینین.
تریتۆن دان به سه‌ماحه‌تی كاربه‌ده‌سته موسڵمانه‌كانیشدا ئه‌نێت‌و ئه‌ڵێت: "هه‌ڵسوكه‌وتی كاربه‌ده‌سته موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ زیمه‌ییه‌كاندا له زۆر كاتدا له‌و یاسانه چاكتریش بوو كه بڕیار بوو به سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵگه‌ی له‌وه باشتریش نییه كه ئه‌و هه‌موو كڵێسایان بۆ دروست كردوون و ئه‌و هه‌مووه خانه‌یان دروست كردبوو بۆ خودا په‌رستی له شاره عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌تایبه‌تی، دیوانێك نه‌بوو له دیوانه‌كانی ده‌وڵه‌ت( ) ئیشكه‌رێكی گاور یان جووله‌كه‌ی تێدا نه‌بووبێت، نه‌هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له هه‌ندێ كاتدا ترسناكترین‌و به‌رزترین پله‌شیان له ده‌وڵه‌تدا پێ ئه‌درا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌روه‌ت‌و سامانێكی زۆریان خڕ ئه‌كرده‌وه‌و تا ئه‌هات سامانیان زیادی ئه‌كرد، به هه‌مان شێوه لای موسڵمانه‌كانیش بووبووه شتێكی سروشتی به‌شدارییكردن له بۆنه‌و جه‌ژنه‌كانی مه‌سیحییه‌كاندا).( )
ـ هه‌ندێ له شته جوانه‌كانی شارستانێتی ئێمه:
ئه‌م فه‌سڵه به‌وه كۆتایی پێدێنین كه ئه‌وه‌ی دكتۆر‌و زانا گه‌وره موسته‌فا سباعی (به‌ره‌حمه‌ت بێت) ده‌رباره‌ی ته‌ساموحی موسڵمانان باسی كردووه له كتێبه‌كه‌یدا (من روائع حچارتنا) لێره‌دا ئه‌نووسینه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه باسی هه‌ندێ رووداو و هه‌ڵوێست ئه‌كات كه شایه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ بوونی ئه‌و ته‌ساموحه جوانه‌ی كه له مێژووی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌بووه، دێته سه‌ر ئه‌وه‌و ئه‌فه‌رموێ: "له پاشاندا، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌ساموحی ئایینی له‌ناو شارستانێتی ئێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كه نموونه‌ی له سه‌رده‌مه پێشووه‌كاندا نییه، هه‌موو مێژوونووسه رۆژئاواییه‌كان ئه‌وانه‌ی رێز له راستییه‌كان ئه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌ساموحه یه‌ك ده‌نگن‌و زۆریشی پێدا هه‌ڵئه‌ده‌ن.
میستر "درایبر"ی ئه‌مریكی به‌ناوبانگ ئه‌ڵێ: موسڵمانه پێشینه‌كانی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كان ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه رێزی خه‌ڵكانی زانستخوازی ناو نه‌صارا نه‌سگوریه‌كان و جووله‌كه‌كان ئه‌گرن، به‌ڵكو چه‌ندین كاری گه‌وره گه‌وره‌یان پێ ئه‌سپاردن‌و پله‌ی به‌رزی كاره ده‌وڵه‌تییه‌كانیان پێ ئه‌دان، ته‌نانه‌ت هاروونه ره‌شید حه‌ننای كوڕی ماسه‌ویهی كردبوویه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو قوتابخانه‌كان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا) سه‌یری ئه‌وه نه‌ئه‌كرا خه‌ڵكی چ شوێنێكی و سه‌ر به چ دینێكی تاكه پێوه‌رێك ئه‌وه‌بوو چه‌ندێك شاره‌زای زانست‌و مه‌عریفه‌ی!
(ولز)ی مێژوونووسی به‌ناوبانگی هاوچه‌رخ له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئیسلام ئه‌ڵێ: "ئیسلام چه‌ند سیستم‌و بنه‌مایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دامه‌زراند كه مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌و به‌ڕێزانه‌ی پێ بكرێت، هه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه گیانی‌و به‌خشنده‌یی‌و سه‌ماحه‌تی كرد به به‌ر خه‌ڵكیدا، له راستییدا ئه‌و سیستم‌و بنامایه تا بڵێی سیفه‌تی مرۆییان تێدایه‌و له توانادا هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت‌و ئه‌و سیستمانه توانییان كۆمه‌ڵێكی ئینسانی وا دروست بكه‌ن كه دڵڕه‌قی و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵگه‌كانی تری پێش ئه‌مان تێیدا خنكابوون، له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌واندا ته‌واو كه‌موكز بوو..".
له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌ڕوات تا له‌وه‌سفی ئیسلامدا ئه‌ڵێ: ".. به‌راستی ئیسلام پڕه له گیانی نه‌رمونیانی‌و سه‌ماحه‌ت‌و برایه‌تی".
سیر "مارك سایس"یش له وه‌سفی ئیمبراتۆریه‌تی ئیسلامیداو له سه‌رده‌می هاروونه ره‌شیددا ئه‌ڵێ: "له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌سیحییه‌كان‌و بتپه‌رسته‌كان‌و جووله‌كه‌و موسڵمانه‌كانیش هه‌موو شانبه‌شانی یه‌كتری خزمه‌تی ئه‌و حكومه‌ته‌یان ئه‌كرد.
"تریتۆن"یش ئه‌ڵێ: "دین هیچ ده‌ستی وه‌رنه‌ئه‌دا له كاروباری شاعیران‌و گۆرانیبیژان".
"لیفی بروتستال" له كتێبی (اسبانیا الاسلامیه فی القرن العاشر)دا ئه‌ڵێ: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یماننامه‌كانی ئه‌هلی زیممه‌یان ئه‌نووسی زۆربه‌یان نه‌صرانی یان یه‌هودی بوون، ئه‌م كارانه له‌و كارانه بوون كه هه‌ر به گاور‌و جووله‌كه ئه‌سپێردران، رێشئه‌كه‌وت كه چه‌ندین كاری كارگێڕی و سه‌ربازیشیان له هه‌ڵسوڕاندنی ده‌وڵه‌تدا پێ ئه‌درا، جووله‌كه‌ی وا بوو كه به‌نماینده‌ی خه‌لیفه وه‌ك باڵوێز سه‌ردانی ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپاییه رۆژئاواییه‌كانی ئه‌كرد".
"رینۆ"ش ده‌رباره‌ی شه‌ره‌كانی عه‌ره‌ب له فه‌ڕه‌نساو سویسرا‌و ئیتالیا‌و جه‌زائیری ده‌ریای ناوه‌راستدا، ئه‌ڵێت: "موسڵمانه‌كان له ته‌واوی شاره‌كانی ئه‌نده‌لوسدا مامه‌ڵه‌ی جوانیان له‌گه‌ڵ نه‌صاراكاندا ئه‌كرد، هه‌روه‌ها نه‌صاراكانیش هه‌ستی موسڵمانانیان رائه‌گرت‌و مناڵه‌كانیان خه‌ته‌نه ئه‌كردو گۆشتی به‌رازیشیان نه‌ئه‌خوارد".
"ئارنۆڵد" یش كه باسی مه‌زهه‌به ئاینییه‌كانی ناو مه‌سیحیه‌ت ئه‌كات ئه‌ڵێ: "... به‌ڵام بنه‌ماكانی ته‌ساموحی ئیسلامی ئه‌و جۆره كارانه‌ی حه‌رام ئه‌كرد كه زوڵم‌و زۆری تێدا بوایه، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو موسڵمانه‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بوون، ئه‌وه‌تا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ كاتێك درێغییان له‌وه‌دا نه‌ئه‌كرد كه له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه ناموسڵمانه‌كانیاندا مامه‌ڵه‌ی دادپه‌وه‌رانه‌یان ئه‌كردو به‌یه‌ك چاو بۆیان ئه‌ڕوانین، نموونه له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه : كه كاتێك فه‌تحی میصر كرا، یه‌عقوبییه‌كان ئه‌وه‌یان به هه‌ل زانی كه بێزه‌نتییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه په‌لاماری كڵێساكانی ئه‌رسه‌سۆزكه‌كانیان دا‌و تاڵانیان كردن، به‌ڵام موسڵمانه‌كان هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌و دایانه‌وه به خاوه‌نه شه‌رعییه‌كانی خۆی‌ان، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌رسه‌سۆزه‌كه‌كان به‌ڵگه‌یان هێنا كه ئه‌وانه سامانی ئه‌وانن"... ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و ته‌ساموحه بكه‌ین كه به‌م شێوه‌یه به‌رانبه‌ر به هاوڵاتییه مه‌سیحیه‌كانی موسڵمانان كرابێت له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌ویت كه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه بڵاوه‌و ئه‌وترێ : شمشێر هۆكاری ئه‌وه بووه كه خه‌ڵكی روو بكه‌نه ئیسلام‌و موسڵمان ببن، تا بڵێی بیرۆكه‌یه‌كی دووره له راستی..
كه ئێمه درێژه به‌م باسی ته‌ساموحه ئایینییه ئه‌ده‌ین له شارستانێتییه‌كه‌ماندا و به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ دێنینه‌وه هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌وێ بوختانی ئه‌و رۆژئاواییه ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌ربخه‌ین ده‌رباره‌ی مێژووه‌كه‌مان، كه ئه‌ڵێن: ئێمه خه‌ڵكانێكی دڵڕه‌ق بووین‌و به زۆر خه‌ڵكمان هێناوه‌ته ناو دین‌و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناموسڵمانه‌كاندا زۆر سه‌ركوتكه‌رانه‌و داپڵۆسێنه‌رانه بووه، (به‌رای من) بۆ خۆی‌ان وا باشه ئه‌و ده‌رگایه نه‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر خۆی‌ان، چونكه ئیشه ئابڕووبه‌ره‌كانیان ـ كه له ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كی ئایینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ـ دژ به موسڵمانان له په‌لاماره خاچپه‌رستییه‌كاندا و له ئیسپانیا و له‌م سه‌رده‌مه تازانه‌شدا مایه‌ی ئه‌وه‌یه بۆیان كه له شه‌رم‌و خه‌جاڵه‌تییدا سه‌ریان كز بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو كاره ئابڕووبه‌ره‌كانیان ده‌رباره‌ی هاودینه‌كانی خۆشیان به‌راده‌یه‌كه كه هیچ توێژه‌رێكی مێژوو ناتوانێ نكوڵی لێ بكات، ئه‌وه‌ش قه‌سابخانه‌كانی كاسۆلیك‌و پرۆتستانه‌كان، به‌تایبه‌ت قه‌سابخانه‌ی (سانت بارتلمی)، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه پاپا به‌رپای ئه‌كردن دژ به نه‌یاره‌كانی له گه‌لانی ئه‌وروپا، ئه‌ی كاره‌ساته‌كانی دادگاكانی پشكنین له سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌كاندا.... ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه گه‌لێكن كه رۆژئاواییه‌كان ناتوانن نكوڵی لێ بكه‌ن‌و به‌ڵگه‌شن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رۆژئاواییانه له هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌مارگیرو رقاوین به‌رانبه‌ر به نه‌یاره‌كانیان ئیتر له بیروڕا دا بێت یان له ئاییندا بێت، با هه‌موو كوڕی یه‌ك میلله‌تیش بن، ئه‌م راستییانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌ساموحی ئاینیان هه‌ر نه‌زانیوه به‌درێژایی مێژووی كۆنیان‌و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه ئاینییه كوێرانه دژ به موسڵمانان ئاراسته‌یان ئه‌كات، به‌ڵام له ژێر په‌رده‌یه‌كی ته‌نكی سیاسه‌ت‌و داگیركارییدا...
وا به باش ئه‌زانین بۆ كۆتایی هێنان به‌م باسی سه‌ماحه‌تی ئێمه و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی ئه‌وان شایه‌تی یه‌كێك له حه‌بره نه‌صرانییه‌كان بهێنینه‌وه كه به كه‌سێكی لاگیر تۆمه‌تبار ناكرێ... به‌تریاكی ئه‌نتاكی (میخائیلی گه‌وره) كه له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی دوازده‌دا ژیاوه واته له‌و رۆژگارانه‌دا كه كڵێساكانی رۆژهه‌ڵات بۆ زیاتر له پێنج سه‌ده له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا بوون، ئه‌م میخائیله باسی ته‌ساموحی موسڵمانان‌و چه‌وسانه‌وه‌ی رۆمه‌كان ئه‌كات بۆ كڵێسا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان‌و ئه‌ڵێت: "ئا ئه‌مه ئه‌و هۆیه‌یه كه خوای تۆڵه‌سێن كه هێزو جه‌به‌روت هه‌ر له لای ئه‌وه‌و ئه‌وه ده‌وڵه‌تی مرۆڤه‌كان هه‌رچۆن خۆی ئه‌یه‌وێت هه‌ڵیئه‌سووڕێنێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌داته ده‌ست هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێت‌و كه ویستی كه‌سی هیچیش به‌رز ئه‌كاته‌وه، جا كه خوا بینی رۆمه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته خراپه‌كاری‌و به‌هێزی خۆیاندا ئه‌نازن‌و هه‌موو كڵێساكانیان تاڵان كرد‌و ماڵه‌كانیان رووت كردینه‌وه‌و هه‌رچییان تێدا بوو بردیان‌و سزا‌و تاڵاویان زۆر بێڕه‌حمانه‌و بێسۆزانه ئه‌ڕشت به‌سه‌رماندا، خوای گه‌وره نه‌وه‌كانی ئیسماعیل (واته عه‌ره‌به‌كان)ی له باشووره‌وه (واته دوورگه‌ی عه‌ره‌بی) نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا ئێمه له ژێر چنگی رۆمه‌كان ده‌ربهێنێ، له راستییدا ئێمه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌رێكیشمان كردبێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كڵێسا كاسۆلیكییه‌كانیان لێ سه‌ندبینه‌وه‌و دابێتیان به خه‌ڵكی (خلقدونیه)و له بنده‌ستی ئه‌واندا هه‌رمانه‌وه، به‌ڵام كاتێك كه شاره‌كان كه‌وتنه ده‌ست عه‌ره‌به‌كان هاتن هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كڵێسایان لێ داگیر كرابوو پێیان دانه‌وه‌وه ،ئه‌و كاته ئێمه كڵێسای گه‌وره‌ی "حیمص" و "كڵێسای حۆران"مان داگیر كرا بوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا رزگاربوونمان له دڵڕه‌قی‌و ئازار‌و تووڕه‌یی بێسنوورو ئاره‌زووی توندوتیژی رۆمه‌كان دژ به ئێمه ده‌ستكه‌وتێكی ئاسان نه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ش كه‌م نه‌بوو بۆ ئێمه كه كه‌وتینه ناو خۆشی‌و ئاشتییه‌وه".
باشه تۆش له‌گه‌ڵ مندا نیت له‌و قسه‌یه‌دا كه گۆستاف لۆبۆن ئه‌یكات‌و ئه‌ڵێ: "هه‌موو میلله‌تانی دونیا رۆژێك له رۆژان نه فاتحینێكی به‌سۆزو و خاوه‌ن سه‌ماحه‌تی وه‌ك عه‌ره‌به‌كانیان ناسیوه، نه دینێكی پڕ سه‌ماحه‌تی وه‌ك دینه‌كه‌ی ئه‌وانیشیان ناسیوه". ئه‌م قسه‌یه‌ی گۆستاڤ لۆبۆن ویژدان به‌خه‌رجدانه بۆ راستی پێش ئه‌وه‌ی ویژدان به‌خه‌رجدان بێت بۆ موسڵمانان.( )
هه‌ندێ كه‌س هه‌یه ئه‌ڵێ: ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه وایه ئه‌ی بۆچی پێغه‌مبه‌ر قه‌تڵوعامی یه‌هودی به‌نوقوره‌یزه‌ی كرد؟ و شیعاری"لا اكراه فی ا‌لدین "ی پێڕه‌و نه‌كرد؟
له‌وه‌لاَمدا ئه‌بێ به درێژی ئه‌م گومانه ره‌ت بكه‌ینه‌وه چونكه به‌داخه‌وه له خوتو خۆرَایی له‌ناو كورددا دیفاعێكی بێ‌پاساو له جووله‌كه و حه‌قی مێژوویی جوله‌كه ئه‌كرێت كه خه‌ریكه ئه‌بێته تاكه رژێمی سه‌ركوتكه‌ر له ناوچه‌كه‌دا،ئه‌مه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) سته‌می له جوله‌كه كردبێت و زۆری لێكردبن كه بچنه سه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌و ،یان له خوتوخۆڕایی شه‌ڕی دژ به ئه‌وان راگه‌یاندبێت ئه‌وه بوختان‌و نه‌زانینه له‌به‌ر زۆر هۆ:
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر كه چوویه مه‌دینه زۆری نه‌برد ده‌ستورێكی بۆ مه‌دینه نووسی تێیدا مافه‌كانی بۆ هه‌مووان (موسڵمانان، جووله‌كه‌كان، موشریكه‌كان) دیاری كرد‌و هه‌موولایه‌ك په‌یمانیان دا كه ئه‌و ده‌ستووره بپارێزن‌و هه‌ركه‌سیش (غه‌در)و (ناپاكی) بكات ئه‌بێت هه‌ر به (ده‌ستوور) و(یاسا) سزای خۆی وه‌ربگرێ.
نووسه‌رانی (سیره) ئه‌ڵێن: ده‌ستووری مه‌دینه له (47) خاڵ پێكهاتووه، ته‌واوی مه‌سه‌له‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێدا باس كراوه‌و پێناسه‌ی (امه)و دیاریكردنی (مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا)و (سنووری هه‌رێمه‌كان)و (ئازادییه‌كان‌و مافه‌كانی مرۆڤ)و (هه‌ڵوێست له یه‌هوده‌كانی مه‌دینه)و (دیاریكردنی سزاكان).. هتدی له‌خۆ گرتووه( ).
له مادده‌ی (24)دا هاتووه (وان الیهود یتفقون مع المۆمنین ماداموا محاربین) به هه‌مان شێوه له مادده‌ی (25)یشدا ئه‌ڵێ: (.. وللیهود دینهم وللمسلمین دینهم وموالیهم وأنفسهم الا من ڤلم نفسه واپم فأنه لا یوتغ الا نفسه وأهل بیته)، له مادده‌ی (37)یشدا ئه‌ڵێ: (وان علی الیهود نفقتهم، وعلی المسلمین نفقتهم، وان بینهم النصر علی من حارب أهل هژه الصحیفه وان بینهم النصح والنصیحه و البر دون الاپم)، له مادده‌ی (40)یشدا ئه‌ڵێ: (وان لا تجار حرمه الا باژن أهلها)، له مادده‌ی (43)شدا هاتووه ئه‌ڵێ: (وان بینهم النصر من ده‌م یپرب)( ). (ابن كپیر) ده‌رباره‌ی ئه‌م مادده ئه‌ڵێ: (وان لا تجار قریش ولا من نصرها وان بینهم النصر علی من ده‌م یپرب)( ).
كه‌چی زۆری نه‌برد یه‌هود وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كه‌وتنه فیتنه گێڕان‌و ناپاكی كردن، به ڕادده‌یه‌ك هه‌موو شتێكیان له‌بیر چوویه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان له‌بیرچوویه‌وه كه ئه‌مانه (په‌نابه‌رن)و له‌تاو ته‌نگ پێهه‌ڵچنین‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خاچپه‌رستان هه‌ڵهاتبوون‌و هاتبووه (نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب)، چونكه هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به (عیسا پێغه‌مبه‌رو مه‌ریه‌می دایكی) زۆر خراپ‌و ناله‌باربوو خاچپه‌رسته‌كان له سێداره‌دانی عیسایان به كه‌تنی یه‌هود ئه‌زانی( ).
نووسه‌رانی (سیره) له‌وانه دكتۆر (عه‌لی موحه‌ممه‌د ئه‌لصه‌لابی) به درێژی باسی ئه‌و ناپاكی‌و فیتنه‌گێڕانه‌ی یه‌هودیان كردووه كه‌وای كرد خوای گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر بكات تا سنووریان بۆ دابنێت‌و شه‌وكه‌تیان بشكێنێ.. له‌و ناپاكی‌و غه‌درو فیتنانه‌یان ئه‌م چه‌ند خاڵه باس ده‌كه‌ین به كورتی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له خۆڕایی شین نه‌گێڕێت بۆ (جووله‌كه)و ته‌نیا كۆتا دیمانه‌ی فیلمه‌كه‌یان له‌به‌رچاوا بێ كه سته‌مكاره‌كه ئه‌كه‌ن به داردا ئه‌وه‌یان له بیر بچێت كه ئه‌و سته‌مكاره چه‌ند جینایه‌تی گه‌وره گه‌وره‌ی كردووه كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی میلله‌ت ئاوه‌ها ملی بكه‌ن به په‌تدا، ئه‌مه‌ی هه‌ندێكه‌س "مجانا" شین بۆ جووله‌كه ئه‌كه‌ن رێك وه‌ك هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌عسی‌و خه‌ڵكه ناحاڵییه وایه كه سۆزیان بۆ (سه‌ددام) ئه‌جوڵا كاتێك ملیان كرد به په‌تی سێداره‌دا، له‌بیریان چووبوویه‌وه كه ئه‌م (سه‌ددام)ه چه‌ند جینایه‌تی كرد، تا خه‌ڵك وا بكه‌ن له گه‌ڵیدا؛ جوله‌كه پاش ئه‌و خۆ مولزه‌مكردنه‌یان به ده‌ستوره‌وه زنجیره‌یه‌ك خروقات وجینایه‌تیان كه‌ڵه‌كه كرد‌و به‌و تاوانه ته‌راكومییه وایان له خۆی‌ان كرد كه وایان به‌سه‌ر بێت، له‌وانه:
1ـ هه‌وڵیاندا كه ڕیزه‌كانی گه‌لی مه‌دینه درز تێ بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو (شاسی كوڕی قه‌یس) كه یه‌كێك له ده‌مڕاست‌و ڕیش سپییه‌كانی یه‌هود بوو گه‌نجێكی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی شیعری هه‌جوی كۆنی نێوان ئه‌وس‌و خه‌زره‌ج بخوێنێته‌وه‌و برینی كۆنیان بكولێنێته‌وه‌و به‌ڵكو سه‌رله‌نوێ ده‌ست بده‌نه‌وه شه‌ڕه عه‌شیره‌تایه‌تی‌و پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌رو پشتیوانی خۆی له ده‌ست بدات‌و له هه‌وڵه‌كه‌شیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، ئه‌گه‌ر لوتفی خودا‌و پاشان خێرا فریاكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر نه‌بووایه، له‌وه‌دا بوو ئه‌وس‌و خه‌زره‌ج بكه‌نه‌وه به شمشێردا بۆ یه‌كتری، تا پێغه‌مبه‌ر به په‌له هات بۆ ناویان‌و فه‌رمووی: (یامعشر المسلمین، الله الله، ابدعوی الجاهلیه وأنا بین أڤهركم بعد أن هداكم الله للاسلام وأكرمكم به، وقگع به عنكم أمر الجاهلیه واستنقژكم به من الكفر، والف بین قلوبكم)( ). ئه‌وه‌بوو (ئه‌وس‌و خه‌زره‌ج) هاتنه‌وه به خۆیاندا‌و هه‌ندێكیان ده‌ستیان كرده گریان‌و ده‌ستیان كرده ملی یه‌كتری‌و تێگه‌یشتن ناحه‌زان چ پیلانێكیان بۆ ته‌نیبوون به فه‌زڵی خواوپاشان پێغه‌مبه‌ر نه‌كه‌وتنه ناوی.
2ـ بێحورمه‌تی كردن به‌رانبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ر .. زیاد له یه‌كێك له نووسه‌رانی (سیره) ئه‌گێڕێته‌وه كه (ئه‌بوبه‌كر ئه‌چێته یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی یه‌هود له مه‌دینه سه‌یر ئه‌كات هه‌موویان كۆمه‌ڵیان كردووه له یه‌كێكیان پێیان ئه‌وت: "فه‌نحاص" كه زانا‌و(حه‌بر)ی ناویان بوو.. ئه‌بوبه‌كر كه‌وته قسه‌كردن له‌گه‌ڵیداو پێی وت: كابرا له خوابترسه‌و موسڵمان ببه، وه‌ڵڵاهی چاك ئه‌زانی كه موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و په‌یامی (هه‌ق)ی لای ئه‌وه‌وه بۆ هێناون، له ته‌ورات‌و له ئینجیله‌كانی به‌رده‌ستیشتاندا ئه‌مه نووسراوه، (فه‌نحاص) به ئه‌بوبه‌كری وت: وه‌ڵڵاهی ئه‌بوبه‌كر ئێمه هیچ پێویستییه‌كمان به‌خوا نییه‌و ئه‌و پێویستی به ئێمه‌یه! ئێمه لێی ناكوڕوزێینه‌وه وه‌ك ئه‌و ئه‌كڕوزێته‌وه له ئێمه، ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌و هه‌ژار، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه داوای قه‌رزی لێ نه‌ئه‌كردین وه‌ك ڕێبه‌ره‌كه‌تان باسی ئه‌كات، (سو‌و) له ئێمه حه‌رام ئه‌كات‌و كه‌چی خۆی به (سو‌و) شته‌كانمان ئه‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه شتی به (سو‌و) لێ وه‌رنه‌ئه‌گرتین، ئه‌بوبه‌كر زۆر تووڕه ئه‌بێت تا ئه‌توانێت مشته‌كۆڵه‌یه‌ك ئه‌ماڵێ به دهمو چاوی (فه‌نحاص)دا‌و ئه‌ڵێ: سوێند به‌خوا له‌به‌ر حورمه‌تی (هاوپه‌یمانی نێوانمان نه‌بوایه) سه‌رم له لاشه‌ت ئه‌كرده‌وه! ئه‌ی دوژمنی خوا! (فه‌نحاص) ئه‌چێت بۆلای پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ڵێ: موحه‌ممه‌د! سه‌یركه هاوه‌ڵه‌كه‌ت چی پێ كردووم! پێغه‌مبه‌ریش به ئه‌بوبه‌كری فه‌رموو: ئه‌وه له‌به‌ر چی وات لێكردووه؟ ئه‌بوبه‌كر وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌م دوژمنه‌ی خوا قسه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كرد وتی: ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین‌و خوا هه‌ژاره، كه ئه‌مه‌ی وت، خۆم پێ نه‌گیراو له‌به‌ر خوا تووڕه بووم، ماڵیم به دهمو چاویدا، (فه‌خاص) نكولی له‌مه كرد‌و وتی: شتی وام نه‌وتووه! زۆری نه‌برد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند (لَّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْڵ الَّژِینَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ فَقِیرٌ وَنَحْنُ أَغْنِێا‌و سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتْڵهُمُ اڵ‌َنبِێا‌وَ بِغَیْڕ حَقّ وَنَقُولُ ژُوقُواْ عَژَابَ الْحَڕیقِ) (ێ‌ل عمران: 181)( ).
3ـ ده‌ستیان دایه قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ری و سوكایه‌تی كردن به قورئان‌و پێغه‌مبه‌رانی پێشوو، بۆ نمونه كه ئه‌گه‌یشتن پێی له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن (السلام علیك) ئه‌یانوت (السام علیك)، واته مردن بێته سه‌رت، عائیشه جارێ گوێی لێ‌بوو هه‌ندێ یه‌هودی به‌و شێوه‌یه سه‌لامیان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ویش فه‌رمووی (وعلیكم) عائیشه وتی: (السام علیكم وفعل الله بكم)، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: (مه یا عائیشه! فان الله لایجب الفحش ولا التفحش)، واته: نا! نه‌كه‌ی عائیشه! خوای گه‌وره وه‌ك چۆن قسه‌ی خراپی پێ خۆش نییه وه‌ڵامی خراپیشی چێ خۆش نییه؟ عائیشه ئه‌ڵێ وتم: ئاخر باشه قوربان ئه‌بینی چی ئه‌ڵێن؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی باشه تۆش گوێت لێنه‌بوو منیش وتم: وعلیكم"( ).
جارێكیان هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر وتیان: تۆ بڕوات به چی هه‌یه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (أۆمن بالله وما أنزل الینا وما أنزل الی ابراهیم واسماعیل واسحاق ویعقوب واڵاسباگ وما اتی موسی وعیسی وما اتی النبیون من ربهم لانفرق بین أحد منهم ونحن له مسلمون)، كه باسی عیسای كرد (سه‌لامی خوای لێبێت) خێرا هه‌ڵیاندایه‌و وتیان: (لا نۆمن بعیسی ولا نۆمن بمن ێ‌من به)( ).
4ـ پشتگیری دووڕووه‌كان‌و دنه دانیان، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (ِانَّ الَّژِینَ ارْتَدُّوا عَڵی أَدْبَاڕهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ ڵهُمُ الْهُدَی الشَّیْگَانُ سَوَّڵ ڵهُمْ وَأَمْڵی ڵهُم* ژَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّژِینَ كَڕهُوا مَا نَزَّڵ اللَّهُ سَنُگِیعُكُمْ فِی بَعْچِ الْأَمْڕ وَاللَّهُ ێعْڵمُ إِسْرَارَهُمْ) (محمد : 25 ـ 26).
5ـ گاڵته‌كردن به‌و زانا‌و یه‌هودانه‌ی كه موسڵمان ئه‌بون، له‌وانه عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌لام.
6ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری‌و گاڵته‌كردن به ئیش‌و قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌ناو خه‌ڵكداو هه‌ر زوو له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاویان كرده‌وه گوایه دوعایان كردووه‌و سیحریان خستۆته كار له‌مه‌و دوا موسڵمانه‌كان كه‌سیان كوڕیان نابێت( )و هه‌ر كچیان ئه‌بێ، بۆیه كه یه‌كه‌م مناڵێكی كوڕ له مه‌دینه‌دا له‌دایكبوو هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر كردیانه ئاهه‌نگ‌و خۆشی كه (عه‌بدوڵڵای كوڕی زوبه‌یر) بوو( ).. ئه‌سمای كچی ئه‌بوبه‌كر (دایكی ئه‌م عه‌بدوڵڵا)یه، ئه‌ڵێ: (كان أول مولود ولد فی الاسلام، ففرحوا به فرحا شدیدا ڵ‌نهم قیل له‌م: ان الیهود قد سحرتكم فلا یولد لكم)( ).
7ـ كه قیبله‌ش گۆڕا به ئایه‌تی (وَمِنْ حَیْپُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَگْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِنَّهُ ڵلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (البقره: 149). هات‌و هاواری دنیایان لێ به‌رز بوویه‌وه‌و كردیانه ڕۆژی خۆی‌ان، ده‌مێ ئه‌یانوت نوێژی تا ئێستایان دروست نه‌بووه، ده‌مێ ئه‌یانوت له‌مه‌ولا نوێژتان دروست نییه، ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بوویه پرسیار بۆ صه‌حابه‌و هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر و وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، نوێژی ئه‌وانه‌مان له‌مه‌وبه‌ر مردوون قه‌بوڵ بووه یان نا؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه: (.. وَمَا كَانَ اللّهُ لِیُچِیعَ إِیمَانَكُمْ إِنَّ اللّهَ بِالنَّاسِ ڵرَۆُوفٌ رَّحِیم) (البقره: 143)( ).
ئه‌وه به گشتی هه‌ڵوێستی یه‌هودبوو له‌و ده‌ستوورو په‌یماننامه‌یه‌ی كه خۆی‌ان ئیمزایان كردبوو، كه‌چی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی موسڵمانان كه‌وتنه چالاكی‌و له‌یه‌ك دووشه‌ڕدا به سه‌ركه‌وتوویی هاتنه‌وه، ئارامیان لێ هه‌ڵگیراو ده‌ستیان دایه كلكگرێدان له‌گه‌ڵ قوره‌یش‌و دوژمنانی مه‌دینه‌و ده‌ستووری مه‌دینه‌یان فه‌رامۆش كرد كه خۆی‌ان نووسیبوویان (انه لایجار قریش ولا من نصرها وان بینهم النصر علی من ده‌م المدینه) (په‌نای قوره‌یش نادرێ‌و په‌نای ئه‌وه‌ش نادرێ پشتیوانی قوره‌یش بكات‌و هه‌ركاتێكیش په‌لاماری مه‌دینه بدرێت هه‌موو ئه‌بێ پشتی یه‌كتر بگرن)، جا با هۆی شه‌ڕی (به‌نی قریڤه) باس بكه‌ین تا (میر فگروس)و میر مه‌زده‌كی‌و میر زه‌رده‌شتی‌و میره‌كانی تری هاوڕاو هاو مه‌به‌ستیان حاڵی ببن پاداشتی ناپاكی چییه له دونیا‌و له ئاخیره‌تداو با به‌خۆشیاندا بچینه‌وه‌و له خۆڕایی فرمێسك بۆ جینایه‌تكار نه‌ڕژن‌و ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی نه‌بینن كه ملی ئه‌كرێ به په‌تی سێداره‌دا!.
مه‌دینه سێ تایفه‌ی گه‌وره‌ی جوله‌كه‌ی تێدابوو به ناوه‌كانی (به‌نو قه‌ینوقاع)و (به‌نو نچیر)و (به‌نو قوریڤه)، پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی (یه‌هود) نه‌كه‌ونه پیلان گێڕان لێی هات ئه‌م ده‌ستووره‌ی له گه‌ڵدا ئیمزا كردن به‌ڵام هه‌رزوو یه‌ك یه‌ك كه‌وتنه ناپاكی.
"به‌نو قه‌ینوقاع" یه‌كه‌مین تایفه‌ی یه‌هودی بوون كه زۆر زوو ده‌ستیان دایه ناپاكی، چونكه به خۆیاندا زۆر ئه‌نازین‌و خاوه‌نی چه‌ك‌و تفاقی ته‌واوبوون‌و نزیكه‌ی (حه‌وت سه‌د) كه‌سی شه‌ڕه‌كه‌ریان هه‌بووه له‌ناو هه‌موو یه‌هودیشدا ئه‌مان ئازاترین‌و به جه‌رگترین كه‌س بوون( )، بۆیه هه‌رزوو ده‌ستیان دایه قسه‌ی (ئیستفزازی) به‌رانبه‌ر موسڵمانان له بازاڕه‌كانی خۆیاندا.
ئیبن هیشام ئه‌ڵێ: ئافره‌تێكی عه‌ره‌ب چوو بۆ شت كڕین له بازاڕه‌كانی (به‌نوقه‌ینوقاع)، چوویه دوكانی ئاڵتون فرۆشێك داوایان لی ئه‌كرد كه په‌چه‌كه‌ی لابدات، ئه‌ویش به گوێی نه‌كردن، كابرای ئاڵتون چی له ناخافڵدا له دواوه كراسه‌كه‌ی له‌دواوه به‌سته‌وه به كورسییه‌كه‌ی ژێریه‌وه، كه ئافره‌ته‌كه هه‌ستا بچێته ده‌ره‌وه كراسه‌كه‌ی له‌به‌ر داكه‌نراو گیانی ده‌ركه‌وت‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان كرده پێكه‌نین پێی، ئافره‌ته‌كه هاواری لی به‌رز بوویه‌وه‌و هانای برد بۆ پیاوێكی موسڵمان‌و ئه‌ویش چوو به‌هانایه‌وه‌و ده‌سته‌و یه‌خه بوویه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵتون چییه‌كه‌داو كوشتی، یه‌هوده‌كانی ئه‌و بازاڕه‌ش په‌لاماری پیاوه موسڵمانه‌كه‌یان دا‌و كوشتیان، كه‌سوكاری پیاوه موسڵمانه‌كه هاتنه ناو شه‌ڕه‌كه‌و شه‌ڕه‌كه گه‌رم بوو كه ئه‌مه گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر ئابڵوقه‌ی خستنه سه‌ر (ڕۆژی شه‌ممه/ شوال ـ 2ی كۆچی) ئابڵوقه‌كه (15) ڕۆژی خایاند‌و خوای گه‌وره ترس‌و بیمی خسته دڵیانه‌وه‌و ناچار ته‌سلیم بوون( ). عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی، كه ڕێبه‌ری دووڕووه‌كانی مه‌دینه بوو هاته لای پێغه‌مبه‌ر بۆ تكاكردن، بۆ به‌نوقه‌ینوقاع، چونكه له سه‌رده‌می جه‌هاله‌تدا هاوپه‌یمانی ئه‌م بوون، وتی: ئه‌ی موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی مندا چاك به، پێغه‌مبه‌ر هه‌ندێ وه‌ستا، عه‌بدوڵڵا چه‌ندجارێ قسه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، پێغه‌مبه‌ر ڕووی لێ وه‌رچه‌رخاند، عه‌بدوڵڵا ده‌ستی برد بۆیه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: به‌رمده! خوا بتگرێ( ).. عه‌بدوڵڵا وتی: وه‌ڵڵاهی به‌رت ناده‌م تا په‌یمانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌یتێ باش بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌مدا، ئه‌وانه هه‌میشه چوارسه‌د سواری بێ عه‌مامه‌و سێ سه‌د سواری قه‌ڵغان به‌ده‌ستیان وه‌ك په‌رژین بوون بۆ من‌و له ڕه‌ش‌و سوور پاراستوومیان، كه‌چی تۆ ئه‌ته‌وێ به ڕۆژێك دروێنه‌یان بكه‌ی؟ له ڕاستیدا من كه‌سێكم ئه‌ترسم له دواڕۆژو ڕۆژان ڕۆژیان له‌دوایه، پێغه‌مبه‌ر خاتری ئه‌م كابرا دووڕووه‌ی گرت، كه هێشتا یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی موسڵمان بوونیدا ڕۆیشتبوو( ). به‌نوقه‌ینوقاعی به‌خشی به ئه‌و، به‌ڵام فه‌رمووی، با لێره نه‌مێنن‌و ڕه‌و بكه‌ن.. ئه‌وه‌بوو چوون بۆ (اژرعات) له شام( ).
شه‌ڕی (ئوحود) له (شه‌ممه (11)ی شه‌والی 3ی كۆچی)دا( ) ڕوویدا كه دروست ساڵێك دوای ڕووداوی (به‌نوقه‌ینوقاع) ئه‌كات‌و جوله‌كه‌كان جارێكی تر كه‌وتنه‌وه وتی وتی‌و فیتنه گێڕان‌و ئه‌و شكسته‌ی موسڵمانانیان له ئوحوددا به هه‌لزانی بۆ چالاكی ناپاكانه، ئه‌وه‌بوو هه‌ستان به په‌یوه‌ندیكردن به (دووڕووه‌كان)و (موشریكه‌كان)ی مه‌ككه، له ژێره‌وه‌و ده‌ستیاندایه كاركردن دژ به موسڵمانان( ).
پیغه‌مبه‌ر به‌مه‌ی زانین، به‌ڵام لێیان بێده‌نگبوو.. ڕوداوێك ڕوویدا ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر (70) كه‌سی له هاوه‌ڵه قورئان خوێنه‌كانی نارد بۆ لادێكانی لای (نجد)، له سه‌رداوای خۆی‌ان تا فێری ئیسلامیان بكه‌ن، كه‌چی له‌ڕێگه‌دا (غه‌در)یان لێكردن‌و هه‌موویان شه‌هید كردن، (عه‌مری كوڕی ئومه‌ییه‌ی حچرمی) نه‌بێ ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی بینی له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ مه‌دینه دوو كه‌س له عه‌شیره‌تی (به‌نی عامر)ی پێی گه‌یی‌و فرسه‌تی لێهێنان‌و كوشتنی( ).
ئاگای له‌وه نه‌بوو كه پێغه‌مبه‌ر (ئه‌مان)ی پێدابوون، بۆیه پێغه‌مبه‌ر بڕیاری‌دا كه خوێنی هه‌ردووكیان بدات، جا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌یان سه‌رێكی دا له تایفه‌ی (به‌نو نچیر)و به‌پێی (ده‌ستووری مه‌دینه) ئه‌بوو ئه‌وانیش به‌شداری بكه‌ن له دانی خوێنه‌كه‌دا، پێغه‌مبه‌ریش به دڵێكی پاكه‌وه چوو بۆ ناویان، ئه‌وانیش به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه به‌خێرهاتنیان كرد‌و فه‌رموویان لێكرد‌و له شوێنێكدا دایان نیشاند، وتیان: ئێسته پاره‌ی خوێنه‌كه ئه‌یهێنینه خزمه‌تت.. "مباركفوری" ئه‌ڵێ: "جووله‌كه‌كان سه‌ریان كرد به‌یه‌كداو شه‌یتان ئیلهامی بۆ كردن كه پیلانێكی لێ بكه‌ن‌و خۆی‌ان بخه‌نه ئه‌و زه‌لیلی‌و داوامییه كه هه‌میشه هه‌ر به‌شیان بووه له ژیاندا، هه‌ندێكیان وتیان: (هه‌ل له‌مه باشتر هه‌ڵناكه‌وێ بۆ كوشتنی)( ) كێ ئه‌توانێ ئه‌م (ده‌ستهاره)( ) له سه‌ره‌وه بخات به‌سه‌ری موحه‌ممه‌دداو پانی بكاته‌وه‌و گشتمان بخاته ئیسراحه‌ت؟!( ) عه‌مری كوڕی جه‌حاش كه نه‌گبه‌تی ناویان بوو، وتی: من.. سه‌لامی كوڕی میشكه‌م وتی: شتی وانه‌كه‌ن، سوێند به‌خوا له‌م نیازه‌ی ئێوه ئاگادار ئه‌كرێت‌و ئه‌مه‌ش ئه‌كاته شكاندنی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه له نێوانماندا هه‌یه‌و داهاتووی باش نابێت.. به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریاندا نه‌خشه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.. زۆری نه‌برد حه‌زره‌تی جوبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئاگاداری كرد له پیلانه‌كه‌و پێغه‌مبه‌ری هه‌ستان له‌و شوێنه‌داو ڕۆیشته‌وه بۆ مه‌دینه‌و موحه‌ممه‌دی كوڕی مه‌سله‌مه‌ی بانگ كرد‌و پێی فه‌رموو: بچۆ بۆلای یه‌هودی (به‌نو نه‌زیر)و پێیان بڵێ: (ان رسول الله ارسلنی الیكم ان اخرجوا من بلادی، لقد نقچتم العهد الژی جعلت لكم بماهممتم به من الغدربی، لقد اجلتكم عشرا، فمن رئی بعد ژلك چرب عنقه)"( ). یه‌هوده‌كان گله‌ییان له موحه‌ممه‌دی كوڕی مه‌سله‌مه كرد كه كاتی خۆی هاوپه‌یمانییان بووه‌ه‌و وتیان: ئه‌بوایه هه‌مووكه‌س ئه‌م په‌یامه‌ی بهێنایه تۆ نه‌تهێنایه، ئه‌ویش وتی: ئاخر دڵگۆڕین هاتۆته ناو( ).
(به‌نو نه‌زیر) له بڕیاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر حاڵی بوون‌و كه‌وتنه خۆ ئاماده‌كردن بۆ (ڕه‌و)، چونكه زانییان پاداشتی ناپاكی هه‌ر ئه‌وه‌یه هێشتا خاتریشیان گیراوه، چونكه هه‌وڵی تیرۆركردنی پێغه‌مبه‌ر یانی هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئوممه‌تێك‌و ده‌وڵه‌تێك نه‌ك له‌ناوبردنی تاكه نه‌فه‌رێك.
ئه‌وان له خۆپێچانه‌وه‌دابوون (عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی) دوو نوێنه‌ری نارد بۆ لایان وتی: ڕه‌و مه‌كه‌ن‌و به‌گوێی موحه‌ممه‌د مه‌كه‌ن، خۆم‌و دوو هه‌زار شمشێر به‌ده‌ست دێینه قه‌لاكه‌تان‌و خۆمانتان له‌سه‌ر دائه‌نێین( ). یه‌هود به‌م په‌یمانه‌ی عه‌بدوڵڵا فریویان خوارد‌و وه‌ڵامیان نارده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر كه ڕه‌و ناكه‌ین‌و چی ئه‌كه‌ی بیكه، كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێ گه‌یی فه‌رمووی (الله أكبر، حاربت یهود)( )، واته: خوا له هه‌مووشت گه‌وره‌تره، ئه‌وه یه‌هود شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند( )، پێغه‌مبه‌ر دوای ئه‌وه‌ش وه‌ستا تا (10) ڕۆژه كه ته‌واو بوون كه (ڕه‌و)یان نه‌كرد، پێغه‌مبه‌ر سوپایه‌كی نارده سه‌ریان‌و ئابڵوقه‌ی قه‌ڵاكانیانی دا‌و (15) ڕۆژ ده‌وامی كێشا، كه كه‌س نه‌هات به‌ده‌میانه‌وه نه (عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی)و نه جوله‌كه‌كانی (بن‌و قوریڤه) چۆكیان شكاو داوایان كرد له پێغه‌مبه‌ر كه ڕازین به (ڕه‌و)و با ئه‌مانیان بداتێ تا ڕه‌و ده‌كه‌ن.. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی (اخرجوا منها ولكم دماۆكم وما حملت الا بل الا الحلقه.. فرچوا بژلك)( ).
واته: ده‌رچن له قه‌ڵاكانتان‌و خوێنی خۆتان‌و ئه‌وه‌نده‌ی هوشترێك هه‌ڵی ئه‌گرێ بۆ خۆتان، چه‌ك‌و تفاقی شه‌ڕ نه‌بێتن ئه‌وانیش ڕازی بوون.
ئه‌وه‌نده‌ش پیس‌و نه‌فس نزم بوون ده‌ستیان كرد به‌ڕوخانی خانووه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان سوودی لێ نه‌بینن، نوسه‌رانی (سیره) ئه‌ڵێن: سه‌لامی كوڕی ئه‌بی حه‌قیق پڕی (پێستی گایه‌ك) زیوو ئاڵتونی نابوو له هوشترێك‌و ئه‌یوت: ئا ئه‌مه‌م بۆ به‌رزی‌و نشێوی ڕۆژگار داناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مووه دارخوماش به‌جێ بهێڵم ئه‌وه خه‌یبه‌ر پڕه له دارخوما( )، كاتێك كه موسڵمانان چوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك‌و تفاقی تایفه‌ی (به‌نو نچیر) سه‌یر ئه‌كه‌ن چه‌ك‌و تفاقێكی زۆریان ناوه به یه‌كه‌وه‌و له خۆسازداندان! سێ سه‌دو چل شمشێری شه‌ڕكردن، په‌نجا خوده‌ی شه‌رو په‌نجا قه‌ڵغانی ده‌ستی.. ئه‌م ڕووداوه‌ی (به‌نو نچیر) به درێژی خوای گه‌وره له قورئانداو له سوره‌تی (الحشر)دا باسی كردووه‌و له سۆنگه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه خوای گه‌وره ئامۆژگاری هه‌موو یه‌هود ئه‌كات‌و ئه‌فه‌رموێ: (سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الْأَرْچِ وَهُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ* هُوَ الَّژِی أَخْرَجَ الَّژِینَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن دِێاڕهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْڕ مَا ڤَنَنتُمْ أَن ێخْرُجُوا وَڤَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَیْپُ ڵمْ ێحْتَسِبُوا وَقَژَفَ فِی قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ یُخْڕبُونَ بُیُوتَهُم بِأَیْدِیهِمْ وَأَیْدِی الْمُۆْمِنِینَ فَاعْتَبِرُوا ێا أُولِی الْأَبْصَاڕ) (الحشر: 1 ـ 2).
چی له زه‌وی‌و ئاسمانه‌كاندایه باسی بێگه‌ردی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، خوای به ده‌سه‌ڵات‌و دانا* ئه‌و خوایه‌ی ڕه‌وی كرد به ئه‌و كافرانه‌ی كه به‌شێك بوون له ئه‌هلی كیتاب، له ماڵه‌كانیان وه‌ده‌ری نان بۆ یه‌كه‌مین گلێربوونه‌وه‌یان* ئێوه گومانتان نه‌ئه‌برد كه ڕه‌و بكه‌ن‌و خۆشیان وایان گومان ئه‌برد كه قوله‌و قه‌ڵاكانیان به‌ری خوایان لێ ئه‌گرن، كه‌چی خوای گه‌وره له شوێنێكه‌وه بۆیان هات كه به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوو ترس‌و بیمی خسته دڵیانه‌وه‌و به ده‌ستی خۆیان‌و به ده‌ستی ئیمانداران خانووه‌به‌ره‌كانیان تێك ئه‌دا، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی وردبینین په‌ند وه‌ربگرن له‌م ڕووداوه.
زانایان ئه‌فه‌رمون (فَاعْتَبِرُوا ێا أُولِی الْأَبْصَاڕ) مه‌به‌ست پێی یه‌هودی (به‌نی قریڤه)یه، كه له "خه‌یبه‌ر"دا بوون‌و ئه‌مانه‌ی به‌نوو نه‌زیریشیان چوونه پاڵ، ئه‌مه ڕووداوی به‌نو نه‌زیره، له ساڵی (4)ی كۆچی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا ڕوویدا( )، پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان مێشكیان هه‌ندێ پشووی دا‌و ترسی پیلان‌و فیتنه‌گێڕانیان نه‌ما، بۆیه خۆی‌ان یه‌كلا كرده‌وه بۆ ڕه‌قیبه سه‌رسه‌خته‌كه‌یان كه قوره‌یش بوو، به‌ڵام زۆری نه‌برد یه‌هود دیسان ده‌ستیان دایه‌وه فرت‌و فێڵ و كاری ژێر به‌ژێری، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌خشه‌و پیلانێكیان دانا كه موسڵمانان له ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه بێننه ده‌ر، هه‌وڵیاندا كه‌چی تاقم‌و گروپ‌و عه‌شیره‌ت هه‌یه له مه‌دینه كۆی بكه‌نه‌وه‌و كۆتایی به‌و ده‌وڵه‌ته بهێنن، كه ده‌سه‌ڵاتی (ئاینی)و (سیاسیی) لێی سه‌ندوونه‌ته‌وه‌و خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی ئابووریشیان لێ ئه‌سه‌نێته‌وه، ئیتر بێ ئه‌وه گوێ بده‌نه ئه‌و هه‌موو په‌یمان‌و وادانه‌ی هه‌یانه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا.. یان گوێ بده‌نه ئه‌و هه‌مووه په‌نده‌ی له ڕۆژگاردا به‌سه‌ریاندا هاتووه، نووسه‌رانی "سیره" ئه‌ڵێن: "ئاشتی‌و ئاسایش گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دینه‌و دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ئارام بوویه‌وه پاش ئه‌و شه‌رو مه‌فره‌زه ناردنانه‌ی به‌مه‌ولاولادا كه نزیكه‌ی یه‌ك ساڵی خایاند، ته‌نیا "یه‌هود" نه‌بێ كه جۆره‌ها تاڵی و زه‌لیلییان به‌سه‌ردا هات ئه‌ویش هه‌مووی ئه‌نجامی ئه‌و غه‌درو ناپاكییانه‌بوو كه خه‌ریكی بوون‌و گوێیان به ئه‌نجامه‌كانی نه‌ئه‌دا، ته‌نیا ئه‌وان به خۆیاندا نه‌چوونه‌وه.. به‌رده‌وام خۆی‌ان ئه‌خوارده‌وه.
ئه‌مجاره‌یان ده‌ستیان دایه پیلانێكی تازه دژ به موسڵمانه‌كان، كه‌وتنه خۆسازدان بۆ پیلانێكی وا كه بكوژ بێت بۆ موسڵمانان‌و دوای ئه‌وه ئیتر نه‌ژین، به‌ڵام كه خۆی‌ان ڕا‌وسته‌وخۆ غیره‌تی شه‌ڕكردنیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ موسڵماناندا هاتن خه‌ڵكی تریان توند ئه‌كرده‌وه.. (20) نه‌فه‌ر له سه‌رۆك‌و ده‌مڕاسته‌كانی (به‌نو نچیر) هه‌ستان‌و چوون بۆ مه‌ككه بۆ لای قوره‌یش‌و ده‌ستیان دایه دنه‌دانی قوره‌یش تا بێنه سه‌رمه‌دینه‌و ئه‌مانیش ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌ربڕی‌و قوره‌یشیش هاتن به قه‌ولداو واده‌یان دانێ، چونكه قوره‌یش به‌نیازبوون ئه‌و شوره‌یی‌و عاره‌ی هاتبوو به سه‌ریاندا بیسڕنه‌وه( )و ڕێزی خۆی‌ان له ناو خه‌ڵكدا بگێڕنه‌وه، وه‌فده‌كه‌ی یه‌هود به‌ره‌و (غگفان)یش كه‌وتنه ڕێ، هه‌مان هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا به‌ست، وه‌ك له‌گه‌ڵ قوره‌یشدا به‌ستیان‌و پاشان گه‌ڕان به ناو هه‌رچی گروپ‌و تایفه‌ی عه‌ره‌بی تردایه‌و زۆرێك هاتن به ده‌میانه‌وه‌و له‌م هه‌وڵه‌یاندا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناو ڕۆژی گه‌له‌كۆمه‌كردنیان له مه‌دینه دیاری كرد، ئه‌وه‌بوو له باشوووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه (قوره‌یش)و (كه‌نانه)و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی تریان به‌سه‌ركردایه‌تی (ئه‌بوسوفیان) به چوار هه‌زار شمشێر به ده‌سته‌وه كه‌وتنه ڕێ‌و له (مر الڤهران)دا خێڵی (به‌نو سلیم)یشیان هاته سه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه خێڵه‌كانی (غگفان)و (به‌نو فزاره) به سه‌ركردایه‌تی (عوییه ینه‌ی كوڕی حصین)و (به‌نی موڕه) به سه‌ركردایه‌تی (حارسی كوڕی عه‌وف)و (به‌نی شجاع) به سه‌ركردایه‌تی (موسعه‌ری كوڕی ڕه‌خیله)و زۆرێكی تری وه‌كو (به‌نی ئه‌سه‌د) به‌ره‌و مه‌دینه كه‌وتنه ڕێ‌و له‌و (ژوان)ه‌ی دانرابوو بۆ هه‌موویان یه‌كانگیربوون‌و كۆبوونه‌وه‌و سوپایه‌كی بێ شومار نزیك مه‌دینه بوویه‌وه كه ژماره‌یان (ده هه‌زار) شه‌ڕكه‌ر بوو كه به‌ژماره زۆر زیاتر بوون له هه‌موو دانیشتوانی مه‌دینه به مناڵ‌و ژن‌و پیاویه‌وه! خۆ ئه‌گه‌ر له ناخافڵدا ئه‌م سوپایه بیدایه به‌سه‌ر مه‌دینه‌دا به‌بێگومان ته‌ڕوو وشكی پێكه‌وه ئه‌سوتاندو مه‌دینه ئه‌بوویه هه‌واڵێك له هه‌واڵه‌كانی ڕابردوودوو.
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی له مه‌دینه‌دا به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان بوو، بۆیه زۆری نه‌برد هه‌واڵگری مه‌دینه به په‌له هه‌واڵی ئه‌م سوپا بێشوماره‌ی گه‌یانده پێغه‌مبه‌ر ، پێغه‌مبه‌ری خواش خێرا داوای كۆبوونه‌یه‌وه‌كی كرد‌و زانیارییه‌كانی به دڵنیاییه‌وه دایه ئاماده‌بووان‌و نه‌خشه‌ی به‌رگری كردنی له مه‌دینه لێ داوا كردن، هه‌ریه‌كه‌و پێشنیاریكی كرد‌و پاش موناقه‌شه‌یه‌كی زۆر له نێوان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان‌و ئه‌ندامانی شورادا ڕوویدا به كۆی ده‌نگ پێشنیارێكی سه‌لمانی فارسی وه‌رگیراو ده‌ستكرایه جێبه‌جێكردنی( ).
پێشنیاره‌كه‌ی سه‌لمان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وان له ناو فارس‌دا له‌و جۆره كاتانه‌دا كه ئابڵوقه بدرانایه (خه‌نده‌ق)یان هه‌ڵئه‌كه‌ند، له پشت خه‌نده‌قه‌كه‌وه به‌رگرییان ئه‌كرد له شاره‌كه‌یان..
پێغه‌مبه‌ر خێرا هه‌ر ده نه‌فه‌ری دانا بۆ هه‌ڵكه‌ندنی (چل) مه‌تر زه‌وی‌و سوپا بێشوماره‌كه پیش ئه‌وه‌ی بگاته مه‌دینه هه‌ڵكه‌ندنی (خه‌نده‌ق)ه‌كه ته‌واو بوو، سوپای مه‌دینه‌ش به‌سه‌ر درێژایی خه‌نده‌قه‌كه‌دا دابه‌ش بوو، بۆ به‌رگریی كردن له مه‌دینه( ).
نه‌خشه‌ی جوگرافیای مه‌دینه به‌مشێوه‌یه‌بوو:
ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوا‌و باشوور هه‌مووی دار‌و دره‌خت‌و شاخ‌و به‌رده‌ڵان بوو، ڕێگه‌ی هاتنی سوپای نه‌بوو ته‌نیا كه‌لێنێك نه‌بێت كه ئه‌ویش ناوچه‌كانی (بنی قوریڤه) بوو، به‌رده‌میشیان كه باكوری مه‌دینه‌ی ئه‌كرد، سوپای (ئه‌حزاب) له‌وێوه هاتن، پێغه‌مبه‌ر خه‌نده‌قه‌كه‌ی له‌وێدا هه‌ڵكه‌ند.
كه سوپا بێ شوماره‌كه‌ی ئه‌حزاب گه‌یشته مه‌دینه سه‌یر ئه‌كه‌ن چوارده‌وره‌ی مه‌دینه ته‌نراوه‌و خه‌نده لێدراوه، تووشی شتێكی كتوپڕ بوون له‌وه‌وپێش شتی وایان نه‌دیبوو له‌ناو عه‌ره‌بدا، موسڵمانه‌كانیش كه هه‌موو (سێ هه‌زار) كه‌س بوون، به‌م شێوه‌یه دامه‌زران، پشتیان كرده شاخی (سلح)و لێی دامه‌زران‌و خه‌نده‌قه‌كه كه‌وته نێوان ئه‌مان‌و سوپای ئه‌حزابه‌وه( )، كه قوره‌یش به ده‌وره‌ی خه‌نده‌كه‌دا چه‌ند جارێ سوڕانه‌وه‌و سه‌یریان كرد چار نییه ئابڵوقه خستنه سه‌ر (مه‌دینه) نه‌بێت، بۆیه ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر مه‌دینه.. ئه‌م ئابڵوقه‌و شه‌ڕه تیر‌و نه‌خه‌وتنی به‌رده‌وامه وای كرد ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی‌و ماندوو بوونی بۆ پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان دروست كرد چه‌ند نوێژێكیان له ده‌ستچوو( )، حاڵه‌كه وای لێهات گریمانی له‌ناوچوون زۆر بوو به‌ڕادده‌یه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (إِژْ جَاۆُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَڵ مِنكُمْ وَإِژْ زَاغَتْ الْأَبْصَارُ وَبَڵغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَڤُنُّونَ بِاللَّهِ الڤُّنُونَا* هُنَالِكَ ابْتُلِێ الْمُۆْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا زِلْزَالاً شَدِیداً) (اڵ‌حزاب: 10 ـ 11).
واته: له سه‌ره‌وه بۆتان هاتن‌و له خواره‌وه‌ش بۆتان هاتن‌و گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه چاوه‌كان لاربووبوون، دڵه‌كان گه‌یشتبوونه قورگ( )و ئێوه‌ش هه‌زار گومانتان به خوا ئه‌برد* ئا له‌وێدا موسڵمانان (ی ڕاسته‌قینه) كه‌وتنه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و زۆر توند ڕاته‌كێنران له ناخه‌وه..
ئا له‌م كاته هه‌ستیارو ناسكه‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتن كه (بنی قریڤه)ش له ژێره‌وه‌و له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌حزابدا ڕێككه‌وتوون‌و بڕیاریان وایه ئه‌وان له پێشه‌وه‌و ئه‌مانیش له پشته‌وه بده‌ن له موسڵمانان.. ئه‌م هه‌واڵه هه‌واڵێكی زۆر ترسناك‌و قورس بوو، بۆیه پێغه‌مبه‌ر شاردیه‌وه له ئه‌صحابه‌كانی تا خه‌ڵكی (مه‌دینه) (وره) به‌ر نه‌ده‌ن، ڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه: "كه (حیی) بینی (ئه‌حزاب) خه‌ریكه ماندوو ئه‌بن له درێژه‌كێشانی ئابڵوقه‌كه‌دا، به قوره‌یش‌و غه‌ته‌فانی وت: من ئه‌توانم (بنی قریڤه) قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌م په‌یماننامه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌وكاته به تیرێ دوو نیشانه ئه‌شكێنین، یه‌كه‌میان: كۆمه‌كی (بنی قریڤه) بۆ موحه‌ممه‌د ناهێڵین، دووه‌میان: ڕێگه‌یه‌كیش ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ چوونه ناو (مه‌دینه)( )، (حیی)و وه‌فدێكی خه‌تاكارچوون بۆ لای كه‌عبی كوڕی ئه‌سه‌د كه گه‌وره‌ی (بنی قریڤه) بوو، (كه‌عب سه‌ره‌تا ده‌رگای لێ نه‌كردنه‌وه‌و (حویه‌ی) قیڕاندی وتی: خوا بتگرێ ده‌رگاكه‌م لێ بكه‌ره‌وه، كه‌عب وتی: ده‌رگا ناكه‌مه‌وه تۆ كابرایه‌كی شوومی! منیش په‌یمانم له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌ددا مۆر كردووه، نایشكێنم‌و له ڕاستگۆیی و وه‌فاداری به‌ولاوه هیچی ترم لێ نه‌دیوه، (حویه‌ی) وتی: كوره خوابتگرێ ده‌رگاكه‌م لێ بكه‌وه با قسه‌یه‌كت له‌گه‌ڵدا بكه‌م، كه‌عب وتی: هه‌رگیز نایكه‌مه‌وه. (حویه‌ی) وتی: سوێند به‌خوا له ترسی ئه‌وه ده‌رگاكه‌م لێ ناكه‌یته‌وه تا له‌گه‌ڵتدا نان نه‌خۆم، كابرا غیره‌ت گرتی‌و ناچار ده‌رگاكه‌ی بۆ كرده‌وه"( ).
(حویه‌ی) چوویه ژووره‌وه‌و وتی: (كه‌عب!) خوا بتگرێ سه‌ربه‌رزی ڕۆژگارو ده‌ریایه‌كی لێوان لێو ئاوم هێناوه‌ته خزمه‌تت! كه‌عب وتی: چۆن؟ (حویه‌ی) وتی: هه‌رچی پیاوی شه‌ریف‌و ئازا‌و ناوداری قوره‌یشم بۆ هێناوی‌و له (كۆمه‌ڵگای ئه‌سیال) مۆڵم داون‌و هه‌موو شه‌ریف‌و ئازاكانی (غگفان)یشم بۆ هێناوی له پاڵ (ئوحد)دا مۆڵم داون بۆت‌و په‌یمانی ئه‌وه‌یان داومه‌تێ تا موحه‌ممه‌د له ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه ده‌رنه‌هێنن نه‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌عب وتی: وه‌ڵڵاهی سه‌ركزی ڕۆژگارو جامێكی خاڵی ئاوت هێناوه كه بریقه ئه‌داته‌وه‌و ئه‌گرمێنێ‌و هیچیشی تێدا نییه، (بابه) لێم گه‌ڕێ‌و لێم تێك مه‌ده من له ڕاستگۆیی‌و وه‌فاداری به‌ولاوه هیچم له موحه‌ممه‌د نه‌بینیوه.. هه‌ندێ له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه هه‌وڵیاندا كه (بنی قریڤه) بێلایه‌ن بكه‌ن، نه پشتی ئه‌مان بگرێ‌و نه پشتی موسڵمانه‌كانیش بگرێ‌و لێ بگه‌ڕێن با ئه‌م سوپای هاتووه له‌بن‌و بێخ ده‌ریان بهێنن، به‌ڵام (حویه‌ی) له كۆتایدا هه‌ر قه‌ناعه‌تی به (كه‌عب) كردوو له‌وكات‌و ساته زۆر ترسناكه‌دا (بنی قریڤه) تووشی ئه‌و (غه‌در)ه بكات.. تا ئه‌وه‌بوو (بنی قریڤه) نوسخه‌ی په‌یماننامه‌كه‌ی خۆیان‌و پێغه‌مبه‌ریان هێناو له به‌رچاوی ئه‌م وه‌فده‌دا دڕاندیان‌و كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر سه‌عدی كوڕی مه‌عازی نارد بۆ لایان تا له هه‌واڵه‌كه دڵنیا ببن ئه‌وه‌بوو وتیان: پێغه‌مبه‌ر داوای كۆمه‌كیتان ئه‌كات، وتیان: پێغه‌مبه‌ر كێیه؟ ئێمه هیچ په‌یمانێك نییه له نێوانماندا.
سه‌عد هه‌وڵیدا په‌یمانه‌كه‌یان بیر بخاته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر مۆریان كرد، ئه‌وان فزه‌یان لیوه نه‌هات.. سه‌عد له داهاتووی ئه‌م ناپاكییه ئاگاداری كردنه‌وه‌و وتی: ئاخر وه‌ك (بنی نچیر)تان به‌سه‌ردێ، ئه‌وان وتیان (اكلت أیر ابیك)( )، سه‌عد وتی: (جوان قسه بكه‌ن)( ).پێغه‌مبه‌ر وا ڕێككه‌وتبوو له‌گه‌ڵ (سه‌عدی كوڕی مه‌عاز)و ئه‌واندا كه ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه ڕاست بوو ئه‌وه به (جفره) بیڵێن تا كار له وره‌ی خه‌ڵكه‌كه نه‌كات، ئه‌وانیش كه هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ هێنایه‌وه وتیان: "عوزه‌ل‌و قاڕره"( ).
به‌ڵێ، (بنی قریڤه) په‌یمانكه‌یان شكاند‌و یه‌كه‌مین قافڵه (ته‌داروكاتیان) نارد بۆ قوره‌یش كه باری بیست هوشتر خورماو هه‌نجیرو جۆ بوو تا (ئه‌حزاب) بتوانێت زیاتر خۆی ڕابگرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌وان (مه‌فره‌زه‌یه‌كی ناو شاری مه‌دینه) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت‌و نه‌یانهێڵا بگات به ئه‌حزاب‌و هێنایانه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر( )، پێغه‌مبه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی دوو هێزی نارد بۆ شار كه (به هه‌ردووكیانه‌وه پێنج سه‌د كه‌س ئه‌بوون)، به‌ناو شاردا ئه‌گه‌ڕان‌و (الله اكبر)یان ئه‌كرد، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌و دوو هێزه (بیست باره حوشتره‌كه‌ی گرت)( )، پێغه‌مبه‌ر زۆر بیری كرده‌وه چۆن ئه‌م ئابڵوقه‌یه بشكێنێ بۆیه هاته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ (غگفان)دا (صفقه)یه‌ك ببه‌ستێ‌و درز بكاته سوپای (ئه‌حزابه‌وه)( )، (صفقه)كه‌ش ئه‌وه‌بوو: ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن‌و وڵاتی خۆیان‌و ده‌ست له‌م ئاڵوقه‌دانه هه‌ڵگرن به به‌رانبه‌ر (یه‌ك له‌سه‌ر سێ)ی به‌روبوومی (مه‌دینه)ه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك، وه‌ك (باشمیل له غزوه الاحزاب: ص201)دا باسی ئه‌كات.. به‌ڵام ئه‌وه‌بوو پێش ئیمزاكردنی ئه‌م (صه‌فقه)یه پێغه‌مبه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ی خسته به‌رده‌م سه‌حابه‌كان تا ڕای خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، هاوه‌ڵان ڕایان له‌سه‌ری نه‌بوو هه‌ردوو سه‌عده‌كه (سه‌عدی كوڕی مه‌عازو سه‌عدی كوڕی عوباده) كه سه‌رۆكی ئه‌وس‌و خه‌زره‌ج بوون، عه‌رزیان كرد: قوربان، ئه‌مه پێشنیار‌و ڕای جه‌نابته‌و حه‌ز ئه‌كه‌ی ئێمه‌ش ڕامان له‌سه‌ری بێ، یان شتێكه خوا بۆی داناوی‌و فه‌رمانی پێكردووی، یان شتێكه له‌به‌ر خاتری ئێمه ئه‌یكه‌ی؟! پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی (بل شئ أصنعه لكم، والله ما أصنع ژلك الا ڵ‌نی رایت العرب، متكم عن قوس واحده وكالبوكم، من كل جانب، فأردت ان أكسر عنكم شوكتهم الی أمرما). واته: "به‌ڵكو ئه‌مه شتێكه له‌به‌ر خاتری ئێوه ئه‌یكه‌م، خوا شایه‌تیشه ئه‌مه‌ش بۆیه ئه‌كه‌م، چونكه سه‌یر ئه‌كه‌م عه‌ره‌ب هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه تیربارانتان ئه‌كه‌ن‌و له هه‌موو لایه‌كه‌وه قولاپیان بۆ هه‌ڵداون، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه شه‌وكه‌تیان بشكێنم بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت.." هه‌ردوو سه‌عده‌كه وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه كاتی خۆشی كه وه‌كو ئه‌وان موشریك بووین‌و خوامان نه‌ئه‌ناسی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون ده‌نكێ خورمامان بخۆن به میوانداری، یان كڕین نه‌بێت، ئه‌ی پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕێزی لێناوین‌و ئیسلامی بۆ ناردووین‌و سه‌ربه‌رزی كردوین، ماڵ‌و سه‌وه‌تمانیان بده‌ینێ؟! قوربان! ئێمه پێویستمان به‌شتی وانییه، سوێند به‌خوا شمشێر نه‌بێت هیچی ترمان لێ نابینن تا بزانین خوا چۆن حوكمی نێوانمان ئه‌كات، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه بڕیاری خۆتانه، سه‌عد سوڵحنامه‌كه‌ی وه‌رگرت‌و له‌ت‌و په‌تی كردوو وتی: (منه‌تیان نه‌بێ)، با په‌لامارمان بده‌ن( ).
به‌هه‌رحاڵ یه‌هودو (بنی قریڤه) چوونه به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌و شه‌ڕیان ڕاگه‌یاندو نێتی ئه‌وه‌یان هێنا له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌حزابدا ته‌ڕو وشك پێكه‌وه بسووتێنن‌و ماڵ‌و مناڵی پێغه‌مبه‌رو ئه‌صحابه‌كانی بده‌نه ده‌ست (سوپای ئه‌حزاب) له بازاڕه‌كاندا بفرۆشرێن‌و ببنه ئاردی ناو دڕك.
به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی ده‌خاله‌تی كرد له شه‌ڕه‌كه‌دا سوپای ترس‌و سه‌رماو ڕه‌شه‌بای نارده سه‌ر سوپا فشۆڵه‌كه‌ی ئه‌حزاب‌و كه‌سێكیشی نارد به‌ناوی (نه‌عیمی كوڕی مه‌سعود) توانی درز بخاته نێوان (بنی قوره‌یزه‌و سوپای ئه‌حزابه‌وه( )،سوپا بێ شوماره‌كه‌ی ئه‌حزاب وره‌یان به‌رداو ئاشبه‌تاڵیان لێكرد‌و هه‌ریه‌كه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ شوێنی خۆی، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (وَرَدَّ اللَّهُ الَّژِینَ كَفَرُوا بِغَیْڤِهِمْ ڵمْ ێنَالُوا خَیْراً وَكَفَی اللَّهُ الْمُۆْمِنِینَ الْقِتَاڵ وَكَانَ اللَّهُ قَوِیّاً عَزِیزاً) (اڵ‌حزاب: 25). واته: خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی كه خۆی‌ان كافر كردبوو به دڵی پڕ ڕقه‌وه گه‌ڕانده‌وه‌و هیچ خێرێكیان چنگ نه‌كه‌وت‌و شه‌ڕه‌كه‌شی لادا له موسڵمانان، خوای گه‌وره‌ش به هێزو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌وه سه‌ربورده‌ی (به‌نی قوره‌یزه) بوو له چه‌ند لاوه ناپاكییان ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌كه‌وه دژ به ده‌ستووری مه‌دینه بوون له چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یدا، له‌لایه‌كیشه‌وه نێتپیسی به‌رده‌وامیان، له‌لایه‌كیشه‌وه زمانپیسییان به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و به‌رانبه‌ر سه‌عدی هاوپه‌یمانیان كه زۆر لێیان پاڕایه‌وه هه‌مان مێژووی (به‌نی نه‌زیر) نه‌یه‌نن به‌سه‌ر خۆیاندا، له لایه‌كی تره‌وه نه‌یانئه‌هێڵا موسڵمانان له مه‌دینه‌دا ڕۆژێك به‌بێ ترس‌و غه‌م بخه‌ون، به‌ڵكو ئه‌بوو هه‌میشه ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان بێت، نه‌وه‌ك له ناخافڵێكدا جووله‌كه په‌نێك بده‌ن!
ئه‌م یه‌هودانه مێژوویان هه‌روا بووه، ده‌ستیان چووه به خوێنی چه‌ندان پێغه‌مبه‌ردا، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: (أَفَكُلَّمَا جَا‌وكُمْ رَسُولٌ بِمَا لاَ تَهْوَی أَنفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَڕیقاً كَژَّبْتُمْ وَفَڕیقاً تَقْتُلُونَ) (البقره: 87). هه‌موو كاتێك كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ ئه‌هات‌و هه‌واو ئاره‌زووتان نه‌یئه‌گرت، لوتتان ئه‌كرد به ئاسمانداو كۆمه‌ڵێكیانتان لێ ئه‌كوشتن‌و كۆمه‌ڵێكتان به درۆزن ئه‌دایه قه‌ڵه‌م! دیاره هه‌رئه‌م خووخده‌یان بووه بۆیه له هه‌موو ئه‌وروپاشدا جێیان نه‌بوویه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو كووره‌و مه‌نجه‌نیقیان بۆ دروست كردن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌بڕببن، به‌ڵام كه هه‌رچار نه‌كران ڕه‌ویان پێكرا به به‌رنامه‌یه‌كی ورد تا بێته فه‌له‌ستین ئه‌وه‌تا له‌و كاته‌وه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، به‌رده‌وام ده‌ستیان له خوێنی خه‌ڵیدایه، شه‌ڕی 1948و شه‌ڕی 1957و شه‌ڕی 1963و شه‌ڕی 1973و 1982.. هتد، ئێسته‌ش له كانی ئه‌م نووسینه‌یه‌دا، كه (9/7/2006)ه به‌وپه‌ڕی دڕه‌نده‌ییانه به‌ربوونه‌ته وڵاتی لوبنان‌و تۆپبارانی ئه‌و وڵاته جوانه ئه‌كه‌ن، له جیاتی قاره‌مانانه‌و مه‌ردانه شه‌ڕی ساحه‌و مه‌یدان بكات له‌گه‌ڵ (حزب الله)دا كه‌چی به‌ربووه‌ته گیانی شار‌و هاووڵاتیان‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی قه‌سابخانه‌یه‌ك به‌رپا ئه‌كه‌ن، له (قانا)و (عیتا شعب)و (مارون راس)و (عیترون).. باشه با له (میر فگروس)و ده‌سته‌و دائیره‌كه‌ی بپرسین، میلله‌تێ ده‌ستی دوژمن ڕابكێشێ‌و بیهێنێته سه‌رت به سوپایه‌كی بێ شوماره‌وه له ژێره‌وه كلك گرێ بدات له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌حزابدا‌و قسه‌ی ناشایسته به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر كه سه‌رۆكی وڵات‌و قه‌واره‌كه‌یه بكات‌و چی په‌یماننامه هه‌یه بیخاته ژێر پێ‌و به‌نوێنه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بڵێ (اكلت أیر أبیك) كه ئه‌و له ڕووی دۆستایه‌تی كۆن‌و دڵسۆزییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م ناپاكییه‌یان ئاگاداریان بكاته‌وه ئاماده‌بن به‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌م ئایینه تازه‌وه له یه‌ك ڕۆژدا وه‌ك ده‌غڵ‌و دان دروێنه‌ی بكه‌ن.. باشه ئه‌بێت هه‌ڵوێست چیبێت لێیان (ڕیزلێنان)و (ئافه‌رین) بكرێن؟ یان چاوپۆشی‌یان لێ بكرێ تا جارێكی تر خۆی‌ان ڕێك بخه‌نه‌وه! ئایا ئه‌م میكرۆبانه جگه له قه‌ڵاچۆكردن هیچ چارێكی تریان هه‌یه؟! موحه‌ممه‌د ئه‌لغه‌زالی ئه‌ڵێ: "سوپای بێ شوماری ئه‌حزاب ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌یان چۆڵ كرد.. به‌نی قوره‌یزه‌ش به تاك‌و ته‌نیای مانه‌وه‌و غه‌درو ناپاكییه‌كه‌شیان به‌ناو چاوانیانه‌وه له هه‌موو كه‌سه‌وه دیار بوو، وه‌ك تاوانبارێك وابوون كه به‌سه‌ر تاوانه‌كه‌وه گیرابێت‌و سه‌ری كرز كردبێت‌و چاوه‌ڕوانی دادگاییكردن بكات".
دڵی گه‌وره‌و بچووكی موسڵمانان كوڵی ئه‌دا له داخی یه‌هود، یه‌هودێك دنیای په‌لكێش كردبێت بۆ له‌بن‌و بێخ ده‌رهێنانی ئه‌هلی ئیسلام، له كاتێكدا ئه‌وان جگه له ڕاستگۆیی‌و وه‌فاداری هیچی تریان نه‌بینیوو له پێغه‌مبه‌ر ئه‌ی ئه‌م ناپاكییه گه‌وره‌یه له‌پای چیی؟
دوای ئه‌مانه‌ش داڵده‌ی تاوانبارێكی وه‌ك (حویه‌ی كوڕی أخگب)یان داوه‌و له قه‌ڵاكانی خۆیاندا قایمیان كردووه، كه دونیای (تحریچ) كردبوو دژ به پێغه‌مبه‌ر و به بتپه‌رسته‌كانی قوره‌یشی وتبوو: دینی ئێوه زۆر چاكتره له دینی موحه‌ممه‌دو هاوه‌ڵه‌كانی( ). له‌به‌ر ئه‌مانه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی كرد بانگ بدرێت به‌ناو خه‌ڵكیداو بووترێ (من كان سامعا مگیعا فلا یصلین الا فی بنی قریڤه)( ). هه‌ركه‌سێك گوێ گرو گوێرایه‌ڵه با (نوێژی عه‌سر) به‌رێته (به‌نو قوره‌زه)و له‌وێ بیكات، موسڵمانان دانه دانه‌و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه له ده‌وری قه‌ڵاته‌كانی (به‌نی قوریڤه)و ئاڵای موسڵمانان به‌ده‌ست (عه‌لی)ه‌وه بوو، عه‌لی كه نزیكبوویه‌وه لێیان سه‌یر ئه‌كات هیشتا ئه‌وان خۆی‌ان به مه‌غدور ئه‌زانن‌و قسه‌ی ناشایسته‌و به‌رزو نزم به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌ن.. حه‌زره‌تی عه‌لی عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری كرد وتی: قوربان له قه‌ڵاكه‌یان نزیك مه‌كه‌وه، نیازیان خراپه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: دیاره شتی خراپت لێ بیستوون ده‌رباره‌ی من؟ وتی: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر خۆم ببینن هیچی خراپ ناڵێن.. فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه چه‌ند زانایانی فه‌رمووده له‌وانه (ئه‌لبانی) ئه‌ڵێ: (چعیف)ه، گوایه پێغه‌مبه‌ر له قه‌ڵاكانیان نزیك ئه‌بێته‌وه‌و گوێی له هه‌ندێ قسه‌ی خراپیان ئه‌بێت، ئه‌فه‌رموێ: (یا اخوان القرده، أهل أخزاكم الله وانزل بكم نقمته؟) به خه‌جاڵه‌تییه‌وه وتیان: (یا أبا القاسم ما كنت جهولا). جا موحه‌ممه‌د ئه‌لغه‌زالی ئه‌ڵێ: "ئه‌وه سیفه‌تی یه‌هوده كه بێ خه‌م بوون ده‌ست ئه‌ده‌نه بێ عه‌قڵی، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ده‌ست ئه‌ده‌نه خه‌ڵك كوشتن، كه ترسناكییه‌كیش به‌ره‌وڕوویان بوویه‌وه به‌ها باڵاكان وه‌بیر خه‌ڵكی دێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆیان‌و هه‌ر به‌ته‌نیا خۆی‌ان سوودی لێ وه‌ربگرن! به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌ی ئه‌یده‌ن له ژیانیاندا، ئه‌وه كۆتا شته كه باسی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م جاره عه‌قڵیه‌كه‌یان فریایان نه‌كه‌وت، هه‌رزوو موسڵمانان گه‌مارۆیان دان‌و ئابڵوقه‌یان خستنه سه‌ر"( ).
كه به‌نی قوره‌یزه دڵنیابوون ئه‌بێ سزای ناپاكییه‌كه‌یان وه‌ربگرن كه‌عب سه‌رانی یه‌هودی له قه‌ڵاكه‌دا كۆكرده‌وه‌و پێی وتن: ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌هود تازه تووشی ئه‌وه بوین كه ئه‌یبینن، جا من سێ پێشنیارتان ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست كامیانتان به‌دڵه با كار به‌وه‌یان بكه‌ین.. وتیان: ئاده‌ی كامانه‌ن؟ وتی: شوێن ئه‌م كابرایه بكه‌وین‌و پشتیوانی لێ بكه‌ین.. سوێند به‌خوا! باش بۆتان ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌م كابرایه پێغه‌مبه‌ری خاوه‌ن په‌یامی خوداییه، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه كه له ته‌وراتدا باسی كراوه، به‌مه‌ش خوێن‌و ماڵ‌و مناڵتان‌و ژنه‌كانتان (ئه‌مان)یان ده‌ست ئه‌كه‌وێت.. سه‌رانی جووله‌كه وتیان: هه‌رگیز شتی واناكه‌ین‌و دوای جگه له ته‌ورات ناكه‌وین.
وتی: ده‌ی ئه‌مه‌م لێ وه‌رناگرن، وه‌رن به‌ده‌ستی خۆمان با ژن‌و مناڵه‌كانمان بكوژین‌و شمشێره‌كانمان هه‌ڵكێشین‌و بچین بۆیان‌و خه‌می دوای خۆمان نه‌بێت، تا بزانین خوا چی بڕیار ئه‌دات له نێوان ئێمه‌و موحه‌ممه‌ددا، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو تیاچووین ئه‌وه ترسی هیچ كه‌سێكمان نییه دوای خۆمان خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ریش كه‌وتین ئه‌وه ژن‌و مناڵی ترمان ده‌ست ئه‌كه‌وێت..
وتیان: ژن‌و مناڵه‌كانمان به‌بێ هیچ گوناهێك بكوژین؟ جا دوای ئه‌وان ژیان خۆشی چییه؟
وتی: ده‌ی كه ئه‌مه‌شم لێ وه‌رناگرن، ئه‌مشه‌و شه‌وی شه‌ممه‌یه به‌ڵكو موحه‌ممه‌دو هاوه‌ڵه‌كانی بێخه‌م بن لێمان‌و با بچینه خواره‌وه‌و ده‌ستێكیان لێ بوه‌شێنین. وتیان: ڕۆژی شه‌ممه له خۆمان تێك بده‌ین كه كه‌سی پێش ئێمه تێكی نه‌داوه؟ كه‌عب وتی: له‌و ڕۆژه‌ی له‌دایكبوون پیاوێكتان نییه ته‌نیا شه‌وێك خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆی بوبێت!
(به‌نی قوره‌یزه) هه‌وڵیاندا كه صوڵحنامه‌یه‌ك بكه‌ن له‌گه‌ڵ موسڵوماناندا وه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌نی نچیر) به‌ڵام بێ سود بوو، موسڵمانان ئه‌یانوت ئه‌بێ (بێ هیچ مه‌رجێك) ته‌سلیم بن، دیسان داوایان كرد كه كه‌سێك بێت‌و ڕاوێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا (ئه‌بو لوبابه)ی له‌سه‌ر داوای خۆی‌ان نارد بۆ ناویان، له ئه‌بولوبابه‌یان پرسی: به حوكمی موحه‌ممه‌د ڕازی ببین؟ وتی: به‌ڵێ، (ئه‌بو لوبابه) ئاماژه‌یه‌كی بۆ گه‌رنیشی كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ: فه‌رمانی (ئیعدام)تان بۆ ده‌رچووه، (ئه‌بو لوبابه) یه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه هه‌ستی كرد نهێنییه‌كی دركاندووه‌و ئه‌وه ناپاكییه نهێنی بده‌ی به دوژمن، بۆیه ڕووی نه‌هات بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و یه‌كسه‌ر چوویه‌وه‌بۆ مه‌دینه‌و خۆی به‌سته‌وه به كۆڵه‌كه‌یه‌كه‌وه‌و بڕیاری‌دا تا پێغه‌مبه‌ر لێی نه‌بوورێ، خۆی نه‌یكاته‌وه‌و هه‌ر له‌وێدا بمێنێته‌وه.. ئابڵوقه‌كه درێژه‌ی كێشا‌و گه‌یشته (25) شه‌و، عه‌لی كه ئاڵا به‌ده‌ستی سوپاكه‌بوو هاواری كرد: ئه‌ی كه‌تیبه‌ی باوه‌ڕوداران، (كه زوبه‌یری كوڕی عه‌وام)یشیان له‌گه‌ڵدا بوو، سوێند به‌خوا یان منیش وه‌ك حه‌مزه شه‌رابی شه‌هیدی ئه‌نۆشم یان ده‌رگای ئه‌م قه‌ڵاو قولانه‌یان ئه‌شكێنم، (به‌نی قوره‌یزه) وتیان موحه‌ممه‌د ئێمه به بڕیاری (سه‌عدی كوڕی مه‌عاز) ڕازین، ئه‌وه‌بوو داوایان لێكرا ته‌سلیم ببن‌و بێنه خواره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ریش ناردی به شوێن (سه‌عد)دا بهێنن تا بڕیار بدات بۆیان( ).
یه‌هود به‌نیازی ئه‌وه‌وه (سه‌عد)یان (كه گه‌وره‌ی ئه‌وس بوو)، هه‌ڵبژارد كه به‌سۆز بێت به‌رانبه‌ریان‌و نه‌رمی بنوێنێ( )، (ئه‌وس)یش هه‌روا بۆی ئه‌ڕۆیین، كاتێك (سه‌عد) به برینداری‌و جلی خوێنینه‌وه هات، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی هه‌ستن له‌به‌ر سه‌عدو له وڵاخه‌كه‌ی دایبه‌زێنن، پیاوانی عه‌شره‌ته‌كه‌ی كه دایان ئه‌گرت، هه‌ندێكیان پێیان ئه‌وت: به‌ڵكو تۆ هه‌ر چاكبیت له‌گه‌ڵیاندا! ئه‌ویش وتی: كاتی ئه‌وه هاتووه گله‌یی كه‌س كارم تێنه‌كات، به‌ڵام سه‌عد وه‌ك موحه‌ممه‌د ئه‌لغه‌زالی ئه‌ڵێ: "له‌ناو ئه‌و هه‌موو تكایه‌دا كه‌لێی ئه‌كرا ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌ئه‌چوو كه هه‌ر خوا خۆی‌و به شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ماڵ‌و مناڵ‌و موڵك‌و سامان‌و شه‌ره‌ف‌و هه‌موو شتێكیانی ڕزگار كرد له ناپاكی یه‌هودو سوپای بێ شوماری ئه‌حزاب، ئه‌وه‌ی ئه‌هاته به‌رچاو كه به‌نی قوره‌یزه داڵده‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ناپاك‌و دڕندانه‌یاندا كه بۆ له بنوبێخ ده‌رهێنانی یه‌كتاپه‌رستی ڕاسته‌قینه هاتبوون، سه‌عد ئه‌وه‌شی ئه‌هاته‌وه بیر كه به‌نی قوره‌یزه چۆن په‌یمانه‌كه‌یان شكاند‌و ئه‌و هه‌مووه قسه نه‌شیاوو ناشایسته‌یان به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و خۆشی كرد كه تكای لێ ئه‌كردن ده‌ست تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا باوه‌ك به‌نی نه‌زیرتان به‌سه‌ر نه‌یه كه‌چی ئه‌وان پێیان وت: (اكلت ایر أبیك)؟"!!.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: سه‌عد! ئه‌و خه‌ڵكه بڕیاری خۆی‌ان داوه‌ته ده‌ستی تۆ! سه‌عد وتی: هه‌ر بڕیارێك بده‌م جێبه‌جێ ئه‌كرێت به‌سه‌ریاندا؟ یه‌هود وتیان: به‌ڵێ، سه‌عد وتی: به‌سه‌ر موسڵمانه‌كانیشدا؟ وتیان: به‌ڵێ، سه‌عد وتی: به‌سه‌ر ئه‌وه‌یشدا ئاله‌وێدایه؟ ڕووی نه‌هات ڕاسته‌وخۆو ڕووبه‌ڕوو به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر بیڵێ؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی به‌ڵێ به‌سه‌ر منیش‌دا.. سه‌عد وتی: بڕیاری من ئه‌وه‌یه كه هه‌موو پیاوه (شه‌ڕكه‌ر)ه‌كانیان ئیعدام بكرێن‌و ماڵ‌و سامانه‌كه‌نیشیان موصاده‌ره بكرێت‌و كۆتاییان پێ بێت.
نووسه‌رانی (سیره) ئه‌ڵێن: ئه‌م بڕیاره‌ی (سه‌عد) ئه‌وپه‌ڕی داد‌و ئینصافی تیدابوو، چونكه به‌نو قوره‌یزه زیاد له‌وه‌ی ئه‌و ناپاكییه گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا چه‌ك‌و تفاقی دنیاشیان پێكه‌وه نابوو بۆ قه‌ڵاچۆكردنی یه‌كجاری موسڵمانان (هه‌زارو پێنج سه‌د شمشێری شه‌ڕو دوو هه‌زار ڕم، سێ سه‌د قه‌ڵغان، هه‌زارو پێنج سه‌د زرێ پۆش‌و جه‌وه‌نه‌ی ئاو‌و..) ئه‌گه‌ر سه‌عد ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌دایه هه‌ر هه‌لێكیان بۆ هه‌ڵكه‌وتایه له‌ده‌ستیان نه‌ئه‌دا بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی موسڵمانان( ). سه‌یر ئه‌وه‌یه له كاتێكیشدا كه به‌ره‌و ئیعدام كردن ئه‌بران په‌شیمان نه‌بوون له‌وه‌ی كردبوویان.. نووسه‌رانی (سیره) ئه‌ڵێن: "(حویه‌ی كوڕی ئه‌خته‌ب)یان هێنا بۆ ئیعدام كردن، كه وه‌ك ئه‌زانن ئه‌م میكرۆبی ئه‌و هه‌مووه ناپاكییه بوو، سه‌یرێكی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد‌و وتی: سوێند به‌خوا هه‌رگیز گله‌یی له‌خۆم ناكه‌م كه دوژمنایه‌تی تۆم ئه‌كرد، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك خوا پشتیوانی نه‌كات فه‌شه‌ل ئه‌هێنێ‌و ڕیسوا ئه‌بێت، پاشان ڕووی كرده خه‌ڵكه‌كه‌و وتی: خه‌ڵكینه! چی بكه‌ین له‌ژێرباری خواداین، ئه‌وه قه‌ده‌ره‌و كتێبه‌و داستانێكه خوا دژ به (بنی ئیسرائیل) نووسیویه‌تی پاشان ملی شۆڕكردو ئیعدام كرا"( ).
نكولی له‌وه ناكرێت چ له ناو یه‌هودو چ له‌ناو قوره‌یشدا كه‌سی وایان تێدابووه به‌بێ هیچ ترسێك ڕووبه‌ڕوی مه‌رگی خۆی‌ان بوونه‌ته‌وه‌و مه‌ردانه بۆی ڕاوه‌ستاون‌و بیروڕا پوچه‌كان‌و تاقم‌و گروپه هیچیه‌كانیش ئه‌وه‌نده پیاوی خۆی‌ان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه به دڵ‌و به گیان شته‌كه‌ی خۆی‌ان بگرن‌و خۆیانی بۆ به‌خت بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و به دڵ گرتن‌و خۆفیداكردنه ئه‌و شته پووچ‌و بێخه‌یره‌یان ناكاته شتێكی به‌سوودو چاك‌و سته‌م‌و زوڵمه‌كه‌شیان ناگۆڕێ به‌دادو سه‌روه‌ری.
یه‌هودی دوێنێ هه‌رهه‌مان یه‌هودی ئه‌مڕۆن، سه‌دان‌و هه‌زارانیان له فه‌له‌ستیندا سه‌ربڕی هه‌ر به‌بێ ده‌نگی‌و ئه‌و وڵاته‌یان داگیر كرد‌و فه‌له‌ستینیان كرده وڵاتێكی بێ گه‌ل بۆ گه‌لێكی بێ وڵات‌و ئێستا كه ده‌ستیان ئه‌ڕوات به‌رده‌وام خه‌ڵك تیرۆر ئه‌كه‌ن‌و خانووبه‌ره تێك ئه‌ده‌ن‌و ئاگری فیتنه خۆش ئه‌كه‌ن..
ئه‌وه‌بوو سه‌ربورده‌و سه‌رگوزشته‌ی یه‌هودی به‌نی قوره‌یزه كه (س.س )و( ش.أ) و خه‌ڵكێكی تری گێلحاڵ بۆیان ئه‌گرین و ئه‌ڵێن:" شیعاری (لااكراه فی ا‌لدین) هه‌ر قسه‌بوو، شیعارێكی درۆ بوو.."
ئیسلام وه‌ك ئیستای موسڵمانان
ئیسلام و موسڵمانان ئه‌مڕۆ و له هه‌مووساته‌وه‌خته‌كانی مێژوو زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان وئه‌كرێ ئه‌و هه‌ره‌شانه كورت بكرێنه‌وه له‌م خالا!نه‌ی خواره‌وه‌دا:
1. به‌ر كه‌نار كردنی ئیسلام و دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌سه‌لاَت تا نه‌توانێ ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگاكان بكات و له چێر به‌رچاوروونییه‌كانی خۆیدا ژیان به‌ره‌و كه‌ماڵ به‌رێت.
2. وروژاندنی سه‌دان و هه‌زاران گومان له فیكری ئیسلامی‌دا تا له لایه‌ك نه‌توانێ ئه‌فكار بداته خه‌ڵكی و له لایه‌كیش ئه‌هلی ئیسلام سه‌رقاڵی ڕه‌دو ڕه‌دكاری بكات و وزه‌كانیان له‌و كاره‌دا پێ ته‌واو بكات .
3. شێواندنی مێژووی ئیسلامی و تیشك خستنه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان و وه‌سفكردنی ده‌سته و تاقمه یاخی و گومڕاكان و ناساندنیان وه‌ك شۆڕشگێڕ و فریادڕه‌س تا ئه‌و مێژووه نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و ئه‌زموون و نه‌بێته مایه‌ی سه‌روه‌ری و شانازی .
4. دوورخستنه‌وه‌ی ئیسلام و ڕۆشنبیری ئیسلامی له به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن ، تا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی نه‌مێنێ له‌ناو دڵ‌و مێشكی نه‌وه‌ی نوێ‌دا .
5. پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی موسڵمانان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌كرێت ، تا ڕێگه له زیادبوونیان بگیرێت و بكرێنه كه‌مینه‌یه‌كی ژێر ده‌ست له ولاَتدا .
6. دروستكردنی حه‌ساسییه‌ت به ئیسلام و به خه‌ڵكی ئیسلامی له راگه‌یاندنه‌كان و كۆمه‌ڵگاكاندا تا كاریگه‌رییان نه‌هێڵن له‌سه‌ر ژیان..
ئه‌گه‌ر به وردی له هه‌ریه‌ك له‌و مه‌یدانانه‌دا ئه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام كردویانه باسی بكه‌ین سه‌یرت لێ دێ خوێنه‌ری به‌ڕێز كه ئیسلام چۆن ماوه !! ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانانه له دینێكی تر بكرایه ئێستا تۆزیشی مابوو ؟ به‌لاَم دیاره ئیسلام دینی خوایه و ده‌ستی خوا له پشتیه‌وه‌یه و مومكین نیه هه‌وڵه لاوازه‌كانی به‌شه‌ر بتوانێ بیانكوژێنێته‌وه .."یریدون لیگفۆا نور الله بافواههم و الله متم نوره ..."
سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌كه‌م :
حاشا هه‌ڵناگرێ كه دوژمنانی ئیسلام هه‌رگیز نایه‌ڵن ئیسلام بچێته سه‌ر كورسی حوكم و ده‌سه‌لاَتی سیاسی ولاَتان ئاڕاسته بكات بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین ڕێگه‌ی مه‌شروع و نامه‌شروعیان گرتووه‌ته به‌ر .
-* پشتیوانی كردن له‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆر و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی كه چوونه‌ته سه‌ر ملی موسڵمانان وه‌ك حكومه‌تی میصری ، یان تونسی ، یان جه‌زائیر یان لیبی یان سوری ... وه هه‌روه‌ها .
هیشام قاسم كه مافناسێكی میصریه و خه‌لاَتی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه له مافی مرۆڤدا ئه‌ڵێت : جارێكیان سه‌رۆك بۆش پێی وتم : ئیخوان موسلمین به توانا ترین هێزی سیاسین له میصردا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی كه ده‌كرێن ، باری ئابووری و گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت وا ده‌كات كه خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان پێ بده‌ن ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ساڵێك دوو ملیار دۆلار وه‌ك یارمه‌تی ئه‌دات به ولاَتی میصر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبگرێت له هاتنه پێشه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان و نه‌یه‌ڵێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت .
- *بره‌ودان به‌و كتێب و نووسین و گروپانه‌ی كه ئیسلام وا ئه‌ناسێنن كه بریتیه له دینێكی ڕۆحی ڕووت و ئه‌فكاری سیاسی و سیستمی شۆڕش و موقاوه‌مه‌ت وحكومڕانی تێدا نیه و ئایین شتێكی موقه‌ده‌سه و نابێ تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بكرێت كه شتێكی موده‌ننه‌سه !!
هه‌موو ڕۆشنبیرێك ئه‌وه ئه‌زانێ كه كتێبی (الاسلام و اصول الحكم)ی علی عبدالرازق ، چ ڕه‌واج و بره‌وێكی بۆ درووست كرا له میصر‌و له ولاَتانی تردا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌یسه‌لمێنێ ئیسلام سیستمی حوكمی تێدا نیه و بریتیه له كۆمه‌ڵێك به‌های ڕۆحی و ئه‌خلاقی و ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ .
گرنگیدانی دوژمنان به تاقمێكی سه‌رلێشێواوی وه‌ك قادیانیه‌كان چیتره ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌وڵی به‌رده‌وامیان ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنن ئیسلام نه ده‌وڵه‌تی ئه‌وێ و نه پێویستی به جیهاد هه‌یه‌و نه دروسته جیهادیش به‌رپا بكرێت چونكه به حسابی ئه‌وان میرزا غولاَمی ڕێبه‌ری و پێغه‌مبه‌ریان خوا گیانی عیسای كوڕی مه‌ریه‌می كردووه به به‌ریدا و ناردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی جیهاد حه‌رام بكات و ئیسلامێكی ڕۆحی و ئه‌خلاقی بناسێنێ به خه‌ڵكی و خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه بانگ بكات .
- *بره‌ودان به‌و ڕێكخراو‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه گومان و دوودڵی یان هێرشی ڕۆشنبیری ئه‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان.
- *بره‌ودان و هاوكاریكردن و به‌رگریكردن له‌و ڕه‌وته ناسیونالیستیانه‌ی كه له دونیای ئیسلامدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌دیلی ئاماده‌كراویان هه‌بێت بۆ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه ته‌واو گه‌نده‌ڵ ئه‌بن و میصداقیه‌تیان نامێنێ نه‌وه‌ك ڕه‌وتێكی ئیسلامی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤ و ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان به‌رێت بۆ خۆی و به‌و شێوه‌یه سه‌نته‌ره‌كانی ده‌سه‌لاَت بگرێته ده‌ستی و ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن به دین .
ئه‌م خاڵه زۆر به زه‌قی له هه‌موو پارچه‌كانی ولاَتانی ئیسلامی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، ته‌نانه‌ت له كوردستانی خۆماندا ، و زۆر كه‌س له چاودێران هاتنه‌مه‌یدانی لیستی گۆڕان به‌و كتوپڕیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌زانن كه ده‌سه‌لاَتی سیاسی له كوردستاندا دروستی كردووه كه ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان هه‌موو به ئیسفه‌نجی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان ئه‌مژران و ئه‌بوونه ڕه‌سید بۆ ئه‌وان و گۆڕانه‌كه له شێوازێكی تردا ئه‌بوو .
سه‌باره‌ت به خاڵی دووه‌م :
جێگه‌ی گومان نیه كه دوژمنانی ئیسلام وه‌ك تفیبنه‌وه ده‌می یه‌كتری ناو به ناو كۆمه‌ڵێك گومان و شوبهاتی زۆر ئه‌خه‌نه ناو ڕۆشنبیران و خامه به‌ده‌ستانی جیهانی ئیسلامی له هه‌موو هه‌رێمه‌كاندا ،هه‌ندێ باسوخواست ئه‌خه‌نه ناو خه‌ڵكی گوایه ئیسلام یان قسه‌ی له‌و مه‌سه‌لانه‌دا نه‌كردووه ، یان قسه‌ی زانستی نه‌كردووه یان قسه‌ی خراپی كردووه وه‌ك :
مه‌سه‌له‌كانی ژن ، مه‌سه‌له‌ی ئازادیه‌كان ، مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانی ، مه‌سه‌له‌كانی ئه‌ده‌ب ، هونه‌ر ، زانسته تازه‌كان ، مه‌سه‌له‌ی نیشتمان په‌روه‌ری ، شۆڕش ، سیاسه‌ت ، كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كان ، ده‌ستبڕین ، ڕه‌جمكردن ، پێكه‌وه ژیان ، جیهادو قیتال ، كۆیله ... هتد .
ناحه‌زانی ئیسلام كه ئه‌و هه‌مووه گومان و شوبهانه ئه‌وروژێنن مه‌به‌ستیانه به‌و به‌رده دوو نیشانه بپێكن : یه‌كه‌میان ئیسلام ناشرین بكه‌ن و فیكری ئیسلامی بشێوێنن تا نه‌توانێ ئه‌فكار بداته كۆمه‌ڵگه‌كانی ، دووهه‌میان موسڵمانان و خوێنده‌وار و زاناكانیان سه‌رقاڵ بكه‌ن به ڕه‌د و ڕه‌دكاریه‌وه و كاتی ئه‌وه‌یان نه‌مێنێ به‌ده‌سته‌وه كه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان بكه‌ن و ئاڕاسته‌یان بكه‌ن به‌ره‌و داهاتوو ، كاتی ئه‌وه‌یان نه‌مێنێ كه پڕۆژه‌ی ئیسلامی بده‌نه ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان و چاكسازی ناوخۆی بكه‌ن و سه‌نگه‌ره له ده‌ستچووه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌ره و یه‌كبوون و هێزو پێز بچنه‌وه.
بلاَوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی (به ئیسلام كردنی كورد) یان (ژن و سێكس و شه‌رع) یان (جه‌هاله‌تی ئیسلام) یان (قورئان زاده‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی) ...هتد له‌ناو كوردستاندا چیترن ئه‌وه نه‌بێت بیانه‌وێ ڕۆشنبیره مسوڵمانه‌كان سه‌رقاڵ بكه‌ن و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ش بگرن له ئیسلام كه ئه‌فكاری جۆرا و جۆری ورد بداته خه‌ڵكی و سه‌رنجیان ڕابكێشێ به‌لای خۆیدا !
سه‌باره‌ت به خاڵی سێیه‌میش :
نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه یه‌كێك له‌و مه‌یدانانه‌ی كه به‌رده‌وام هێرشی دوژمنانی له سه‌ره‌و بۆ ساتێكیش ئه‌و شه‌ڕانه‌یان ڕانه‌گرتووه له‌و مه‌یدانه‌دا بریتیه له مه‌یدانی مێژووی ئیسلامی .
هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر گوایه له ژیانی خۆیدا نه نوسراونه‌ته‌وه و نووسینه‌وه‌یان دوا كه‌وتووه و ئه‌وه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی تێدا دروست ئه‌كات كه متمانه‌یان پێ نه‌كرێت !!
هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر مێژووی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین و وای وێنا ئه‌گرن كه له‌سه‌ر كورسی خیلافه‌ت شه‌ڕو هه‌رایان بوه و پاشقولیان له یه‌كتری گرتووه و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین خوێنیان ڕژاندووه .
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رده‌می به‌نیئومه‌یه و مێژووی ئه‌و سه‌ده‌یه به مێژووی خوێن و داگیركاری و سه‌ركوتكردنی نه‌یارو ڕاپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵك ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م .. هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێ و هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر خیلافه‌تی عه‌بباسی و مێژووی زیاد له پێنجسه‌دساڵ چز ئه‌كه‌ن و ده‌یان ناو و ناتۆره ئه‌خه‌نه شوێن خه‌لیفه‌كانی عه‌بباسی و زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مانه و چاو له هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه ئه‌نوقێنن كه تۆمار كراون له‌و سه‌رده‌مانه‌دا .
هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن مێژووی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی و ئه‌یوبی و عوسمانیش ئه‌شێونن و به ده‌سه‌لاَتێكی داگیر كار‌و سته‌مكار ناوزه‌ندی ئه‌كه‌ن ، ئه‌مانه وای كردووه له پیاوێكی وه‌ك ئه‌نوه‌ر لجوندی به ڕه‌حمه‌ت بێت كه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شێواندنانه چه‌ندین مه‌وسوعه‌ی گه‌وره بنووسێت له مێژووی كۆن و تازه‌دا ، یان زانایه‌كی گه‌نجی وه‌ك علی محمد الصلابی مێژووی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین و به‌نی ئومه‌ییه‌و به‌نی عه‌بباس و سه‌لجوقیه‌كان و ئه‌مه‌ویه‌كان و عوسمانیه‌كان وه‌ك خۆی‌ان ... هه‌ر یه‌كه‌یان به چه‌ند به‌رگ كتێب بنووسێته‌وه و هه‌موو ئه‌و شێواندن و لادانانه ڕاست بكاته‌وه .
له كوردستانیشدا به تایبه‌ت هێرشی بێویژدانانه‌ی زۆر ئه‌كرێته سه‌ر مێژووی ئیسلامی ، ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و كتێبه عه‌ره‌بی و فارسیانه ئه‌كرێت كه شێواندن له مێژووی ئیسلامدا دروست ده‌كه‌ن ، كتێبه‌كانی (ئیسلامناسی) و (كۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا) و (مێژووی ئه‌شكه‌نجه له ئیسلامدا) و (خوێننامه) چه‌ند نموونه‌یه‌كن بۆ ئه‌و هه‌ولاَنه .
ئه‌نوه‌رلجوندی به ڕه‌حمه‌ت بێت ئه‌ڵێ : بێویژدانی ناحه‌زانی ئیسلام له‌وه‌دایه كه له‌و مێژووه درێژه‌ی ئیسلام ته‌نیا خاڵه ڕه‌شه‌كان باس ئه‌كه‌ن و خاڵه گه‌شه‌كان ئه‌كه‌ن به ژێر خۆڵه‌وه ، ته‌نیا مێژووی سیاسی ئیسلام باس ئه‌كه‌ن ئیتر مێژووی زانست و شارستانیه‌ت و مێژووی ئازاد كردنی میلله‌تان و مێژووی ئاوه‌دانی و دروستكردنی شار‌و ولاَتان .. ئه‌وانه به قه‌سدی باس ناكه‌ن تا كه‌س شانازی به‌و مێژووه‌وه نه‌كات و دان به سه‌روه‌ریه‌كانیدا نه‌نێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی چواره‌میش :
ئاشكرایه كه دوژمنانی ئیسلام یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆر لێی ئه‌ترسن ئه‌وه‌یه ئیسلام تێكه‌ڵ به به‌رنامه‌كانی خوێندن بكرێت و ئیسلام وه‌ك (شه‌ریعه‌ت) و (عه‌قیده) وه‌ربگیرێت ، لۆرد كرۆمه‌ر له سه‌رده‌می ناپلیۆندا كه حاكمی ڕاسته‌قینه‌ی میصر بوو ، هات قه‌شه (دانلوب)ی كرده ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی میصر ، جا ئه‌م دوانه هاتن ده‌ستیان خسته ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان كرده گۆڕینی به‌رنامه‌كانی زانكۆی ئه‌زهه‌ریش و بڕیاریان دا كه ئه‌بێت به‌رنامه‌كانی خوێندنی ڕۆژئاوا قبووڵ بكه‌ن و زانسته ئاینیه‌كان بخه‌نه لاوه و گرنگی لاوه‌كیان پێ بدرێت .
له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌وتنه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و په‌یمانگاو زانكۆی مه‌ده‌نی و خۆی‌ان به ئاره‌زووی خۆی‌ان پڕۆگرامیان بۆ دائه‌ڕشتن و زمانی ئینگلیزیان كرده زمانی خوێندن و گرنگی گه‌وره‌ی پێ ئه‌درا و وانه‌ی ئاین كرا به وانه‌یه‌كی لاوه‌كی و خرایه ڕۆژه‌كانی دواوه‌ی هه‌فته‌و شتانێكیشی تێدا ئه‌خوێنرا كه ته‌نیا چه‌ند ڕووكه‌شێكی ئاینی بوون نه‌ك جه‌وهه‌ری ئاین .. پاشان ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگا ئاینیه‌كانیان به‌ركه‌نار ئه‌خست و به مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌م دایان ئه‌مه‌زراندن له كاتێكدا ده‌رچووی ڕشته‌كانی تریان به مووچه‌یه‌كی زۆر دائه‌مه‌زراند و كارێكیان كرد خه‌ڵكی وای لێهاتبوو به شانازیه‌وه ئه‌یوت : فلاَنه كوڕم چووه‌ته كۆلێژی یاسا‌و ئه‌ویانم ئه‌ندازیاری و به شه‌رمێكه‌وه ئه‌یوت به‌لاَم فلاَنمان چووه‌ته ئه‌زهه‌ر یان كۆلێژی شه‌ریعه‌ت !!
تا ئه‌مڕۆش ئه‌م خاڵه گه‌وره‌ترین خولیای هێزێكی ده‌ستڕۆیشتووی وه‌ك ئه‌مه‌ریكایه كه داوا له سعودیه ئه‌كات به‌رنامه‌كانی خوێندنی بگۆڕێ ! زۆر ئه‌كات له پاكستان قوتابخانه ئاینیه‌كانی ئه‌وێ دابخات و به‌رنامه‌كانیان ده‌ستكاری بكات ، له كوردستانیشدا خولیای گه‌وره ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی تازه بداته خوێندكاران و وانه‌ی ئاین نه (عه‌قیده)ی تێدا بێت ، نه سیسته‌مه‌كانی (شه‌ریعه)یش باس بكات !! و هه‌ركه‌سیش كه‌مترین سه‌رنج بدات له‌وانه‌كانی ئاین له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا وه‌ك به‌رنامه‌ی بڕیاربۆدراو و وه‌ك مامۆستا و گرنگی پێ دانیش ، بۆی ده‌رئه‌كه‌وێ كه له ڕاستیدا ئاین پشتگوێ خراوه و ئه‌و كاره‌ش به به‌رنامه ئه‌كرێت نه‌ك هه‌روا شتێكی هه‌ڕه‌مه بێت .
ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجار حه‌فتاو پێنج ملیۆن دۆلاری به‌خشیه (سه‌نته‌ری به‌ره‌و پێش بردنی به‌رنامه‌كان – مركز تگویر المناهج) له میصردا بۆ ئه‌وه‌ی كاری گۆڕینی به‌رنامه‌كانی خوێندن بكات له‌و ولاَته‌دا . ئه‌م (مركز تگویر المناهج)ه له میصردا چه‌ندین گه‌وره ڕاوێژكاری ئه‌مه‌ریكی تێیدا كار ده‌كه‌ن و میصریه‌كان فێری ئه‌و شێواندن و ده‌ستكاری كردنانه ئه‌كه‌ن وه‌ك (جیرادفیرس ، بیتر تریمان ، جوان كبرود ، لیزالمبرت ، كارولینا) كه دكتۆرێكی وه‌ك (كوپر كوجك) سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كاره ده‌كات .
ترسی ناحه‌زانی ئیسلام له به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردن له ئیسلامدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ناخه‌وه له‌وه حاڵی بوون كه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی ئه‌م ئیسلامه‌ی پێ گه‌یشت –زۆر سه‌یره- كوده‌تایه‌كی نه‌وعی له زات و ده‌روونیدا دروست ده‌كات ، له كه‌سێكی بێكه‌ڵكه‌وه ئه‌یكاته كه‌سێكی به‌كه‌ڵك ، له كه‌سێكی توڕه و كه‌له‌شه‌قه‌وه ئه‌یكاته كه‌سێكی دڵ نه‌رم و خاوه‌ن سۆز، له كه‌سێكی ناكاریگه‌ره‌وه ئه‌یكاته كه‌سێكی كاریگه‌ر و بانگخواز بۆ دینه‌كه‌ی .. ئیسلام وا له شوێنكه‌وتووه‌كانی ئه‌كات –به ده‌لیل و مه‌نگیق- خۆی‌ان به خه‌ڵكێكی پێویست بزانن بۆ ڕزگار كردنی به‌شه‌ریه‌ت ، خه‌ڵكی تر به خه‌سارۆمه‌ند بزانێ كه دژایه‌تی ئیسلام ئه‌كات یان دووره لێی و باوه‌شی بۆ ناكاته‌وه .
ئه‌مه‌ریكا و به دوایدا هه‌موو ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی دونیا نایانه‌وێ توێژینه‌وه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر(ص)بچێته ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن به تایبه‌تی (غه‌زاكانی) ، نایانه‌وێ بنه‌ماكانی عه‌قیده‌ی ئیسلامی بچێته ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن به تایبه‌تی وه‌لائو به‌رائه‌كه‌ی ، نایانه‌وێ بنه‌ماكانی سیسته‌می ئیسلامی بچێته ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن به تایبه‌تی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی .. ئه‌یانه‌وێ ئه‌وه‌نده له ئیسلام بچێته ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن كه ئیسلام وا بناسێنێ دینێكی ڕۆحی و ڕه‌وشتیه و كاری ئه‌وه‌یه مرۆڤ فێری چه‌ند ڕه‌وشتێكی فه‌ردی بكات و په‌یوه‌ندی به ئاسمانه‌وه ـ وه‌ك پێویستیه‌كی ڕۆحی ـ بۆ درووست بكات و ئیتر دین بۆ خوایه‌و دونیاش بۆ خه‌ڵكی "ا‌لدین لله و الوگن للجمیع" ئه‌و كلتوره‌یه كه هه‌میشه داگیركه‌ران بنوبێخی بۆ دروست ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێ ئیسلامی پێ بكه‌نه كون و په‌راوێزی بخه‌ن له ژیاندا .
سه‌باره‌ت به خاڵی پێنجه‌میش :
هه‌ركه‌س كه‌مترین زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر دڵڕه‌قی و بێویژدانی ناحه‌زانی ئیسلام چ له مێژوودا‌و چ له ئێستاشدا بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ كات دوژمنانی ئه‌م دینه سڵیان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئیسلامیان بۆ تێكنه‌شكێنرابێت ئه‌وه مسوڵمانانیان بۆ لاواز كراوه و په‌نایان بردووه بۆ پاكتاوكردنی جه‌سته‌ییان و له‌ناو بردنی ماڵ و مناڵ و ولاَتیان.
• یه‌كێتی سۆڤێتی جاران چی نه‌كرد به مسوڵمانان ، كه هه‌ر ئه‌وه‌نده شۆڕشی سووری ئۆكتۆبه‌ری (1917) سه‌ركه‌وت خێرا كه‌وتنه گیانی مسوڵمانانی هه‌رێمه ئیسلامیه‌كانی ئاسیا‌و بۆ نموونه
• له ساڵی (1922)دا ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر (قه‌ره‌م) كه ولاَتێكی ئیسلامی بوو كه (نه‌سسائی) حه‌دسیزان كوڕی ئه‌و ولاَته‌یه‌و سه‌د هه‌زار كه‌سیان به برسێتی شه‌هید بوون .
-ئه‌م هه‌رێمی (قه‌ره‌م)ه له پێنج ملیۆن كه‌سه‌وه له (1922)دا بوون به (یه‌ك ملیون) كه‌سی له ساڵی (1940ز)دا ، واته چوار ملیۆنی لێ شه‌هید كردن !! و ستالینیش له پاشاندا ئه‌و ملیۆنه‌ی تری ئاواره‌كردن .
-توركستان له ساڵی (1922)ه‌وه تا ساڵی (1932) به ڕه‌شه كوژی و برسێتی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌سیان لێ شه‌هید كراوه و له تاو برسێتی ده‌ستیان دایه خواردنی مردووه‌كانیان و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی چیرۆكێكیدا وێنای گیراوه به ناوی (مردوو خۆره‌كان) .
-كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی هێند به پێشه‌وایه‌تی (احمد عیرفان) یان شۆڕشه‌كانی شیشان و قه‌وقاز به پێشه‌وایه‌تی (شێخ شامل) یان شۆڕشه‌كانی عمر المختار و عبدالقادری جه‌زائیری و ... هتد .
-شه‌هید كردن و له‌ناو بردنی سه‌دان و بگره هه‌زارانی وه‌ك (ئیمامی به‌ننا) و (سه‌یید قگب) و (عبدالقادر عوده) و (صالح سریه) و (عبدالعزیزالبدری) و (مه‌روان حدید) و (عه‌دنان عوقله) و (مالكولم اكس) و (احسان ئیلاهی ڤهیر) (نورسی) و (نازم ئه‌لعاص) ... هتد هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه نوری ئیسلام بكوژێننه‌وه و خه‌ڵكه كاریگه‌رو محوه‌ریه‌كان له‌ناو به‌رن و ڕێگه له بلاَوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بگرن .
سه‌باره‌ت به خاڵی شه‌شه‌میش :
موسڵمانان ده‌ركیان به‌وه كردووه كه دوژمنان ئه‌یانه‌وێ گیانی حه‌ساسیه‌ت دروست بكه‌ن له جه‌ماوه‌ردا و به گومان و ترسه‌وه بۆ ئیسلام و موسڵمانان بڕوانن بۆیه سوپاس بۆ خوا توانیویانه سه‌ر كه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و پیلانه پووچ بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌تا ڕه‌وه‌نده ئیسلامیه‌كان له ولاَتانی ڕۆژئاوا ئولفه‌ت و خۆشه‌ویستیان بۆ دروست بووه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی ئه‌وێدا ، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی 11/سێبتێمبه‌ر نه‌ك نه‌بوو به‌هۆی لاوازكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ڵكو بوو به‌هۆی ده‌ربڕینی هاوسۆزی به‌رانبه‌ریان كه ئێمه له به‌شی پێشوودا چه‌ند هه‌ڵوێستێكمان باس كرد ،له‌وانه: شه‌وێكیان موسڵمانانی شاری (بوسگن) ئه‌چن بۆ نوێژی به‌یانی سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ر ده‌رگای مزگه‌وت هه‌ڵدراوه‌ته‌وه به چه‌پكه گوڵ وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ موسڵمانانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه .
ئه‌و پرده مه‌حكه‌مانه‌ی كه له نێوان موسڵمان و ناموسڵماندا هه‌یه بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه هیچ جۆره هه‌ستیاریه‌ك له‌و نێوانه‌دا نه‌ماوه وبه ئاسانی كاریگه‌ری چاك له‌سه‌ریان دائه‌نرێ ، ئه‌مه وای كردووه له یه‌كێكی وه‌ك (هانتگتۆن) كه ئاگاداری بداته سه‌نته‌ره‌كانی بڕیار‌و ده‌زگاكانی هه‌واڵگری بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئیسلام و جالیاتی ئیسلامی له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژئاوا نه‌مێنێ پێویسته (حساسیه‌ت) دروست بكرێت به‌رانبه‌ریان و به‌سه‌رچاوه‌ی ترسناكی بدرێنه قه‌ڵه‌م !
ئه‌م سیاسه‌ت و شێوازی ته‌عاموله‌ی موسڵمانان گرتویانه‌ته به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه نائیسلامیه‌كاندا بۆته ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت په‌یدا بكات كه زۆر نزیكه ڕۆژئاوا فه‌تحێكی ئیسلامی تازه بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپای ئیسلامی بچێته ناوی .
به‌لاَم سوپاس بۆ خوا هه‌موو ئه‌و پیلانانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان توشی شكست بوون و به‌و هه‌موو تاریكیه‌وه نه‌یانتوانی ڕوناكی ئیسلام بكوژێننه‌وه ! له كوێدا ڕێبه‌رێك شه‌هید ئه‌كه‌ن ده‌یان ڕێبه‌ر دروست ئه‌بێته‌وه ، له‌كوێدا شۆڕشێك سه‌ركوت ئه‌كه‌ن چه‌ندین شۆڕشی تر هه‌ڵده‌داته‌وه له شوێنێكدا مزگه‌وتێك ئه‌ڕوخێنرێ ده‌یان مزگه‌وت دروست ئه‌بێته‌وه ، پاش پێنج سه‌ده له ئه‌نده‌لوس و دروست له غه‌رناته دا و له 10/یولیوی/2003دا پاش نۆ ساڵ مه‌حكه‌مه و مه‌حكه‌مه‌كاری ، مسوڵمانان كێشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه و بانگی محمد به ئاشكرا دووباره ئه‌ده‌نه‌وه به‌گوێی خه‌ڵكدا .
له هه‌ر ولاَتێكدا ده‌ست ئه‌خه‌نه ناو به‌رنامه‌كانی خوێندن به حسابی خۆی‌ان رێگه بگرن له دروستبوونی زانا و كادیری بلیمه‌تی ئیسلامی كه‌چی له زانكۆ و قوتابخانه‌كانی تره‌وه كه به‌رنامه‌ی دینیان تێدا نیه ئیسلام سه‌ر هه‌ڵ ده‌داته‌وه و ڕێبه‌ری گه‌وره گه‌وره دروست ئه‌كات ، وه‌ك كۆلێژه‌كانی (گب) و (هندسه) و (یاسا) .
له هه‌ركوێدا ده‌ست وه‌رئه‌ده‌نه مێژووی ئێمه و بوختانی به‌ده‌مه‌وه ئه‌كه‌ن ، ده‌یان زانای گه‌وره گه‌وره له ناوه‌نده ڕۆشنبیری و زانستیه‌كاندا دێنه قسه‌و شایه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ گه‌وره‌یی مێژووی ئیسلام و سه‌ماحه‌تی ئاینی ئه‌م دینه و هه‌نگاوی گه‌وره گه‌وره‌ی زانستی و مرۆیی كه ئیسلام ناویه‌تی بۆ كامه‌رانكردنی ئه‌م به‌شه‌ریه‌ته .
كتێبه گه‌وره‌كانی (انسانیه الاسلام)ی مارسیل بوازار و (الگریق الی مكه)ی لیوبولد ڤایس و (دفاع عن الاسلام)ی لورا فیشیا فاغلیری و (دراسات فی حچاره الاسلام) و (الاتجاهات الحدیپه فی الاسلام)ی هاملتون جیب ، هه‌موو شایه‌تن بۆ گه‌وره‌یی و مه‌حكه‌می ئه‌م دینه كه چه‌نده ده‌وڵمه‌نده‌و پێویسته بۆ ئه‌م مرۆڤه .
كتێبه‌كانی (القرا‌ن الكریم و التوراه و الانجیل والعلم)ی مۆریس بۆكای و كتێبی (محمد الرساله و الرسول)ی نه‌ڤمی لوقا و (حیاه محمد) أمیل درمنگم و (الابگال)ی كارلایل ، هه‌موو شایه‌تن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی قورئان و حه‌زره‌تی محمد و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و ژیانه موباره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ری ده‌رده‌كانی خۆی تێدا ئه‌دۆزێته‌وه ، ئیتر با بوه‌ستێ كتێبه به‌نرخه‌كانی (حچاره العرب)ی گۆستاڤ لۆبۆن و (شمس الله تسگع علی الغرب)ی زیگرد هوتكه و (تأپیر الاسلام علی اوروبا فی العصور الوسگی) مۆنتیگری وات ، چ شایه‌تیه‌كی به‌نرخ ئه‌ده‌ن بۆ گه‌وره‌یی مێژووی ئیسلام و مرۆڤدۆستی شارستانێتی ئیسلامی .
له هه‌ر شوێنێكیشدا شه‌پۆلی گومان و دوو دڵی زیادی كردبێت ، ئه‌و گومان و دوو دڵیانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س به شوێن ڕاستی وه‌لاَمه‌كانیدا عه‌وداڵ بووبن و له ئه‌نجامدا ڕێیان كه‌وتبێت له ڕاستیه‌كان و به لێشاو ملیان نابێت به‌ره‌و ئیسلام و خزمه‌تكردنی ئیسلام و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه .
با بۆ نموونه ته‌نیا ڕووداوی (سێبتێمبه‌ری (2001 ) بهێنینه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ویستی به‌و ڕووداوه ڕووی گه‌شی مسوڵمانان ناشرین بكات ، وا بكات له خه‌ڵكی كه له ئیسلام دوور بكه‌ونه‌وه و به چاوێكی ناحه‌زانه‌وه سه‌یری ئیسلام بكه‌ن و مسوڵمانان به دڕنده و ئیسلام به دینێكی ئیرهابی و خوێن ڕێژ بناسن .. كه‌چی نه‌ك هه‌روا ده‌رنه‌چوو كه ئه‌و ئه‌یویست به‌ڵكو ئه‌و ڕووداوه بوویه سه‌ره‌تای (فه‌تحێكی فیكری و و شارستانی گه‌وره) بۆ مسوڵمانان له ڕۆژئاوادا !!.. بۆ نموونه و ته‌نیا نموونه.. سه‌یری ئه‌م ئامارانه بكه ..
سه‌رژمێرییه‌ك له هۆڵندا ئاشكرای كرد كه پاش 11/سێپتێمبه‌ر ، ئیسلام یه‌كه‌مین ئاینیه له ئه‌مستردامی پایته‌ختدا و ڕۆژنامه‌ی (مترۆ) له (29/یۆلیۆ/2002)دا ڕایگه‌یاند كه (13%)ی دانیشتوانی شاری ئه‌مستردام مسوڵمانن و ڕێژه‌ی كاسۆلیك (10%)یه‌و پرۆتستانت (5%)ه‌و جوله‌كه‌ش (1%)ن و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه زۆر له ده‌زگا ئاینیه‌كان "جگه له ئیسلام" ده‌رگاكانیان دابخه‌ن و كه‌لوپه‌له‌كانیان بفرۆشن .
یان (سامویلسون) كه توێژه‌رێكی سویدیه له كاروباری مسڵوماناندا ئه‌ڵێ : ئیسلام بووه به دووه‌م بیر‌و باوه‌ڕی ڕه‌سمی له (سوید)دا پاش مه‌سیحیه‌ت ، پاش 11/سێپتێمبه‌ر سویدیه‌كان زیاتر له جاران سه‌ر له مزگه‌وته‌كان ئه‌ده‌ن و پرسیار ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌كه‌ن .
ئیمامی مزگه‌وتی (ئوبسالا) له سوید ئه‌ڵێ : (به ئاشكرا ده‌ڵێم جوڵه‌یه‌كی ئاشكرا‌و كاریگه‌ر هه‌یه له‌ناو سویدیه‌كانداو به‌ره‌و ئیسلام دێن ، ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌ر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر شاره‌زا بوونی سودیه‌كان له ئیسلام و له ماوه‌ی دوو مانگی دوای ئه‌و ڕووداوه ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان و ژنانی سویدی هاتن بۆ مزگه‌وت و بۆ پرسیار كردن ده‌رباره‌ی ئیسلام و زۆرێكیشیان لێ مسوڵمان بوون .
-له سوید دا ئافره‌ته‌كان ئازادن به له‌چكه‌وه وێنه‌ی (معاملات)ه‌كانیان بگرن و هه‌موو كاره‌كانیان بۆ به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش به له‌چكه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌ده‌ن .
-پرۆفیسۆر هیوسلی كه ساڵی 1986 دكتۆرای وه‌رگرتووه و نامه‌ی دكتۆراكه‌شی ناوی (بلاَوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌هۆی عوسمانیه‌كانه‌وه له ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌لاَتدا) ، ئه‌ڵێ (11ی سێپتێمبه‌ر) كاری كرده سه‌ر حكومه‌تی كۆری و وای لێ‌كردن لیژنه‌یه‌كی به‌فراوان دابنێن بۆ توێژینه‌وه له كاره‌ساتی 11ی سێپتێمبه‌رو سندوقێكیشیان دانا بۆ دیراسه‌ی جیهانی ئیسلامی و كاریگه‌ری بلاَوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌سه‌ر كۆریاو لیژنه‌كه‌ش داوای له حكومه‌تی كۆری كرد كه (مینحه‌ی ئه‌كادیمی) زیاتر بدات بۆ دیراسه كردنی ئیسلام .
-له ساڵی (2002)دا‌و له به‌رنامه‌ی (بین السگور)ی كه‌ناڵی (الجزیره)دا هه‌واڵێكی بلاَوكرده‌وه كه (145) جووله‌كه له فه‌له‌ستیندا مسوڵمان بوون ، كه یه‌كێك له‌وانه گه‌نجێكه‌و (28) ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و ناوی (سعید)ه و ئه‌ڵێ (پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مسوڵمان بوونی (یوسف كۆهین )م بیست منیش مسوڵمانێتی خۆم ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده دایكم زۆری پێ ناخۆش بوو ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ڕووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر وای لێكردم كه زیاتر به‌دوای ئیسلامدا بگه‌ڕێم .
-له ولاَتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا (رابیته‌ی ئیسلامی) كۆنفراسێكی به‌ست له (23 تا 25) / دیسێمبه‌ر / 2003ز كه باس له ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌رو كاریگه‌ریه‌كان ئه‌كات ، لاوێكی قوتابی زانكۆی سوید له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ڵده‌سێته‌وه و موسڵمان بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌و كاته‌شدا پیاوێكی پیری سویدیش (ڤێلاكه‌ی) خۆی ئه‌كاته (وه‌قف) بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته بنكه‌ی له‌به‌ر كردنی قورئان !!.
"ئاشوك كولن یانق" یه‌كێك بوو له گه‌وره قه‌شه‌كانی خوارووی سودان كه ئه‌مینداری گشتی كۆڕی كه‌نیسه‌ی جیهانی بووه بۆ ڕۆژهه‌لاَت و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا له ساڵه‌كانی (1992) به دواوه‌و له ساڵی (2002)دا مسوڵمانێتی خۆی ڕاگه‌یاند ، له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری (المجتمع) كویه‌تی ژماره (629)ی 2002دا له‌گه‌ڵ ئاشكۆكدا زانیاریه‌كی زۆری داوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پیاوه بۆته هۆی مسوڵمان بوونی زیاد له (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س له مه‌سیحیه‌كان ، كه دوو هه‌زارو پێنج سه‌دیان قه‌شه‌و شاره‌زان له نه‌صرانیه‌تدا .
- ساڵی (2006) له ئه‌مه‌ریكا (212000)دووسه‌دودوانزه هه‌زار گه‌نج و تازه پێگه‌یشتووی كوڕ‌و كچ كۆبوونه‌وه له باخچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی واشنگندا و بڕیاریان دا كه ده‌ست له داوێنپیسی هه‌ڵگرن و په‌یمانی داوێنپاكی بده‌ن به یه‌كتری ، (150) كه‌سیان به جلی سپیه‌وه چوون بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بۆشدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پاكێتیه و ناڕازی بوونیان له‌سه‌ر به‌ره‌لاَیی .
- له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا (25000) كوڕ‌و كچ سروودی داوێنپاكیان ئه‌چڕی له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا له ژێر ره‌هێڵه‌ی باراندا.
_ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه(80%)ی ئافره‌ته ئه‌مریكییه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوڕه‌وشتی به‌رزو داوێن پاكی ، له دیراسه‌یه‌كی تردا كه له‌سه‌ر (4000) چوار هه‌زار ئافره‌ت كراوه ، ده‌ركه‌وت كه (60%)یان حه‌ز ناكه‌ن ئازادی بێ سنوور بده‌ن به كچه‌كانیان و (75%)یشیان حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی خێزانی و داوێنپاكی ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی سه‌یره كه (87%)ی ئه‌و ئافره‌تانه نه‌یانده‌ویست یه‌كسان بن له‌گه‌ڵ پیاواندا (و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان به زه‌ره‌رو زیان ئه‌زانی بۆ چینی ئافره‌تان) !!.
دكتۆر وه‌لید فتحی كه پزیشكێكی مسوڵمانه و له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات ڕووداوه‌كانی ڕۆژ له دوای ڕۆژی 11/سێبتێمبه‌رمان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێت :
(هه‌ر كه ڕووداوی 11/سێبتێمبه‌ر ڕوویدا یه‌كسه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه جوله‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌كردن ده‌ستیان كرده تاوانبار كردنی مسوڵمانان .
له سه‌عات دوازده‌ی ئه‌و ڕۆژه‌دا لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ركه‌زی ئیسلامی له (بوسگن) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌له‌یان ئه‌نجامدا و منیش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداریم كرد‌و چه‌ند بڕیارێك درا له‌وانه داوا له ده‌سه‌لاَتدارانی شار بكرێت كه بنكه‌كه‌مان بپارێزن له كه‌سانی تێكده‌رو ئاژاوه‌چی و ئه‌وانیش هێزێكی ئاسایشیان بۆ ناردین .
- ڕۆژی 12/سێبته‌مبه‌ر ، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به پۆل ئه‌هاتن بۆ مه‌ركه‌زی ئیسلامی و داوای چاوپێكه‌وتنیان تۆمار ده‌كرد له‌گه‌ڵماندا و دونیایه‌ك پرسیاریان له‌سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان ئه‌كردو ئێمه‌ش وه‌لاَممان ئه‌دانه‌وه (به ڕاستی ئه‌وه‌نده دژایه‌تیان ده‌كردین بڕوامان وابوو كه ئیسلام په‌نجا ساڵ دێته دواوه له ئه‌مه‌ریكادا به‌هۆی 11ی سێپتێمبه‌ره‌وه !!
- ڕۆژی 13/سێپتێمبه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رامبه‌ر باره‌گای (عومده)ی شاردا هه‌زاران كه‌س كۆبوونه‌وه و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی (گاور‌و موسڵمان) قسه‌یان بۆ ئه‌كردن ، له‌وێدا باسێكی چڕوپڕی بنه‌ماكانی ئیسلام كرا‌و پاشان درا به ته‌له‌فزیۆن و ملیۆنه‌ها كه‌س به دیاریه‌وه دائه‌نیشتن ، ئه‌م كۆبوونه‌وانه له هه‌موو شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام ئه‌دران .
- ڕۆژی جومعه و 14/سێپتێمبه‌ر به ڕه‌سمی بانگ كراین بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، و ئاماده‌كاری كرا بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جومعه له بۆستن له‌لای مه‌ركه‌زی ئیسلامیداو سه‌رۆكی كڵێسه‌كانیش به‌شداریان كرد‌و پاش نوێژ له‌گه‌ڵ مسوڵماناندا به‌شداری و ڕێپێوانێكیان كرد بۆ به‌رده‌م باره‌گای عومده‌ی شاری كامبردج و له‌وێش باسی ئیسلاممان بۆ ئاماده‌بوان كرد‌و له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا هه‌موو ئه‌وانه بلاَو بوونه‌وه .
-له ڕۆژی 15/سێپتێمبه‌ردا چووم بۆ گه‌وره‌ترین كڵێسه‌ی شاری بوسگن كه بانگهێشت كرابووین بۆ باسكردنی ئیسلام و له‌وێش گه‌وره پیاوانی شار‌و كۆمه‌ڵی ڕۆشنبیرو مامۆستای زانكۆش ئاماده بوون كه زیاتر له هه‌زار كه‌س ئه‌بوون ، هه‌روه‌ك سه‌فیره‌كان پێشوازیان لێكردین و گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی كڵێسه‌كه وتاری دا‌و به‌رگری له ئیسلام كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئیسلامیش ئاینێكی ئاسمانی و خوداییه !!
منیش به‌یاننامه‌ی زانایانی ئیسلامم خوێنده‌وه و باسی هه‌ڵوێستی ئیسلامم كرد له باره‌ی تیرۆره‌وه‌و به ده‌نگه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه‌و بۆشم ته‌فسیر كردن (من اجل ژلك كتبنا علی بنی اسرائیل انه من قتل نفساً بغیر نفس أو فساد فی الارچ فكأنما قتل الناس جمیعاً) هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌كانی (یا ایها الناس انا خلقناكم من ژكر و انپی و جعلناكم شعوباً و قبائل لتعارفوا ان اكرمكم عند الله اتقاكم ان الله علیم خبیر) وه ئایه‌تی (یا ایها الژین ێ‌منوا كونوا قوامین لله شهدا‌و بالقسگ ولا یجرمنكم شنێ‌ن قوم علی الّا تعدلوا اعدلوا ه‌و اقرب للتقوی و اتقوا الله ان الله خبیر بما تعملون) .. ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه ئه‌وه بوو زۆرێك له ئاماده بووان له‌و كڵێسه‌یه‌دا ده‌ستیان به گریان كرد ، یه‌كێك له ئاماده بووان وتی : هه‌رچه‌نده من هیچ له زمانی عه‌ره‌بی تێناگه‌م ، به‌لاَم دیاره ئه‌وه‌ی خوێندت به‌ڕاستی كه‌لامی خوایه ! یه‌كێكی تر كه كاتێك له كڵێسه چووه ده‌ره‌وه به چاوێكی پڕ فرمێسكه‌وه خواحافیزی لێ كردین و كاغه‌زێكی دایه ده‌ستم كه كردمه‌وه سه‌یر ئه‌كه‌م نووسیویه‌تی (له ڕابردوو له ئێستامان ببوورن و دوعامان بۆ بكه‌ن)!!
یه‌كێكی تر له‌وانه كه فرمێسكی به چاودا ئه‌هاته خواره‌وه پێی وتین : ( بڕوام وایه ئێوه‌ش هه‌روه‌ك ئێمه‌ن و بگره چاكتریشن) ! .. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر خه‌ڵك بوو داوای ناونیشانی مه‌ركه‌زی ئیسلامیان لێ ئه‌كردین ، سه‌ردانمان بكه‌ن و ده‌رباره‌ی ئیسلام پرسیاره‌كانیان بكه‌ن و ئاماده‌ی خوتبه‌كانی هه‌ینی ببن ... له‌وێدا تێگه‌یشتم خوا كاری بێ حیكمه‌ت نیه با عه‌قڵی كولی ئێمه‌ش ئه‌و كاره نه‌بڕێت .
-ڕۆژی 16/سێپتێمبه‌ر بانگه‌وازێكمان كرد به‌ناو خه‌ڵكدا بۆ سه‌ردان كردنی مه‌ركه‌زه‌كه‌مان ، له‌و بڕوایه‌دا بووین سه‌د كه‌سێك ئاماده نابێ ، كه‌چی زیاد له هه‌زار كه‌سیش ئاماده بوون له ده‌رو دراوسێكمان و پیاوانی و ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ ، باسێكی وردی ئیسلاممان بۆ كردن و قورئانمان بۆ خوێندنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ده‌عوه‌تێكیان پێدام له كه‌نیسه‌كه‌ی دوێنێوه كه بچم وتار بده‌م و باسی بنه‌ماكانی ئیسلام بكه‌م بۆ خه‌ڵكی و له پێنج كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه بانگهێشت كراین بۆ پرسیار و وه‌لاَم و قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئیسلام !.
-ڕۆژی 19/سێپتێمبه‌ر له‌لایه‌ن عومده‌ی شاره‌كه‌ی دراوسێمانه‌وه بانگهێشت كراین بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌زاران كه‌سدا باسی ئیسلامیان بۆ بكه‌ین كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆیان كردبوونه‌وه .
-ڕۆژی 20/سێپتێمبه‌ر سێسه‌د مامۆستا‌و قوتابی زانكۆی هارفارد هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌فیری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڤێننا هاتن بۆ سه‌ردانیكردنی مه‌ركه‌زی ئیسلامی و له گۆڕه‌پانی مزگه‌وته‌كه‌دا دانیشتن و باسی ئیسلامیان بۆ كردن و قورئانمان بۆ خوێندن و سه‌یر ئه‌وه‌بوو ئه‌مانیش فرمێسك به چاوه‌كانیاندا ئه‌هاته خواره‌وه !.
-ڕۆژی جومعه ، 21/سێبتێمبه‌ر موسڵمانان له‌گه‌ڵ حاكمی ویلایه‌تی (ماستشوستس) كۆبوونه‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه له به‌رنامه‌ی خوێندندا وانه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێ بۆ دینی ئیسلام تا ببێته مایه‌ی هۆشیاری و كه‌س دژایه‌تی ناڕه‌وای موسڵمانان نه‌كات ، وتار‌و نوێژی جومعه‌كه‌ش له كه‌ناڵی (CNN) به ته‌واوی بلاَو كرایه‌وه ، هه‌روه‌ها وتاری هه‌فتانه‌ی شه‌وی مه‌ركه‌زه‌كه‌شمانی بلاَو كرده‌وه ! به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ی له شاری بوسگن ڕوویان ئه‌دا له هه‌موو شاره‌كان به شێوازێك له شێوازه‌كان ڕوویان دا و بۆمان ده‌ركه‌وت (ئیسلام نه‌ك پاشه‌كشه ناكات به‌ڵكو پێشكه‌وتنی گه‌وره‌شی ده‌ستكه‌وتووه و ئه‌وه‌ی ئێمه وامان ده‌زانی ئیسلام په‌نجا ساڵ له ئه‌مریكادا هاته دواوه ، وا ده‌رنه‌چوو , به‌ڵكو له سایه‌ی خواوه به‌و یازده ڕۆژه‌ی دوایی 11/سێپتێمبه‌ر ئیسلام یازده ساڵ چوویه پێشه‌وه .
- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مسوڵمانان له هاوای ــ كه په‌نجاهه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مریكایه‌ـ ئه‌ڵێ : (پێش ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌ر له مانگێكدا (3) سێ كه‌س مسوڵمان ده‌بوون كه‌چی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دوای ئه‌و ڕووداوه (23) كه‌سی موسڵمان بوون كه زۆربه‌یان ئافره‌تن .. یه‌كێك له‌وانه ئه‌ڵێ : (من ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هه‌ر ده‌مرم بۆیه پێویسته موسڵمان ببم) .
- له فه‌رجینیا مه‌ركه‌زی ئاده‌م پێشوازی كرد له قه‌شه‌یه‌ك و ده ئه‌مه‌ریكی كه مسوڵمان بوو بوون چه‌ند ڕۆژێك دوای 11/سێپتێمبه‌رو دراوسێكانی مزگه‌وت هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ست پێ كرد بۆ نه‌وژه‌ندكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌مان كه هه‌ندێ توندڕه‌وی جوله‌كه و گاور زیانیان پێ گه‌یاند بوو .
- مسوڵمانێكی ئه‌و شاره ئه‌یگێڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێ : ڕۆژێك زۆر ترسم لێ نیشت له كاتی چوون بۆ مزگه‌وتدا به تایبه‌ت من ساڵێك بوو موسڵمان بووم ، شه‌و دوعای زۆرم كرد كه خوای گه‌وره ترس له دڵماندا نه‌هێڵێ .. سه‌یر ئه‌وه بوو كه چووم بۆ مزگه‌وت سه‌یر ئه‌كه‌م ده‌رگای مزگه‌وت به چه‌پكه گوڵ ڕازابوه‌وه له‌لایه‌ن ده‌رو دراوسێی مزگه‌وته‌كه‌وه وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزیه‌ك كه به ڕاستی ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كه و ئاماژه ده‌كات كه داهاتوو بۆ ئیسلامه‌و له ئه‌مه‌ریكاداو له جیهانیشدا .
- ئاماره‌كان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مسوڵمان ده‌بن چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ن كه پێش ڕووداوی 11/سێبتێمبه‌ر موسڵمان بوون .
-ڕاپۆرتێكی (CIA) ئامارێك ئه‌كات و ئه‌ڵێ : (ئیسلام له هه‌موو ئاینه‌كانیتر خێراتر بلاَو ئه‌بێته‌وه ژماره‌ی مسوڵمانان ده‌گاته سێ یه‌كی دانیشتوانی جیهان) واته (له هه‌ر سێ كه‌سێك یه‌كێكیان مسوڵمانه) و ڕێژه‌ی موسڵمان بوونیش دوای كاره‌ساتی 11/سێبتێمبه‌ر زۆر زیادی كردووه) و ڕاپۆرته‌كه نیگه‌رانی له بلاَووبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلامدا ده‌رده‌بڕێ به تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو ئوستورالیادا .
- یه‌كێك له تازه‌ترین ئامار كه كراوه بۆ حاڵه‌تی هه‌ر سێ ئایینی (ئیسلام ، مه‌سیحی ، یه‌هود) كراوه بریتییه له :
1. بڕی یارمه‌تی دیاریكراو بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی له ساڵی 1970دا گه‌یشتۆته (70ملیۆن) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له ساڵی (2001)دا بڕی ئه‌و یارمه‌تییه گه‌یشتۆته (280) ملیۆن دۆلار‌و پێشبینی ئه‌كرێ له ساڵی (2025)دا ڕێژه‌كه بگاته (950 بلیۆن دۆلار) .
2. ڕێژه‌ی تاوانكردن له ساڵی (1970)دا له كه‌نیسه‌كاندا بریتییه له (5) ملیۆن تاوان و له ساڵی (2001)دا ڕێژه‌كه بووه‌ته (17) ملیۆن تاوان و پێشبینی ئه‌كرێ تا ساڵی (2025) بگاته (65) ملیۆن تاوان .
3. ژماره‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه مه‌سیحیه‌ت بلاَو ده‌كه‌نه‌وه له ساڵی (1970)دا بریتیه له (2200) ڕێكخراو له ساڵی (2001)دا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (4100) ڕێكخراو‌و پێشبینی ئه‌كرێ له (2025)دا بگه‌نه (6000)ڕێكخراوی ته‌نصیری .
4. ژماره‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆییه ته‌بشیریه‌كان بۆ مه‌سیحیه‌ت له ساڵی (1970)دا بریتییه له (1230) كه‌ناڵ و له (2001)دا بوونه‌ته (4450) كه‌ناڵ و له (2025)دا ئه‌بنه (5400) كه‌ناڵ .
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شداو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌خشه ستراتیژیانه‌شدا كه گیراوه‌ته به‌ر بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت و له بنوبێخ ده‌رهێنانی ئیسلام كه‌چی ئاماره‌كان ئه‌ڵێن :
1. ژماره‌ی موسڵمانانی هه‌موو جیهان له (1970)دا بریتییه له (553528000) كه‌چی له (2001)دا بووه به (1213370000)و پێشبینی ده‌كرێت له (2025) بگه‌نه زیاتر له (7848760000) موسڵمان .
2. ژماره‌ی مه‌سیحیه‌كانی جیهان له (1970)دا (1236374000) مه‌سیحییه له (2001)دا ئه‌و ژماره‌یه بووه‌ته (2024929000) .
3. ژماره‌ی جوله‌كه له (1970)دا (14767000) كه‌س بوون ، له ساڵی (2001)دا بوونه‌ته (14552000) كه‌س و پێشبینی ئه‌كرێ له (2025)دا ببنه (16053000) جووله‌كه .*
له‌مانه‌و جگه له‌مانه‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پیلانانه‌ی دانراون بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئیسلام هه‌موو شكستیان خواردووه و به‌ری ڕۆژی ئیسلامه‌تی به بێژنگی هیچ پیلانگیرێك ناگیرێت و ئیسلام به‌ڕێوه‌یه و هاكا هاته‌وه ، چونكه به‌دیلی ته‌نیا بۆ ئه‌م مرۆڤه و ئه‌م ژیانه كه ڕایبگرێته‌وه بریتییه له ئیسلام و ته‌نیا ئیسلام و ئه‌م خاڵه‌ی دواتریش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر ئه‌مه و چه‌ند راسته كه ئه‌ڵێن "ئیسلام ئاینێكی باڵداره"!! .. دكتۆر یوسف ئه‌لقه‌رزاوی له ژێر ناونیشانی" ئیسلام ئایینێكی باڵداره!"دا ئه‌ڵێت:
( گه‌وره‌ترین بانگخوازی ئیسلام، خودی ئیسلام خۆیه‌تی، عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌نده شتی جوانی له‌خۆی گرتووه، وا له خه‌ڵكی ئه‌كات كه زۆر سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بچنه ناو ئه‌و شته جوانانه‌وه، پاش ئه‌مه‌ش ئیسلام هه‌موو شتێك ئه‌دات به‌و كه‌سه‌ی دێته ناوی‌و هیچی لێ ناسه‌نرێت، مرۆڤ له ئیسلامدا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به خوای گه‌وره‌وه ده‌ست ئه‌كه‌وێت‌و رێگه‌ی چوون بۆ لای ئه‌و ئه‌دۆزێته‌وه‌و هه‌موو رۆژێ پێنج جار له به‌رده‌میدا رائه‌وه‌ستێت‌و لێی ئه‌پاڕێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له نێوانیاندا هه‌بێت، ئه‌وه‌شی ده‌ست ئه‌كه‌وێت كه ژیانێكی خۆشترو كامه‌رانتری له‌م دونیایه ده‌ست ده‌كه‌وێت‌و له‌و ژیانه نه‌بڕاوه‌دا به نه‌مری ئه‌مێنێته‌وه، هیچ زه‌حمه‌تێكیش ناخرێته سه‌ری ئه‌وه نه‌بێت كه شایه‌تومان بهێنێ‌و په‌یڕه‌وی له شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكات كه (له‌راستییدا) هه‌موو خێر‌و یه‌كسانیی‌و دادپه‌روه‌رییه، له كاتێكدا كه له ئایینه‌كانی تردا پیاوانی ئایین له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دیارییه‌كی ئه‌خه‌نه سه‌ر شان ، ئه‌گه‌ر ژنی هێنا ئه‌بێ سه‌رقه‌ڵه‌مانه بده‌ن به ئه‌وان، هه‌ر جارێكیش ئه‌گه‌ر مناڵێكیان بوو ئه‌بێ بڕێ پاره بدات به ئه‌وان، ئه‌گه‌ر (ته‌عمید)ی مناڵه‌كه‌شی بكه‌ن ئه‌بێت بڕێكی تر پاره بده‌ن،( ) كه ئه‌شگاته تافی لاوێتی ئه‌بێ بڕێ پاره‌ی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵی مه‌سیحییاندا ناوی بنووسرێ، نه‌ك ئه‌مه، به‌ڵكو ئه‌بێ كه مردیش بڕێ پاره بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه تا له ژیاندایه ئه‌بێت شوێنكه‌وته‌ی پیاوێكی ئایینی بێت له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا كه په‌یوه‌ندن به خواوه، ئه‌گه‌ر ویستی نوێژ بكات قه‌شه‌كه له جیاتی ئه‌و نوێژه‌كه ئه‌كات‌و ئه‌م ئه‌وه‌ستێت‌و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره كه به‌دواییدا بڵێ: ئامین، به‌ڵام ته‌نیا موسڵمانه‌كان له‌ناو هه‌موو ئه‌هلی دینه‌كانی تردا هه‌موو كه‌سێك خۆی ئه‌بێت نوێژی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌تیش بێت، له جگه له ئیسلامدا قه‌شه له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانیدا له جیاتی خه‌ڵكی نوێژ ئه‌كه‌ن..
به‌راستی راستترین بێژه كه وه‌سفی ئیسلامی پێ بكه‌ی له‌م شوێنه‌دا ئه‌وه‌یه كه "ئیسلام ئاینێكی باڵداره" له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر‌و له میلله‌تێكه‌وه بۆ میلله‌تێكی تر زۆر به ئاسانی و سانایی هاتووچۆ ئه‌كات وه‌ك ئه‌وه وایه كه باڵێكی پیرۆزی هه‌بێت هه‌ڵیبگرێت‌و به خێرایی بیبات! تۆ كه سه‌یری نه‌خشه‌ی زه‌وی ئه‌كه‌یت‌و له مه‌ودوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام وردئه‌بیته‌وه زۆر سه‌رت له پانتاییه‌كه‌ی سووڕئه‌مێنێ، سه‌رسووڕمانه‌كه‌ت له‌وێدا زیاتر ئه‌بێت كه سه‌یر ئه‌كه‌ی سێ یه‌كی ئه‌و رووبه‌ره ئه‌و وڵاتانه‌ن كه سوپای ئیسلامی تێچووه، به‌ڵام باقی ئه‌و وڵاتانه ئیسلام چووه‌ته ناوی‌و دڵی خه‌ڵكه‌كه‌شی پڕ كردووه (به خۆشه‌ویستی خۆی) بێئه‌وه‌ی سوپای نیزامی تێچووبێت، یان پێڕه‌وی له سیاسه‌تێكی دیاریكراو كرابێت له‌وێدا، مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئیسلام خۆیه‌تی، خوا ئێسكسوكی كردووه له دڵه‌كاندا،( ) نزیكی كردووه‌ته‌وه له ده‌روونه‌كان، وشه‌ی راستی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشته گوێی خه‌ڵكی خێرا ئه‌چێته ناودڵی، كه چوه ناو دڵی‌و جێگیریش بوو ئیتر هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌رهێنانی، چونكه ئه‌وه تێراووبوونێكه تاسه‌ی ده‌روونه تینووه‌كان ئه‌شكێنێ و ئه‌یكاته سه‌رچاوگه‌ی خۆی، ئه‌بێته ئه‌و ئومێده‌ی كه زه‌حمه‌تی رێگه‌بڕین له‌م دونیایه‌دا ئاسان ئه‌كات له‌سه‌ر مرۆڤ‌و مردنی له‌سه‌ر سووك ئه‌كات، چونكه مردن كۆتا گه‌شتی مرۆڤ نییه له‌م ژیانه‌دا، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌رگایه‌كه كه لێوه‌ی ئه‌چیته ناو ژیان، پاش ئه‌م ژیانه ژیانێكی كامه‌رانتر و نه‌مرتر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌راستی ئیماندارن‌و له‌خوا ئه‌ترسن..
له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین هۆی ئێسكسوكی ئیسلام له دڵه‌كاندا ئه‌وه بێت كه زۆر رۆشن و راستگۆیه، چونكه تۆ كه ئیمان به ئیسلام ئه‌هێنی ئیتر له‌وه‌و دوا بڕوات به شتی نهێنی و ئه‌و شتانه نامێنێ كه عه‌قڵت قه‌بوڵیان ناكات، له كاتێكدا ئه‌مه له دینه‌كانی تردا شتی وا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و (غه‌یب)ه‌ی كه تۆ له ئیسلامدا ئه‌بێ بڕوات پێی هه‌بێت شتێكی راستییه، چونكه مرۆڤ كه بڕوا به خوا ئه‌هێنێ و كه‌چی به چاوی سه‌ر نایبینێ، به‌ڵام له ده‌روونیدا هه‌ستی پێ ئه‌كات، و به‌عه‌قڵیش له هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا ئه‌یبینێت، گه‌وره‌ترین راستی له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا بریتییه له خولقێنه‌ره‌كه‌ی، چونكه هه‌ر ئه‌و راسته‌قینه‌یه و جگه له‌و وا نییه، تۆ كه بڕوات به خوا نییه هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه داوائه‌كه‌یت موعجیزه‌و خه‌واریقت بۆ بنێرێ، به‌ڵام خوای گه‌وره سه‌رنجت بۆ شته سه‌یره‌كانی ئه‌م خولقاوانه راده‌كێشێ، كه هه‌موو شتێكی ناویان بۆ خۆی‌ان موعجیزه‌یه‌ك‌و خه‌وارقێكه‌و تۆش ئه‌و خودایه به‌چاو له كه‌سێتی خۆتدا و ئه‌بینی كه خولقاوێكه و ئه‌ژی و ئه‌جوڵێ و له‌شت حاڵی ئه‌بێ كه‌چی نازانی چۆن، جا ئه‌گه‌ر بڕوات به خوا نه‌بێت ئه‌ی باشه چۆن ژیانی خۆت و چۆن عه‌قڵ و لێدانی دڵت ته‌فسیر ئه‌كه‌ی؟ جا ئه‌گه‌ر بڕوات به خوا كرد ئه‌وه ئیتر بواری خۆدزینه‌وه نامێنێ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه په‌یامی ئه‌و خودایه هه‌ڵده‌گرن بۆ تۆ، خوا (سبحانه وتعالی) راستییه‌كه و پێغه‌مبه‌رانیشی راستگۆن و هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ش كه قورئان پێتی ئه‌ده‌ن راستن و راسته‌قینه‌ن، ئیتر دوای ئه‌وه پێویست به‌وه نامێنێ كه كه‌سێك بێت‌و شه‌رحی راستی ئیسلام ته‌نانه‌ت بۆ دڵ‌و ده‌روونت بكات، هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه تۆ پێویستت پێی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه كه‌سیك هه‌بێت شته‌كانت بیربخاته‌وه، ئه‌مه‌ش مانایه‌كه له‌و هه‌موو مانایانه‌ی كه خوای (سبحانه وتعالی) قورئانی ناو ناوه (ژكر) یان (الژكر الحكیم)( )...
ـ شایه‌تی دانی گۆستاڤ لۆبۆن:
ئه‌وه شایه‌تیدانی گه‌وره مێژوونووسێكی وه‌ك "حسین مۆنس" بوو، به‌ڵام له‌وانه‌یه بووترێت: ئه‌مه شایه‌تیدانی كابرایه‌كی موسڵمانه بۆ دینه‌كه‌ی خۆی، ده‌ی ئه‌مه‌ی خواره‌وه شایه‌تیدانی كابرایه‌كی ناموسڵمانه، كه فه‌یله‌سوف‌و مێژوونووس‌و كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسییه (گۆستاڤ لۆبۆن)، له كتێبه‌كه‌یدا (حچاره العرب) كه مامۆستا (عادل زعیتر) وه‌ریگیراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
ـ فه‌لسه‌فه‌ی قورئان‌و راده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی له دونیادا: لۆبۆن له ژێر ناونیشانی (فلسفه القرێ‌ن وانتشاره فی العالم)دا ئه‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر قورئان بگێڕینه‌وه بۆ عه‌قیده سه‌ره‌كییه‌كانی: هه‌ڵئه‌گرێ ئیسلام به وێنه‌یه‌كی نه‌صرانیه‌تی بزانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئیسلام له زۆرێك له بنه‌ماكانیدا جیاوازه له نه‌صرانیه‌ت، به‌تایبه‌تی له یه‌كتاپه‌رستی ره‌هادا كه بریتییه له بناغه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خوا تاك‌و ته‌نیایه‌ی كه ئیسلام خه‌ڵك بۆ لای ئه‌و بانگ ئه‌كات به ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا‌و فریشته‌و پیاوه پیرۆزه‌كان‌و ئه‌و شتانه‌ی تر كه پێویسته به پیرۆز رابگیرێن (وه‌ك له نه‌صرانیه‌تدا هه‌یه) چوارده‌وری ئه‌و خوایه‌یان نه‌ته‌نیوه! له راستییدا ته‌نیا ئیسلام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌وه‌دا بنازێ كه یه‌كه‌مین ئاینێكه یه‌كتاپه‌رستی هێناوه‌ته ناو جیهانه‌وه.
"لۆبۆن" ئاماژه بۆ ئاسانی (رێنماییه‌كانی) ئیسلام ئه‌كات كه ئه‌وپه‌ڕی سانایی له یه‌كتاپه‌رستییه‌كی پوختدا ئه‌بینێ، كه نهێنی هێزی ئیسلام له‌و ئاسانییه‌دایه و ئه‌وه‌یه وائه‌كات له هه‌موو كه‌سێك زوو له ئیسلام تێبگات، به‌دڵنیاییه‌وه ئایینی ئیسلام هیچ ناڕوونیی‌و گرێوگۆتاڵێكی تێدانییه، كه له راستییدا له ئایینه‌كانی تردا ئه‌و ته‌ناقوزات‌و ناڕوونیانه ئه‌بینین‌و سروشتی ساغیش پێی قه‌بووڵ ناكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی پایه‌كانی ئیسلام روون‌و دوورنییه له ئاڵۆزی كه باس له بوونی تاكه خوایه‌ك ئه‌كات‌و هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌و تاكه خودایه‌دا یه‌كسان ئه‌كات به یه‌كتری‌و پێنج شه‌ش( ) شت فه‌رز ئه‌كات كه هه‌ركه‌س كاریان پێ بكات ئه‌چێته به‌هه‌شت‌و هه‌ركه‌سیش پشتیان تێبكات ئه‌چێته ناو ئاگر، سه‌یركه تۆ كه له‌گه‌ڵ هه‌ر موسڵمانێكدا كۆئه‌بیته‌وه، ئه‌و موسڵمانه له‌هه‌ر چین‌و توێژێك بێت، ئه‌بینی چاك ئاگای له‌و شتانه هه‌یه كه پێویسته ئیمانی پێیان هه‌بێت‌و له‌چه‌ند خوله‌كێكدا به ئاسانی هه‌موو پایه‌كانی ئیسلامت بۆ باس ئه‌كات به‌چه‌ند رسته‌یه‌ك! ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكی نه‌صرانیدا كه (لێی بپرسی) نازانێ باسی (تپلیپ)و (استحاله)( )و ئه‌و شتانه‌ت بۆ بكات كه پڕن له ناڕوونی مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه زانایه‌كی لاهوتی بێت كه خه‌ریكی ورده‌كاریه‌كانی جه‌ده‌ل‌و موناقه‌شه‌ن به به‌رده‌وامی.
ئه‌وه‌ی كه زۆر به روونی یارمه‌تی ئیسلامی داوه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دونیادا ئه‌و فه‌رمانانه‌یه كه باس له دادپه‌روه‌ری و چاكه‌كردن ئه‌كات، به‌هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه ئه‌توانین ته‌فسیری ئه‌و هه‌مووه په‌رۆشیه‌ی گه‌له نه‌صرانییه‌كان بكه‌ین له وه‌رگرتنی ئیسلامدا بۆ نموونه وه‌ك میصرییه‌كان كه كاتی خۆی له كاتی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یصه‌ره‌كانی قوسته‌نتیینیه‌دا هه‌موو نه‌صرانی بوون كه‌چی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بنه‌ماكانی ئیسلامیان ناسی خێرا موسڵمانێتی خۆی‌ان راگه‌یاند، هه‌ر به هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئیسلامه‌وه ئه‌توانین ته‌فسیری ئه‌وه‌ش بكه‌ین بۆچی هیچ میلله‌تێكی تر نابنه نه‌صرانی! دوای ئه‌وه‌ی كه به ئاینی ئیسلام رازی ئه‌بن، ئیتر ئه‌و میلله‌ته زاڵ‌و ده‌سه‌ڵاتدار بێت یان ژێرده‌سته‌و بێده‌سه‌ڵات بێت.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌یه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر سوودی كتێبێكی ئایینی بدات هه‌ر ته‌نیا سه‌یری بنه‌ما فه‌لسه‌فییه بێهێزه‌كانی نه‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵكو سه‌یری مه‌ودای كاریگه‌ری ئه‌و بیروڕایانه بكات، ئه‌گه‌ر له‌م رووه‌وه سه‌یری ئیسلام بكرێت ده‌رئه‌كه‌وێ كه له هه‌موو ئایینه‌كانی تر كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌جێهێڵاوه، ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووی فه‌رمانكردن به‌دادپه‌روه‌ری‌و چاكه‌كردن‌و نوێژ كردنه‌وه.. هند له زۆربه‌ی ئایینه‌كانی تر ئه‌چێت، كه‌چی ئه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده‌و ئاسان خه‌ڵكی له‌و كاروبارانه حاڵی ئه‌كات‌و بۆ هه‌موو كه‌س قووت ئه‌چێت و زیاد له‌مه ئیسلام باشیش ئه‌زانێت چۆن ئیمانێكی دامه‌زراوی توندوتۆڵ ئه‌ڕژێنێته ناو ده‌روونه‌كان به‌راده‌یه‌ك هیچ گومان‌و گریمانێك له‌رزه‌ی تێنه‌خات!
گومان له‌وه‌دا نییه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مه‌ده‌نی ئیسلام تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی گه‌وره‌یه، چونكه وڵاتانی عه‌ره‌ب پێش هاتنی موحه‌ممه‌د h بریتی بوون له چه‌ند میرنشینێكی سه‌ربه‌خۆو چه‌ند خێڵێكی په‌رته‌وازه كه هه‌میشه خه‌ریكی شه‌ڕو شۆڕ بوون، به‌ڵام هه‌ركه موحه‌ممه‌د ده‌ركه‌وت‌و ته‌نیا یه‌ك سه‌ده ئیسلام ته‌مه‌نی كرد، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌به‌كان له هیندستانه‌وه تا ئیسپانیا درێژبوویه‌وه و شارستانییه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا رووناكی پرته‌وی له هه‌موو ئه‌و شارانه‌دا بڵاوكرده‌وه كه په‌رچه‌می پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌شه‌كایه‌وه.
ئیسلام له هه‌موو ئایینه‌كانی تر زیاتر گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه زانستییه‌كاندا و له هه‌موو زیاتر ده‌روونه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌و وایان لێ ده‌كات كه دادپه‌روه‌ربێت و چاكه‌كاربێت و ته‌ساموحی هه‌بێت‌و به‌عه‌قڵ كار بكات، با فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام له سه‌روو فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو ئایینه سامیه‌كانی تریشه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌بینی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده گۆڕانكاری تێدا كراوه وای لێهاتووه بۆ هه‌موو كه‌س قوت ئه‌چێت كه بێگومان ئه‌م فه‌لسه‌فه ئیسلامییه هه‌مواركراوه له خوار خودی ئیسلام خۆیه‌وه‌یه.
شارستانێتی عه‌ره‌بیش كه شوێنكه‌وته‌كانی موحه‌ممه‌د دروستیان كرد به هه‌مان ئه‌و قۆناغانه‌دا رۆیشت كه هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانی دونیا پێیدا رۆیشتووه، دروستبوون، به‌رزبوونه‌وه، هاتنه خواره‌وه، مردن... كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه گه‌ڵاوه‌رینه‌یدا وه‌ك شارستانییه‌ته‌كانی پێش خۆی، زه‌مانه و رۆژگار ده‌ستی نه‌بردووه بۆ خودی ئه‌و دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر، له رابردوودا چه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئێستاش هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر دڵه‌كاندا، كه‌چی ئایینه‌كانی تر كه له ئه‌و كۆنترن هه‌موو رۆژێك شتێك له هێزو پێزی خۆی‌ان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
له‌م كاته‌ی ئێستادا زیاد له سه‌د ملیۆن موسڵمان هه‌یه( ) و هه‌موو دوورگه‌ی عه‌ره‌ب‌و میصر‌و سوریا و فه‌له‌ستین‌و ئاسیای بچووك‌و به‌شێكی زۆر له هیندستان و رووسیاو چین‌و پاشان هه‌موو ئه‌فریقیا تا ئه‌گاته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌كه‌ونه ژێر هێڵی ناوه‌ڕاستی (زه‌وی) هه‌موو ئیسلامیان وه‌رگرتووه.
له نێوان هه‌موو ئه‌و میلله‌ته جیاجیایانه‌دا كه قورئانیان كردوه‌و به ده‌ستوور بۆ خۆی‌ان یه‌ك زمان و یه‌ك جۆر په‌یوه‌ندی كۆیان ئه‌كاته‌وه كه هاتنی ئه‌و هه‌مووه حاجیه‌ی ئاسان كردووه كه دێنه مه‌ككه له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامییه‌وه، هه‌موو شوێنكه‌وته‌كانی موحه‌ممه‌د ئه‌ركی سه‌رشانیانه به عه‌ره‌بی قورئان بخوێننه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه زمانی عه‌ره‌بی یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی ـ وه‌ك دیاره ـ له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جیاوازییه ره‌گه‌زیه‌ش كه له نێوان ئه‌م میلله‌ته ئیسلامییانه‌دا هه‌یه كه‌چی ئه‌وه‌نده هاوكاری‌و یه‌كترویستن هه‌یه گریمانی زۆر هه‌یه كه بتوانرێت رۆژێك له رۆژان هه‌موویان له ژێر یه‌ك په‌رچه‌مدا كۆبكه‌یته‌وه...
هه‌ندێ له‌و مێژوونووسانه‌ی دوژمنی ئیسلامن كه دێنه سه‌ر باسی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه خێرایه‌ی قورئان به دونیادا ، ئه‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و گومانه‌ی كه بردوویانه گوایه موحه‌ممه‌د كه‌سێكی توند‌و تیژ و ئاره‌زووباز بووه، به‌ڵام ئێمه زۆر به ئاسانی ئه‌توانین ئه‌و گومانه پووچ بكه‌ینه‌وه، چونكه له‌سه‌ر شتێكی بێبناغه دانراوه، بۆیه ئه‌ڵێین : هه‌ر كه‌سێك كه قورئان بخوێنێته‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تێیدا یه‌ك قسه ئه‌كات له هه‌موو ئایینه‌كانی تریشدا ئه‌و شتانه هه‌روان، ئه‌و فره‌ژنییه‌ش كه قورئان رێگه‌ی پێداوه پێش ده‌ركه‌وتنی موحه‌ممه‌د شتێكی نامۆ نه‌بووه له‌ناو ئه‌و میلله‌ته موسڵمانانه‌دا، بۆیه ئه‌و میلله‌تانه به‌م هۆیه‌وه شتێكی تازه‌ی وایان له قورئاندا نه‌ئه‌بینی.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه ئه‌وترێ ده‌رباره‌ی ئاره‌زووبازی موحه‌ممه‌د، فه‌یله‌سووف‌و زانایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك (بیل) له زۆر زووه‌وه هه‌ڵیوه‌شاندووه‌ته‌وه، (بیل) پاش ئه‌وه‌ی كه باسی ئه‌و پێڕه‌ویكردنه ورده ئه‌كات كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی پێ كردوون وه‌ك نوێژ‌و رۆژوو‌و حه‌رامكردنی عاره‌ق‌و بنه‌ما ره‌وشتییه‌كان كه به دڵنیاییه‌وه له‌وانه‌ی كه (نصاری) فه‌رمانی پێ ده‌كه‌ن زیاتر و زۆرترن، پاش ئه‌مانه (بێل) ئه‌ڵێت:
"كه‌واته ئه‌وه جۆرێكه له سه‌رله‌خۆ تێكدان كه بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلام به‌ناو دونیادا بگێڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌ركه گران‌و كاره چاكه‌كانی له كۆڵ مرۆڤ خستووه‌و بۆی حه‌ڵاڵ كردوون له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا كام ره‌وشته‌ش خراپه قه‌یدی ناكا با بیكه‌ن! "هۆتنجر" یه‌ك لیستی درێژی دروست كردووه بۆ ئه‌و ره‌وشته پیرۆز‌و ئادابه جوانانه‌ی كه بوونی لای موسڵمانه‌كان هه‌یه، بۆیه من وام ئه‌بینم له‌گه‌ڵ ئه‌و میانڕه‌ویه‌دا له پیاهه‌ڵدان به ئیسلامدا ـ ئه‌و لیسته ئه‌وپه‌ڕی گرتووه له‌و شتانه‌دا كه ره‌وشتی باشن‌و پێویسته مرۆڤ پابه‌ند بێت پێوه‌ی له لایه‌ك‌و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌و ره‌وشتانه خۆی به دوور بگرێت كه عه‌یبداری ئه‌كه‌ن و تووشی گوناه ئه‌بێت پێیان".( )
یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی زانای گه‌وره (بیل) ئاماژه‌ی بۆ كردووه ئه‌وه‌یه: "ئه‌و په‌ناگایه‌ی به‌هه‌شت كه موسڵمانان واده‌ی پێ ئه‌ده‌ن به خه‌ڵكی، هیچی زیاتر نییه له‌و وادانه‌ی كه (نصاری)اكان له ئینجیل‌دا واده‌ی پێ ئه‌ده‌ن به خه‌ڵكی، له ئینجیل‌دا هاتووه: "ئه‌وه‌ی چاو نه‌یبینیوه‌و ئه‌وه‌ی گوێ نه‌یبیستووه‌و ئه‌وه‌ی خورپه‌ی نه‌كردووه به دڵی هیچ مرۆڤێكدا خوا ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی كه خوایان خۆش ئه‌وێت". خوێنه‌ر پاش كه‌مێكی تر و له‌باسی فتوحاتی عه‌ره‌به‌كان و هۆكاری سه‌ركه‌وتنیان ئه‌بینێ كه به‌كارهێنانی هێز فاكته‌ر نه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی قورئاندا، گومان له‌وه‌دا نییه عه‌ره‌به‌كان كه شوێنێكیان فه‌تح ئه‌كرد خه‌ڵكه‌كه‌یان ئازاد ئه‌كرد پێڕه‌وی له هه‌ر دینێك ئه‌كات، جا كه هه‌ندێ میلله‌تانی نه‌صرانی ئه‌بینین كه ئیسلامیان قه‌بووڵكردووه‌و موسڵمان بوون‌و زمانی عه‌ره‌بییان وه‌رگرتووه هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه دادی عه‌ره‌به سه‌ركه‌وتووه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌وره سه‌رداره‌كانی خۆی‌ان شتی وایان نه‌دیوه‌و پێی سه‌رسامبوون‌و بۆشیان ده‌ركه‌وتووه كه ئیسلام ئاینێكی ساده‌و بێگرێیه كه له‌وه‌و پێش ئایینی وایان نه‌ناسیوه.
مێژوو ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه كه ئایین به زه‌بری هێز ناچه‌سپێ، (به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه) كه نه‌صاراكان عه‌ربه‌كانیان به‌زاند له ئه‌نده‌لوسدا ئه‌و هه‌مووه موسڵمانه له‌ناوچوونی هه‌موان و ده‌ركردن و ئاواره‌بوونیان زۆر پێ باشتر بوو له‌وه‌ی واز له‌ئیسلام بهێنن.
كه‌واته قورئان به زۆری شمشێر بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به ته‌نیا به خه‌ڵك بانگكردن بۆی بڵابووه‌ته‌وه، به‌بانگكردنی ته‌نیا هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی تری دونیا وه‌ك تورك‌و مه‌غۆله‌كان (بۆ نموونه) روویان كرده ئیسلام كه له‌م دوابه‌دوایانه توانیان عه‌ره‌بیش ببه‌زێنن، قورئان به راده‌یه‌ك له‌ناو هیندستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه كه عه‌ره‌ب به رێبواری نه‌بێت پێیدا گوزه‌ریان نه‌كردووه، ژماری موسڵمانانی هیندستان په‌نجا ملیۆن كه‌سی تری زیاد كردووه بۆ ژماره‌ی موسڵمانان،( ) موسڵمانانی هیندستان رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان، هه‌رچه‌نده ئینگلیز كه كاربه‌ده‌ست‌و سه‌رداری هیندستانن له‌كاتی ئێستاماندا،( ) ئه‌و هه‌مووه شانده ته‌بشیرییه‌ش ساز‌و ئاماده ئه‌كات‌و یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌یانێرێت بۆ هیندستان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه‌ی ئه‌وێ بكه‌ن به گاور كه‌چی هیچ سوودێكی نییه!
وه‌نه‌بێ قورئان له چینیشدا كه‌متر له وڵاتانی تر بڵاوبووبێته‌وه، له كاتێكدا كه عه‌ره‌ب هیچ پارچه‌یه‌كی چینیان به فتوحات نه‌گرتووه، له فه‌سڵێكی تردا باسی خێرایی بانگه‌وازی ئیسلامی له چیندا ئه‌كه‌ین كه له حاڵی حازردا ژماره‌ی موسڵمانانی ئه‌وێ زیاتره له بیست ملیۆن موسڵمان.( )
ئه‌و (جه‌بریه‌ته‌ش) كه ئیسلامی پێ عه‌یبدار ئه‌كرێت ترسناكی له‌وه زیاتر نییه كه ئێمه وه‌ڵاممان دایه‌وه له پێشه‌وه، وه‌نه‌بێ جه‌بریه‌ت له ئایه‌ته‌كانی قورئاندا هه‌بێت‌و له كتێبی ئایینه‌كانی تردا نه‌بێت بۆ نموونه ته‌ورات،( ) چه‌ندین فه‌یله‌سوف‌و زانای لاهوت هه‌یه كه دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه رێچكه‌ی ئه‌م رووداوانه شوێنێكه‌وته‌ی سیستمێكن كه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، ریفۆرمخوازی ئایینی گه‌وره‌ی (لۆپهر) ئه‌ڵێت: "ئه‌توانی له ده‌قه‌كانی كتێبی پیرۆزدا ئه‌وه‌نده به‌ڵگه بهێنیته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ئازاده و ویستی به‌ده‌ستی خۆیه‌تی له ژماره نایه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی ئه‌توانی بڵێی هه‌موو ده‌قه‌كانی كتێبی پیرۆز به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه".
گشت كتێبه ئاینییه‌كانی میلله‌تانی دونیا پڕن له‌م (جه‌بریه‌ته)ی كه كاتی كۆن ناویان ناوه (قه‌ده‌ریه‌ت)، خه‌ڵكی كۆن وشه‌ی (قه‌ده‌ر)یان بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه به‌كارده‌هێنا كه له توانادا نه‌بوو ره‌ت بكرێنه‌وه و وایان دائه‌نا كه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هایه و نه‌خه‌ڵك‌و نه‌خواكانیش ناتوانن گوێڕایه‌ڵی نه‌بن، (ئه‌دیبێك) بێهوده زۆر ئه‌لالێته‌وه له كه‌سێك كه له غه‌یبه‌وه پێی ده‌ڵێ و ئاگاداری ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه‌ی تر باوكی ئه‌كوژێت‌و دایكی شوو ئه‌كات، تا ئه‌و كاره نه‌كات كه‌چی كه‌ڵكی نابێت، نه‌یتوانی‌و نه‌یتوانی ئه‌و بڕیار‌و قه‌ده‌ره‌ی ئه‌و باڵاده‌سته ره‌ت بكاته‌وه..
موحه‌ممه‌دیش له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و دینانه‌ی تر كه پێش ئه‌و هاتوون جه‌بری تر نییه، موحه‌ممه‌د له‌م جه‌برییه‌ته‌دا پێشی زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشی نه‌داوه‌ته‌وه كه هه‌موو پشتیوانی له زانای گه‌وره (لابلاس) ئه‌كه‌ن كه هاورایه له‌گه‌ڵ (لیبنتز)ی فه‌یله‌سوفدا له‌وه‌دا كه ئه‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زیره‌كیه‌كی وه‌ها هه‌بێت كه له‌یه‌ك كاتدا ئاگای له هه‌رچی هێزی دونیا هه‌یه ببێت و بزانێ بوون له كوێ و كوێدان، بتوانێ له هه‌موویان بكۆڵێته‌وه‌و ده‌وره‌ی هه‌موو بزوێنه‌ره‌كانی گه‌وره‌ترین گه‌له ئه‌ستێره‌ی جیهان و بچووكترین ئه‌تۆمی بدات، ئه‌و زیره‌كییه هیچ شتێكی لا نامێنێ كه دیاری نه‌كرابێت‌و وای لێدێ رابردوو و داهاتوو هه‌موو ئه‌بنه یه‌ك شتی حاڵی حازری له دیدی ئه‌ودا".
جه‌برییه‌تی رۆژهه‌ڵات كه فه‌لسه‌فه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه، زۆر له بیرمه‌نده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش پشتی پێئه‌به‌ستن بریتییه له خۆ ته‌سلیمكردنێكی هێمانه كه مرۆڤ به هۆی ئه‌وه‌وه فێر ئه‌بێت چۆن ملكه‌چ بكات بۆ حوكمی قه‌ده‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆڵه بۆڵ بكات‌و بكه‌وێته پیلاندانان، ته‌سلیمبوونێكی له‌و شێوه‌یه به‌رهه‌می میزاجی (ئه‌م و ئه‌وه) نه‌ك به‌رهه‌می عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕێك بێت ، عه‌ره‌ب هه‌ر به میزاج خه‌ڵكانێكی جه‌بری سروشت بوون پێش ده‌ركه‌وتنی موحه‌ممه‌دیش، ئه‌و جه‌بریه‌ته رۆڵی نه‌بوو له گه‌شه‌كردنیاندا، هه‌روه‌ك چۆن رۆڵی له رووخاندنیاندا نه‌بوو".( )
له‌مانه‌وه كه رابووردن بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئیسلام هه‌ڕه‌شه ناكات وه‌ك فیكر و وه‌ك مێژوو وه‌ك ئیستای حاڵه‌تی ئیسلام و ئیسلامیه‌كانیش، ئیتر نازانم ئه‌م هه‌مووه ترسه له ئیسلام له پای چی