ئوسامە کوڕی موحەمەد مورسی
23/07/2013 نوسەر: bzavpress

ئوسامە کوڕی موحەمەد مورسی" وەزیری بەرگری میسر و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی بە فڕاندنی باوکی تاوانبار کرد



 ئوسامە موحەمەدی کوڕی موحەمەد مورسی ڕایگەیاند" لە ڕۆژی‌ كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه‌  بەهیچ جۆرێک نەیانتوانییەوە پەیوەندی بە باوکیانەوە بکەن و دەڵێن کە نازانن باوکیان لەکوێ دەستبەسەر کراوە.

پێگەی ڕوسیا تودەی لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، خێزانەکەی موحەمەد مورسی  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شاری قاهیرەی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئاماژەیان بە بێ سەر و شوێنی موحەمەد مورسی کرد و لەو بارەیەشەوە
 ئوسامە موحەمەدی کوڕی موحەمەد مورسی ڕایگەیاند "بەمەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانی فڕاندنی باوکم سەردانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەین

ئوسامە لە لێدوانەکانیدا عەبدول فەتاح سیسی (وەزیری بەرگری میسر و سەرۆکی هێزە چەکدارەکان)ی بەتۆمەتی فڕاندنی باوکی تاوانبار کرد و وتی "لەدژی عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی میسر و دەسەڵاتەکەی، ڕێو شوێنی یاسایی لەدادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکەین".

هه‌روه‌ها ئوسامە ووتی‌" کە لەپاش لەسەر کاری لابردنی موحەمەد مورسی لە سەرۆکایەتییەکەی ، چاویان بە باوکیان نەکەوتۆتەوە و ناشزانن کە بەرەو کوێ بێ سەرو شوێن کراوە و لە کوێ بەدیل گیراوە، هەروەها شەیما موحەمەد کچی موحەمەد مورسی داوای ئازد کردنی باوکی کرد و ڕایگەیاند " بەپێی ڕێکەوتنە نێو دەوڵەتییەکان و یاساکان، مافی هیچ کەسێک نییە ئازادی تاک زەوت بکات وئەمەش مافی سروشتی هەر تاکێکە