23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رێمی كوردستان" پله‌ی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌هۆی بوونی شه‌پۆلێكی وه‌رزیی هاوینه، پله‌ی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه.
(دارا حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕووی له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌بووه، وتیشی:"له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا، كاریگه‌ریی شه‌پۆله وه‌رزییه‌كه زیاتر ده‌بێت‌و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا به‌رزده‌كاته‌وه".
وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی له‌كاتێكدایه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووی له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی عێراقدا كرده پشوو.