مالیکی:ئه‌مینداری ‌حیزبوڵا شێته‌
24/07/2013 نوسەر: bzavpress

مالیکی:ئه‌مینداری ‌حیزبوڵا شێته‌

نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاشكرای ده‌كات، کە حكومه‌تی‌ عێراقی‌ هیچ پاڵپشتیه‌کی دارایی‌ نه‌داوه‌ به‌ هێزه‌ میلیشیاكانی‌ عێراق و وه‌  وەسیق به‌طاطی ئه‌مینداری‌ حیزبوڵای‌ عێراقیشی به‌ كه‌سێكی‌ شێت ناوبرد.
نوری‌ مالیكی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك کەسایەتی سیاسی‌ و ئابوری‌ له‌ عێراق رایگه‌یاند: تائێستا پاڵپشتی دارایی‌ هیچ میلیشیا یان هیچ ره‌وتێكی‌ چه‌كداریم له‌ عێراقدا نه‌كردوه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دامو ده‌زگاكانی‌ وڵات بێت.
وه‌جه‌ختیشیکرده‌وه‌  " حكومه‌ته‌که‌ی یه‌ك دیناری‌ نه‌داوه‌ به‌ هیچ میلیشیایه‌كی‌ چه‌كداری‌".
وه‌هه‌روه‌ها وەسیق به‌طاطی ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزبوڵای‌ عێراقیشی به‌که‌سێکی شێت وه‌سفکردو ڕایگه‌یاند "به‌تات پیاوێكی‌ شێته‌و هه‌ر رۆژەو بە شێوازێک  به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كات و لێدوان ده‌دات".
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌  ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزبوڵای‌ عێراقی  وەسیق به‌طاط  له‌لێدواکێکدا،حوکمه‌ته‌که‌ی مالیکی  تاوانبار کرد به‌هاوکاریکردنی دارای چه‌ندین هێزو گروپی یاساغ له‌ 
 عێراق که‌ده‌ستیان له‌کرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌کاندا هه‌یه‌.



وةكالة أنباء