23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سوده‌كانی ترێ
ترێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه له‌ڕووی پزیشكییه‌وه سودێكی زۆری هه‌یه. لێره‌دا باس له چه‌ند سودێكی سه‌ره‌كی ترێ ده‌كه‌ین:
1- یه‌كێك له‌و ماددانه‌ی كه له ترێ دا هه‌یه پێی ده‌وترێت (فلاونوید) سودی ئه‌م ماده‌یه له ئاوی ترێ دا به‌سوده بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كۆلسترۆلاَنه‌ی له ده‌ماره‌كانی دڵ دروست ده‌بێت. ئه‌م ماده‌یه ڕێگری ده‌كات له دروست بوونی كۆلسترۆل له ده‌ماره‌كانی دڵ به‌م شێوه‌یه مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
2- ماده‌ی (ریزو راترۆل) كه له ئاوی ترێ دا هه‌یه ڕێگری ده‌كات له درووست بوونی وه‌رهه‌می شێرپه‌نجه.
3- ئاوی ترێ ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئۆكسیدی نیترات ئه‌م مادده‌یه‌ش ڕێگری ده‌كات له مه‌ینی خوێن له‌ناو بۆرییه‌كانی خوێن, وه به‌و هۆیه‌شه‌وه مه‌ترسییه‌كانی توش بوون به جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه .
4- خواردنی شه‌ربه‌تی ترێ ڕۆژانه فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
5- ترێ یارمه‌تی دابه‌زاندی كێشی له‌ش ده‌دات.
6- ماده‌ی ئه‌نتی ئۆكسید كه له پێكهاته‌ی ئاوی ترێ دا هه‌یه یارمه‌تی دروست بوونه‌وه‌ی خانه مردووه‌كانی له‌ش ده‌دات, وه هه‌روه‌ها خانه‌كانی له‌ش له له‌ناوچوون ده‌پارێزێت.
7- ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆژانه شه‌ربه‌تی ترێ به‌كار ده‌هێنێ به‌دوور ده‌بێت له كۆكه‌و سوتاندنه‌وه‌ی قوڕگ.
8- خواردنی شه‌ربه‌تی ترێ به‌بێ به‌كارهێنانی شه‌كر به‌تایبه‌ت خواردنی له به‌یانیاندا یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژانه‌سه‌ر.
9- شه‌ربه‌تی ترێ به‌سووده بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن و, كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار له ڕه‌گه‌زی مێ دا له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا.
10- یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ترێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی (قه‌بزی)ی ده‌كات له مرۆڤ دا.
11- ترێ ماده‌ی دژه ئۆكسێنی تێدایه كه به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆس له‌له‌شی مرۆڤ دا.
12- ئاوی ترێ به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌ناسه‌توندی.
13- ماده‌ی (ئه‌نتی ئۆكسید) كه له پێكهاته‌ی ئاوی ترێ دا هه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیییه‌كانی (الزهایمر) كه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی توشی مێشكی مرۆڤ ده‌بێت.
14- ئه‌نتی ئۆكسید كه له پێكهاته‌ی ترێی ڕه‌ش هه‌یه به‌رگری له له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات .
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌و گرفتی كه‌می ماده‌ی ئاسنیان هه‌یه له خوێنیاندا واباشتره خۆیان له خواردنی ترێ به‌دوور بگرن چونكه له پێكهاته‌ی ئاوی ترێ جۆره ماده‌یه‌كی كیمیایی هه‌یه یارمه‌تی كه‌م بوونه‌وه‌ی ماده‌ی ئاسنی ناو خوێن ده‌دات .