..
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه، چاره‌نووسی نادیاره‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شی بواری سه‌ردانیان نه‌دراوه، له‌سه‌رده‌می لاوێتیدا حه‌ز له‌كیژێكی رووسی ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆنگره‌ی لاوان فه‌رامۆش ده‌كات، كه ووتارو سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌ی پێسپێردرابوو.
تاڵه‌بانی وه‌كو سروشتی گه‌نجی و له‌سه‌رده‌می موراهیقیدا به‌ده‌ر نه‌بووه له‌داوی ئه‌وینداری، له‌و پێناوه‌یشدا قوربانی بۆ داوه‌و ته‌نانه‌ت به‌رپرسیارێتی خاك و نه‌ته‌وه‌ش نه‌یتوانیوه رێگری بكات بۆ جێژوانێكی له‌گه‌ڵ كیژێكی موهه‌ندیسه‌ی ڕووسی..
نه‌جیب خه‌فاف، گه‌نجێكی عێراقییه‌و هاورێیه‌كی نزیكی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێ له‌مۆسكۆ، ده‌یگێڕێته‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌وڵیانداوه له‌رووسیادا كۆنگره‌یه‌كی لاوان سازبده‌ن، تاوه‌كو بتوانن موعانات و ده‌ربه‌ده‌ری گه‌لانی عێراق به‌تایبه‌تی میلله‌تی كورد بخه‌نه‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆری سیسته‌مه سیاسییه تۆتالیتارییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌چنه لای نازم حیكمه‌ت، له‌وێ پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی لاوانی بۆ باس ده‌كه‌ن، پێیشی ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌م كۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه: كه‌لاوانی زۆرێك له‌وولاَتان كۆكه‌ینه‌وه‌و ده‌رده دڵی خۆمان و زۆرێك له‌گه‌لانی عێراقیان بۆ باس ده‌كه‌ین.
حیكمه‌ت پێشنیاره‌كه‌یان قه‌بوڵ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ: من میوانداری هه‌موویان ده‌كه‌م و ته‌واوی خه‌رجی تێچوونه‌كه‌یشی ده‌خه‌مه سه‌ر لاوانی (شۆره‌وی) یه‌كێتی شۆڤییه‌ت.
نازم حیكمه‌ت، له‌وه‌یش ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه كه‌ئازادن و چی‌یان ویست ده‌توانن بیڵێن، ته‌واوی قسه‌كانیشیان بۆ ته‌رجه‌مه ده‌كرێ.
بڕیار له‌سه‌ر دیاری كردنی رۆژی كۆنگره ده‌درێ، ڕۆژبه ڕۆژ ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ووتاری كۆنگره‌ی پێسێردراوه كه بیخوێنێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌یشه.
نه‌جیب خه‌فاف، ده‌ڵێ: رۆژی گۆنگره‌كه هات و هه‌موو كۆبووینه‌وه، لاوانی زۆرێك له‌وولاَتان ئاماده‌گی كۆنگره بوون، كه ژماره‌یان له پێنچسه‌د كه‌سێك زیاتر بوو، به‌لاَم ته‌ماشا ده‌كه‌ین جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆنگره دیار نییه!!
ده‌ڵێ: ئێمه هه‌ر له‌چاوه‌روانی مام جه‌لالی سه‌رۆكمان بووین، به‌لاَم ئه‌و ته‌شریفی نه‌بوو، نزیكه‌ی چاره‌كی كاتژمێرێك چاوه‌ڕوان بووین به‌لاَم یاری نه‌بوو، كاتی چاوه‌روانی توولی كێشا به‌لاَم هه‌ر نه‌بوو، هه‌رچه‌نده ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌ین، به‌لاَم تاڵه‌بانی وه‌لاَم ناداته‌وه، بۆیه ئه‌ندامانی ئاماده‌كار تووشی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌بن و ده‌شڵه‌ژێن.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، نازم حیكمه‌ت ده‌چێته سه‌ر مه‌نه‌صه‌ی ووتاردانه‌كه‌و ڕووده‌كاته ئاماده‌بوان و پێیان ده‌ڵێ: ئاماده‌بوان، من كراومه وه‌كیلی كورده‌كان و قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، نازم باسێكی زۆری كورد ده‌كات و ئاماده‌بوانیش له‌گه‌ڵ هه‌ر قسه‌یه‌كیدا چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌قسه‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێت:" من كه‌به كوردستانی ئازاد‌دا نه‌چمه‌وه توركیا، لام وایه توركیا ده‌وڵه‌ت نییه و بۆنی ئازادی نه‌كردووه...".
گۆنگره به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتای دێت و میوانانی گۆنكره ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئاماده‌كارانیش ده‌چنه‌وه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان، به‌لاَم دره‌نگانێكی شه‌و تاڵه‌بانی ده‌گه‌رێته‌وه لایان، پرسیاری لێده‌كه‌ن، ئه‌وه له‌كوێ بوویت؟ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێ ئیشم هه‌بوو، هاورێكانی پێی ده‌ڵێن، ئیشی له‌وه گرنگتر چییه پێمان بڵێ؟ تاڵه‌بانی زۆر پێداگری ده‌كات و ده‌ڵێ: ئیشی خۆم هه‌بوو كۆتایی پێبهێنن.
نه‌جیب خه‌فاف، ده‌ڵێ: بڕیارماندا شوێنی ئه‌و ئیشه گرنگه بكه‌وین و بزانین ئاخۆ ئه‌وه چ كارێكه وای له‌تاڵه‌بانی كرده ئاماده‌گی كۆنگره‌كه نه‌بووبێ، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌و گۆنگره‌یه بووه، ده‌ڵێ: پاش گه‌ڕان پرسیارێكی زۆر بۆمانده‌ركه‌وت كه، جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاسانسۆردا كیژێكی ئه‌ندازیارێكی بینیوه‌و ده‌بنه دۆستی یه‌ك و لاده‌داته ماڵی ئه‌وان، بۆئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بێت.