شاره‌زووری وه‌فاتی كرد:
پێم خۆشه به‌وبۆنه‌وه هه‌ندێ لهبییرهوهرییهكانم به‌رامبه‌ر شاره‌زووری ره‌حمه‌تی باس بكه‌م..
دوه‌م رۆژ بوو كه هاتبوومه‌وه شێخ فاتیحى قه‌ره‌داغى هاوه‌ڵم هات بۆ لام وگوتى: هه‌واڵێكى دڵته‌زێن..
گوتم: یاخوا خێر!
گوتى: مه‌لا موحه‌ممه‌دى شاره‌زوورى لهتراكتۆرێكا بووه وهرگهرِاوه و گیانى به‌خواى خۆى سپاردووه.
له‌ویادا تاسێك بردمیه‌وه‌و وه‌ك جامێك خۆڵ ودۆ بكرێت به‌سه‌رما ئاوام لێهات، زۆر ناره‌حه‌ت بووم، خێرا بیرم كرده‌وه و گوتم:( إنا لله وإنا لله را‌جعون)، به‌ڵێ شاره‌زوورى به‌ره‌حمه‌تى خوا رۆیشت وكۆچى ماڵئاوایى له‌دنیاى فانى كرد و به‌ره‌و باره‌گاى پرِ دادى په‌روه‌ردگار كه‌وته رێ ، داواكارین خوا له‌گوناهى خۆش ببێ و پله‌ى به‌رزى پێ ببه‌خشێ .
له‌راستیدا مه‌لا موحه‌ممه‌د له‌ژیانیا كوێره‌وه‌رى و ناخۆشى زۆرى چه‌شت، ژنى هێنا تا حه‌ڤده ساڵ منداڵى نه‌بوو، ئه‌مه خۆى له‌خۆیا خه‌فه‌تێك بوو، ماڵ به‌مناڵه‌وه جوانه، ماڵى بێ مناڵ وه‌ك وێرانه‌یه‌ك وایه، به‌تایبه‌ت له‌منداڵدا مرۆڤ به‌رده‌وامبوونى خۆى ده‌بینێته‌وه.
خه‌وه كورته‌كه‌ى:
پاشان خه‌وێكى كورتى بینى و خێزانه نهجیبزادهكهى خۆى رۆیشت داواى كیژێكى جوانى بۆكرد و ماوه‌ى ساڵێك كه‌متر یازیاتر پێكه‌وه بوون و ژنى تازه‌ى سكى پرِبوو، بهلاَم ئه‌م ئافره‌ته‌ى كه تاده‌ست هه‌ڵخه‌یت به‌دڵى خۆى بوو، بهسهرسكهكهیهوه رۆیشت و هیواى داهاتووى و خێزانى خۆشه‌ویستى هه‌ردو مردن و به كۆلێ خه‌فه‌ته‌وه شارهزوورییان جێهێشت.
ژنه پێشینه‌كه‌ی پاش ئه‌م حه‌ڤده ساڵه سكى كرایه‌وه‌و سێ كورِو كچێكى بوو، بهلاَم پاش ئه‌م مندالاَنه ده‌رگاى زیندانى بۆ كرایه‌وه، ماوه‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێن بوو، پاشان به‌ر بوو ، دیسان گیرایه‌وه، جارێكى تر به‌ربوو، پاش ئه‌وه ئیتر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوو.
چه‌ند كتێبێكى جوانى نووسى خوابۆى بخاته تاى ترازووى كرده‌وه‌ى چاكیه‌وه، به بینینى ئه‌و كتێبانه مولحيدهكانى كوردستان ئاگریان تێبه‌ربوو، و جارِى دوژمنایه‌تییان بۆ دا.
كه‌سێكى زۆر نزیكى خۆى (نامه‌وێ ناوی بێنم) گۆبهندێكى گه‌وره‌ى لهشارهزوورا بۆ سازكرد، وپاشان له‌به‌رامبه‌ر ئێرانییهكانيشهوه شه‌رمه‌زاری كرد،و هه‌ر هۆى ئه‌وه‌ش بوو كه له‌كاتى دهربهدهرییهكهیا نه‌توانێ روو بكاته ئێران و تووشى ئه‌و گۆبهندانه نه‌بێ كه بوو.. سه‌ربارى ئه‌مانه عه‌سكه‌رى یه‌خه‌ى پێ‌گرتبوو، ماوه‌یه‌كى زۆر قاچاخ بوو له‌م دێهاتهكهوه بۆ ئه‌و دێهاتهكه، و كۆڵ به‌كۆڵ بوو. ئه‌مه مشتێكى كه‌م بوو له خه‌رمانى ژیانى شاره‌زوورى ره‌حمه‌تى.
من و شاره‌زوورى:
ئه‌ڵبه‌ته من و شاره‌زوورى هه‌ر له‌مناڵیه‌وه هاوه‌ڵ بووین، له ساڵى نۆسه‌دو شه‌سته‌وه كاتێ كه له قوتابخانه‌ى ئه‌وقافى سه‌ره‌تایى هه‌ڵه‌بجه‌دا پێكه‌وه ده‌مانخوێند.
شاره‌زوورى فریشته نه‌بوو، ئاده‌میزاد بوو، ئاده‌میزادیش هه‌ڵه‌ى ده‌بێ، كێ هه‌یه هه‌ڵه‌ی نه‌بێ؟ پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: " كلُّ ابنِ آدمَ خَطاءٌ وخيرُ الخطائينَ التَّوابونَ" واته هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌له‌ی ده‌بێت، و باشترین هه‌ڵه‌كار ئه‌وه‌يه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه وله‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام نابێت.. بهلاَم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چاكهكانیا به‌راوردییان پێ بكه‌ین هه‌ڵه‌كانى هه‌ر زۆر كه‌م بوون، چاكه‌كانى زۆر زۆربوون، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: خوا له گوناهـ و هه‌ڵه‌كانى خۆش ببێ و كرده‌وه چاكه‌كانیشى لێ وه‌رگرتبێ . وا هه‌ندێك له كرده‌وه باشه‌كانى ده‌خه‌مه پێش چاو.
زه‌خیره‌ى پاشه‌رۆژى:
له‌ناوه‌ندى ههفتاكانا كه ره‌وتى ئیسلامى له‌كوردستانا له گاگۆڵكێدا بوو شاره‌زوورى نامیلكه یه‌كى به‌ناوى (ئایا قورئان دانراوى موحه‌ممه‌ده؟) كه به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم پێشكه‌شی كرد، ده‌ورێكى زۆرى هه‌بوو، له بێداركردنه‌وه‌ى لاوان‌دا. به‌تایبه‌ت كه زانایه‌كى بیركارى زانى وه‌ك مامۆستا محي الدين گهلاَڵى پێشه‌كییه‌كه‌ى بۆ نووسیبوو.
پاش ئه‌وه رێكه‌وت لهترازووى ژیریدا، و سروشت لهترازووى ژیریدا، و فرۆید لهترازووۆ ژیریدا،ى پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌مانه چاوپێچیان له‌سه‌ر چاوى لاوانى كورد لابرد، هه‌روه‌ها وتاره ئاگرینه‌كانى رۆژانى هه‌ینى. كه زۆر كاریگه‌ر بوون و تۆمار ده‌كران، و شاره‌و شار ده‌بران وپیاوان وئافره‌تان گوێیان لێده‌گرت، هه‌روه‌ها له‌ده‌رسى بۆئافرهتانا (كچه شیرینه‌كه‌م)ی مامۆستا ته‌نتاوى ته‌رجومه كردبوو كه شتێكى زۆر ناوازه‌بوو. هه‌روه‌ها شاعیرى به‌رزى پاكستانى و فه‌یله‌سووفى ئیسلام موحه‌ممه‌د ئیقباڵى لاهوورى له‌نامیلكه‌یه‌كدا به میلله‌تى كورد ناساند، جگه له‌وه كه‌ده‌ستى دابووه ههگبهیهكى قورس وگران به‌ناوى (هه‌گبه‌كه‌ى شاره‌زوورى)، كه وه‌فاتى كرد‌و ته‌واوى نه‌كرد.. نازانم پاش خۆى چى به‌سه‌رهات؟.
له‌راستیدا مامۆست مه‌لا موحه‌ممه‌دى شاره‌زوورى رۆڵێكى گرنگى لهرهوتى ئیسلامخوازى كوردستان و به‌تایبه‌ت شاره‌زوورا هه‌بوو. هه‌ر ئه‌و بوو وه‌ك شاخى هه‌ورامان له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌په‌ستۆى بهرِێوهبهره غه‌رب زهدهكهى قوتابخانه‌ى كچانى شاره‌زوورا وه‌ستا و بۆرِى پێدا، و بوو به‌هۆى بلاَوبوونهوهى به‌رگى بالاَ پۆشى له قوتابخانه‌كانى كچانى شاره‌زوورا، هه‌زاران ره‌حمه‌تى خوا له‌گیانى پاكى بێت.
رۆیشتنم بۆلاى باوك و خێزانى شاره‌زوورى:
كاتێ ئێمه ئه‌و قه‌ره باڵخییهمان هه‌بوو به‌داخه‌وه من نه‌متوانى بچم بۆ پرسه‌كه‌ى، ئه‌توانم بڵێم نه‌متوانى تا هه‌فته‌یه‌ك له‌ناو مناڵه‌كانى خۆما به‌ته‌نیا دابنیشم. كاتێ ئوتومبیلێكى سه‌ربه‌خۆم گرت و رۆیشتم بۆ سه‌ردانى باوكى وخێزانى، هیچیان له‌ماڵ نه‌بوون، چوو بوون بۆ چوار قورِنه، ئینجا له‌گه‌ڵ سه‌ید رهئووفى زاواى سه‌ید نه‌جمه‌ى پێنجوێنیدا رۆیشتم بۆ لاى مامهعارفى شاره‌زوورى، كه‌چى ئه‌ویش له‌ماڵ نه‌بوو، ئیتر بۆم رێنهكهوتهوه برِۆم بۆ لایان.