24/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه فه‌رمانی ده‌سگیركردنی ده‌رچوو
به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی نوسراویكی شاره‌وانی كه‌لار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ جه‌مال عه‌بدوڵای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه ده‌ركرد.
كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس، كه سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه تۆمار كردوه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له یه‌كێك له ژماره‌كانی گۆڤاری به‌ڵگه‌دا نوسراویكی شاره‌وانی كه‌لار به‌ناوی منه‌وه ساخته كراوه، كه گوایه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی پارچه‌یه‌ك زه‌ویم وه‌رگرتوه، به‌ڵام له ئێستادا راستیه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و نوسراوه و زه‌ویه‌كه‌ش به‌ناوی هاوڵاتیهكهوهیه و ساخته كراوه.
وتیشی "دوای چه‌ند جارێك دانیشتنی دادگا، ده‌ركه‌وتوه ته‌نها بۆ ناوزڕاندن ئه‌و ساخته‌كاریه كراوه، ئه‌مرۆ سه‌رنوسه‌ری ئه‌و گۆڤاره ئاماده‌ی دادگا نه‌بو بۆیه دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوه".
ئه‌و نوسراوه‌ی شاره‌وانی كه‌لار به ژماره (462)ی (4/6/2006)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه له شاره‌وانی كه‌لار تایبه‌ته به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیارێك به‌ناوی بایز مسته‌فا، به‌ڵام له گۆڤاری به‌ڵگه‌دا هه‌مان نوسراو به‌و ژماره و رێكه‌وته ساخته كراوه و كراوه به‌ناوی كاوه گه‌رمیانیه‌وه و وا نیشان دراوه كه ئه‌و زه‌ویه‌ی وه‌رگرتوه، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌نوسه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریه تۆمار كرد.