23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی له‌یه‌كێتی تووره‌یه
پارتی داوای له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردوه، عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بێده‌نگ بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی باس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی پارتییه‌وه، بڵاویكرده‌وه "پاش ئه‌وه‌ی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زیاد له‌جارێك هه‌ڵوێستی توند و دژایه‌تی پارتی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی پارتی داوایان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردوه، عادل موراد بێ ده‌نگ بكه‌ن".
به پێی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه عادل موراد كه سه‌ركردایه‌تی باڵی ناڕازی نێو یه‌كێتی ده‌كات، به‌نیازه سود له‌ره‌وتی ناڕازییه‌كانی نێو یه‌كێتی وه‌ربگرێ و حیزبێكی نوێ رابگه‌یه‌نێ.
باس له‌زاری سهرچاوهكانیشهوه ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هه‌ریه‌ك له ئارێز عه‌بدوڵا و حه‌مه‌سور دوشیوانی و مامۆستا رابه‌ر و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری نێو یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ عادل موراد به‌شداری دامه‌زراندنی حیزبه نوێیه‌كه ده‌بن.
شایانی باسه عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی حزبه‌كه‌ی كه زۆرترین ره‌خنه‌ی له پارتی گرتووه و له دووایین روونكردنهوهشدا كه له سه‌ر لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بلاویكردوهتهوه به ئاماژه‌دان به لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی سه‌باره‌ت به نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو:" به‌گرنگی ده‌زانین كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای روون كردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه نا مه‌سئولانه، چونكه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبه‌كه‌وه واژوو كراوه گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ پهرلهمانو پیاچوونه‌وه‌ی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه واژوو كراوه‌كه‌ی ساڵی 2007ی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه ده‌گرێته‌خۆ، هه‌روه‌ها بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه... چونكه زۆربه‌ی رێكخراوه بنهڕهتیو ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان (نهوتو گاز) و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و گومرك‌و عه‌قده نهێنییه‌كان هه‌موو له‌ژێر ده‌ستی سه‌ركرده‌كان‌و بازرگان‌و كۆمپانیاكانی سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانن."