24/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
" ساڵی ئاینده قۆناغی حوكمڕانی گۆڕانه"
كاندیدێكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی كۆڕان ده‌ڵێت 'ئێستا ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌و وردبوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ساڵى ئاینده‌دا كه‌سه‌رده‌مى حوكمڕانى گۆڕانه، چۆن دادى كۆمه‌ڵایه‌تى بچه‌سپێنین چۆن سه‌روه‌ت و سامانى میلله‌ت بخه‌ینه‌وه ده‌ست میلله‌ت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی جڤاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاندید بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی "
چوار ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت.
وه‌نه‌بێت گۆڕان له‌چوارساڵى رابردوودا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كى نه‌كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى شانازیی و خۆشبه‌ختییه بۆ گۆڕان، ئه‌وه‌یه گۆڕان هیچ هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى نه‌كردووه "
وه‌ده‌شڵێت : "گۆڕان له رابردوودا رۆڵێكى گه‌وره‌ى بینى له‌وه‌ى كه خه‌ڵكى كوردستان له مافه‌كانى خۆى ئاگادار بكاته‌وه، وه‌هه‌نگاوى گه‌وره‌ى بڕى له ئۆپۆزسیۆن بوون و بۆیه‌كه‌مجار جۆرێكى دیكه‌ى له كارى په‌رله‌مانى پیشانى خه‌ڵكى كوردستاندا، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه به‌ره‌و قۆناغى دووه‌م هانگاو بنێین قۆناغى گۆڕان له‌سه‌رده‌مى حوكمڕانیدا".