وانەی شانزدەهەم
پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (خير الأصحاب عند الله خيرهم لصاحبه، وخير الجيران عند الله خيرهم لجاره)
واتە: باشترین هاوڕی لەلای پەروەردگار ئەوەیە بۆ هاوڕێکەی باشبێت، باشترین دراوسێش لەلای پەروەردگار ئەوەیە کە بۆ دراوسێکەی باش بێت.
لەلایەکی ترەوە پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (لیس المومن الذي یشبع وجارە جائع الي جنبە)
واتە: ئەو کەسەی تێربێت و دراوسێکەی برسی بێت ئیمانی نیە.
لاوازی ئیمان ڕویکردوەتە موسڵمانان خوا پەنامان بات ئاگامان لەم
فەرمایشتە جوانانەی پێغەمبەری خوا نیە و خۆشمان بەشوێن کەوتوی دەزانین، دەی
کەواتە ئیمانداری بەڕێز چاوت لە دراوسێکەت بێت هاوکاری بکە دەستی یارمەتی
بۆ درێژبکە، خوا ئەو نیعمەتەی بە تۆ داوە بیبەخشە بە دراوسێکەت لە ماڵەکەت
لەو سەروەت و سامانەی هەتە بیبەخشە، برسیەکان تێربکە، ئەم مانگی ڕەمەزانە
دڵت ئاسودە بکە لە دوای مانگی ڕەمەزانیش خێرخواز بە بەردەوام خێرو چاکەی
خۆت بکە بەردەوام بە تا خوای گەورە لێت ڕازی بێت.
--------------------------------
*** (لەگەڵ دراوسێکەت مامەڵەت چۆنە؟) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣