پێناس، پێوه‌ر، پرسیاری ده‌سته‌ویه‌خه!!
(به‌شی دووه‌م)
(6)
(ئازادی له كوێ وه بۆ كوێ ؟؟)
(ئازادی بیروباوه‌ڕ) و (بیروباوه‌ڕی ئازادی) یه‌كێكه له بابه‌ته گه‌وره‌و گرنگه بێ وێنه‌كان كه به درێژایی مێژووی ئینسانه‌كان جێ ی (مشت‌ومڕ)و(یه‌كتربڕ)و(كوشتوبڕ) بووه!!، و سه‌دان و هه‌زاران پرسیاری قورس وسوك و مامناوه‌ندی ته‌قاندووه‌به‌ڕووی مرۆڤه‌كاندا و به هه‌زاران هه‌زار كه‌سانیش له پێغه‌مبه‌ران و په‌یڕه‌وكارانی وحه‌كیمان و عه‌قڵمه‌ندان و ئه‌زمونكاران و توێژه‌ران ونوسه‌ران وه‌لاَمگه‌لێكی زۆروبێشماریان داوه‌ته‌وه‌و هێشتا مرۆڤه‌كان وازناهێن و پرسیاره‌كان ده‌هێننه‌وه وده‌یفرۆشنه‌وه وزۆربه‌یان دڵیان ئاو ناخواته‌وه و داوای زیاتر ده‌كه‌ن!، یان ده‌یانه‌وێ هه‌میشه ئاشی ئاشوبێكی فیكری فیتنه ئامێز له گه‌ڕاندا بێت-سروشتی ململانێ ومل شكاندنیش ئه‌مه‌ی ده‌وێ!- وهه‌ندێكی ئه‌و زۆربه‌یه‌ش وێڵی دوای حه‌ق و حه‌قیقه‌تن ودوایش له‌به‌ر هۆكاری پێشوه‌خت وپاشوه‌خت به وێڵی په‌ڕه‌كانی ژیان ده‌ژمێرن و سفری ده‌كه‌نه‌وه!.
ژیرمه‌نده دینداره‌كانیش زه‌مینه‌ی زه‌ین و ده‌روونیان له باره‌و ئوقره‌ی گرتووه و له حاڵی جێگیری یان چاكتربوون یان چاكاندنی ده‌وروبه‌ردان وبه‌لاَم گرفته فیكریه خوڵَقێنراوه‌كان كه له كه‌وڵی پرسیاری (گومان)و(ڕاڕایی)خوڵقێن و(شه‌واره!)كه‌ردا به‌رده‌رگای گرتوون ناچاریان ده‌كات وه‌لاَمیان بده‌نه‌وه به مه‌به‌ستی هیدایه‌تیان،یان بێده‌نگكردنیان وسنووردار كردنی ڕۆڵی ڕوخێنه‌ره‌یان، وه گرتنی ئه‌م سه‌نگه‌ره و مانه‌وه تێیدا قورستره له جه‌نگه خوێنه‌ویه‌كان به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌م و ڕۆژگاره‌دا كه چی سنوور–جۆگرافی یان كۆمه‌لاَیه‌تی یان سیاسی ..هتد– هه‌یه كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پێشه‌لكاری و وداگیركاری و سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری، زه‌روره‌ت و زیانزۆری ئه‌و پرسیاره دێنێته پێش كه ده‌ڵێت ئایا ئازادی (بیروڕا) و (بیروباوه‌ڕ)سنوری هه‌یه؟،ئه‌گه‌ر هه‌یه له كوێ تا كوێ یه؟، وا ئێمه‌ش لێره‌دا مڵۆیه‌كیتر ده‌خه‌ینه‌سه‌ر خه‌رمانی وه‌لاَمی نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و ڕابوردوو له سێ نامه‌و ناودا هێڵی سور ده‌هێینین به ژێر قه‌ده‌غه وقاچاخكراوه‌كانی نێو جیهانی ئه‌و ئازادیه زۆروزه‌وه‌ند و ڕێ پێدراوو به‌رفراوانه‌ی كه‌خوای گه‌وره په‌سه‌ندنی كردووه به پێیحاڵی بوونمان له ده‌قه‌كان:
(أ)
(دژه بوون و بونه‌وه‌ر!)
پێشتر سه‌باره‌ت به كوچكه‌كانی (ته‌وحید)و(ته‌حلیل)و(ته‌سخیر)ی بونه‌وه‌ر كورته قسه‌یه‌كی (بنه‌ما گیریمان) كردووه‌و به واقیعیش سه‌لماوه كه ئه‌و–بوونه‌وه‌ر-داڵده‌ی مرۆڤه‌كانی داوه‌و له داوێنیدا په‌نای داون و دۆستێكی به ئه‌مه‌ك و دایكێكی بێ وێنه‌یه بۆ هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی ئاده‌می سالار بن یان لاسار!.گه‌روا بێت به(زه‌لكاو!)و(زه‌بڵدان!)كردن و(زیان لێدان!)ی بوونه‌وه‌رو(خراپ به‌كارهێنان)و(خاپوركردن)ی قه‌ده‌غه‌یه‌و مرۆڤــ تێدا ئازاد نیه‌وئیتر به لێڵ و پیسكردنی ئاووهه‌وا یان ژه‌هراوی كردنی خاك وخۆراك یان پڕكردنی ده‌ریاووشكانی به لوغم ومین یان شێلانی ئاسمان به ته‌ڵه‌وته‌وژمه ئه‌له‌كترۆنی وئه‌تۆمیه خاپوركه‌ره‌كان!،جا سه‌رنج بده‌نه ولاَته زه‌به‌لاحه‌كان چۆن بێ به‌زه‌ییانه له گه‌ڵ زه‌وی وئاسماندا ده‌جوڵێنه‌وه‌و گه‌یشتوونه‌ته سنوری دوژمنایه‌تی له‌به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له چه‌ند شوێنی جیهاندا، جا بۆ شه‌ڕ یان ئه‌زمون یان له ده‌سده‌رچوون و كه‌مته‌رخه‌می یان ده‌سته‌پاچه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌یه‌كتری كاری نابه‌جێن،وه‌كو ئه‌وه‌ی هیرۆشیما وناكازاكی و بنكه‌ی چڕنۆبڵی ئۆكرانی و كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌كانی تری كوردستان و وه‌لاَم ودژه وه‌لاَمی ئه‌تۆمی نێوان هیندوپاكستان وهه‌ڕه‌شه شه‌للاتی ئامێزه‌كانی (ئیسرائیل)و چه‌قاوه‌سویی كۆریای باكور تا ده‌گاته كاره‌ساته‌كه‌ی فوكۆشیمای یابان-هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان ئاشتیانه‌یه- ..هتد، ئه‌نجا دوكه‌ڵ وكاربۆن وپاشماوه‌ی هه‌زاران كارگه‌ی دایناسۆری وسه‌دان جه‌نگی ناخۆیی و ناوچه‌یی وجیهانی وبلاَوه پێكردنی تیشك و گازی ترسناك وڕژاندنی ملیۆنه‌ها به‌رمیله نه‌وت له سه‌ر وشكانی وده‌ریاكان، وه‌كو كاره‌ساته‌كه‌ی كه‌نداوی مه‌كسیك كه زیاتر له چوار مانگ ڕۆژانه سه‌دان هه‌زار به‌رمیله نه‌وت ده‌ڕژایه ناو ده‌ریا و زه‌به‌لاحێك و ویژدان سواوێكی وه‌كو ئه‌مریكاش كاره‌ساته ژینگه‌ییكه نه‌یهه‌ژاندو ڕێگه‌ی دا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر بیری تری نه‌وتی له ناو كه‌نداوه‌كه لێبده‌ن به بێ هیچ مه‌رجێكی ژینگه‌یی!-وه‌كو له كه‌ناڵه جیهانیه‌كان باسكرا-، هه‌روه‌ها فلیقاندنی خۆراكه نه‌باتی و گیانه‌وه‌رییه‌كان وده‌ركردنیان له دۆخی سروشتی خۆیان به هۆی جۆره‌ها مادده‌ی كیمیایی وه‌شێنه‌ری سه‌ره‌تان وجه‌ڵده‌و فشاری خوێن..هتد، ده‌سكاریان گه‌یشتووه‌ته دڕاندنی توێژی ئۆزۆن و ڕۆژانه له گه‌وره بووندایه-به قسه‌ی خۆیان-و وێرانكردنی خاك و ئاوی هه‌ندێ ولاَتی هه‌ژار وكڵۆڵ به‌وه‌ی ده‌كرێنه گۆڕستانی پاشماوه‌ی ماده ترسناكه‌كان وزه‌بڵدانی ورده‌وخاشاكه ئه‌تۆمییه‌كان وه‌كو عێراق وكوردستان وئه‌فغانستان وسۆماڵ وڤێتنام وفه‌له‌ستین ...هتد، ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه‌ش تاوانه له دژی بوون و بونه‌وه‌ر به‌گشتی و ئه‌م زه‌ویه‌ی كه بووته ماڵی تاقانه‌ی مرۆڤه‌كان خۆیان، له كۆتایشدا ئه‌وه‌ی خاكبه‌سه‌روماڵوێران ده‌بێت ته‌نها مرۆڤه‌كان خۆیانن و ئه‌گه‌ر یاسای تاغوته ملهوڕه‌كان ئیداره‌ی زه‌وی به ده‌ست نه‌بایه و گه‌لان كۆت وبه‌ند نه‌كرانایه ده‌بوو به گوناهی گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵیی جیهانی وگه‌له‌ری قێزه‌ونترین كاری بێ به‌زه‌ییانه‌ی مێژوو له قه‌ڵه‌م بدرایه‌و له ده‌فته‌ری ناسۆریه كه‌مه‌رشكێنه‌كاندا تۆمار بكرایه‌و دادگای دادپه‌روه‌رانه‌یان بۆ دانرایه و ئه‌نجا له وانه‌كانی مێژوودا بدرایه به گوێی مرۆڤایه‌تیدا، كێ ده‌زانێ و ده‌توانێ ده‌مبه‌سمان كات و بڵێ وانیه؟، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر قورئان له‌م چه‌رخه‌دا دابه‌زیبا ئه‌و كردارانه‌ی تۆمار‌و خه‌ڵكی لێ هوشیار وبه‌ئاگا بكردایه!،وه‌كوچۆن باسی فیرعه‌ون وقارون وهامان ومیلله‌تانی (عاد)و(ثمود)و(لوط)و به‌نی ئیسرائیل و ئه‌وانیتری كردووه(وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ)30-البقرة،(وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ)205-البقرة،(ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ )41-الروم،(اذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ عَادٍ وَبَوَّأَكُمْ فِي الْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِنْ سُهُولِهَا قُصُورًا وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا فَاذْكُرُوا آَلَاءَ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ)74-الاعراف(وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ)71-المؤمنون.
(ب)
(دژه باوه‌ڕ و به‌رنامه!)
ڕاسته خوای گه‌وره مرۆڤی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه و بۆ خۆیان ده‌ركه‌وێ نه‌ك خوای گه‌وره!-خۆی زانیاری بێسنووری پێشوه‌ختی هه‌یه- كه كێ باش وكێ خراپ ده‌بێت و كێ شایانی سزایه‌و كێش پاداشت؟، به‌لاَم–ئه‌م تاقیب وتاقیكردنه‌وه-مانای ئه‌وه نیه كه خوای گه‌وره دروستی كردوون تا دژایه‌تی خوا بكه‌ن!! ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه بوترێ خوا دوژمن بۆ خۆی دروست ده‌كات!،چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتقه كه خوا بیه‌وێت به ده‌ستی خۆی و به ئامراز‌و ویستی خۆی دوژمن بۆ خۆی دروست كات!، وه له ڕاسیتشدا كاتێ دژایه‌تی-به‌تێگه‌یشتنی مرۆڤـ-ده‌بێته شتێكی كرده‌یی كه زیانێكی جه‌سته‌یی یان ماڵی یان گیانی یان ده‌روونی بگه‌یه‌نێت به لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ده‌ی خۆ زیان به‌و پێناسه‌یه له به‌رانبه‌ر خوادا مه‌حاڵ وناماقوڵه له سه‌رده‌ستی مرۆڤـ ڕووبداتـــ، ئه‌گه‌روابووترێ-كه خوا دوژمن بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێ!-كه‌واته پێشی خۆش ده‌بێت دوژمنایه‌تی بكرێت!، ئه‌گه‌ر واشبێت ئیتر سزای پێڕی گه‌مه‌كاران ولاقرتیبازان ده‌بێته گه‌مه‌ولاقرتیه‌كیتر كه مه‌حاڵه بۆ خوای گه‌وره‌و شایان به مه‌قامی ئه‌و نیه.
ئایا ده‌كرێ و ده‌ڕوات ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی دونیای دووروده‌ره‌وه لێمان ڕازی بێت -كه هه‌رگیز ڕازی نابن و به به‌چكه تیرۆرست و پاشماوه‌ی عه‌ره‌باندن وناحه‌زی دیموكراسی سه‌رمان ده‌قه‌بڵێنن!!-ئیتر مژده بده‌ین به‌ڵێ لای ئێمه ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رت هه‌یه و هه‌تا ڕه‌خنه و جوێن به خوا و سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر وپارچه‌پارچه كردنی باوه‌ڕوبه‌رنامه(العقیده والشریعه) و به درۆزانین وناساندنی هه‌موو مێژووی ئیسلام و موسڵمانان ڕێگه پێدراوه‌و وه‌كو ئیستا داوا ده‌كرێت و ته‌نها توڕه‌بوون و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كیش به‌سه‌ریاندا به توندڕه‌وی ودۆستانی ئه‌شكه‌وت و دژه مۆدێرن ناومان ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر نه‌مانكوژن!!، ئازادی له وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی (باوه‌ڕوبه‌رنامه)و(بیروبه‌یانه) نه‌گۆڕه‌كان هه‌یه و به شوڵ وشه‌ق ناسه‌پێنرێ و ئیسلام نایه‌وێ به ده‌ست وده‌می خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دووڕووی وكۆمه‌ڵگایه‌كی لێوان له كافری ده‌مامكداری به‌ڕیش وسه‌رپۆش! بخاته سه‌ر شه‌قام ونێو شارانه‌وه و هه‌ر هێزو ده‌سه‌لاَتێكی زه‌مینیش كاتێ به (فشاروفشه!)و(زۆروزێڕ!)و(پاره‌وپاوانخوازی!) خۆی جێگیر كردبێ زۆری نه‌خاندووه بووه‌ته مه‌سخه‌ره و لاكی تۆپیو!، ئیسلام تا دوا چۆڕاوگه بانگه‌واز و گفتوگۆ و ئامۆژگاری داواكردووه تا هه‌ركه‌سێك ئیسلامی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی خوایی وه‌رگرت ئیتر ئاشكرا و نهێنی وه‌كیه‌ك وابێت و پاش موسڵمان بوون وكردنه‌وه‌ی گرفت وگرێ كوێره فیكری و ڕۆحی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانی ئیتر نابێت داوای ئه‌وه بكرێ كه ماف بدرێت به هه‌ر موسڵمانێ ئه‌گه‌ر ویستی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌وچ كاتێكیش حه‌زی كرد بێته‌وه ناو ئیسلام و ته‌مه‌نی له‌م چه‌رخ وفه‌له‌كه‌دا ته‌واو بكات! یان له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئیسلام ئازادی به ئامانجی بالاَ هه‌ژمار كردووه ئیتر ده‌بێت بۆ كه‌سانێكیش كه خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه بێ باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ڕێگایان لێ نه‌گێرێ!.
ئیسلام كه له پێناوی ئازادی ئاده‌میه‌كاندا گیان وماڵی شوێنكه‌وتووانی ده‌كاته قوربانی و كۆچ و ڕاكردن له خه‌ڵك وخاك وخزمی له‌سه‌ر واجب ده‌كات ئایا ده‌كرێت ولای كام ژیروسه‌لاره‌یه‌ك جێی قایل بوونه ئه‌و هه‌موو قوربانی و قوڕبه‌سه‌ریه بكرێت و سزاوپاداشتی له سه‌روه‌ستابێت وپاشان ئیسلام ڕێگه‌بدات كافر بووه‌نه‌وه ببێته حاڵه‌تێكی باو‌و بێ قسه‌وقڕه؟، ئایا قوربانیدانه‌كه بۆ ئه‌وه بوو به‌نده‌كانی خوا لو خوا بكه‌ونه (ته‌قه)و(ته‌وقه) كردن له گه‌ڵ دژه باوه‌ڕوبه‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاردا و بێ ڕێزی كردن به‌رانبه‌ری؟، بۆ به‌س له ئیسلام داوا ده‌كرێت ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی هه‌بێت؟! ئایا له (ڤاتیكان) ڕێگه ده‌درێت له بنپاساری كه‌نیسه‌ی ڕۆماو له‌دراوسێیه‌تی پاپا(پندكتی شازده‌هه‌مدا) مزگه‌وت وموسڵمان هه‌بێت و شه‌ووڕۆژ به بانگه‌وازی (توحید)ئه‌فسانه‌ی(تپلیپ) په‌ڕوباڵ بكرێ؟، یان داوایان لێ بكرێت ئینجیلی كۆن ونوێ بخه‌نه پشت كه‌نوو؟، ئایا پاپا چ فه‌رمانێك ده‌رده‌كات، ڕازی بوون یان زیندوو كردنه‌وی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست؟، ئه‌ی ئه‌گه‌ر له پاڵ (كۆشكی سپی)دا وله سایه‌ی دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكادا گروپێك ویستیان ده‌سه‌لاَتێكی ماركسی لینینی بچه‌قێنن و له جیاتی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری، سۆسیالیستی بكه‌نه ڕێبازی تازه‌و ئالاَی چه‌كوش و داس به‌رزكه‌نه‌وه هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟، فه‌رمووه یان فه‌نا كردنیانه؟؟، ئیسلام په‌یامی خوایه و هه‌رگیز چاو له كه‌س ناكات و خۆی خاوه‌نی كیانێكی گشتگیروبێ قسوریه‌و لوتكه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌و قه‌لاَچۆكردنیش سیفه‌تی ئایدۆلۆژیا ئه‌رزیه‌كانه، به‌لاَم پرسیاره‌كه‌مان هێشتا ماوه‌و ده‌ڵێیه‌ن بۆ ته‌نها له ئیسلام داوا ده‌كرێ خۆی هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه به ناوی چاكسازی له خیتابیداو به ناوی ئازادی مرۆڤه‌كانه‌وه؟!، ئایا هه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ی خۆیان ئه‌مه گه‌وره‌ترین درۆ و دووڕووی نیه كه ئازادی بۆ منی موسڵمان بووه‌ته حه‌وت ده‌رمانه‌و شیری مار و شاخی چۆله‌كه؟! به تایبه‌تی له وولاَتانی موسڵماندا به‌لاَم بۆ خۆیان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك خاڵی بووه‌ته‌وه له هه‌موو به‌هایه‌كی بالاَو ڕه‌وشتێكی مرۆڤانه؟!،داگیركردنی ولاَتانی ده‌ست وپێ سپی ودزینی سامانیان وجه‌نگ وجه‌نگه‌ڵستانی سه‌دان ساڵی ڕابوردوویان وچاندنی ده‌یان و سه‌دان دیكتاتۆر و كلكه دیكتاتۆر به‌ڵگه‌ی ئاشكران له سه‌ر ئازادی موتله‌ق بۆ خۆیان وئازادی شه‌ق وپه‌قیش بۆ ئێمه!!.ئه‌مه بانێكه‌و دووهه‌وا و ڕیسواكردنی ئازادی مرۆڤــ و مرۆڤه ئازادیخوازه‌كانه پێش ئه‌وه‌ی لێدان بێت له ڕه‌گ وڕه‌سه‌نایه‌تی ئیسلام و به داهۆڵكردنی!، ئه‌نجا ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌رداو به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كه‌یه كه ئامانجێكی بنه‌ڕه‌تی یه له هاتنی ئیسلام.
ئه‌م جۆره وردبینی و به‌راوردكاریه بۆ مه‌سه‌له فیكری وعه‌قاییدیه‌كان بۆ گه‌یشتنه به(ناسین و ناساندنی پێوه‌ر!)و(پێوه‌ری ناسین و ناساندن!)ی شته‌كان وكه‌سه‌كان وڕووداوه‌كان و ڕووگه‌كانی بیر‌و ئه‌ندێشه وهه‌رچیه‌كیتر هه‌یه، به ئامانجی لێك جیا كردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ناكرێ پێكه‌وه‌بن وبه چاوێ سه‌رنج بدرێن و لێك جیانه‌كرێنه‌وه، جارێكی‌تر بۆلێك ئالاَندنی ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرێ ده‌ست له ملان بكرێن و له سه‌ر تایه‌كی ترازوو كۆبكرێنه‌وه!.
دیوێكی تر ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره خه‌ڵكی دروست كردووه تا به پێی ده‌ستوری ئه‌و كۆگیری نێوان شتانێ بكه‌ن كه ده‌كرێ كۆ بكرێنه‌وه و شتانێ په‌رت و بلاَو بكه‌ن كه ناگونجێ له كۆشێكدا مۆڵ بكرێن و لایه لایه و دایه دایه‌یان بۆ بكرێ!، واته خوای گه‌وره كاری به كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌ی (خوایی) هه‌یه و به‌وان ئامانجی خواپه‌رستی دێنێته جێ وجگه له‌وان لادان ولاسار بوونه و خۆیان بڕیاری یان لێ ی داوه نه‌كو خوا حه‌زی به‌وه بێت خه‌ڵك وابێت و دژه خوابن!، مرۆڤی ژیر ئه‌وه بۆ خۆی ڕه‌وا نابینێت وحه‌زی به‌وه نیه كه دوژمنی ڕاسته‌خۆی زه‌ره‌ر گه‌یه‌نه‌ر بخوڵقێنێ یان كه‌ش وهه‌وای بۆ خۆشكات دیاره خوای گه‌وره‌ش-به‌ڵێ له سه‌رووی زه‌ره‌روزیانه‌وه‌یه- ئامانجی له‌وجۆره‌ی نییه وخۆشیی لێنایه، پاشان ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه خوای خاوه‌ن (عه‌قیده‌ت وشه‌ریعه‌ت) كاتێ كه مرۆڤ ئازاد ده‌كات له كردن ونه‌كردنی وتار وكردارێك نه‌یفه‌رمووه دژایه‌تی(باوه‌ڕوبه‌رنامه)بكه‌ن وڕێگه مه‌ده‌ن بگاته مرادی!، هه‌روه‌كچۆن كه‌سێكی خانه‌دان به میوانی ده‌ڵێت ماڵ ماڵی خۆته وچیت پێخۆشه بێ دڵی خۆت مه‌كه و فێریش كراوه پێشتر كه نه‌ریتی میوانداری چۆنه، ئیتر ناگونجێت و بێ وه‌فایی وهه‌لپه‌رستیه ئه‌گه‌ر خانه‌خوێ له لایه‌ن میوانی كاروانچیه‌وه به‌ر نه‌فره‌ت كه‌وێ وماڵه‌كه‌ی لێ بكرێته خه‌رابات!، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی پێ ی ووتراوه(قۆڵی لێهه‌ڵكه!)و(قاچی لێڕاكێشه!)،ئه‌گه‌ر وا بكرێ وهه‌موو پێشوازیه‌ك به‌م شێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ هه‌م(ماڵداری)وهه‌م (میوانداری) ده‌بێته گاڵته‌جاڕی!، ئه‌م ڕۆحیه‌ته ڕوخێنه‌رانه زریانێكه و گه‌نده‌ڵیه‌كانی به هه‌موو ڕه‌نگ وده‌نگێ له گه‌ڵ خۆی هێناوه و سه‌رتابای بوونی مرۆڤی خستووه‌ته مه‌ترسی یه‌وه وبه‌و ئاقاره‌ی دا ده‌بات كه هیچی به هیچ نه‌بێت وداری له دار نه‌كه‌وێت.قۆستنه‌وه‌ی ئه‌وئازادیه‌ی خوا به‌خشێوێتی بۆ دژبوون وله‌قاندن و وێرانكردنی (باوه‌ڕوبه‌رنامه)ی خوای گه‌وره بێ نمه‌كیه‌كی گه‌وره و گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه‌یه‌و شایانی هه‌موو ڕق لێبوون و بوغزاندنێكه!(وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ، وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ، الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ، فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ ،فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ،إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ)9-14الفجر(وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ)77-القصص(...كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ )64-المائدة..
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران(صه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت)په‌نهان نیه و نه‌بووه هه‌موو ته‌مه‌ن وگشت ته‌قه‌للایه‌ك و ته‌واوی تین وته‌ییار كردنێكیان بۆ په‌خش ونه‌خش كردنی تاقانه‌په‌رستی(ته‌وحید)وگشتاندنی بووه له (ده‌واره!)وه بۆ(ده‌وڵه‌ت!) وه بۆ په‌روه‌رده‌ی تاك وكۆی كۆمه‌ڵ وكۆمه‌ڵگاكانه له سه‌رئه‌و (به‌ها!) و (به‌هره!) و(بیرۆكه!) و (به‌رنامانه!)ی كه له باوه‌ڕی تاقانه‌په‌رستیدا ڕیشكیان داكوتیوه و قه‌دوباڵ ولق وپۆپ وبه‌روسێبه‌ری ئه‌ندێشه‌یی وئاكاری و ئابووری وئاینده‌یی لێده‌بێته‌وه،ئه‌م واقیعه(تاقانه‌یی وته‌وحیداندنه) ڕێگه نادات دژه‌كانی وه‌ك(پشت هه‌ڵكردن وهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه!-الرده-)یان(هاوبه‌شاندنی خوایه‌تی!-الشرك-) یان(بێ بڕوایی وهیچ په‌رستی!-الإلحاد-)جێی پێچۆڵ بكه‌ن یان پایه‌داریه‌كه‌ی له‌ق ولۆقكه‌ن.
جا با ئێمه له‌م جێ وشوێنه‌دا له ڕوانینێكی ژیری وژیاریه‌وه (ترازاو!) و(ترازوو!) بكه‌ینه دووتای پێواندنی ته‌وحیدو ته‌حه‌دداكانی و سابه‌ڵكو ده‌ركه‌وێ كامه‌یان ده‌مێنێته‌وه؟ و كامه‌شیان فڕێده‌درێ؟،له‌م پێوانه‌كاریه‌دا با قسه له‌سه‌ر (پشت هه‌ڵكردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه!) له ئیسلامدا بكه‌ین كاتێ كه‌سێك یان كه‌سانێك ماوه‌یه‌كی ژیانیان له موسڵمانێتیدا خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌بنه چه‌ند به‌ردێك له ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا وشوێنانێ ده‌گرن ومتمانه‌یان پێده‌رێت وپشتیان پێده‌سپێردرێت به‌لاَم دوایی ئه‌و ته‌لاره له‌ق و له‌رزۆك ده‌كه‌ن وتێی ده‌فرتێنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام!،وله سه‌نگه‌رێكی دژه ئیسلامدا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه یان له‌وانه‌یه له ئیسلام ئه‌ودیو كه‌ون به‌لاَم هێشتا نه‌په‌ڕیونه‌ته نێو ڕیزی ئاینێكێتر جا ئاسمانی یان ڕێسمانی بێت واته كافر بووه به‌لاَم نه‌بووه‌ته كارمه‌ندێك یان ئه‌ندامێكی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی وئینتیماكه‌ی جارێ فیكری وشه‌خسیه یان به واتایه‌كیتر له ولاَتی ئیسلام و ژێرسایه‌ی موسڵمانان ماوه‌ته‌وه و ئینتیمای جۆگرافی هه‌یه‌وبه‌س!-ئه‌م دوو جۆره یاخیبوون وته‌وه‌لا بوونه‌ش له ئیسلام حوكمی شه‌رع ده‌رباره‌یان دوو جۆره و له شوێنتر پێویسته گفتی بۆ بدرێ- و ئێمه لێره‌دا باس باسی كه‌سێك ده‌كه‌ین به ڕازامه‌ندی خۆی و دوور له ملبادان موسڵمان بووه ودوایی له ڕێ وڕێبازی خوایی ده‌بێته بێگانه‌ی پشت حه‌وت شاخ! ئه‌گه‌ر نه‌بێته جه‌نگاوه‌ری خوێنه‌خۆری كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كه!.واته سات وسه‌ره‌تای موسڵمان بوون ئیختیاری په‌تی و ڕه‌زامه‌ندی ڕه‌های كه‌سه‌كه‌ی ده‌وێت وئه‌نجا باسی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ (پاك وپیس!)ده‌كرێ كه بۆ په‌شیمان بووه‌ته‌وه وپه‌یمانی شكاندووه وله ڕیزی باوه‌ڕداران په‌ڕیوه و تۆزودوكه‌ڵی ناموسڵمانێتی لێ به‌رزده‌بێته‌وه؟،ئه‌م لێپرسینه‌وه وسزاكانیشی مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداره به فیقهو فه‌تواوه جارێ خۆمان ناخه‌ینه ئه‌و گفتوگۆ قوڵه‌وه چونكه لێره‌دا ناشوێن وناوه‌خته و له مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه دوا ده‌كه‌وین، ده‌ی كه‌واته باشتره له‌وه بكۆڵینه‌وه‌وئه‌و فه‌لسه‌فه‌ونهێنیانه بدركێنین كه وایكردووه ئیسلام نه‌توانێ وبۆی(نه‌خونجێ!) قوبوڵی خۆگونجاندن بكات له گه‌ڵ ده‌سی ده‌سی و یاری (ترسناك!) و (ترسنۆكانه!) به بیری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وپشت هه‌ڵكردن و (تۆران له ئیسلام!) یان(تۆراندنی ئیسلام!)، له ڕاستیشدا خوای خۆشه‌ویست بێ‌باك وبێمنه‌ته له موسڵمان بوون یان نه‌بوونی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و فه‌رمانده‌كات و ڕێڕوناك ده‌كات و بڕوبیانوو ناهێڵێ، جا ئیتر مرۆڤه‌كان به‌زه‌ییان به خۆیاندا دێته‌وه وڕێزی خۆیان و خوای خۆیان ده‌گرن یان كولانه‌وكۆلاَنی جیهانێكی فانیان لێده‌بێته قولله‌وقه‌لاَی نه‌مری؟!.ئای له كڵۆڵی!(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ،إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آَمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ،وَمَنْ يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آَمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ، يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ)54-57المائدة (وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)217-البقرة.
ناڕه‌وایه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌وپشتكردنه ئیسلام له‌وه‌وه هاتووه كه ترسناكترین هه‌واو هه‌وه‌سكاری دێنێته گۆڕێ وئازادیه‌ك وخودبڕیاریاریه‌ك كه شایان بێت به مرۆڤ ده‌یخاته مه‌ترسی و پێچه‌وانه‌كه‌یه‌وه واته(خۆ له ده‌ستدان!) یان (خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان!) بۆ باووداوی ڕۆژگار و له جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی بڕیاربێت بۆ ڕازی بوون یان ڕه‌فز كردنی هه‌رشتێ ده‌بینی و ده‌زانی (بڕیاری بۆ ده‌درێت!) یان (بڕیاری پێ ده‌درێت!) به ناوی ئازادی بیروباوه‌ڕه‌وه و په‌لكێشی هه‌موو چاڵ و چۆڵیه‌ك ده‌كرێت!،ئه‌مه‌یان زیانه زۆره‌كه‌یانه و ده‌بێت هه‌موو عه‌قڵێك دژی ئه‌م كۆت وبه‌نده بێت و نه‌كرێته فه‌لسه‌فه‌یه‌كی عه‌نتیكه لایان. نهێنیه‌كی گه‌وره‌ش له‌م ڕه‌فزه‌ی ئێمه‌دا بۆئه‌م(خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه!) له ده‌ستدانی ئوسوڵه (نه‌گۆڕه‌كانه) و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو خه‌ت وخاڵێكی عه‌قایدی وپێشه‌لكردنی كه‌سێتی ئینسانه‌وئه‌مڕۆ موسڵمانه وسبه‌ی ناموسڵمانه و ڕۆژێكیتر هه‌ردووكیانه!،كه‌س هه‌یه ئه‌مه‌ی پێ جوان بێت و به ئازادی تاك و تایبه‌ت ئه‌ژماریكات؟ده‌ی پیرۆزی بێت هه‌ر له خۆی دێت گێره‌وگاوانی!.
به‌وه‌نده (به‌زیادی) ناكات وئه‌و له‌رزۆكی و(حولحولیه‌ی!) حاڵه‌تی به سوك سه‌یركردنی ئیمان وئیسلام ده‌یهێنێته گۆڕێ (لاسه‌نگی) له مرۆڤدا جێگیر ده‌كات و له‌وانه‌یه لاشه وئه‌ندامه‌كانی هه‌ندێ تام وچێژی كاتی وساتی وه‌رگرن به‌لاَم(ڕۆح) به‌شه به‌رده‌وام ونه‌مره‌كه‌یتری ده‌بێته كه‌لاوه! به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئه‌م ئاڵ وگۆڕو بازبازێنه عه‌قایدیه هه‌ندێ كات ده‌چێته ڕیزی جه‌نگێكی شاراوه و زۆرجاریش جه‌نگی ئاشكرا له دژی بوونی ئوممه‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمان و كون كون كردنی لاشه‌ی بوونیی فیكری وعه‌قیده‌یی و كاتێ ئه‌مه‌شیان بۆ ناچێته‌سه‌ر ڕه‌نگ وده‌نگی خۆیان ده‌گۆڕن و په‌نا ده‌به‌ن بۆ به دامه‌زراوه‌یی كردن و ڕێكخستنی هێزی نیفاق و پشت ئه‌ستور به ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای موسڵمان وله‌وێشه‌وه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌رچی فیكرێكی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵیی فیكری هه‌یه و یارمه‌تیدانیان بۆ جێكردنه‌وه‌و نیشته جێ كردنیان وپاشان به نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كردنیان!!.
دژه‌كه‌یتری (ته‌وحید) كه هاوبه‌ش دانانه بۆ خوای گه‌وره یان (هاوبه‌شاندنی خوایه‌تی!) یه‌وئه‌ویش ده‌ساڕێكی كه‌یه بۆ هاڕینی مرۆڤایه‌تی مرۆڤه‌كان و داڕنین و ته‌كاندنیان له هه‌موو به‌هایه‌كی ته‌وحیدی و په‌یوه‌ندیه‌كی ئیمانی به (تاقه خوا)و (خوای تاقانه)وه و به‌ستنه‌وه‌یانه به ده‌رزه‌نێك به ناو خواوه!.
ئه‌نجا به فیڕۆدانی ئازادی و به كۆیله بوونیانه هه‌رڕۆژه‌ی بۆ خوایه‌ك و له ژێر پێوستیه‌كی جیاوناوێكی جیادا، له خوای خۆشه‌ویستی! بۆ خوای رزق ورۆزی وخواردن وخوادنه‌وه! بۆخوای دینارودۆلار! بۆخوای بیروبه‌رنامه! بۆ خوای ده‌سه‌لاَت وپۆست وپله! بۆ خوای سه‌ركه‌وتن وژێركه‌وتن!بۆ خوای باوباران! بۆ خوای چێژ‌و چێژكاری! زنجیره‌ی خوا دروستكراوه‌كان كۆتایی نایه و مرۆڤیش ناگاته هه‌موو حه‌زوئاره‌زووه‌كانی و له خولگه‌وخولیای فره‌ئینتیمایی بۆ زیاتر له خوایه‌ك و به خواكراوێك سه‌ماوسه‌رشۆڕ ئه‌كات!، سه‌ره‌تاوسه‌ره‌نجامی ئه‌م(كه‌ڵه‌كه خوایه!) ودابه‌ش بوونی كه‌ینونه و كاری مرۆڤـ به سه‌ریاندا ڕاكردنه له خوای تاك وتواناڕه‌هاو ڕاوڕاوێنه به دوای به(خوا كراوێك)دا كه هیچی پێ ناكرێت و مرۆڤه‌كانیش به هیچ ناگه‌ن.(چَرَبَ اللَّهُ مَپَلًا رَجُلًا فِیهِ شُرَكَا‌وُ مُتَشَاكِسُونَ وَرَجُلًا سَڵمًالِرَجُلٍ هَلْ ێسْتَوِێانِ مَپَلًا الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْپَرُهُمْ ڵا ێعْڵمُونَ)29-الزمر(ێا أَیُّهَا النَّاسُ چُڕبَ مَپَلٌ فَاسْتَمِعُوا ڵهُ إِنَّ الَّژِینَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ڵنْ ێخْلُقُوا ژُبَابًا وَڵوِ اجْتَمَعُوا ڵهُ وَإِنْ ێسْلُبْهُمُ الژُّبَابُ شَیْئًا ڵا ێسْتَنْقِژُوهُ مِنْهُ چَعُفَ الگَّالِبُ وَالْمَگْلُوبُ،مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْڕهِ إِنَّ اللَّهَ ڵقَوِیٌّ عَزِیزٌ)73-74الحج.
(بێ بڕوایی وهیچ په‌رستی)یش ته‌وه‌رێكیتره كه ئه‌به‌سترێته‌وه به ئارمی ئازادیه‌وه‌و بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێ تا وه‌كو مافێك بدرێته مرۆڤ له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێت به بێ گوێدان و ڕه‌چاوكردنی جیاوازی وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و گۆمه‌ڵگایانه!،به مه‌رجێ بوونی ئیلحادو بێدینی وخڕكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وروبه‌ری نه‌ك زیانی هه‌یه به‌ڵكو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی فیكری وا ده‌خوڵقێنێ كه كه‌س و تاقمی مولحید خاڵێكی هاوبه‌شی ڕۆحی وڕه‌وشتی وڕوناكبیریان –مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن- نامێنێ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانی خۆیاندا و هه‌میشه بیریان بۆ ئه‌وه ده‌ڕوات دژی ته‌وژمی ئیسلام وئیسلامی بوون بووه‌ستنه‌وه و ڕایه‌كی هه‌ڵقولاَو له (هیچ په‌رستی!) بكه‌نه واقیع كه هیچ ڕایه‌ڵه‌یه‌ك نایانبه‌ستێ به یه‌كه‌وه!، جا سه‌رنج بده‌ن شتێ خۆی هیچ بێت چۆن ده‌بێته شت وچۆن ڕایه‌ڵی پێدروست ده‌كرێت له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا!؟ له ده‌ستدانی مه‌رجه‌عی فیكروفه‌رهه‌نگ له ده‌ستدانی گوریسی نێوان ئه‌و كه‌سه‌و كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كه‌یه‌تی، شوره‌یی وشه‌ڕه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ده‌یانه‌وێ ئوممه‌تی ئیسلام قبوڵی ئه‌م حاڵه‌ته یان دیاده‌یه بكات به بێ خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان.
من (إلحاد)م به بێ بڕوایی و هیچ په‌رستی مانا كردووه به‌لاَم ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌كرێ كه‌س وتایفه‌یه‌ك بڕوای به هیچ ئاینێكی ئاسمانی(خوایی) نه‌بێت وملی بۆ شل نه‌كات، به‌لاَم بڕواشی نه‌بێت به هیچ ئاینێكی ڕێسمانی و هیچ باوونه‌ریتێك وشتێ نه‌بێت حه‌زو به‌رژه‌وه‌ندنی خۆی پێوه بپێچێ وبه جۆرێك له جۆره‌كان بیپه‌رستێ ناچێته عه‌قڵه‌وه!؟، ناخی ئینسانێك نیه شۆرابێته‌وه له جۆرێك (پێوێستی!)بوون و(په‌یوه‌ندی!)كردن و(په‌رستن!)ی زاتێك كه‌وا ده‌زانێ و ده‌ڕوانێ لای ئه‌و نه‌بێت ناگاته هه‌ندێ له داوا وحه‌ز و چاوه‌ڕوانیه‌كانی!، جا به ئومێدی به جێهێنانی ئومێده‌كانی و به دیهێنانی ئاره‌زووه‌كانی له ئاستیدا خۆی (بچوك ونه‌وی!) ده‌كاته‌وه گرنگیش نیه ئه‌وه‌ی لێی بووه‌ته خوایه‌كی فریادڕه‌س ئاژه‌ڵی بێت یان ئاده‌می!، (ڕه‌مزێ) بێت یان (كه‌نزێ) بێت!، تا لێیه‌وه ئیلهام وه‌رگرێ وده‌روازه‌یه‌كی بۆ بكاته‌وه به‌ره‌و هیواكانی.
ئێمه‌ی موسڵمانیش چیمان وتووه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌كرێ و نه‌ڕه‌خسێ بۆی كه بێ خوایه‌ك وفریادڕه‌سێك بژی و هه‌رده‌بێت (بچوكایه‌تی) زاتێ بكات و له خزمه‌تیدا بێت و كڕنۆشی بۆ به‌رێت ولوت شۆڕكات له ئاست ده‌سه‌لاَتیدا، بۆ ئه‌م زاته پیرۆزه خوای گه‌وره نه‌بێت؟،پاشماوه‌ی وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره له‌و ڕێگه‌وه ده‌سده‌كه‌وێت كه عه‌قڵ سه‌ربه‌خۆیانه بڕیار بدات به بێ فشاری په‌نهان و نا په‌نهان، له كوێشدا وه‌ستاپه‌نای خه‌ڵكی عاقڵ نیگا(وه‌حی)یه و خوێندنه‌وه‌ی فه‌ڕوفه‌رمانه‌كانێتی و ئه‌نجا ڕامانه له زه‌وی وئاسمان وبه‌هره بێشوماره‌كان، كامه‌یه و كێیه ئه‌و زاته په‌ناده‌ر و پیرۆزه كه (عه‌قڵ) و(نیگا)و(به‌هره)كانی به‌خشیوه؟با هه‌موومان خۆمان ببه‌خشین به ئه‌و!.په‌یامی پێغه‌مبه‌رانیش(صه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) بۆ پارێزگاری له ته‌وحید هاتووه و ڕون وڕه‌وان فه‌رمویه‌تی كه دژه‌كانی وه‌كو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و هاوبه‌شایه‌تی خوایه‌تی و هیچ په‌رستی و ئه‌وانیتر مرێنه‌روبكوژی ئامانجی بالاَن له دروست بونی ئاده‌میزاد كه ئیسلامه‌تی وناسین وناساندنی خوای گه‌وره‌یه وه‌كو خۆی بێ كه‌م وزیاد! له بیرمان نه‌چێت كه وه‌رگرتن وبه‌ندایه‌تی بۆ خوا ئیختیارێكی دووره له فشاروخورتاندن به‌لاَم دوای موسڵمان بون هه‌موو كارێكی دژ به ئیسلام وئیمان جێی به دواداچون ولێپرسینه‌وه‌یه! .
(ج)
(دژه مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی!)
(بیر)و(بۆنه)یه‌كی وه‌كو خوێندنه‌وه‌و دانانی دوانمره‌ی بالاَونایاب بۆ نرخی مرۆڤ و بانگدان و جاڕدان له هه‌موو سه‌كۆومه‌كۆیه‌كدا نایه‌ته‌دی وبه‌جێ وڕێ ی خۆی ناگات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵمه‌ت وهه‌وڵێكی ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كاندا ڕزگارمان نه‌بێت له(شپرزه‌یی!)و(شله‌په‌ته‌یی!) بیركردنه‌وه‌مان و نه‌چینه قۆناغی (شێلاندن!) و(شل ومل!)كردنی به(مه‌نتوق!)و(مه‌نتق!)ێ كه ده‌قه (نه‌رم!)و(نه‌گۆڕه‌كان!)ی ئیسلام به‌رهه‌میان هێناوه و(بزوتن) و(بزواندن!) له‌و سنورانه‌دا كه ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ته‌مه‌نی ته‌واو ببێت ناتوانێ درێژایی و پانتایی سنوره‌كانی ئه‌و ده‌سه‌لاَته فیكری وئیجتیهادیه‌ی پێیاندراوه ببڕن مه‌گه‌ر به(ناوبڕ!)و(په‌ڕاندنی قۆناغه‌كان!)كه ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رك وسپارده شه‌رعیه‌كاندایه و هیچ كارێك له كاتی خۆیدا ناكرێت و هه‌موو ئه‌ركه‌كان ومافه‌كان وگرفته‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن ونه (كۆڵ) شه‌ته‌ك و باربوو ده‌بێَت و(كۆڵبه‌ر)یش شه‌كه‌ت وئه‌ستۆشكاو ده‌بێت وناگاته سه‌رمه‌رز!.
پرسیاریشمان ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م سنوره له‌دوانه‌هاتووه‌ی ئوسوڵه‌كانی بیروبیركردنه‌وه‌ی ئیسلام یه‌كسان نیه به پڕوكاندنی تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ی مرۆڤ و په‌نچه‌ر بوون وپه‌ككه‌وتنی له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌كاربوونیدا كاتێ ده‌زانێت ئه‌وسه‌ری ڕێگای(بیر)و(بیرمه‌ندیی)یان (ئیجتیهاد)و(موجته‌هیدیی) له حوكمی خه‌یاڵ یان له هه‌ورازێكی هه‌زار به هه‌زار ده‌چێت ؟ باشه له پێوه‌ری به‌ندایه‌تی وكارایی بوون له هزری (سه‌ربه‌خوایی)دا گه‌یشتن به خاڵی كۆتایی ئه‌رك وفه‌رمان نیه؟،لای كه‌می ناكرێ له خشته‌ی هیواوهه‌وڵدا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه وهه‌میشه له به‌ر چاووچاوه‌ڕووانیدا بێت؟، ئه‌گه‌روانیه و بارێكی تری هه‌یه و له حوكمی چاووچاویلكه‌ی ئێمه‌دا وون وحه‌شاردراوه ده‌ی با بزانین كامه‌یه بار‌و ڕووه‌كانیتری و وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه له كوێ و چۆنه؟.
له باره‌ی پرسیاری یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌وه بڕوامان بێت كه ئیسلام ئاینی ته‌نها نه‌ته‌وه‌وهۆزێك یان تاقه قۆناغ و سه‌رده‌مێ یان هه‌ندێك حیزب وتاقم یان نیشتمان و هه‌رێمێك نیه ، تا بڕوا به‌وه بكه‌ین كه توانا دینامیكی وئینقلابیه‌كانی سنورداره‌و ته‌نها به‌شی هۆزوهه‌رێمێكی یان ناوچه‌ونیشتمانێكی پێیه‌وئیتر با(ڕه‌فعی زه‌حمه‌ت!!)بكرێ وهه‌ریه‌كه‌و بۆماڵی خۆی وئیسلام (پێی نه‌ماوه!) وخه‌ڵكیش(سه‌ری لێشێواوه!)و ڕۆژومانگی خۆیه‌تی داوای (نه‌خشه ڕێگا!) له دوورودوژمن بكرێ.(.(..الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا..)3-المائدة (شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ)13-الشورى (لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ،إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ)8-9الممتحنة(إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآَيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ)19-آل عمران.
كاتێ بڕوامان به كامڵی ئایینی ئیسلام هه‌یه وده‌زانین خوای گه‌وره ڕه‌زامه‌ندنی له سه‌ر فه‌رمووه وكردوێتی به خاڵ وهێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان موسڵمان و ناموسڵمان وجه‌نگ و جیهادی له‌پێناودا-ئه‌گه‌ر جه‌نگی دژه ئیسلام ڕاگه‌یه‌نرا به زمان یان زمانی حاڵ-فه‌رز كردووه‌وته‌نها و ته‌نها به ئیسلام ڕازییه كه ئایین وئیمان و ئاراسته‌وئاكار و یاساوڕێسای كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بێت، كێ هه‌یه-له مرۆڤه بارگاوی بووه‌كان به ته‌وژمی باوه‌ڕ-دڵی سه‌قامگیری بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌وتێراونه‌بێت به شایه‌دی خوای گه‌وره كاتێ ده‌یسه‌لمێنێ كه ئیسلامه‌كه‌ی بێ به‌شه له( قسور وكسور)؟!، بڕوابوونی ته‌واو ودوور له دوودڵی به زانایی ودانایی وكارایی بێسنووری په‌روه‌ردگار ئه‌و بیروڕه‌وته تۆكمه‌شی لێ سه‌وز ده‌بێت كه ئیسلامه‌كه‌ی(چاوگ!)و(چاره‌نووس!) و(چاره‌دۆزه!)ه بۆ ده‌رچوون له (ناڕه‌وایی!)و(ڕاڕایی!) و(فره‌ڕیانی!)بێدادی وبێكه‌رامه‌تی وبێژیان وگوزه‌رانی كه سه‌روپێ ی مرۆڤی تێدا چه‌قیوه. خوای باڵاده‌ست كاتێ ئه‌م ڕێبازه‌ی ناردووه ده‌یه‌وێ بڕوبیانووی تاك وكۆی مرۆڤه‌كان ببڕێ و به ئومێده‌وه له دووی وه‌لاَمه بێ چه‌ندوچوَنه‌كانی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بگه‌ڕێن كه تێهه‌ڵكێش ونیشته‌جێی ناوده‌قه‌كانی قورئان وفه‌رموده‌كانن-پرسیاری بێ وه‌لاَم نامێنێته‌وه یان ده‌قه‌وقاق فه‌رزی ده‌كات یان به ئیجتیهادی عه‌قڵی عه‌رزی ده‌كات-وخۆیان ناچاروچاره‌ڕه‌ش نه‌كه‌ن به له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی (فیكری!) و (فیقهی!) و(فه‌لسه‌فی!)
و(فه‌رمانڕه‌و ایی!) وله‌وێشوه بڕۆن ئامێزی ئاین ومه‌رجه‌عه ئاده‌میه‌كان گه‌رم بكه‌ن!.
خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێ كه هیچ كه‌س وكۆمه‌ڵێ ناتوانێ و لێی نایه هه‌موو ئیسلام له خۆیدا كۆكاته‌وه و به‌شی كۆی ئاده‌میش نه‌هێڵێته‌وه، بۆیه نه‌یكردووه به ئه‌رك له جیاتی هه‌موو نه‌وه‌كانی ڕابووردووداهاتوو بیربكه‌نه‌وه و بجوڵێن و بسوڕێن،ڕاست وڕه‌وا ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌س وكۆمه‌ڵگه‌یه بۆی هه‌ڵناكه‌وێ وماقوڵیش نیه له (زه‌مان!) و (زه‌مین!) و (زه‌مینه!) و(زه‌ین!)ی خۆیان ده‌رچن وله قۆزاخه‌و قۆناغێكی كه‌دا (چینه!)بكه‌ن و بیانه‌وێ به‌م جێگۆڕكێَیه زوو بگه‌نه كۆتایی ڕێ و سه‌نته‌ر شاری ڕۆما!!.
مرۆڤ له كوێ و كه‌ی له دایك بوو كوڕوكچی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیه‌تی وله سه‌رئه‌وه به‌رپرسیاره كه له سنوری ده‌سه‌لاَتیدا ڕووده‌دات و ده‌توانێ بیگۆڕێ و ژیانێكی ئیسلامی وئینسانی دامه‌زرێنێ و له گه‌ڵ نه‌وه‌ی دوای خۆی ده‌ستاوده‌ستی پێ بكات و سزا‌و پاداشتی دونیا ودواڕۆژیش له‌م بازنه‌دایه، كه‌وابێت ئیسلامه‌تی ڕێگای هه‌زار به هه‌زار نیه و ڕێك وڕاست و ڕوونه وتوانای مرۆڤیش له‌و ئاسته‌دایه كه باوه‌ڕداری پێ ده‌كرێت و خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكیشی پێ ڕازی ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ویست و وێرانی هه‌بێت!،(أَفَمَنْ يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمْ مَنْ يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ)22-الملك(فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ)43-الزخرف(وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ، صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ )52-53الشورى بۆ پرسیاری دووه‌میش نه‌خێر نه‌بووه‌ته نه‌ریتی شه‌رع كه داوای شتێ بكات به‌ده‌ربێت له ده‌سه‌لاَت وده‌رامه‌تی هیچ كه‌سێ به‌تایبه‌تیش خاڵی كۆتایی وئه‌وسه‌ری (ته‌قوا!)و (ته‌قه‌للا!) كه ته‌نها پێغه‌مبه‌ران(سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له سه‌ربێت) پێ ی شادبوون ودوای ئه‌وان نه‌بووه‌وناگونجێ ته‌نها كه‌سێ یان چه‌ند كه‌سێ تواناوتینی هه‌موو ئوممه‌تی موسڵمانی پێبێت وله جیاتی ئه‌وان هه‌مووشتێ بكات و هه‌موودونیای موسڵمانیش چاوه‌ڕوانی ئاماده‌یی وئاماژه‌ی ئه‌وان بێت!،(لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا َلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ)286-البقرة(لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا)152-الأنعام(فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ)16-التغابن.
خه‌یاڵ وخه‌یاڵی بون –وه‌كو له پرسیاری سێیه‌مدا هاتووه- به‌شێكه له سروشتی مرۆڤ و تابلۆیه‌كه له پاشخانی ڕۆحیان.
دژبوونیش له گه‌ڵ به كارهێنانی خه‌یاڵدانیدا و داواكردنی داخستنی ئه‌و ده‌زگا مه‌عنه‌ویه له خۆیدا شه‌ڕفرۆشتنه به غه‌ریزه‌یان و(مه‌حاڵ) سه‌پاندنه!، هه‌موو كات وساتێكیش خه‌یاڵ و خه‌یالاَندنی ئامانجێك پێچه‌وانه نیه له گه‌ڵ واقیعیی بووندا، فیلمی خه‌یاڵیش بۆ ئومێده مومكینه‌كان زۆربه‌ی جار وا له كه‌سی ئومێده‌وار ده‌كات له شوێنی عه‌وداڵ بێت تا ده‌گاته سه‌رسه‌ری!،بۆئه‌وه‌ش خه‌یاڵی سه‌ركه‌وتن و تێكشكانی ته‌خت وبه‌ختی تاغوتان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و چوونه به‌هه‌شت و ڕزگار بوون له دۆزه‌خ و ژیانی هه‌میشه‌یی له گه‌ڵ خواپه‌رستاندا به‌و شێوه‌ی له نیگا(وه‌حی)وه بۆمان ماوه‌ته‌وه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بڕواوهیوایانه هێنان وبردنی له (خه‌یالاَنداندا) و ژیان له گه‌ڵیدا هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ ئه‌رك وئامانجه شه‌رعیه‌كان و له ناوچه‌كانی عه‌قڵ وسنوره‌كانی تواناوحه‌زی مرۆڤه‌كاندا خۆیان سه‌لماندووه وسه‌پاندووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ته‌نها وه‌كو بروسكه وایه‌وده‌ڕه‌وێته‌وه و ناتوانێ بێته‌دی و بمێنێته‌وه كورد پێ ی ده‌ڵێت خه‌یاڵپلاَوی ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه قۆناغبه‌ندی و ئامرازه‌كانی وئامانجی دوورونزیك وتوانای مرۆڤه‌كان به هه‌ند وه‌رناگرن وده‌شیانه‌وێ بگه‌نه ئه‌وسه‌ری سه‌ری ئیسلامه‌تی!، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م (خه‌یالاَته) بروسكه‌و خورپه‌ی دڵ وده‌رون بێت جێی ترس نیه تا نه‌بێته خونه‌ریت وخه‌وبینین پێ یه‌وه و پاشان خه‌ڵكی بۆ ڕێكبخرێ و(گه‌ل وگه‌ڕه‌ك)ی بۆ دروست بكرێ!.
جا بفه‌رموون بایده‌ینه‌وه سه‌ره‌تای ووتاره‌كه‌مان كه دژ نه‌بوون به مرۆڤ ومرۆڤایه‌تیمان –له‌گه‌ڵ دووانه‌كه‌یتروله ڕووانگه‌ی تێگه‌یشتمان بۆ ئیسلام-كرده مه‌رج وهێڵی سوور بۆ ئازادیی بیر و بیری ئازاد و ڕه‌وایه‌تیدان بۆ خۆناساندن وبه(ناسنامه!) كردنی له (گه‌ڕان!) و(گۆڕان!)و(گرێدانی!)په‌یوه‌ندیه‌كان وئه‌نجا به (پێوه‌ركردن!)ی له(هه‌ڵسه‌نگاندن!) و (هه‌ڵبژاردن!)و(هه‌لاَوێردن!)ی (شته‌كان!) و(شوێنه‌كان!) و(شوێنه‌واره‌كان!)ی مرۆڤـ به پێ ی ئه‌و به‌ها و ڕوناكبیریی وئه‌زمون وبه‌رژه‌وه‌ندی وته‌ته‌ڵه‌كاریه كه‌ڵه‌كه بووانه‌ی قنج وقیت بووه‌ته‌وه له هه‌ست وهه‌ناو هه‌گبه‌ی كه‌سه‌كاندا!.
كاتێك ئه‌م بیروبۆچوونانه ڕێزلێگیراو ده‌بن بتوانێت واقیعێكی نوێ وناوازه بێنێته گۆڕێ و لێی نه‌شێوێ كاتێ به ته‌مایه سنوره هه‌ستیار وئاشكرا و په‌نهانه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی یه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ دیاری بكات وسه‌ره‌داوه‌كانی له یه‌كتر گرێ بدات،هه‌ركردار ودژه‌كردارێكیش بڕیاره دژ به مرۆڤـ هه‌ژمار بكرێت و پێچه‌وانه بێت له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا ده‌كاته ئه‌وه‌ی كه دژه‌وانه وناجۆریش ده‌بێت له گه‌ڵ(بون وبوونه‌وه‌ر) و(عه‌قیده‌ت وشه‌ریعه‌ت)دا!، پێچه‌وانه‌كه‌شی ته‌واو ڕاست و ڕه‌وایه و چی هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناله‌بارونادروست له به‌رانبه‌ر(بون وبوونه‌وه‌ر)و(باوه‌ڕوبه‌رنامه)دا بكرێ ئاكامه ناخۆش وناشیرنه‌كانی به سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌شكیًَته‌وه!. ئه‌م سێ كوچكه‌یه‌ی (مرۆڤ) و(بوونه‌وه‌ر) و (به‌رنامه)وپێكه‌وه بوونیان-له‌ڕێزوپێز پێدان وپاراستنیان- نه‌ك هه‌ماهه‌نگه به‌ڵكو هه‌مان ئه‌و زه‌روره‌ته‌یه كه ڕوانینی شه‌رعی داوای ده‌كات و له داڕشتنی هه‌زریی و ڕۆحی وڕوناكبیری ئوممه‌تی موسڵماندا جێگای چه‌ق وناوجه‌رگه‌یی داگیركردووه، كاتێ ژینگه پیس و پۆخڵ ده‌كرێ جا هه‌وا بێت یان ئاو یان خۆڵ یان خۆراك یان هه‌موویان زۆر و كه‌می نالوێ له گه‌ڵ ڕۆح و ئامانجه بالاَكانی شه‌ریعه‌تدا وشوێنه‌واره خراپه‌كانیشی به سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ساغ ده‌بێته‌وه و ته‌نها ئه‌وان باجه قورسه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، كه‌واته پرسیار‌و به‌رپرسیارییه‌كان قورس و قه‌به تر ده‌بێت و پێوسته ئه‌وه ڕوون بێت دژایه‌تی هه‌ركامیان دژایه‌تی دووانه‌كه‌ی تریانه و شكاندنی هه‌ر كوچكه‌و قاچێكیان لاسه‌نگ بوونی دووه‌كه‌یتره، دۆستایه‌تی وحورمه‌ت گرتن و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و سێ ڕوكنه ده‌بێت دۆستایه‌تی و په‌رۆش بوونی ئه‌وانی تری لێ بێته‌وه.ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو؟واته: ئه‌گه‌ر له ده‌لاقه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌وه بۆ مرۆڤـ، (بونه‌وه‌رو شه‌ریعه‌ت) خۆشه‌ویست نه‌بوو، یان پابه‌ندی بوون به شه‌ریعه‌ته‌وه پابه‌ندبوونی به پارێزگاری ماف و ماهیه‌تی مرۆڤه‌وه لێ به‌رهه‌م نه‌هات و بونه‌وه‌ر وه‌ك لانكه‌و ماڵی خۆمان نه‌پاراست یان ڕێزمان بۆ بونه‌وه‌ر فێری نه‌كردین كه ملكه‌چی شه‌ریعه‌ت وملشۆڕی مافی مرۆڤه‌كان بین ئه‌وه یه‌كپارچه و یه‌كجار دژوگرژبوونه له گه‌ڵ (خود) و (خه‌ڵك) و(خوا)دا یانی: له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م (سه‌ره‌ڕۆ) بوونه و له‌گه‌ڵ دووه‌م (ده‌سخه‌ڕۆ) بوونه و له گه‌ڵ سێیه‌م (ڕه‌نجه‌ڕۆ) بوونه!!.(مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ )32-المائدة(إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآَخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ)33-المائدة (وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنْفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ)64-المائدة.
ناتوانین له‌م حه‌قیقه‌ته ڕه‌هایانه سه‌رده‌ركه‌ین و سه‌ریان بخه‌ینه كۆشێكه‌وه!! ئه‌گه‌ر شه‌قاوی گرنگ وگومانڕه‌وێنمان له‌وه‌وه نه‌بێت كه ئامانجه لوتكه‌ییه‌كانی شه‌ریعه‌ت ونیشانه ومه‌به‌سته گشتیه‌كانی ئیسلام له دابه‌زینی نه‌خه‌ینه ڕوو بۆ پارێزگاری له (بوون) و(مان) و(ماف)ی مرۆڤه‌كان، كه‌هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ش له خولگه‌ی مرۆڤـــ ومرۆڤایه‌تیدا ده‌سوڕێنه‌وه و به ته‌واویی خزمه‌ت به‌وان ده‌كات و كه‌سی زیندوو ژیر ناتوانێ ئۆخه‌ی و ئافه‌رینی نه‌كات!.
كه‌وابێت پرسیاره ده‌سته‌ویه‌خه‌كه ئه‌وه‌یه كامانه‌ن ئه‌و ئامانجه به‌رزوبه‌رزكه‌ره‌وانه‌ی مرۆڤــ تا دڵنیابین كه ئێمه خه‌ریكی چین وخۆمان وخه‌ڵك بۆ كوێ ده‌به‌ین؟.وا له بڕگه‌ی دواتردا به‌ركوڵێك ده‌خه‌ینه سه‌ر سفره‌ی گفتوگۆیه‌كی هزری ئوسوڵی ئامانجدار سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كان:
(7)
(ئامانجه به‌رزه‌كان) و(به‌رزیی ئامانجه‌كان!)
گه‌ڕانی له سه‌رخۆ وسه‌لیقه‌دارانه به ناو ئایه‌ت وسوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز تاقانه وتاسوقترین سه‌رچاوه–سوننه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا-وشیته‌ڵكردنییان ده‌رگایه‌كی تایبه‌تی خوای به‌رزو به‌خشنده‌یه وسه‌ره‌ڕای مه‌رجه‌عیه‌تی بۆ(ئامۆژگاری!) و(ئاماده‌كاری!) و(ئه‌میندار!) كردنی به‌نده‌كانی خوای گه‌وره، ده‌ست ودڵیان ده‌گرێ و به‌ره‌و جیهانێكی ئامانجدار و ژیانێكی دامه‌زراوه‌یی مه‌به‌ستدار ده‌یانبات وپێیان ده‌سپێرێ كه هه‌میشه و هه‌موو كار‌و كاتێكیان بخه‌نه خزمه‌تی -گه‌یشتن به‌و مه‌به‌ست وئامانجه ناسراوانه- له سه‌ر ئاستی تاك و خێزان وڕێكخراو وكۆمه‌ڵگه‌وده‌وڵه‌ت،ئامانجه‌كانیش-وه‌كوژماره-لای بیرمه‌ندو موجته‌هیدی ئیسلامی جێی فره‌ڕایی وجیاوازیه هه‌رچه‌نده زۆرینه‌یان ناوكێشیان بۆی كردووه وله پێنج ئامانجدا كورتیان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له پله‌به‌ندی ئامانجه‌كاندا-كامه له پێشه وكامه له پاشه-كۆده‌نگی له‌سه‌رنیه و ده‌مه‌ته‌قێی زانستیان فره‌مه‌شره‌به، به‌لاَم لێره‌دا پشتیوان به هیدایه‌تی په‌روه‌ردگار له هه‌شت ئامانجدا به پێی توانا درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر كرا له كات وشوێنێكی تردا ئێمه‌ش بۆ دیاریكردنی شیاوترین پله‌به‌ندی ئامانجه‌كان به‌ردێك ده‌خه‌ینه ناودیوارو دارێك ده‌خه‌ینه سه‌ر دار!، به‌و پرسیاره‌ش ده‌كه‌وینه وتووێژ كه كامانه‌ن ئه‌و هه‌شت ئامانجه شه‌رعیانه؟.
(ئامانجی یه‌كه‌م)
(پارێزگاری گیان و ژیان)
ئامانج له دابه‌زین و داوه‌رینی ئیسلام وه‌كو باوه‌ڕوبه‌رنامه‌یه‌كی خوایی بریتیه له ژیانسازی و ژیانپارێزی تاك وكۆی مرۆڤه‌كان كه ئه‌مه‌یان گه‌وره‌ترین (كه‌ره‌م)ی خوایی و(كه‌رامه‌ت)ی مرۆڤانه‌یه كه خوای خۆشه‌ویست به ڕه‌وای بینیوه و پێ ی به‌خشیون، شێواندنی ئه‌م (شكۆیه!)وشكاندنی ئه‌م(شورایه!)دوا پله‌ی(بێحورمه‌تی!)وسه‌رتۆپی (نه‌گبه‌تی!) وده‌روازه‌ی (نه‌فره‌تی!)یه!(وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا)93-النساء(مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ)32- المائدة،هه‌موو ئامانجه‌كانی تر له هاتنی ئیسلام به دوای ئه‌م ئامانجه‌یاندا دێن،له‌ویش ڕاستر به بێ (چاندن)و(چه‌سپاندن)ی ئامانجی یه‌كه‌م ئه‌وانی تر چۆن وچه‌ند بن پوچ و به‌تاڵ ده‌بنه‌وه!، كه ئه‌م(پوچاندن)ه‌ش له پێناس و پێوه‌ری باوه‌ڕوبه‌رنامه‌ی خواییدا نه‌بینراوه ونه‌نوسراوه تا بخوێنرێته‌وه!!.
(ئامانجی دووه‌م)
(پارێزگاری ئاین وئیمان)
پارێزگاری له (دین ودینداریی)ئیسلامی وه‌ك كۆتا ئایین یان هه‌ر ئایینێكی تری (خوایی) و هاوشێوه‌كانی-كه مافی بوون ومانه‌وه‌یان پێدراوه-ئه‌م جۆره‌یان فراوانترین جۆری ئازادیه كه خوای گه‌وره به ڕه‌وای داناوه و هیچ خورتی و مل جه‌ڕاندنێ بۆ (قه‌ده‌غه كردن!)یان(قارس كردن!) نیه‌و-هه‌ریه‌كه‌و به ئایینی خۆی-ناسه‌لمێ وپه‌یڕه‌و كردنی ڕێبازی مل بادان بۆ فه‌رز كردنی ئاینی ئیسلام-یان ئاینێكیتر-جیهانێك له(باوه‌ڕداری سكراب!)و(دۆستی درۆزن!) و(دیكۆره‌موسڵمان!)و(فره‌ڕیشی بێ ئیش!)وكۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خاڵی له ده‌سته‌بژێره خۆبه‌خشه‌كه دروست ده‌بێت و(جاش و جاشاوایه‌ك!) دێته سه‌ركار و كێ كرێی زۆرتر بدات ده‌یكه‌نه ڕوگه‌وبازاڕ!، له وه‌ختێكدا ئیسلام سه‌رتاسه‌ری دووڕووی ده‌بوغزێنێ و ده‌یه‌وێ دڵ وده‌م وده‌ست پێكه‌وه ئیسلام وخواپه‌رستی بكه‌نه نه‌خشه‌ی كاریان و بۆی بژین و ژیانی پێ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، ئه‌م حاڵ وحاڵی بوونه‌ی پێشوش–سه‌غڵه‌ت كردنی خه‌ڵك به سه‌پاندنی ئیسلام یان بیروباوه‌ڕێكیتر-ئه‌گه‌رهه‌بوو دژ وه‌ستانه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئیسلام خۆیدا وجێگه‌ی ئه‌م هاوكێَشه پڕله كێشه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامدایه و ناكرێ له لایه‌ك ناحه‌زی نیفاق بێت وله لایه‌كیتر ڕێگه‌ی بۆ ته‌ختكات وبه‌خێری بێنێ!،ئه‌وه فورقان وفه‌رمووده فه‌رموو بابیسه‌لمێنێ ئه‌وه‌ی نه‌خێرمان تێده‌گرێ و دوو ڕه‌گی یان (دوولایی!)و(كه‌لایی!) له ئیسلام وئیسلامه‌تیدا ده‌بینێت با ئاشكرایكات؟، ئاشكراشه ئه‌و كه‌سه ده‌پڕوكێ و ناگاته مه‌به‌ست!.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته ئه‌رك و فه‌رمان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری موسڵمان به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا دڵنیابوون ودڵنیاكردنه‌وه‌ی دوورونزیكه و ڕاواندنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكه‌ی به‌رانبه‌ره-جا كه‌سێكی بانگێشتكراو بێت یان لایه‌نێكی ده‌سه‌لاَتدار هه‌رچه‌نده ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه زۆربه‌ی كات دروستكراوه و نایانه‌وێ دڵنیابكرێنه‌وه و حونجه‌ی ئه‌وه‌ش ناكه‌ن كه موسڵمانیش مرۆڤه‌و دڵه ڕاوكه‌ی توش ده‌بێت به هۆی جه‌نگ و جه‌نگه‌ڵی خه‌ڵكی ناموسڵمان-كه ئیسلام زه‌بروزۆری نیه له كاتی په‌خشی هیدایه‌ت و دیاریكردنی ڕاست وهه‌ڵه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كان و شه‌ن و كه‌و كردنی باس وبابه‌ته هزری وكۆمه‌لاَیه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه ئینسانیه(جوان!)و(جه‌مكاریه‌كان!) و به‌رقه‌راركردنی كه‌ش وهه‌وایه‌كی ئاشتی وسه‌قامگیری وا كه ده‌روون ودیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ئاماده بێت شتی باش وه‌رگرێ و له گه‌ڵ خراپه و خیانه‌تدا قوڵپی ناو ڕۆحی نه‌كات!.
ئه‌م عه‌رزوگه‌زه ئه‌سڵ وپانتایی به‌خشینه‌وه‌ی ئیسلام وفیكری ئیسلامیه و به موسڵمان و بیرمه‌ندی موسڵمانه‌وه ئه‌ركیانه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێست بنوێنن، كاتێكیش ئه‌وانیتر قۆناغی (قه‌ڵه‌م!)و(قسه!)و(قه‌ناعه‌ت!)پێكردن و (قه‌ڵغان!)ی بیروهێزی عه‌قڵ ده‌گۆڕن بۆ دژه‌كانیان له(زیان!)ی جۆراوجۆر و(زیندان!)كردن و (زیڕه!) پێكردن و (زینده‌به‌چاڵ!) كردن ئه‌وكاته ئیسلامیش بێ (نینۆك!) و(چڕنوك!)و(چه‌پۆك!) نیه و مافی خۆیه‌تی ئاشتییان ئاشتی بێت و جه‌نگیشیان جه‌نگ بێت!، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له درامای ژیان و هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانی خاوه‌نی شه‌ریعه‌ته ئه‌حكامی شه‌رعی تایبه‌ت به سه‌قامگیری ئاشتی له ڕۆژگاری خۆیدا پێویسته دابه‌زێنرێ و كه‌مته‌رخه‌میش سه‌رزه‌نشت وسزای لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌هاش ئه‌حكامی قۆناغی جه‌نگ وشه‌ڕی دژه ئیسلام وئیسلامی ده‌بێت وه‌كو خۆی بێزادوكه‌م جێ به جێ بكرێت، ئه‌گینا گورگان خوارد ده‌كرێن!،كورته‌ی قسان ئه‌وه‌یه كه ئیسلام زه‌مان وئه‌مانه بۆ پارێزگاری له دینداری بۆ موسڵمانان و ئه‌وانه‌ش خاوه‌ن كتێبی ئاسمانین.(الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ)40-الحج(وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)99-يونس.
(ئامانجی سێیه‌م)
(پارێزگاری ژیری وژیراندن)
ئیسلام له پێناوی شتێك‌دا ته‌شریفی هێناوه كه ڕێزوپَێداگیریه له سه‌ر پایه‌داری ژیری و(ژیراندنی) هه‌موو (كاروكاردانه‌وه‌یه‌ك!)و(فه‌رمان وفه‌رمانڕه‌واییه‌ك!)،وه ڕێگریده‌كات له‌هه‌ر جۆره(چه‌ماندنه‌وه!)و(چه‌واشه‌كاری!)یه‌ك بۆ بیروبیركردنه‌وه له‌ژێرهه‌رناو و پاساوێكدا بێت یان(بلۆكاندن!)ی عه‌قڵ وعاقڵكردن و به(گیر‌و گاز!)كردنی له خاڵ وحاڵێكدا یان (گێلاندن!) ی له قۆناغ و قه‌باغێكدا هه‌موویان سه‌رزه‌نشتكراووجێی ڕیسواكردنن!.
پاشان به(تاریك وتارمایی!)كردنی ڕاستی یه‌كان تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر ژیری ده‌كرێت كه گه‌وره‌ترین به‌دیهاتووی خوایه ئیتر ئه‌مه ئه‌نگوستی یه‌كه‌مه له گێچه‌ڵێ كه مرۆڤـ به مرۆڤی ده‌كات و خوای گه‌وره‌ش بۆ ڕێبڕی له‌م تاوانه سزای قورسی بۆ داناوه!.
قه‌ده‌غه كردنی مه‌ی وماده هۆشبه‌ره‌كان وده‌رمانی سڕكه‌رو ده‌رده فیكرییه‌كانی وه‌كو (چاولێكه‌ری!)و(پیرۆزاندنی شتی ناپیرۆز!)و(سوككردنی پیرۆزیه‌كان!)و(ڕه‌گه‌ز په‌رستی!) و(جوانكردنی ناجوان!)و(شیرینكردنی ناشیرین!)وكۆت وبه‌ندكردنی ژیری به (ڕاو!) و(ڕابوردوێ!)كی به‌سه‌رچوی (شه‌ومه‌نه!)بوو یان ئه‌ندێشه‌و ئامارێكی هاوچه‌رخی (شه‌واره!)بوو،هه‌روه‌ها دژبوون له گه‌ڵ تازه‌گه‌ری و خوگرتن به (یه‌ك كه‌س) و (یه‌ك كۆمه‌ڵ) و (یه‌ك كتێب) و( یه‌ك هه‌وا) و(یه‌ك هه‌ناسه)و (یه‌ك هه‌وڵ) و(یه‌ك هه‌ڵوێست) وئاوێ بێنه‌و ده‌ستان بشۆ!، له‌وانه خراپتر ته‌ره بوونه له ئیسلام و كۆچ كردنه به‌ره‌و بێ باوه‌ڕی یان باوه‌ڕی فره‌خوایی!، یان یاخی بوون له به‌شێكی ئیسلام جا باوه‌ڕ بێت یان شه‌ریعه‌ت یان ڕه‌وشت، ئه‌وه‌ی به‌ڕێمانكرد دوو جۆر ئامرازی ده‌ردوسندانن بۆ بیروبیر كردنه‌وه یه‌كه‌میان : هه‌واوهه‌وه‌سی وورگ وگه‌ده.دووه‌میان:حه‌زوئاره‌زووی گه‌وجانه‌ی ڕۆحه بۆتێربوون به‌شتێ كه تێری ناكات!، بۆ تێراو بوونی كه تینوی ناشكێنێ! به‌ڵكو (گوژاڵكه!) و(سوێراوه!) و هه‌میشه وێڵ ودێوانه‌ی قومێ ئاو‌و قه‌باڵه‌یه‌ك نانی ده‌كات!(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ،إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ)90-91المائدة(وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آَبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آَبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ)170-البقرة(قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُمْ مِنْ جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَكُمْ بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ) 46-سبأ.
ئامانجی ئیسلام له پارێزگاری ژیری و به دوورخستنی له هه‌موو (خاوكردنه‌وه!) و(خاڵی كردنه‌وه!)یه‌ك به حاڵی بوونی ئێمه سێ ڕێگه‌ی ماریفه‌یی بۆ گرتووه‌ته‌به‌ر به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له گوزه‌ره فیكریه تاریكه‌كان وتونه‌یله داخراوه‌كان و دۆزینه‌وه و كه‌وتنه‌سه‌ر ڕێگا ڕوون وكراوه‌كان، كه بریتین له( فیكری به‌تاڵ)و(به‌تاڵه‌ی فیكری) و(فیكری فریادڕه‌س):
(ألف)
(فیكری به‌تاڵ!)
هیچ كه‌سێك نییه كه جێ ی ئیره‌یی و چاو له سه‌ر بوون بێت به ئه‌نازه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی فیكری یان فیقهی یان زانستی و زانكۆیی یان له‌هه‌ر به‌شێكی تری بواره‌كانی عه‌قڵ وماریفه‌تدا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت وگوێگری هه‌بێت و دیوه‌خانی قه‌ره‌باڵغ بێت!،خۆزگه ته‌نها چاودێری و ئیره‌یی ده‌بوو پێیان شوكربووین!، له زۆر كات وشوێن له بچووككردنه‌وه و بوغزاندن!، ده‌گاته ته‌رككردن وته‌راندن!،وه‌كو ئافه‌رین ناكرێن ئابڵۆقه‌ش ده‌درێن!،مه‌گه‌رده‌گمه‌ن وبه‌مه‌رام-یان لای موریده‌كان ودۆسته تایبه‌كانی-ئه‌گینا نادوێنرێن و بۆ دووان ودووانگه فه‌رمویان لێ ناكرێ!،به‌چاوی گومان سه‌ره‌نجیان ده‌ده‌نێ!،ده‌ترسن لێیان ڕۆژێ ببنه سه‌رو له سه‌ره‌وه ده‌سه‌لاَت وئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌به‌رن وئه‌ندام وپشتیوانیان بۆ دروست ببێت، ئیتر ببنه خواپێداوی بێڕكابه‌ر!،بۆیه لێی ئه‌خوێنن!،لێی ڕائه‌مێنن!،بۆی تێئه‌چێنن!،داوی بۆ داده‌نێن، به‌ڕوو موجامه‌له‌ی ده‌كه‌ن و پێكه‌نینی ساردی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن، له پاشمله‌ش سوكی ده‌كه‌ن، دوعای مردنی ده‌كه‌ن وشیوه‌نیشی بۆ ده‌گێڕن!، گشت ئه‌مانه‌و وێنه‌كانیان به‌ئاكاروئامانج وئامرازیانه‌وه(فیكری به‌تاڵن)!،ناقۆلاَن و (بیری به‌دحاڵن)!،بێ فه‌ڕوكه‌ڕن (لۆژیكی نا ئه‌سڵ وفه‌سڵن)!، غه‌واره‌وغه‌ریبه‌ن (مه‌نتقی زۆڵی بێ ماڵن!)، بێگانه‌ی له‌دووره‌وه هاتووی (ڕووگرژ وتاڵن!)، هیچیان یه‌كناگرنه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)وفه‌رمانبه‌ریی مرۆڤدابَلْ يُرِيدُ الْإِنْسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ)5-القيامة(قُلْ لَوْ أَنْتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَائِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذًا لَأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ الْإِنْفَاقِ وَكَانَ الْإِنْسَانُ قَتُورًا)100–الاسرا‌ء(وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ضَلَّ مَنْ تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ وَكَانَ الْإِنْسَانُ كَفُورًا)67-الاسرا‌ء(إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا) 72-الاحزاب(أَوَلَمْ يَرَ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ نُطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ)77-يس.
(بێ)
(به‌تاڵه‌ی فیكری!)
نه‌بوونی یان نه‌ناسینی یان نه‌ویستنی تێگه‌یشتنی ئامانج له ژیان هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ دروست بوونی بۆشایی فیكری وكه‌وتنه گێژاوی بێ سه‌روسه‌ودایی وگه‌ژه‌ڵوكه‌ی به‌رهه‌ڵدایی!، ئه‌م قسه‌یه مانایه‌كی بێسنووری نیه كه یه‌كانگیر بێت له گه‌ڵ نه‌مان ونه‌بوونی فیكر‌و سفروسڕینه‌وه‌ی به یه‌كجاری بۆ دواجاری! له لای ئه‌وانه‌ی ناومان ناون و جێ‌مان پێداون له بازنه‌ی(به‌تاڵه فیكریه‌كه‌دا) وه‌كو له ڕوخساری ناوونیشانه‌كه‌دا ئه‌خوێندرێته‌وه به‌لاَم ئه‌كرێ ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وانه بێت فیكریان هه‌یه به‌لاَم (گۆڕاوونه‌گۆڕیان) وه‌كویه‌كه‌و به پێی پێوستی ساتیی وسه‌رده‌میان وه‌كو به‌رگ وپۆشاك گۆڕین بیروباوه‌ڕیان ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن!، ئیتر بۆچی ئه‌مه به‌تاڵه‌ی فیكری نه‌بێت و گوزارشت نه‌كات له (خۆبه‌تاڵ)كردنه‌وه‌و(فول) كردنه‌وه‌ی وه‌خت وناوه‌خت و گونجاونه‌گونجاو له گه‌ڵ كه‌رامه تی مرۆڤـدا؟.
هه‌میشه تاقم وپێڕیكیش هه‌بوون وده‌بن ته‌قه‌ی سه‌ریان بێت وژانی سكیان بێت به باسی فیكر‌و نه‌خشه‌ی فیكری وسه‌روه‌ری خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینن كه ژیان بكه‌نه (له‌وه‌ڕوله‌وه‌ڕگه!) وخه‌م وپه‌ژاره‌یان له سنوری(گه‌ده‌وگه‌ڵیان!) تێپه‌ڕ ناكات.(إنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَهُمْ)12-محمد(وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آَذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ)179-الاعراف(أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا)44-الفرقان.
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه ئاژه‌ڵییانه‌ی مرۆڤــ له ته‌ك خۆیدا له زه‌مینه‌و زه‌مانێكدا دێت وده‌ڕوات كه خوای بالاَوبه‌ڕێز نه‌ته‌وه و نه‌وه‌یه‌كی نه‌هیشتووه‌ته‌وه كه ده‌نگ وڕه‌نگی پێغه‌مبه‌ری(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) پێنه‌گه‌یاندبێ جا به ڕاسته‌وخۆ یان به دڵسۆزی وفیداكاری شوێنكه‌وتوانی له هاوه‌لاَن و زانایان وبانگخوازان به درێژایی مێژوو تا حاڵیبن و ویست بكه‌ن بۆ ڕزگاربوون له‌و به‌تاڵه‌یه‌ی هێلانه‌ی كردووه له سه‌روده‌ماغیاندا.(إِإِنَّاأَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ ،وَإِنْ يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالزُّبُرِ وَبِالْكِتَابِ الْمُنِيرِ)24-25فاطر(تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ،قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ،وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ،فَاعْتَرَفُوا بِذَنْبِهِمْ فَسُحْقًا لِأَصْحَابِ السَّعِيرِ)8-11الملك.
(تێ)
(فیكری فریادڕه‌س!)
كاتێ (فیكری به‌تاڵ) و (به‌تاڵه‌ی فیكری) توڕ ده‌درێته زه‌بڵدان ئیتر پرسیاری ئه‌ی چی بكرێ؟ ڕووله كوێ بكرێ؟ عه‌رزوحاڵ بۆ كێ به‌رزبكرێته‌وه؟ به‌دیل چۆن وچه‌نده؟پرسیار گه‌لێكی ڕه‌وان.
هه‌روه‌ها ڕه‌وایه‌تی فڕێدانی گشت به‌تاڵه‌یه‌كی فیكری وداخستنی هه‌موو فیكرخانه‌یه‌كی به‌تاڵ كاتێ ده‌چه‌سپێ كه فه‌زایه‌ك له (فه‌وزا وفه‌ناگیری!)دروست نه‌بێت و هه‌رچی زووتره به‌دیل و فێرخانه‌ی فیكری بهێنرێت و بسه‌لمێنرێ كه فیكرێكی فریادڕه‌سه‌و مۆركی مرۆڤانه‌ی لێنیشتووه وله باوه‌ڕوبه‌رنامه‌ی خواوه كه‌تووه‌ته‌خوار!!.
كه‌سانێ سه‌رچاوه شه‌رعییه‌كان-فورقان وفه‌رمووده وئه‌وانیتر-وبنه‌ماوڕێنما ئیسلامی یه كان وڕێچكه‌وڕێڕه‌وی زاناودانا گه‌وره‌كان وحه‌كیم وعاریفه سه‌رته‌ڵه‌كان باش ڕه‌وان كردبێ ده‌زانێ و ده‌فامێ كه چ پایه‌دارییه‌ك دراوه‌ته (مه‌نتق ونوتقی!) مرۆڤـ و مافی بیروبیركردنه‌وه وبه‌یان و بڕیاریان، ئاشكرایه ئه‌م پایه‌داریه‌ش له چوارچێوه‌ی (ئیجتهادونوێخوازی وداهێناندا) گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی پاداشت و پله‌یان پێبدرێ ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌ش بكه‌ن له هه‌وڵه فیكریه تازه‌خوازییه‌كانیاندا فه‌رموون ئه‌وه عه‌رزی خوا‌و ئه‌وه‌ش گه‌زی شه‌رع خۆتان تاقی كه‌نه‌وه!!،خۆ كاتێكیش ته‌ندروستانه ده‌ربڕی تێڕوانینیانبن و سنوری ده‌سه‌لاَتی مه‌رجه‌عه‌كانی نیگا(وه‌حی)نه‌به‌زێنن وحه‌قێكی ئیجتیهادی ده‌رخه‌ن ئه‌وه بێ دوودڵی پاداشت و پله‌یان دووبه‌رانبه‌ره. شتێكی‌تر كه ڕێزی خوایه بۆ عه‌قڵمه‌ندان فراوانی وكراوه‌یی ئه‌و ساراوسه‌كۆ- ناوچه‌ی چۆڵ له ئاراسته‌وئه‌حكام-یه كه‌خوای گه‌وره به‌خشیوێتی به مه‌ردمی فیكری و فیقهی كه هه‌زاران هه‌زار له موجته‌هیدوموفه‌سیروخه‌بیروفه‌یله‌سوف قسه‌یان تێدا كردووه و فه‌توایان بۆ ده‌ركردووه و به‌رده‌وام ده‌یتوێژنه‌وه ووردوخاشی ده‌كه‌ن!، هێشتا فریا نه‌كه‌وتوون و له دوورودواوه تۆز ده‌كه‌ن و هه‌زاران باس و بابه‌تیتر له سه‌ری ڕێدایه تا حاكمێتی عه‌قڵ تێدا (تاو) و(ڕا) ده‌ن و به‌جیهادی عه‌قڵ ئاشت كردنه‌وه‌ی (بابه‌ت) و(باوه‌كان) له‌گه‌ڵ شه‌رع له ئه‌ستۆ بگرن وژێرباریانكه‌ن بۆ ئاراسته‌وئاوێنه‌ی ئیسلام وبه ده‌ست هێنانی ڕه‌زای خوای گه‌وره!.
(ئامانجی چواره‌م)
(پارێزگاری سامان وسه‌رمایه)
حه‌زوئاره‌زووی موڵك وماڵداری له ناخی مرۆڤدا چێنراوه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی گه‌وره‌تر ده‌بێت و هێزێكیش نییه ڕیشه‌كێشی كات و وای لێبكات به خه‌م وخه‌یاڵیه‌وه نه‌ژی و له پێناویدا سه‌ری نه‌خاته گۆڕه‌وه!، ئه‌مه‌ش ئاوێكی قورس وشه‌پۆلاوییه له گێڕانی ئاشی ڕۆژگارو گه‌رم وخۆشكردنی مله‌جه‌ڕه‌ی زۆران وبۆڕدانی (یه‌كتره دژه‌كان) و یه‌كلابوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتن بۆ هه‌رلایه‌ك كه ده‌یه‌وێ ماناوچێژی ژیان وژیانه‌وه له‌م ده‌روازه وه عه‌یش و نۆش بكات!،هیچ لایه‌كیش ناتوانێ به‌شداری نه‌كات و نه‌گه‌ڕێ به شوێن پرسیاری (كێ ده‌یباته‌وه)؟!.
شه‌رعی خوا ئه‌م مافه‌ی داوه به ئاده‌مییه‌كان كه سامان و سه‌رمایه خڕكه‌نه‌وه و تۆزێكیش بیلاوێنن!وله سه‌ریشی هه‌ڵده‌ن و شه‌ڕیشی له‌سه‌ر به‌رپاكه‌ن، به‌لاَم ئه‌م حاڵه‌تانه سه‌راپایان سنورشكێن و بێ مروه‌تن ئه‌گه‌ر به فیقهوفیلته‌ری یاساوڕێسا شه‌رعیییه‌كاندا گوزه‌ر نه‌كات و قاڵبی سروشتی خۆی وه‌رنه‌گرێ، ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێت بۆ به (شه‌رعی)ی بوون و(شه‌ره‌ف) پێدانی كاره سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان ڕه‌چاوی ته‌واوی پێگه‌وڕێگه سامانسازییه ئیسلامییه‌كان بكرێ كه‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌وبووه‌نه‌ته مایه‌ی ماڵوێرانی وه‌كو:(سوودوسواڵكه‌ری!)و(دزی وگزی!) و(چروكی وچه‌وره‌یی!)و (شاردنه‌وه‌وشۆرینه‌وه!)و (غه‌لوغه‌ش!) و (زێده‌ڕۆیی وزییانكاری!) و(قه‌رزكوێری وقه‌رزخۆری!)و(به‌رتیل وبه‌خشیش!) خۆپارێزی له‌م كۆمه‌ڵه كرداره‌ودووره په‌رێزی لێی زه‌مانی پاكی و په‌ره‌سه‌ندنی پاره‌وپولی گشتی وتایبه‌تن ونرخێنه‌ری ماندوو بوون ومافی مرۆڤه سه‌رمایه‌داره‌كان وئه‌وانه‌ش كه هێشتا بێمایه‌ن وده‌یانه‌وێ به ڕێگای شه‌رعی ببنه خاوه‌ن ده‌ستمایه وماڵیان ئاوه‌دان بێت.
ئه‌و (بنه‌وان) و(بنكارانه)ش كه ده‌بنه هۆی ڕاگیركردنی شه‌رعییه‌تی سامان و سه‌رمایه‌ی گشتی و تایبه‌ت بریتییه له ڕه‌چاوی چۆنێتی وچه‌ندێتی مافه‌كانی خوای گه‌وره وكۆمه‌لِگه‌ی موسڵمانان به تایبه‌ت و مه‌ردمه‌كان به گشتی له دابه‌شكردن و به‌كاربردن وه‌به‌رهێناندا كه زه‌كات وسه‌رفیتره‌و خه‌راج و به‌خشین و قه‌رزو وه‌قف و میراتی و دیاریه له ئاستی تاكدا.
وه ئاستی ده‌وڵه‌تدا سه‌رانه وسنوركاری و سه‌رچاوه‌گشتییه‌كان له ئاووئاگر-نه‌وت وغازو ئه‌وانیتر- وگژوگیاودارستان و كارگه‌وكۆمپانیا ستراتیجییه‌كانی خوارده‌مه‌نی وسوته‌مه‌نی وته‌قه‌مه‌نی وته‌كنۆلۆژیا وته‌رمیناڵی ئاوی و وشكانی وهێڵه ئاسمانیه ناوخۆیی ونێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و تا ده‌گاته فڕۆخانه وتۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی وئاڵ وگۆڕی به‌هره‌و به‌رنامه بالاَكان وه‌كو وزه‌ی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی و پرۆژه هاوبه‌شه فره ڕه‌گه‌زه‌كان وده‌سكه‌وته جه‌نگی وكۆمه‌كه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانه.
ئیسلام یه‌ك كوتله‌وكیانی سیسته‌میی (ته‌ریب وته‌واوه!) وه‌كو لاشه‌ی مرۆڤێك وایه خوێن نه‌چوون بۆ هه‌ر به‌شێكی یان بڕین و جیاكردنه‌وه‌ی، لاشه‌كه كه‌م ئه‌ندام و كه‌نه‌فت ده‌كات و ده‌بێته جێی به‌زه‌یی یان لاقرتی! و هه‌میشه چاوه‌ڕووانه یارمه‌تی بدرێ یان هیچ نه‌بێت نه‌یكه‌نه گاڵته‌جاڕی زه‌مانه و ئه‌ندامه بڕاوه‌كه‌ش هیچی پێناكرێت وله تاو بۆن وبۆگه‌نی كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی!!.
ئه‌نجا چه‌ندێ هه‌ژاران و نه‌داران وبێنه‌وایان وهه‌تیوان وكه‌مئه‌ندامان ونه‌خۆشه‌كان و پیروپه‌ككه‌وتوان و سته‌ملێكراوان و كۆچكه‌ران و ئاواره‌كان و زانستخوازان و ئازادیخوازان و ڕێبواران وپاسه‌وانان و موجاهیدان و خێزان و خزمان وخێلاَن و به‌ندوگیراوه‌كان و قه‌رزاران وفه‌رمانبه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان سوودمه‌ندی كرده‌یی ببن وتام وچێژی بكه‌ن وژیانیان (ئاماده!)و(ئاوه‌دان!)و(ئاسوده!)و(ئامانجاوی!) بێت چه‌ندێ وابێت ئه‌وه‌نده ئه‌سه‌لمێ كه وه‌ك سه‌رچاوه ی په‌یداكردنه‌كه‌ی شه‌رعی بووه ئه‌وه‌نده‌ش دابه‌شكردنه‌كه‌ی!.
گێڕان و سوڕانی ئه‌م بزوتنه‌وه (فیتری!) و(فیكری!) و (فیقهیه!) گه‌وره‌و گرانه كه هه‌موو ژیانی مرۆڤه‌كانی گرتووه و ڕووماڵ كردووه وپاداشت و سزای له سه‌ر نوسراوه پێوستی به پێوه‌رێكی ووردوزیره‌ك هه‌یه كه هه‌موو كه‌س و تاقمێ بخوێنێته‌وه و به پێی پێوستیی-حاڵه‌تی ئاسایی ونائاسایی-وژماره‌ی خێزان وئاستی خزمه‌ت وتواناكان وپله‌ی خوێنه‌واری و ماوه‌ی كاتی خه‌رجكرا و دڵسۆزی و جۆری به‌هره‌كان و ..هتد دادپه‌روه‌ریش مه‌حه‌ك و سه‌روه‌ر بێت!.
تێڕوانینه هه‌ڵه‌كه‌كانی خه‌ڵكه دینداری بێ ئاگا له هۆشیاری دینه‌كه-ئیسلام-یان بۆ ماڵ و موڵكداری وهێزی ئابووری وهه‌ستیاری دارایی له گۆرانِكاریه‌كاندا ماوه‌یه‌ك له‌ته‌مه‌نی ئێمه‌دا ده یان پانزه ساڵێك پێش ئه‌مڕۆ بڕوای زۆرینه‌ی گه‌وره‌وبچوكی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كه‌مان ئه‌وه بوو كه سامان وسه‌رمایه چیه؟!چڵكی ده‌سته!، به‌لاَم پاش ماوه‌یه‌ك له گۆڕانی ڕوناكبیری و ڕووانگه‌ی سه‌یركردنمان بۆ (شه‌رع!) و(شته‌كان!) و(شه‌خسه‌كان!) حاڵی بووین كه سامان پێستی ده‌سته نه‌ك چڵی ده‌ست!وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كونه دوكانێكی دانایه پێی ده‌وترا باوه‌شی كردووه به دونیا!،یان ده‌ستی گرتووه به كلكی مانگاكه‌وه!. ئه‌مه‌ش له داماوی خۆمان بووه كه ته‌نها قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ین یان قه‌ناعه‌تێ بۆ خۆمان دروستكه‌ین كه ئه‌وه‌نده‌ت هه‌بێت نه‌مری وقه‌رزاریش نه‌بیت!، له ناو ئه‌م زه‌ویه فراوانه‌ی خوای گه‌وره‌دا تا ڕێگه بۆ دوژمنان خۆش بوو ببنه خاوه‌نی دونیای ئێمه‌و خۆشیان!!، ده‌بوو بمانزانیبا كه موڵكی خوا پێوسته بۆ خه‌ڵكی خوا بێت!، وه زوهدی شه‌رعیش –ئه‌گه‌رباسی ده‌كرێت-دژه له گه‌ڵ دونیاپه‌رستی نه‌ك دونیاویستی وبه‌كارهێنانی بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان و كردنی به هۆكاری هه‌ستانه‌وه‌یان وڕزگاربوونیان له پاشكۆیه‌تی(وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ قِيَامًا وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا)5- النساء، رِاستة زؤريَك بة داري دونيا دؤزةخيان كرِي، بةلاَم ئةوانةش كةم نين كة بة دونيافرؤشي كرِياري بةهةشتن بوون ودةبن (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ،تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ)10-11الصف.
ئه‌م تێگه‌یشتنانه بۆ دونیاداری ودینسالاری تێیدا، دره‌نگ گه‌یشته گوێی ئه‌م نه‌وه‌ی ئێمه وچه‌ند نه‌وه‌یه‌كیش پێش ئێمه بۆیه ده‌بینین زۆرینه‌ی هێزه ئابوورییه‌كان وجومگه داراییه‌كان وچاوگه‌ی سامانه سروشتیه‌كان و ئامێره زه‌به‌لاحه‌كان و كارگه دایناسوَری یه‌كان له ژێر چه‌پۆك و ناوگه‌روی جه‌رده ومافیا سه‌رزل و ورگشۆڕ و بێ ویژدانه جیهانی وهه‌رێمی و ناوخۆییه‌كانن!،گه‌لانی موسڵمانیش زۆرێكی به(سواڵ وسه‌ده‌قه!) و زۆرێكیتر (بژی و مه‌مره ی كوله مه‌رگی!) وهه‌ندێكیش به(نیوه چڵی!)وتاك و ته‌رایه‌كیش به قه‌ده‌ری خوا بوونه‌ته ژماره‌یه‌ك كه ده‌كرێ له گه‌ڵ ژماره‌كانی تردا بازاڕه بچوكه‌كان گه‌رم بكه‌ن!. چیبكه‌ین؟!باروبه‌لاَیه‌كه‌وبه(ده‌ستیخۆمان!)و(ده‌سته‌وسانی!) زۆرێكمان و(ده‌ستێوه‌ردانی!) ده‌ره‌وه به‌م قۆناغه‌ی گه‌یاندین.
پلانێكیش كه په‌ڕینه‌وه‌ی به دوادا بێت وگرێكوێره‌ی پاشكۆیی ئابوریمان بۆ بكاته‌وه بووه‌ته زه‌روره‌تی ئه‌م قۆناغه تا بتوانین باسی ئامانجی پارێزگاری شه‌رع بكه‌ین بۆ سامان وسه‌رمایه و به‌شداریمان هه‌بێت له‌و هه‌ڵمه‌ته ڕوناكبیریه ئابووریه‌دا و بمانگه‌یه‌نێ به (گه‌نجینه‌ی دزراو!) و(خاك وخۆڵی داگیركراو!)و(سامانی ئاودیو كرا‌و!)و(زێروزیوی به قوماردراو!)وگرتنی نه‌زیفی سه‌دان ساڵه‌ی سه‌رمایه‌ی سه‌رزه‌مین وژێرزه‌مین كه(پاشایه‌كی پاشكۆ!) یان (بنه‌ماڵه‌یه‌كی بێ شكۆ!)یان (حیزبێكی ده‌سته‌مۆ!) یان(داگیركه‌رێكی بێ‌پرس وجۆ!) یان هه‌موویان به یه‌كه‌وه دروستیان كردووه وبوونه‌ته كه‌ڵه‌گا و له سه‌روملی گه‌لان ئالاَون كه بێ به‌ڵگه‌وبێ هۆیه، یه‌ك مه‌به‌ست ده‌یانڕه‌تێنێ ئه‌ویش(كاوجۆیه!!)، ده‌ی خوایه تۆزێ غیره‌ت !.(وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ)188-البقرة(وَأَخْذِهِمُ الرِّبَا وَقَدْ نُهُوا عَنْهُ وَأَكْلِهِمْ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا) 16-النساء(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ،فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ،وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ)278-280البقرة.
(ئامانجی پێنجه‌م)
(پارێزگاری وه‌چه‌وبنه‌چه)
مرۆڤه‌كان هه‌رده‌م گێره‌و كێشه‌یان، خه‌م وخه‌یاڵیان، ئاوات وئومێدیان، شه‌ڕوشۆریان، ئاشتی وئارامیان، هه‌تا خواردن وخواردنه‌وه وخه‌باتی كورت و تولانی و خه‌وتن و خوێندنیان به هه‌موو ئاواز‌و زمانێك!، زۆر كاتیش خه‌و له یه‌كتر زڕاندن و خراپه‌كاری وخوێڕیبوون و خیانه‌ت له گه‌ڵ هاوسه‌رو هاوڕێ وهاوكار و هاوسێ و هاوولاَتی وهاودین وهاوژیندا، له پێناو ناو و نیشانه!، بۆ مانه‌وه‌یه!، حه‌زی نه‌مری یه!، تۆماری هه‌ڵوێست و چوونه مێژووه له گه‌وره‌ترین ده‌رگاوه!،هیوای تولكێشانی ڕه‌گه‌ز وڕێبازو نه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه! ئه‌م دۆخه ده‌روونی و ڕۆحی وزه‌ینیه‌ی مرۆڤه‌كان كه ده‌یانه‌وێ ده‌نگ وڕه‌نگیان و شوێن پێ و شوێن ده‌ستیان له زه‌ویدا له ته‌مه‌نی خۆیان و دوای خۆیان ببینرێ و سایه‌و سێبه‌ری هه‌بێت، خودی ئه‌م كه‌ین و به‌ینه هه‌ناوییه‌ی مرۆڤـ دوژمنایه‌تی نیه له گه‌ڵ ئیسلامدا، به‌ڵكو جۆری نیازومه‌به‌ستی سه‌ره‌كی-شه‌یتانیه‌یان ڕه‌حمانیه-وكامه هۆكار وئامراز به‌كارده‌هێنێ –شه‌رعی یان نا شه‌رعی-هه‌ر ئه‌مه جێی باس و پرسیاره و ئه‌كرێ له‌وانه بێت دوور له حه‌لاَڵ و حه‌رامی خوای گه‌وره‌و ده‌شكرێ هه‌ڵقولاَوی قولاَیی ڕاز‌و ڕازامه‌ندی جه‌نابی ئه‌و بێت.
به‌ره‌ی فیرعه‌ون و به فیرعه‌ونیی كردنی خێزان وكۆمه‌ڵگه كه خۆی له جیهانێك بوغز‌و حه‌زی (كه‌ڵه‌گایی!) كردن وهه‌وڵی (تۆ‌و!) بڕانی نه‌وه‌كان و (تیرۆر!)ی كه‌سێتیان وبه(نۆكه‌ر!) كردنی ئه‌وانیتردا نمایش ده‌كات، ئه‌م دیارده‌ی به فیرعه‌ون كردنه ته‌نها ڕوداوێك نه‌بوو له ڕابوردوی دوردا به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه و له دوباره و چه‌ندباره بوونه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر هه‌ر میلله‌تێك ڕێگروڕاپه‌ڕیو نه‌بن له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنیدا ئه‌وا ده‌بنه په‌ندی زه‌مانه و (قڕان!)و(قڕه!)بوونیان كه‌متر نابێت له‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل هات و ئه‌نجا ده‌بنه وانه‌یه‌كیتر له وانه‌كانی مێژوو له پاڵ وانه فیرعه‌ونیه‌كاندا!. ئه‌مه‌ی ڕوویداوه‌و به‌رده‌وامه (كاوێژ)ی(كادان)ی فیرعه‌ونه‌كانه‌و ده‌یانه‌وێ گه‌لان(وه‌جاخیان) كوێربێت وپیروپوكاوه ودوابڕاوبن، بێناووناوه‌رۆك بن، مێژوو له خۆیانه‌وه ده‌ستپێكات و به خۆشیان كۆتایی بێت.
قۆناغ به قۆناغ داهێنان ده‌كرێ له جۆری كه‌رت وپه‌رتكردنی كه‌ماڵ وكه‌رامه‌تی ئینسانه‌كان وقه‌باره‌ی (زیان و زێنكردن)یاندا!، ئه‌وان نایانه‌وێ بیریان بكه‌وێته‌وه كه له گه‌ڵ مه‌خلوقێكی به حورمه‌تدا ده‌ژین و به‌و وانه‌و و وتانه میزاجیان ده‌شڵه‌ژێ و گیانی تۆڵه و تۆقاندنیان ده‌جوڵێ و دوكه‌ڵی ده‌رونیان نانیشێته‌وه ئه‌گه‌ر جانه‌وه‌رانه ده‌ستنه‌وه‌شێنن و هه‌موو ده‌نگه دژه‌كان كڕوكپ نه‌كه‌ن!، له‌مه‌مله‌كه‌تی فیرعه‌وندا به سه‌ربڕین كوڕی خه‌ڵكیان ده‌كرده قوربانی و ته‌نها قۆناغێك بوو وه‌لێ دوای ئه‌و ئیتر بووه (نه‌خشه‌ی ڕێگا!)و(تاپۆی ڕه‌ش!) و(میراتی مه‌ینه‌تی!) ووه‌ك ناووناسنامه به ناخی (خه‌ت وخێڵه!) فیرعه‌ونیه‌كه‌دا پشتاوپشت شۆڕ بوویه‌وه و هه‌ر جاره‌ی له‌ژێر لافیته‌یه‌كدا و له رۆخی ڕووبارێك له خوێنی مرۆڤه بێ گوناحه‌كاندا ئه‌شه‌كێته‌وه وسه‌ماوسه‌یران ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به ریكلام وتۆقاندنی بیرۆكه ئیستعماریه‌كه‌ی(ناهاوسه‌نگی) زۆر بوون و(ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوان)ی زه‌وی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕزق وڕۆزی وقاتوقڕی ئامین كرا‌و ڕازی بوون به ڕێگرتن له زۆربوونی منداڵ–تحدید النسل-وكه مه‌به‌ست لێی (كه‌م بوونه‌وه!)و(كوێر بوونه‌وه‌ی!) كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانه و له‌ت وپه‌تكردنی خێزان وبنه‌ماڵه‌یه هه‌ر چۆن خۆیان به‌و ده‌رده‌وه گلاووگیرۆده‌ن! له‌گه‌ڵیدا كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانه به ڕووی هه‌موو كارێكی تێكه‌ڵكردنی سێكسی ناشه‌رعی ومێبازی و نێربازی و له‌شفرۆشی و شكاندنی ئه‌و سنورانه‌ی كه ئاژه‌ڵ و ئاده‌می له یه‌كتر جیاده‌كه‌نه‌وه!، ئه‌مانه‌ش سه‌ر تا خواریان دوژمنی ڕه‌ق و ڕقنی ئامانجی شه‌رعن له هێنان و هێشتنه‌وه و پاراستنی وه‌چه‌و به‌چه‌دا!، ئه‌م ده‌رس وخولانه‌ش له كوێوه بێن گرنگ نیه و پێویستیشمان به‌وه نیه بوترێ ولاَتی (چین)یش ئه‌م پرۆژه‌یه جێ به جێ ده‌كات كه‌وابێ پرۆژه‌كه ڕۆژئاوایی نییه!. قسه‌یه‌ك به ئێمه بخوات و ئاوی دڵمان بدات ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئایین و ژیری و به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌زمون و نه‌ریت و ئاسایشی گشتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌دا ده‌گونجێ و هه‌ڵده‌كات (ئا) یان (نا) ؟ دیاره نه‌خێر، زۆر وتنیش قورئان خۆشه!.
كاتێكیش ئه‌م(هه‌ڵپه)و(هه‌ڵپه‌ڕه)ی ئه‌وان ناچێت به‌گوێدا وریكلام وپڕوپاگه‌نده سیحراویه‌كانیان ده‌بێته كه‌فی ده‌ریاو بڵقی سه‌ر ئاو، هێرش و په‌لاماری سیاسی و سه‌ربازی و ئابڵۆقه‌ی ئابوری وئاوه‌دانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆ قه‌لاَچۆ كردن ده‌بێته(جه‌نگی پیرۆز!)و(پرۆسه‌ی ئازادی)و(شه‌ڕی دژه تیرۆر!)و(گه‌یاندنی دیموكراسی!)و(یارمه‌تی گه‌لان!) و(به‌رگری له هاولاَتیان)ی بێ چه‌ك وپه‌نا.
به‌ره‌ی پێغه‌مبه‌رانیش(سه‌لاَت وسه‌لامی خۆیان له سه‌ربێت) زنجیره‌ی زێڕینی جوامێران وكه‌ڵه‌پیاوانی سه‌ره‌تای مێژوو تا كۆتایی مێژوو!، ویستیان وده‌یانه‌وێت ئه‌م واقیعه دژوارودوژمنكاریه به‌رده‌وامه به (بوون!) وله(دایك بوون!)ی نه‌وه‌ی نوێ و ڕۆڵه‌ی داهاتوو كۆده‌تای تێدا بكه‌ن وجیهانێكیتر شایان به مرۆڤـ بێته گۆڕێ وئه‌وانیش گۆڕبه گۆڕبكرێن!،ئه‌م كاروانه له دوانه‌هاتووه‌ی پێغه‌مبه‌ران و پێشه‌وایان وپشتیوانان وپاڵه‌وانان خوای گه‌وره به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ته‌نها خۆی گه‌وره‌ی ده‌كات و(تین)و(ته‌مه‌ن)ی ده‌داتێ، توێشوی ئه‌م ڕێگایه‌ش باوه‌ڕی (پۆلاَیینه!)،ئاماده‌باشیی (پڕیه‌قینه!)، دۆستگیری وده‌ستگیریی مرۆڤه و(خاڵی له قینه!)، ئه‌وه‌ی هاوڕێگا بێت سه‌ری به‌رزه‌و (ڕوو له ژینه!)، كه‌س به تۆزی ڕێگای ناگات (له‌م زه‌مینه!)، په‌یمانی خواش هه‌ر ئه‌مه‌یه كه (سه‌رخستن وته‌مكینه!).ئه‌م پردی په‌یوه‌ندی یه‌ی نێوان خوای گه‌وره‌و به‌نده‌كانی به‌وه دامه‌زراوه‌و له سه‌ر پایه‌و پێكانی خۆی ڕاوه‌ستاوه‌كه(ڕزق وڕۆزی)و(ژیان ومردن)و(زه‌مان ومه‌كان) و(سزاوپادا شت) ته‌نها له ته‌ره‌ف خواوه‌یه‌و ته‌نها خۆیشی زۆروكه‌م وخاووخێراو به‌رزونزمیان ده‌كات وله ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی مرۆڤه‌كاندایه و بێباكی موسڵمان و بێخه‌می خواپه‌رستان و بێ منه‌تی سه‌نگه‌رنشینان له‌م(قه‌ناعه‌ت ومه‌ناعه‌ته!)ده‌روونی وڕۆشنفكری یه‌وه قه‌ره‌وڵی گرتووه وئه‌م په‌روه‌رده وپه‌یامه خواییه (حه‌یاوحورمه‌ت)ی وه‌شاندووه وپه‌خشاندووه تا لێیه‌وه به گه‌وره بڕوانرێته گه‌وره‌یی مرۆڤـ وحه‌زیان به وه‌جاخ ڕۆشنی یه‌كتری بێت و ڕێ بۆ خێزان ومنداڵنانه‌وه ته‌خت بكرێ له پێناو پارێزگاری له شه‌جه‌ره وڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕه‌گه‌زوڕه‌مزی ژیان كه مرۆڤه‌و ژیانیش بۆ خزمه‌تی ئه‌وه!.
ئه‌م هاوكێشه‌یه كاتێ هاوسه‌نگ ده‌بێت و مرۆڤیش به مرۆڤـ ده‌مێنێته‌وه كه (گه‌مه) به ژین نه‌كات و به (گومان) نه‌ڕوانێته (ئاین)ی خوا و (ئاریشه)ی خه‌ڵك و به‌وپه‌ڕی ته‌وازوعه‌وه ملكه‌چ و سه‌رله‌ڕێی فه‌رمانه‌كانی ئیسلام بێت له (پاسه‌وان وپاراستن)و(په‌ره‌پێدان په‌لهاوێشتن)ی جۆری ئینسان، پێش هه‌موو هه‌ڵوێستێ پێوێسته ڕێگه بدات له دایك ببێت!!،پاشان هه‌ڵوێسته‌كانیتر ڕیزوداوا ده‌كرێن و نمره‌یان پێده‌درێت پێچه‌وانه‌كه‌شی گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی و سنوور به‌زاندنه له ماڵ وموڵك ومه‌خلوقی خوای به‌خشنده‌و میهره‌باندا.
كاتێ سه‌رنج ده‌ده‌ین له گه‌وره‌یی ئه‌م ئینسانپارێزیه‌ی ئیسلام ده‌زانین كه هێزی مه‌نتق وهۆشیاری كردن ڕۆڵێكی لوتكه‌ییان هه‌یه له په‌روه‌رده‌وفێركردنی ئاده‌میزاده‌كان به گشتی و خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه به تایبه‌تی، به‌لاَم ئه‌وه‌ش ئه‌زمونكراوه كه هه‌ندێك پێكه‌نینی به‌م چوارچێوانه دێت ولای ئاساییه له پێناوی ئاره‌زووی هاروهاجیدا هه‌موو یاسایه‌ك بهاڕێ!، ئالێره‌دا ئیتر ده‌بێت پێهه‌ڵگیرێ بۆ قۆناغی دادگا‌و مه‌نتقی هێز وسزای شه‌رعی بۆ كۆتایی هێنان به‌و گاڵته‌جاڕیانه كه به پیرۆزییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو (نه‌سل ونه‌سه‌ب) ده‌كرێت جا به كرداری زینا یان ئامرازه ڕێخۆشكه‌ره‌كان بێت–به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه- یان به بوهتان وگومان دروستكردن بێت له سه‌ر ڕه‌گ وڕیشه‌ی كه‌سه‌كان، ئه‌م مه‌نتقانه (هێزی مه‌نتق)وپاشان(مه‌نتقی هێز)له‌په‌رۆشیه بۆ ئاده‌میزادو وانه‌وواده‌ی خوایین وسه‌نگه‌رو سه‌نته‌ره دژه‌كانیش له به‌یتوبالۆره‌ی خۆیان ناكه‌ون به‌لاَم گرنگ ئاكام وگێمی كۆتاییه!! كه خوای گه‌وره خۆی دڵنیاییداوه كه كێ (سه‌ربه‌خوا!)یه ونه‌خشه‌ی وی (پێڕه‌وایه!) سه‌ركه‌تن (بۆی ڕه‌وایه!) خوایه شوكر!(وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَاد)205-البقرة(الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنْسَانِ مِنْ طِينٍ، ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ، ثُمَّ سَوَّاهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِنْ رُوحِهِ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ)7-9السجدة (وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا)31-الاسرا‌ء(وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا)32-الاسرا‌ء.
هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمانیش وه‌كو هه‌ر ولاَتێكیتر پشكێكی به‌ركه‌وتووه له‌م جۆره بیروبۆچوونه ترسناكانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه ده‌كات له ئێستاوئاینده‌ی مرۆڤه‌كان وكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی بڕیار‌و تاقمێ له قه‌ڵه‌م به ده‌سته‌كان ڕۆڵێكی خراپ ده‌گێڕن له ده‌نگدان وبانگه‌واز بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و توانا ڕۆحی وڕه‌وشتی وڕووناكبیریه وكه‌لتوریه‌ی كه دیواری مه‌حكه‌می خێزان و ڕیگای زۆربوونی نه‌وه‌ونه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌روه‌ستاوه!.
ده‌مه‌قاڵه‌ی ناوپه‌رله‌مان له‌سه‌ر وشه‌ی یان یاسای (جێنده‌ر) ئه‌كرێ وه‌كو نموونه‌یه‌ك له‌به‌رچاوبگیرێت كه‌به ده‌نگی زۆرینه پشگیریكرا به بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێك بكرێ بۆ ڕای كه‌مینه له كاتێكدا به‌ڵگه‌وبه‌یانیان ئاشكراوڕوون بوو كه ئه‌م وشه‌یه به ته‌واوی دژه به بنه‌ما جێگیرونه‌گۆڕه‌كانی خێزان وخێزانداری وڕێگه ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان! به‌لاَم هاوارێك بوو له دۆڵێكدا وته‌نها ده‌نگی دایه‌وه!. به‌ڵكو خه‌ڵكه به‌رگریكاره‌كه‌ش به نه‌زان وبێ ئاگاوكۆنه‌خواز ناوبران و جگه له ناكۆكبونی له گه‌ڵ ڕێساكانی ئیسلام ناته‌باشه له گه‌ڵ ماده‌یه‌ك له ده‌ستوری عێراق و ئه‌وه‌ی لای خۆشمان (ده‌ستوری ڕه‌شنوسی هه‌رێم) كه ناوه‌ناوه وه‌كو ده‌ستورێكی ده‌رچوو له ده‌نگدانی گشتیدا ده‌خوێننه‌وه كه‌هێشتا شتی وا نه‌كراوه!،هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه جه‌خت ده‌كه‌ن كه نابێت هیچ یاسایه‌ك دژ بێت له گه‌ڵ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلامدا، له‌مه حاڵی نه‌بوون!، له‌وه‌ش نایانویست تێبگه‌ن كه هیچ نه‌بێت وشه‌یه‌كی نامۆیه له زمانی كوردیدا وزیاتر له مانایه‌ك كه(چاك)ی لای زۆرینه‌و(خراپ)ی لای كه‌مینه هه‌ڵده‌گرێ وبا به‌دیلێك دابنرێ،ئه‌م ڕه‌قی و گوێ نه‌دانه به‌رانبه‌ر بابه‌تێكی وا چاره‌نوسساز زیاتر خانه‌گومانمان ده‌كات له ئاست نیاز و ئینتیمای جێنده‌ریه‌كاندا!!. ووتیان نه‌خێر ئه‌وانه ئیسلامین و ته‌فسیری دینی بۆ ده‌كه‌ن و بیهۆشن له ئاست عه‌وله‌مه‌وجیهانی مۆدێرنه‌دا!.
له خه‌ت لاناده‌م وه‌كو (نوكته‌یه‌ك) و به مه‌به‌ستی به‌راوردی هه‌ڵوێسته‌كان ئه‌وه‌تان بیر ده‌خه‌مه‌وه كه ته‌نها جارێك زانایه‌كی ئیسلام وشه‌ی (جیهاد)ی به‌كارهێنا له خۆپیشاندانه‌كاندا جگه له‌وه‌ی له‌و وتاره‌كه‌یدا به ڕێك وڕوونی ووتی كه خه‌باتی مه‌ده‌نی وئاشتیانه‌ی مه‌به‌سته وهیچیتر!،به‌لاَم زیاتر له دوو مانگه هه‌موو ده‌زگا حیزبیه جێنده‌ریه‌كان زه‌وی وئاسمانیان پڕكردووه وحاڵه‌تی (نائاسایی و كتوپڕیان) ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێن: نه‌خێر وانیه و نیازومه‌به‌ستی ته‌نها كوشت وبڕ بووه و خوێنی خه‌ڵكی ناو ده‌سه‌لاَت و سه‌ر به ده‌سه‌لاَتی حه‌لاَڵ كردووه!.
ئه‌وان ڕازی نابن و پێی قه‌ڵسن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جێنده‌ر ماناكردنێك یان لێكدانه‌وه‌یه‌ك بخرێته ڕوو له لایه‌ن بیرمه‌ندانی ئیسلامیه‌وه و زاراوه‌كه به موڵكی خۆیان ئه‌زانن و ئه‌مه‌ش قۆرخ كردنی مافی زانیاری وگشتاندنی زانستی و هۆشیاریه‌كه كه بێده‌نگ بوون یان بێده‌نگ كردن له خۆیدا سته‌مێكه له میلله‌ته‌كه ده‌كرێ، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون وشه‌ی جیهادیش كه وه‌كو پسپۆڕیش بێت ده‌بێت زانایه‌ك یان خوێنه‌وارێكی شه‌رع قسه‌ی تێدابكات نه‌ك كه‌سانێكیتر به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی كردبێ به بوغزوكینه‌ی سیاسی و كۆنه‌قین!، كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ماڵ له ساحێب ماڵ حه‌رام بێت!!(جێنده‌ر)ه‌كه به هی خۆیان ده‌زانن-فیعله‌ن پڕاوپڕ بۆیان دوراوه!!-وڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌سیتر قبوڵ ناكه‌ن و(جیهاد)ه‌كه‌ش ته‌نها ته‌فسیری خۆیان ده‌خواوده‌ڕوا و ئیتر سلاَواتی لێده‌ن!، لایه‌نێك ده‌یه‌وێ خۆیان وخه‌ڵكیتر هه‌م(جێنده‌ر)ی بن و هه‌م (جیهاد)ی بۆ یه‌كه‌میان دۆست ودابه‌زێنه‌ر و بۆ دووه‌میان دوژمن وئابڵۆقه‌ده‌ر!.به‌م عه‌قڵیه‌ته ئیتر به‌شی كه‌سیتر نامێنێته‌وه وده‌بێت ته‌نها گوێگره خۆشه‌ویسته‌كان بن!.
له كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردیه‌وه پێش مانگی ڕه‌مه‌زانی راِبوردوو له به‌رنامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه‌سێكیان به ناوی توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه كه دانیشتوی ولاَتی ئه‌ڵمانیایه میوانی به‌رنامه‌كه بوو له گه‌ڵ هه‌ندێك گه‌نجی كوڕان وكچان كه گوێگر بوون وپرسیاروتێهه‌ڵقورتانیان ده‌كرد، كه‌سی میوان بێ په‌رده‌و به كوردی په‌تی پێشنیارێكی كرد كه من توشی (شۆك)بووم به زمانی ئه‌دیبان!، ووتی ئه‌زمونێك هه‌یه له ئه‌ڵمانیا پێویسته ئێمه‌ش تاقی بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوین له سه‌ری به‌رده‌وام بین وه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو وازی لێ‌بێنین، ژن وپیاوی وا هه‌یه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته (60-70)ساڵ وماوه‌ی(30-40)ساڵ په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه هه‌یه و چه‌ند منداڵێكیشیان هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ست(عقد)ێك بیانبه‌ستێ به یه‌كه‌وه و هیچ جۆره گرفتێكیش دروست نه‌بووه!؟ ئه‌م ئه‌زمونه(جوانه!)ی كاكی ئه‌ڵمانی بۆمانی هێناوه‌ته‌وه له باخچه‌ی ئاژه‌لاَنیش ده‌ست ناكه‌وێ وبێ چه‌ندوچۆنیش له به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانی كردووه‌ته نیشانه و ونبوون ونه‌ناسینی باوك ودایك و خاڵ ومام وبراوخوشك وكه‌سی دوورونزیكه و تێكه‌ڵبووون وتێكچوونی شه‌جه‌ره‌وڕه‌گ وڕیشه‌ی تاكه‌كانه.
له به‌رنامه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی مافه سێكسیه‌كان گه‌رم ونه‌رمكرا كچێكێش ووتی: من حه‌ز ده‌كه‌م له گه‌ڵ سێ چوار كه‌سدا كاری سێكسی بكه‌م ئه‌نجا كامیانم پێ‌باش بوو له گه‌ڵیدا گرێبه‌ستی زه‌واج بكه‌م!؟؟ ئه‌م قسه‌وحه‌زه شێتانه! پێویستی به لێكدانه‌وه نیه!.
شه‌رعی خوای گه‌وره‌ش لوتفی نواندووه تا مرۆڤانه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرۆڤ بگیرێ و به ده‌ستی خۆیان قه‌لاَچۆی خۆیان نه‌كه‌ن وله هه‌موو ئامرازوئاكارێكی په‌لكێش بۆ فه‌نای منداڵ ونه‌وه‌كان به دووركه‌ون وتوخنی نه‌كه‌ون وخوای گه‌وره‌ش مندالاَنی به ڕوناكی دڵ و نوری چاوان ناوبردووه وده‌یه‌وێ به‌وان به‌ندایه‌تیكردن وخواویستی به‌رده‌وام بێت و ئازادیه‌كیش نرخی به‌رزه ئه‌م به‌هایانه بپارێزێ. (وَوَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا)74-الفرقان(وَقَالَتِ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ قُرَّةُ عَيْنٍ لِي وَلَكَ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ)9-القصص.(قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ، وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ)30-31 النور.
(ئامانجی شه‌شه‌م)
(پارێزگاری ژینگه‌وژیار)
باس وخوازی (ژینگه‌وژیار) په‌یوه‌ندیداره به بابه‌تی (دۆستایه‌تی و دۆشین)ی ژیرانه‌ی ووزه‌كانی بونه‌وه‌ربۆ(ژه‌م وبه‌رژه‌وه‌ند)ی ژیانێكی نموونه‌یی به ئاده‌میزاد كه پێشتر له بڕگه‌ی(دژه بون وبونه‌وه‌ر)دا شتێكم له باره‌یه‌وه نوسیوه، له‌وێ وه‌كو ئامرازوده‌زگا لێی دوواوم لێره‌ش وه‌كو ئامانج وئاكام، هه‌ردووكیان لێره‌و له‌وێ یه‌كسانن له حوكمی شه‌رعدا و كامیان به‌ر هه‌ڵپه‌ساردن یان هه‌ڵوه‌شاندن بكه‌ون له حوكمدا یان له واقیعدا مانای شكاندن وڕووخاندنی ئه‌ویتریانه،به كورتی وپوختی ده‌رچوون ودووركه‌تنه‌وه‌یه له ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كان یان كوێربوونه‌وه‌ی ڕێگاو ونبونی ڕووگه‌یه به پێوه‌ری ئامانجناسی(مقاصد)وئاكام ناسی(مێ‌لات)ی شه‌رع په‌یوه‌ست به حوكم و فه‌تواو ئیجتیهاد--كه یه‌كێكه له زانسته شه‌رعیه پشتگوێخراوه‌كان و به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له ولاَتی ئێمه كه‌س شاره‌زای نیه-لێدانی یه‌كێكیان لێدانی ئه‌ویتریانه!.
هه‌رپێنج حوكمه شه‌رعیه‌كه یان حه‌وته‌كه لای هه‌ندێ له زانایان –واجب ومه‌ندوب وحه‌رام ومه‌كروهو موباح وصیحه‌ت وبوگلان- دووجه‌مسه‌ری پێشه‌كی وپاشه‌كی كاروباره‌كانی ئاده‌میزاد كه ئامرازوئامانجن(الوسائل والمقاصد) به یه‌كچاو سه‌یریان ده‌كات به واجب بوونی یه‌كێكیان ئه‌ویتریش واجب ده‌بێت و به حه‌رامبوونی لایه‌كیان لاكه‌یتر ده‌بێته حه‌رام وهه‌روا و به‌وشێوه‌یه بۆ حوكمه‌كانیتر عه‌ینی حوكم وبڕیاره!! به ڕسته‌وڕیتمێكیتر كه زیره‌كانه نوتقی پێبكرێ ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ئامرازوئامێره‌كان حوكمی ئامانج وئاكامه‌كانی هه‌یه (الوسائل لها حكم المقاصد)و ڕاست ودروست نیه ئامانجێك واجب بێت به‌لاَم ئامرازه‌كه‌ی حه‌رام بێت وهه‌روه‌ك چۆن ناكرێ ته‌نها له‌به‌ر دروست بوونی هۆكاروئامرازێ ئیتر ئامانجه‌كه‌ی پێ حه‌لاَڵ وزه‌لاَڵ بێت ئه‌گه‌ر شه‌رع به دروست وته‌واوی نه‌زانێت.
ده‌توانین ژینگه‌وژیار كه‌ڕه‌تێ وه‌ك ئامراز و كه‌ڕه‌تێكیتر وه‌ك ئامانج جێی سه‌رنجمان بێت وله شوێنێكدا وه‌ك ئامراز به كاریبهێنین وله ناوچه‌یه‌كیتردا وه‌ك ئامانج به شوێنی‌دا بگه‌ڕێین به نیازی پاراستنی و له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بزاوت وبازنه‌یه‌دا جاڕی ئیسلامه‌تی بدرێ و(كاروكاروان!)ی دیدی دینداریمان له بره‌وو به‌رده‌وامیدا بێت.
دووانه‌یی له ناووحوكمدا ده‌رباره‌ی ژینگه‌و ژیار دژبوونێك ناخوڵقێنێ و به‌لاَم هه‌ندێك قوڵبوونه‌وه‌ی ده‌وێ تا ده‌رنجامێك بێته ده‌ست و ڕه‌وت وڕوونبینیمان لێڵ وته‌ڵخ نه‌كات ژینگه وه‌ك زاراوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار دیاریكه‌ری نه‌خشه‌یه‌كی جوان وبێ وێنه‌یه كه ڕازاوه‌ترین داهێنانی تێداكراوه‌و تابلۆیه‌كه ڕه‌نگ و بۆیه‌كانی و ساغله‌می و پاكیه‌كانی چاوان ماندوو ده‌كات!، به‌لاَم هه‌رگیز لێ ی تێر نابێت و ئۆخه‌ی ناكات!، له كامڵترین شێوه‌شدا خه‌ت وهێڵكاری كراوه و ئه‌م جوانی و پاكی و ته‌ندروستی و هاوسه‌نگیه ته‌نهاوته‌نها له خوای گه‌وره ده‌وه‌شێته‌وه و له‌م ته‌لاقه بێژماره‌و بێ ئاماره‌وه زانایی ودانایی و بینایی و توانایی بێسنووری خوای گه‌وره ده‌ناسین و ده‌توانین خۆمان بگه‌یه‌نین به پله‌ی به‌ندایه‌تی كه ڕاقیترین پله‌وپایه‌داریه بۆ مرۆڤـــ!.
پارێزگاری له‌م ژینگه خواكرده كه یه‌كێكه له دوو ئامرازه خواییه‌كه(كتێبی دروستكراو و كتێبی خوێنراو) ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی هه‌موو ئینسانێكه‌و هه‌ر كه‌سێك له ئه‌ندازه‌ی بێ گوێی و بێ ویژدانی له مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ژینگه‌دا ئه‌وه‌نده به‌شداره له كه‌م و كورتكردنه‌وی مه‌دای بینین و چێژوه‌رگرتن له شوێنه‌واره جوانه‌كانی خوای گه‌وره و باوه‌ڕپێهێنانی بۆ كه‌سانێ كه ده‌یانه‌وێ له‌وڕێگه‌وه به خوای گه‌وره بگه‌ن و نهێنی زۆریان بۆ ده‌ركه‌وێ!.
پیسكردنی ژینگه وژه‌نگ و ژاوه‌ژاو ناناوه له ناویدا به مه‌به‌ست و خودسه‌ری كه ده‌بێته هۆی به‌ربه‌ست و داخستنی فه‌زای بونه‌وه‌ر بۆ گه‌ڕان به دوای یه‌قیندا هیچی له تاوانی ئه‌و كه‌سانه كه‌متر نیه كه خراب وبێ ڕه‌حمانه ئیسلامه‌كه‌ی خوای به‌رزوبالاَ نیشان مه‌ردمه‌كان ده‌ده‌ن و دوكه‌ڵ و دوودڵیان بۆ دروست ده‌كه‌ن!، چۆن پێویسته كه په‌یامی خوا وه‌كو خۆی پێشكه‌ش بكرێ وكه‌سی لێبێبه‌ش نه‌كرێ وبانگه‌كه‌ی بگاته هه‌موو گوێیه‌ك هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت هیچ مرۆڤێ ژینگه‌كه‌ی پیس و نه‌گریس نه‌كات تا بتوانێ له هه‌واو ئاووخاكێكی پاكدا بژی و به سروشتی و به ئیختیاری خۆی ئایینی ئیسلام هه‌ڵبژێرێ و چۆن ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی ژینگه‌یه‌كی پاك و ساغله‌م خوا بناسێ به‌وشێوه‌ش له ڕێگه‌ی وه‌حیه‌وه بیناسێ و بۆی بژی، كه‌واته گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه (په‌ڕاوی خوێنراو) و (په‌ڕاوی داهێنراویش) له یه‌ك كاتدا و به یه‌كه‌وه و هاوته‌ریب به‌ره‌و خوامان ده‌بات، ڕماندنی هه‌ركامیان یه‌كسانه به ڕماندنی ئه‌وی كه‌یان و ژینگه ئامراز بێت بۆ به‌كارهێنان، یان ئامانج بێت بۆ پارێزگاری، له حوكمی شه‌رعدا دژایه‌تی كردن و تێكدان و ناشیرینكردنی ناڕه‌واو ناقۆلاَیه و گه‌نده‌ڵیه‌كه دژ به زه‌وی وئاسمانێك كه جێگه‌ی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه و مافی گشتیه‌و نابێت وه‌كو هیچ لادان ولاڕێبوونێك سه‌یر بكرێ، چونكه پێچه‌وانه‌شه به فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) كه دژی گه‌نده‌ڵین به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه كه‌واته هه‌ردوو په‌یامه‌كه ته‌واوكه‌روپشتیوانی یه‌كن و نه‌گونجان له گه‌ڵ یه‌كێكیان نه‌گونجانه له گه‌ڵ ئه‌ویكه‌یان!.
ئه‌مێنێته‌وه واتای وشه‌ی(ژیار-الحچاره) و سنووری (ده‌سكاری) و (ده‌سه‌لاَت) و (ده‌ستێوه‌ردان)ی ئینسان تا كوێیه؟،ڕوونه كه بوونی ژینگه‌یه‌كی خاوێن به‌س نی یه بۆ گوزه‌ران وكامه‌رانی مرۆڤــ، به‌ڵكو داڵده‌دان و ڕێكخستنی زه‌وی(زه‌مان و زه‌مینه)شی كه بریتیه له به‌كارهێنانی لقه‌كانی ژینگه كه هه‌واو ئاو و ئاگر و خاك وكانزا پاشان ئیراده(هێزی بیروبازو)ی خه‌ڵكه‌كه گشتیان ماده‌گه‌لێكی خاووخۆشده‌ستن بۆ هه‌ڵچنینی ژیارێكی هه‌ڵكه‌وت و شیاو كه پێویسته ببنه به‌دیهێنه‌ری ئامانجه‌كان له ژیان كه ته‌نها له (عه‌ماره‌ت) و (عیباده‌ت)داكۆده‌بێته‌وه،عه‌ماره‌تێ كه له خوا وغه‌یبیات نزیكمان ده‌كاته‌وه و له گه‌ڵ هه‌ر بستێكی پێشكه‌وتن باشتر له ته‌ك خوای خۆمان ئاشتمان كاته‌وه‌و ئامین بكه‌ین بۆ فه‌رمانه‌كانی بێ دواكه‌وتن.
خوای گه‌وره به قه‌ول وقه‌راری پیرۆزی (زه‌وی) و(مزگه‌وت)ی به یه‌كه‌وه گرێداوه وده‌یه‌وێ مامه‌ڵه كردنی مرۆڤـ له گه‌ڵ زه‌ویدا به‌و شێوه بێت كه له گه‌ڵ مزگه‌وتدا ده‌یكات و هه‌روه‌ها چۆن له گه‌ڵ مزگه‌وت ڕێزوپێزانینی هه‌یه به‌وشێوه‌یه به چاوی خۆشه‌ویستیه‌وه بڕوانێته زه‌وی وزاری خوای گه‌وره!كه هه‌ردوكیان به(ئاوه‌دانكردنه‌وه) ده‌گه‌نه بالاَی ئه‌ستێره‌كان و ناكرێ كه‌سێكیش مزگه‌وت ئاوه‌دان كاته‌وه به‌لاَم زه‌وی خوای گه‌وره وێرانكات یان به‌شی نه‌بێت له خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانیدا یان به پێچه‌وانه‌وه به‌شی هه‌بێت له ئاوه‌دانی زه‌وی به‌لاَم له مزگه‌وتدا هیچێ به هیچ نه‌كات!، وه‌كومزگه‌وت شوێنی په‌رستنه زه‌ویش به‌و شێوه‌یه،چۆن زه‌وی ئاوه‌دانی ده‌وێ مزگه‌وتیش به‌وشێوه‌یه!،هه‌موو زه‌ویشی به مزگه‌وت داناوه بۆ عیباده‌ت(مَا كَا،نَ لِلْمُشْرِكِينَ أَنْ يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ بِالْكُفْرِ أُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ ، إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ، أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)17-19التوبة (وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ) 61-هود.
(ئامانجی حه‌وته‌م)
(پارێزگاری دادودادگه‌ری)
پارێزگاری له ئایین وئیمان یه‌كێك له په‌یامه‌كانی بریتیه له په‌یامی دادگه‌ری و ڕێكخستنی ئه‌رك ومافه‌كان له سه‌ر حه‌قیقه‌تی دادودادگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به ته‌واوی تیشك وتواناوجوانیه‌كانیه‌وه كه ڕۆحی شه‌رع وپێوه‌ره‌كانی و دڵسۆزی موسڵمانی خاوه‌ن بڕیار‌و ئینساف و ئه‌زمونه‌كان ڕۆڵی ته‌واویان هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنیان جیاودوور له گیانی خۆویستی و خزم خزمێنه و بنه‌ماڵه‌چێتی و ناوچه‌گه‌ری وحیزب حیزبێنه!، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی(دادگه‌رایی) له‌ناوجه‌رگه‌ی ئایین وئیماندا به‌لاَم پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه وه‌ك په‌یامێكی تایبه‌ت بخرێته‌ڕوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بكرێته مه‌رج و بناغه‌ی گشت كارولێپرسینه‌وه‌ك و‌دروشمی سه‌رده‌م بێت بۆ هه‌موو ڕاوبۆچوون وڕاپه‌ڕینێكی فیكری و كۆمه‌لاَیه‌تی و كه‌لتوری و وسیاسی وزانستیه‌ك!.
دادودادپه‌روه‌ری وونبوی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆیه و هه‌موو شۆڕشێك وگۆڕانكاریه‌ك وگردبوونه‌یه‌ك كردویانه به چه‌قی كۆبوونه‌وه و به هۆكاری جیاوازیان له گه‌ڵ دژه‌كانیان وهه‌موو قوربانیه‌ك له پێناویدا ئاسان وسوك بووه، ئه‌وه‌شه وایكردووه خه‌ڵكه به‌شخوراوه‌كان له‌مپه‌ڕی زه‌وی بۆ ئه‌و په‌ڕی زه‌وی شه‌ڕوئاشتیان وخه‌ووخه‌باتیان پێوه‌به‌ستووه وجگه‌له‌وه هیچی كه‌یان ناوێ وشه‌رعی خوای گه‌وره‌ش كردوێتی به ئامانجی بالاَ ودژه‌كه‌ی له كه‌س وه‌رناگرێ وسزاوپاداشتی پێوه‌به‌ستووه‌وده‌بێت ئوممه‌تی موسڵمانیش لێخۆشبوونی نه‌بێت له هه‌ر سته‌م وسیستمێك كه نایه‌وێ دادگه‌ری زیندوو ڕابگرێ وده‌بێت خاڵی په‌یوه‌ندی وبچڕانی په‌یوه‌ندی بێت له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به بێ خاوه‌خاو خاترانه‌و موجامه‌له‌ی به‌تاڵ و هه‌ڵوێستی ترسنۆكانه تا بسه‌لمێ كه خوا‌و شه‌رعی خوا جه‌نگی هه‌یه له گه‌ڵ ناعه‌داله‌تیدا هه‌ركه‌سێ بیكات و له هه‌ر كوێ بێت وجا زۆر یان كه‌م بێت!.(إِإِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا) 5-النساء (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ)90-النحل (وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِين)9-الحجرات(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ)282-البقرة(وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ)152-الأنعام(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ)8-المائدة.
(ئامانجی هه‌شته‌م)
(پارێزگاری مافه‌كانی مرۆڤ)
حه‌وت ئامانجه‌كه‌ی پێشوو له ئه‌لف تا یایی ده‌چێته خزمه‌تی ئاده‌میزاده‌وه و ڕه‌چاو كردنیان و كارپێكردنیان یه‌كسان و هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ ئه‌رك و مافه‌كانی مرۆڤـ ، به‌لاَم هێشتا بواری ئه‌وه ماوه گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێبدرێت وله‌ناو تێگه‌یشتنه گشتیه‌كه‌مان بۆ ئیسلام و شوێنێكی تایبه‌تتری بۆ بگرین و لایه‌كی هاوچه‌رخیانه‌ی لێبكه‌ینه‌وه،ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئامانجی هاوبه‌ش و هاوكاری یه‌كتریه بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كان خۆیان له چوارچێوه‌ی كاره پێویست ودروسته‌كاندا!،له گه‌ڵ ته‌وژم و ڕێكخراوه ئه‌هلیه‌كان وده‌وڵه‌ته‌كاندا. له‌م بواره‌دا نمونه‌ی باش هه‌یه‌وسه‌ركه‌وتوو بووه و نمونه‌ی خراپیش زۆره‌و به زیانی گه‌لانی ژێر ده‌سته ته‌واو بووه چونكه له سه‌ره‌تاوه نیازونێتێكی نامرۆڤانه سه‌ركه‌وتووه و ئیداره‌ی پرۆژه‌كانی به ڕێكردووه و قوڕ گیراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به حیساب ویستراوه له لیته‌ی به‌لاَوناخۆشیه‌كان ده‌ربهێنرێن!. ئه‌و خاڵ وحالاَنه‌ی كه پێویسته ده‌سبارو هاوكاری یه‌كتربین تێیدا زۆرن له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی یان نه‌هێشتنی قات وقڕی و برسیتی یان په‌تاو نه‌خۆشی به‌ربلاَو یان هه‌ژاری وده‌سكورتی یان نه‌هێشتنی نه‌خوێنه‌واری و نه‌زانی، یان به ده‌مه‌وه‌چوونی ئاواره‌و ڕاكردووه‌كان، یان به‌لاَی زه‌مینله‌رزه و لێ قه‌وماوانی لافاو وه سه‌پاندنی ئاشتی وڕزگاركردنی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی تاغوتانی ناوخۆ یان داگیركه‌ران! وه‌كۆكبوون له‌سه‌ر دژایه‌تی و قه‌لاَچۆكردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان وڕفاندن ووونكردن و كوشتنی ناڕه‌واو نه‌هێشتنی ده‌سه‌لاَتی ده‌مامكدارو ئابووری ده‌مامكدارو هێزی ده‌مامكدار!!، به كورتی پارێزگاری له كه‌رامه‌تی مرۆڤـ وئازادیه شه‌رعیه‌كان. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌ركی كۆمه‌ڵ و ئوممه‌تی موسڵمانه له هه‌موو كات وڕۆژگارێكدا جا هاوكاروهاوبه‌ش هه‌بێت یان نا. (لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ)8-الممتحنة(وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ )2-المائدة