(15) بەپیرۆز ناوهێنانی ( محمد صلی اللە علیە وسلم)
24/07/2013 نوسەر: bzavpress

(15) بەپیرۆز ناوهێنانی ( محمد صلی اللە علیە وسلم)


وانەی پانزدەهەم 

زۆرێك لە موسڵمانان گرنگی نادەن بە فەزڵی سلاوات لەسەر پێغەمبەری ئیسلام ( صلی اللە علیە وسلم)، سڵاوات دان بەرەکەتە هەروەها تەسلم بوونە بە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، مانای تەسلیم بوونیش واتە السلام ،  السلام ناوێکە لەناوەکانی زاتی خوای پەروەردگار.
پێویستە لە کاتی گوێبیستن لە وتاری ئاینی یاخود فەرمودەیەك دەگێڕینەوە واتە کاتی (ووتن و بیستن) ئاگاداری ئەوەبین کە لەگەڵ ناوهێنانی پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) بتوانین سڵاوات بدەین لەسەر پێشەوامان، چونکە پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت :




واتە: هەرکەسێ یەك سلاواتم لەسەربدات ئەوا خوای گەورە دە سڵاواتی لەسەردەدات.

هەروەها دەفەرموێت ( البخیل من ذکرت عندە فلم یخل علي)
واتە: بەخیل ئەو کەسەیە کەلەلایدا ناوم دەبەن و سڵاواتم لەسەرنادات.

وە دەفەرموێت (من صلى عليَّ حين يصبح عشرًا وحين يُمسي عشرًا أدركته شفاعتي يوم القيامة).[حديث حسن: صحيح الجامع للألباني حديث 6357]
واتە: بەیانیان ١٠ جار، وە ئێواران ١٠ جار سڵاوات بدەیت دەبێتە شەفاعەت بۆ ڕۆژی قیامەت).

خوای گەورە دەفەرموێت (إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) سورة الاحزاب/ آیة: ٥٦




واتە: به‌ڕاستی خواو فریشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).

زۆرترین سڵاوات لە ڕۆژی جمعەدا بڵێ  (اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد كما صلَّيت على ابراهيم وعلى آل ابراهيم في العالمين انك حميد مجيد وبارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على ابراهيم وعلى آل ابراهيم في العالمين انك حميد مجيد).

ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پیرۆزە با کۆڕا سڵاوات بدەین لەسەر پێغەمبەری ئازیزمان ( صلی اللە علی وسلم ) بڵێین:




-----------------------
**** (بەپیرۆز ناوهێنانی (محمد صلی اللە علیە وسلم) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣