23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قاعیده ئۆباڵى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ردوو گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب و تاجی خسته‌ئه‌ستۆى خۆى
رێكخراوى قاعیده ئۆباڵى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ردوو زیندانه‌كه‌ى عێراقى خسته‌ئه‌ستۆى خۆى كه بووه هۆى كوژرانى ده‌یان كه‌س‌و رزگاركردنى سه‌دان زیندانی.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رێكخراوى ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ردوو زیندانه‌كه‌ى عێراق، چه‌ندین مانگ بوو پلانى بۆ داڕ‌ێژرابوو."
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌داهاتووه: پێكدادانی چه‌كداره‌كانی قاعیده و پاسه‌وان و هێزه‌كانی پاراستنی زیندانه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام دوای كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند كوژراو و بریندارێك توانیویانه كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌كه بكه‌ن، پاش چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م كۆتوبه‌ندی زیندانیه‌كان شكێنراون و سه‌دان زیندانیكراوی موسوڵمان ئازادكراون كه له‌ناویاندا 500 سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ی تێدایه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لەیەككاتدا لەهەردوو پارێزگای سەڵاحەدین‌و ئەنبار هێرشكرایەسەر هەردوو زیندانی ئەبوغرێب‌و تاجی‌و دواى شه‌ڕو پێكدادانێكى قورس زۆرینه‌ى زیندانییەكانی ناو ئەو دوو گرتووخانه‌یه هەڵاتن.