23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پشووه‌كان كاره‌با و ته‌ندروستی ناگرێبهوه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاردا هه‌ردوو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا، جگه له وه‌زره‌تی كاره‌با و ته‌ندروستی پشووی فه‌رمی
بێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبونەوەى ئاسایی خۆیدا بڕیارى داوە پێنج شەممەى داهاتو لەگەڵ پێنجشەممەى داهاتوتریش کە دەکاتە رۆژانی (25/7) و (1/8) بکاتە پشوى فەرمى لە سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکانى حکومەتدا جگە لە هەردو وەزارەتى تەندروستى و کارەبا.
بڕیارى راگرتنى دەوامى فەرمانگە حکومیەکان لەو دو پێنجشەممەیە وەک پشویەکە بۆ فەرمانبەران لە مانگى رەمەزاندا لەکاتێکدا کە پلەکانى گەرما بەرزبوەتەوە و پێنجشەممەى رابردوش بەهۆى بەرزبونەوەى زۆرى پلەى گەرماوە ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى راگرتنى دەوامى دەرکرد.
ساڵی پاریش به‌هه‌مانشێوه هه‌ردوو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ی نیوه‌ی دووه‌می مانگی ره‌مه‌زان له عیراق كرانه پشوو، به‌هۆی گه‌رما و رۆژووگرتنه‌وه.