وەرەن هەموومان ببینە (صەحابە)
23/07/2013 نوسەر: bzavpress

وەرەن هەموومان ببینە (صەحابە)




دەستپێك..
ئەم باسە لەچەند پرسیارێکەوە سەرچاوەی گرتوە..
- بۆچی پرۆژەی ئیسلامی  تارادەیەك سەرکەوتوو نابێت؟
- بۆچی موسڵمانان لە جێگایی خۆیاندا رێژەی نەگۆرن؟
- بۆچی موسڵمانان لە هەر جێگایەکدا بیانەوێت بە ئارەزوی  رۆژهەڵات و رۆژ ئاوا ئەدەن بەسەریاندا؟
- بۆ زیندانەکان زۆربەی بە موسڵمانان پڕ کراوە؟
- بۆ ناتوانن لە هیچ جێگایەکی ئەم دوونیایەدا حوکومەتێك  تەشکیل بکەن؟
- بۆ هەواڵی یەکەمی ڕاگەیاندنەکان موسڵمانانە و هەواڵی دووەم هەر موسڵمانانە، سێیەمیش هەر ئەوانن وەهەروەها؟

کورت و پوخت ئەگەر بوینە هاوەڵی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئەوا ڕزگارمان دەبێت لەو هەموو لەمپەڕو نارەحەتی و ئازارو  دەربەدەری و زیندانو کوشت و بڕە.. پێچەوانەکەی ووڵات لە دوای ووڵات دەگەڕێتەوە باوەشی موسڵمانان و سەرلە نوێ موسڵمانان پێشەنگ و سەرکردایەتی گەلانی تر دەکەنەوە و ئیتر خەڵکی چاوەڕوانی دەستی  ئیسلامیەکانە.

چۆن ببینە هاوەڵی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)؟
لەوانەیە ئەم پرسیارە جێگای سەرنج و تێڕامانی هەموو خوێنەر بێت بە گشتی!..
ئایا بە خەو بینین بە پێغەمبەرەوە، دەبینە هاوەڵی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم)؟
چونکە خەو بینین بە محمد- علیە السلام - بە دڵنیایی خۆیەتی و هیچ کەس و شەیتانیش ناتوانێت خۆی بخاتە  سەر شێوەی سەروەری مرۆڤایەتی(صلی اللە علیە وسلم) بە گیان و جەستەی خۆی دەیبینی("مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ فَسَيَرَانِي فَي الْيَقَظَةِ، وَلَا يَتَمَثَّلُ الشَّيْطَانُ بِي".) لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت:( "فَكَأَنَّمَا رَآنِي فِي الْيَقَظَةِ".)..
- بەڵام پرسیار ئەوەیە، خۆ بە خەوبینینیش هەر نابینە هاوەڵی پێغەمبەرمان، چونکە ئەوان رەوەندێکی ناوازە بوون  هاوشێوەیەیان جارێکی تر دروست نابێتەوە، ڕاستە خەوبینیش بە پێغەمبەرەمانەوە یەکێکە لە رووداوە هەرە گەورەکان، بەڵام کەسیش بەوە نابێتە هاوەڵ..
داخۆ هاوەڵ بوون بەچی دەبێت؟
لەلای زانایانی فەرمودەناسی ئەمە شتێکی "موستحیلە" و هەرگیز نابێت و روونادات، چونکە هاوەڵان لە ماوەیەکدا ژیاون ئیتر ئەو زەمەنە ناگەرێتەوە- ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت-..!
لەبەر ئەوەی بوون بە هاوەڵ مەرجی خۆی هەیە جابزانین لە ئێمەدا کۆدەبێتەوە ببینە هاوەڵی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم)؟
یەکەم: پێویستە پێغەمبەری(صلی اللە علیە وسلم)  بینیبێت، یاخود لەگەڵیدا کۆبوبێتەوە، بۆنمونە "نەجاشی" - رەحمەتی خوای لێبێت-  نەیبینیەوە، بەڵام ئیمانی پێی هێناوە، لەبەر ئەوە نابێتە هاوەڵی سەروەرمان، بەڵام "عەبدوڵای کوڕی ئوم مەکتوم" خۆ کوێر بوو ..کەچی هەر بە هاوەڵ ئاژمارد دەکرێت!، بۆیە زانایانی فەرمودەناسی دەفەرموون: یان لەگەڵ پێغەمبەردا(صلی اللە علیە وسلم) کۆبوبێتەوە بە خزمەتی گەیشتبێت، واتا بینینی خەو-نا، بەڵکو کۆبونەوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ پێغەمبەرماندا (صلی اللە علیە وسلم).
دووەم: پێویستە لەسەردەمی پێغەمبەردا موسڵمانان بووبێت و ئیسلامەتی لەو ماوەیەدا وەرگرتبێت، ئینجا بە هەوەڵ هەژمارد دەکرێت، ئەگەر پێغەمبەریشی بینیبێت(صلی اللە علیە وسلم) بەڵام دوای وەفاتی موسڵمان بووبێت ئەوە بە هاوەڵ  ناژمێرێت، بەڵکو -  وەك شوێنکەوتوان ئاژمارد دەکرێن واتا(تابعین)، نمونەی زۆرمان هەیە لەوانە کە سەروەرمانیان بینیوە ، بەڵام دوای وەفتای موسڵمان بوون وەك" موسەنای کوڕی حارس، نوعمانی کوڕی مقەرن، ئەبووڕەجائی عەطاردی"..وەهەروەها.
سێیەم:  دەبێت لە سەر ئەو ئیمان و دینداریە مردبێتن و ئیمانیان  هێنابێت لەسەری شەهید بووبن یاخود وەفتیان کردبێت، ئەم مەرجانە لە سەدو چواردەهەزار هاوەڵدا بەرجەستە بووە هاتۆتە دی، رەزامەندی خوایان لێبێت.
کەواتە پرسیارەکە دووبارەدەکەمەوە ئایا ئێمە دەتوانین ببینە هەوەڵی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم)؟
وەك ئاماژەم پێدا ئەمە موستەحیلە بە دیدو بۆچونی زانیانی فەرمودەناسی!
بەڵکو- دەبێت بڵێن  چۆن بتوانین وەك هاوەڵان بین.. چونکە ئێمە لەو سەردەمەدا نەژیاوین و بە خزمەتی پیغەمبەری خوا نەگیشتوین(صلی اللە علیە وسلم)،..
کەواتە جارێ هیوا ماوە ببینە هاوەڵ..
ئەی مەبەست لەم پرۆژە بابەتەچییە؟
وەڵام- ئەوەیە:- مەبەست لە بوونمان بە یاوەری سەروەمان ، بریتیە لەوەی..کە ئێمە لە بیروباوەڕماندایاوەربین، لە  ئیمانماندا یاوەربین، لە هزورو تێگەیشتنمان بۆ ژیان یاوەربین، لە تێگەیشتنمان بۆ دین یاوەربین، لە هەست و سۆزو دواکاریماندا یاوەری پێغەمبەر بین(صلی اللە علیە وسلم)، لە ئامانجدا یاوەری بین، لە پارێزگاری کردنی ئیسلامدا وەك هاوەڵانی پێغەمبەری خوابین، لە ئازایەتی و تواناو پاراستنی کەرەمەتی موسڵمانان هاوەڵ بین،  لە پیادەکردنی بچوکترین و گەورەترین کاری و فەرمانی ئەم دینە  هاوەڵی پێغەمبەری خوا بین (صلی اللە علیە وسلم).
مەرجیش نیە ئەوەی لە سەردەمی پێغەمبەردا ژیاوە ئیتر ئەوە چاك و باش بووە، نەخێر- مەبەست بە شوێنکەوتنە لە ئاین و سوننەتی سەروەرماندا، بۆنمونە بەدەیان کافرو خراپەکار ژیاوەن  لەو زەمەنەدا وەك  ئەبو جەهل و ، ئەبولەهەب و، وەلیدی کوڕی موغیرەو..تاد، بەڵام هاوەڵان گوێڕایەڵ و شوێنکەوتوی پێغەمبەرمان بوون (صلی اللە علیە وسلم) خۆشەویستیان بۆ دین و ئیخڵاسو دڵسۆزیان بۆ دین پێناسە ناکرێت و من ناتوانم بەهیچ شێووەیەك تەعبیر لە راستگۆیو سەر ڕاستی هاوەڵان بکەم.. مەبەستیشم لەم نوسینەدا ئەوە نیە کە باسی ژییانی هاوەڵان بگێرمەوەو وەك مێژوو باسی لێوە بکەم، نا- بەڵکو:-  دەمەوێت ببینە خەڵکێکی عەمەلی و پاداشتی هاوەڵان وەربگرین.
کەواتە ببە یاوەری پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) جاری هیوامان ماوە بۆ یاوەری..!
مەبەست لە پرسیارەکە چیە و بۆ؟
کە دەڵێن ئایا تۆ هاوەڵی پێغەمبەری(صلی اللە علیە وسلم) یاخود چ پرۆژەیەکی لەسەر دادەمەزرێنین...
هەوەڵ ئەدەم  وەڵام بدەمەوە لەمەوەبەدواوە:-
سەرەتای باس..

زۆریك لە خەڵكی کە ناوی هەوەڵانی پێغەمبەری خوا دەبیستن (صلی اللە علیە وسلم) هەندێك وا پەی دەبات کە ئەوان لە هەسارەیەکی ترەوە هاتونەتە سەزەوی لە مرۆڤ ناچن!
لەوانەی هۆکاری ئەم باسە لەوە سەرچاوەی گرتبێت، چونکە کە باسی هاوەڵان دەکەین  یەکسەر خەڵکی دەڵێت کاکە ئێمەوە ئەوان کوجا مەرحبا، خۆی لە راستیدا لە رێزو پەلەوپایەدا گومانی تێدا نیە ئێمە هەرگیز ناگەینە ئەوان، بەڵام لە لاسایکردنەوە رەفتارو کرداریاندا ئەوانیش هەر مرۆڤی سەر ئەم زەویە بوون، خەڵكێك کە ژیانیان دەخوێنێتەوە توشی شۆك و تەمەڵی و وازهێنان لە ئەرك و فەرمانەکانی سەرشانی دێنێت..
کۆمەڵێك کەس هەن.. هەر کاتێك  کە ژیانی هاوەڵان دەخوێنتەوە ئیتر توشی یەئسو دابڕان دەبن، دەڵێت: موستحلە خەڵکی بتوانیت لاسایکەرەوەی ئەوان بێت، چونکە لە هەربوارێکەوە تەماشایان دەکەیت بۆخۆیان نمونە بوون درێغیان نەکردوە، بۆنمونە لە جیهادا هەر پێشەنگ بوون، لە بەخشینی سەروەت و سامان، لە شەو نوێژو بەندایەتیاندا،لە هەموو شتێکدا هەر پێشەنگ بوون.
بەشێك لە باسەکانی خەڵکی راستی پێوەیە، بەڵام من پێچەوانەکەی دەبینم چونکە لێوورد بونەوە لە ژیانی هەوەڵان  هێزو تواناو ووزەی کارکردنت پێدەبەخشێت، من بەم چاوە تەماشای ژیانیان دەکەم.
لاریشم لەوە نیە کە ئەمانە رەوەندێکی بەرێزو پێشکەوتوو بون لە هەموو بوارەکاندا.. خوای موتەعالیش ئەوە راستیە بۆمان باسکردوە لە قورئاندا..
وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٠٠﴾ التوبە

خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که‌ پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له‌ ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده‌ کردوون که‌ چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.
کەواتە لە ئیحسان و  چاکە کاران بوون بە تەواوەتی و  دڵسۆزانە کاریان کردوە..
پلەو پایەیان لای خواموتەعال بەرزەو لای پێغەمبەرەکەشی(صلی اللە علیە وسلم)، لای هەموو موسڵمانان بە گشتی.
دەبێت بپرسین ئەم رەوەندە مرۆڤە بەچی گەیشتونەتە ئەوماقامە، ئایا ئەو میکانیزمە لەبەر دەستی ئێمەدا نەماوە کە ئەوان کاریان لەسەر کردوە..
بێگومان ماوە، کەواتە وەرن با بە ئەقڵ بیر بکەینەوە، چۆن هاوەڵان بە رێگایەدا رۆشتون، خۆ رێگا کە بۆ ئێمەش دیاری کراوە پێمان ناسێنراوە، لە قورئان و سوننەتی خۆشەویستمان (صلی اللە علیە وسلم) هەر کەس ئەو رێگایە بگرێت بە دڵنیایەوە دەگاتە ئەجرو پاداشتی هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)، ئێمە لەم باسەدا بەدوای رێزی هاوەڵانەوە نین ، بەڵکو کەس ناگاتە ئەوان، چونکە لە دوای پێغەمبەران  بەرێزترین  مرۆڤن لەسەر زەویدا هاوەڵانی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم)، لێرەدا بە دوای ئەوەدا دەگرێن ئەوان چیان کردوە ئێمەش لاسایکەرەوەی ئەوان بین ئینجا بزانین پاداشتمان لەوان زیاترە یان کەمترە؟
ئێمە نەمانتوانیوە رێگاو شوێنی ئەوان هەڵگرین بۆیە  هەمیشە ئەو خاڵانەی لەسەروە ئاماژەم پێداوە ناتوانی تێیانپەرێنین  لە جێگای خۆماندا وەستاوین وەك گۆمی مەنگ.
ئێمەی موسڵمانان هەموو رێگایەکەمان  تاقی کردۆتەوە، لە  ڕێگای لیبراڵی و ئەقڵانی و لە ڕێگای  دیموکراسی و ...هتد، تەنها ڕێگای هاوەڵان نە بێت، سوێند بە خوای پەروەردەگار تەنها ئەو رێگایە دەمانگەینێتە جێگای مەبەست، کەچی بەداخەوە ئەوە رەوشەکەمانە بۆیە هەروەك گۆمی مەنگین نە درژێتە سەری نە جۆگەیەکیش هەیە خۆمان دەرباز بکەین، گۆمی مەنگ و پەنگ خواردو، لە کۆتایدا ئاوەکەی  دەبێتە تەپون و  هەڵم و یاخود بۆگەن دەکات.
هاوەڵان  لەسەر ڕێگای راست بوون و لایانەدا بە لای ڕاست و چەپدا ڕێگای شەرعیان گرتبوو، سەریان نەکرد بە تولەڕێگاو لێڕەواردا؛ بۆ ئەوەی سەریان لێبشێویت.. یان بە ناوی ئەوەی زووبگەنە مەنزڵگا ڕێگا بگۆڕن لە قۆناگی ماڵی ئەرقەمی کوڕی ئەرقەمەوە باز بدەن بۆ جەنگی بەدر، نا- بەڵکو راستو چەپیان نەکرد لە رۆشتنیاندا.. بۆیە گەیشتنە ئامانج، کاتێك ڕۆژانە دەڵێن: اهْدِنَا الصِّرَاطَ المُسْتَقِيمَ.. تا چەند راستگۆین لەگەڵ ئەم دێری قورئاندا؟!
خوای گەورە ڕاڤەی ئەم دێرەمان بۆ دەکات لە سورەتی ئەنعامدا دەفەرموێت: وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿153﴾ الانعام

بێگومان ئه‌مه‌ی (که‌ باس کرا) ڕێبازی ڕاست و ڕاسته‌قینه‌ی منه‌ شوێنی که‌ون، شوێنی ڕێبازه‌ (جۆراوجۆره‌کان) مه‌که‌ون تا له‌ ڕێبازه‌که‌ی خوا وێڵ نه‌بن، ئابه‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌ردگارتان ئامۆژگاریتان ده‌کات بەڵکو خواناس و پارێزکار بن.
هاوەڵێك هاتە خزمەتی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: شتێكم فێرکە کە ئیتر لە دوای تۆ پرسیار لەکەس نەکەم ؟
پێغەمبەر فەرمووی(صلی اللە علیە وسلم): قُلْ آمَنْتُ بِاللَّهِ ثُمَّ اسْتَقِمْ".
بڵێ ئیمانم بەخوا هێناو لەسەر ئەو ڕێگا راستە وەستاوم کە ئیسلامە..
لە ئیسلامدا هیچ راست و چەپێکی تێدا نیە..
حوزیفەی یەمانی فەرمووی: پرسیارم کرد لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لە سەر شەڕ!.. چونکە هەمیشە خەڵك لە خێر پرسیاریان لێدەکرد، منیش ووتم بە لەشەڕ پرسیار بکەم،نەکو- توشم بێت با خۆمی لێبپارێزم..!
فەرموودەکە لە بوخاریدا هەیە، بەڵام من هەمووی ئاماژە پێناکەم ئەوەی کە باسەکەمانی لەسەر دادەمەزرێنین و لەسەری دەدوێین..
پێغەمبەر فەرمووی(صلی اللە علیە وسلم):  سەردەمانێك دێت بەسەر ئەم ئوممەتی مندا چاکەخوازیان تێدایەو چاکە دەکەن بەڵام لێڵی ودوکەڵ هەر بە رچاو دەگرێت..
پاشان حوزیفە فەرمووی: ئایا لە دوای ئەو چاکەیە شەرو خراپەکاری توشمان دێت؟
پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: بەڵێ

بیر بکەروە لە ووتەکەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەو رەوش و واقیعە دەکات کە ئێستا تێدا دەژین..
پێغەمەبەر(صلی اللە علیە وسلم)فەرمووی: کۆمەڵێك  بانگەوازی خەڵکی دەکەن لەبەردەم دەرگایی جەهەنم و ئەو خەڵکە فرێئەدەنە ناو ئاگر!" نَعَمْ، دُعَاةٌ عَلَى أَبْوَابِ جَهَنَّمَ مَنْ أَجَابَهُمْ إِلَيْهَا قَذَفُوهُ فِيهَا."

پاشان حوزیفە فەرمووی: پێناسەمان بۆ بکە کێن ئەوانە بەوشیوە کار دەکەن و، لە بەردەم  دەرگای جەهنمدا وەستاون؟!
پێغەمبەر فەرمووی: لە نەوەی خۆمانن واتا (موسڵمانن) وە بەزمانی خۆشمان ئاخافتن دەکەن." هُمْ مِنْ بَنِي جِلْدَتِنَا- يعني أنهم مسلمين- وَيَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا."
خوێنەری ئازیز:- رابمێنە لەم فەرمودەیە.. خەڵکانیك هەن واتا تاوان و کاری خراپە جوان دەکەن بۆ موسڵمان و دوای فرێیان ئەدەناو ئاگری جەهەنم!..
هەمانە موسڵمانە کار دەکات لەبەر ئەوەی مودمینە بە مەشروب بە جگەرە ، هەیە بە فیرۆدانی کات، بە فیرۆدانی پارە وسەروەت وسامان، یاخود بە هێنانی بیرو باوەڕی شەرق وغەرب.. بە چونە ناو حیزبی عەلمانی ..وەهەروەها.. ئەم ڕێگایانە لە ناوماندا هەیە بۆیە لە چەند خاڵەی سەرەوە دەرناچین کە ئاماژەم پێداوە.
ئێمە دەمانەوێت هاوەڵی پێغەمبەرمان بین (صلی اللە علیە وسلم)و لە پاداشت و خۆ رزگار کردن لە ئاگری جەهەنم.. نەوەكو-  جولەکانی سەردەمی موسا یاوەری پێغەمبەرەکەیان نەبوون؛ بۆ خاکی قودس،  بۆیە ماوەی ٤٠ ساڵ لە بەفیرۆدانی کاتدا بوون.. نەیاندەزای چیدەکەن!
يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الأَرْضَ المُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَلاَ تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا خَاسِرِينَ ﴿21﴾ المائدە
 
ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم بچنه‌ سه‌ر زه‌ویه‌ پیرۆزه‌که‌، که‌ خوا بڕیاری بۆ داون، پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌ و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
جولەکەکان پاشگەز بوونەوە بۆیە خوای گەورە خستنیە ناو ساڵی (التیە) بە دەوری خۆیاند دەسوڕانەوە رێژەی نەگۆر بوون، چونکە یەك ڕێگا هەبوو بۆ چوونە ناو خاکی قودس، بەڵام ئەوان لە ووتەی پێغەمبەرەکەیان دەرچون رێگای تریان گرتەبەر بۆیە لە کۆتایدا سەرلێشواو بوون جیلێکی نەگبەت و خێچو خوار بوون خوای گەورە گۆڕین بە رەوەندێکی ئازاو چالاك و چەبوك.
کەواتە مەبەستمان ئەوەیە کە هاوشێوەی کارەکانی هاوەڵان دووبارە بکەینەوە..
ئەوان چۆن بوون لە ئیخڵاس و دڵسۆزیان بۆ ئیسلام ؟
ئەوان چۆن بوون  بۆ وەرگرتنی زانست؟
ئەوان چۆن بوون لە کارکردنیاندا؟
ئەوان چۆن هەوڵی بە هەشتیان داوە؟
ئەوان چۆن برایەتیان دروستکردوە؟
ئەوان چۆن تۆبەیان کردوە؟
ئەمە دۆزینەوەی ڕێگای راستە لەو کێشانەی کە هەمانە..  وەك ساڵی "تییە" بە دوری خۆماندا خول دەخۆین؛  ئیتر بە دڵنیایەوە ئەو رێگایەمان گرتە بەر ئەوا ڕزگارمان دەبێت.
ئەم ڕێگایەش بەوە نابێت کە ئەوەی ناتوانین بیکەین، بەڵکو- ئەوەی دەتوانین دەیکەین و لەسەرمانە..( لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا) خوای گه‌وره‌ داخوازی له‌ هیچ که‌سێک ناکات به‌قه‌ده‌ر توانای خۆی نه‌بێت.
پاشان تەماشا کردنی هاوەڵان وەك مرۆڤ و دەرنەکردنیان لە خانەی مرۆڤ بوون..
چونکە ئێمە پێغەمبەرەکەشمان مرۆڤە.. بۆیە مەلائیکەت نەبوونە پەیامبەران؛  بۆ ئەوەی مرۆڤ  دوای بیانوی ئەوە نەگرێت و  بڵێت: ئەوانە مەلائیکەتن ئێمە وەك ئەوانمان بۆ ناکرێت..!
تەنانەت خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت  محمد پێن بڵێ منی شوەك ئێوە مرۆڤم ئەوەی لە ئێوەی زیاتری کردم، تەنها  سروش ووەحیەکەمە..
قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا ﴿110﴾

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێیان) بڵێ: من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ك ئێوه‌ وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه‌ (که‌ ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که‌: خوای ئێوه‌ ته‌نها خوایه‌کی تاک و ته‌نیایه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ببێت (به‌ خۆشنودیه‌وه‌) با کارو کرده‌وه‌ی چاك و دروست ئه‌نجام بدات، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ په‌رستنیدا هاوه‌ڵ و شه‌ریك (بۆ خوای گه‌وره‌) بڕیار نه‌دات.
خوای گەورە باسی ئەوەشمان  بۆ دەکات لە رووی ئەقڵییەوە دەیخاتەوە پێش چاومان کە دەبێت لە خۆتان پێغەمبەرو چاکە خوازان هەبن..
قُل لَّوْ كَانَ فِي الأَرْضِ مَلآئِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ السَّمَاءِ مَلَكًا رَّسُولًا ﴿95﴾
)پێیان بڵێ): ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته‌ هه‌بوایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته‌ سه‌ر، ئێمه‌ هه‌ر له‌ ئاسمانه‌وه‌ فریشته‌یه‌کمان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌کردن که‌ پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌یه‌ك بێت بۆیان (چونکه‌ فرستاده‌ ده‌بێت له‌جۆری خۆیان بێت(

پرسیارەکانی سەرەتای دەستپێك لە مێشکی خوێنەردا وەڵامی وەرنەگرتوە..
چۆن؟
ئەوەی ئەم بابەتەی منی خوێندوە بەدوای ئەوەدا گەڕاوە کە ببێتە (صەحابە)..
دەزانم واتان نیازە، بەڵام سوێند بە خوا بێ ئومێدتان ناکەم ..
ئەگەر وویستت ئەجرو پاداشتت وەك ئەوانبێت یاخود لە هەوەڵان و زیاتر بێت پەنجا ئەوەندەی هاوەڵان بێت - رەزامەند خوایان لێبێت-..؟
پێویستە لە ناو خەڵکیدا نامۆ بیت! هەست بەوە بکەیت کە غەریبی!.
چونکە ئەم ئیسلامە بە غەریبی دەستی پێکردوە دەبێت خەڵکەکەشی هەر غەریب بێت، بە غەریبیش هەر دەگرێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا..( : "فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ".)
هاوەڵەکان پرسیان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  غەریبەکان کێن ؟
ئەگەر دەتوێت هاوشێوەی هاوڵان کار بکەیت دەبێت نامۆ بێت، چونکە ئەو کەسەی کە گۆڕانکاری دەکات لە ناو خەڵکیدا، هەموو ئەو خەڵکە بە نامۆ تەماشای دەکەن..
بۆیە لە وەڵامدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: نامۆکان ئەو کەسانەنن کە چاکسازیدەکەنەوە لەدوای  ئەوەی مرۆڤەکان خراپەکاریان بڵاو کردۆتەوە خەڵکی دەگرێنەوە بۆ سەر سوننەتی پێغەمبەرو ئاینی راستیان نیشان ئەدەنەوە..( : "الْغُرَبَاءُ الَّذِينَ يُصْلِحُونَ مَا أَفْسَدَ النَّاسُ مِنْ بَعْدِي مِنْ سُنَّتِي".)
خوای گەورەش لەو بارەوە  لە قورئاندا بۆ مان باس دەکات دەفەرموێت: وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٦٩﴾العنکبوت

ئەوانەی لە پێناوی ئێمەدا بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمە هەوڵ و کۆشش دەدەن و  خۆیان ماندوو دەکەن، بەڕاستی ئەوانە ئەوانە ڕێنمونی دەکەین بۆ هەموو ڕێبازێکی چاک و دروست (کە بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدواوەیە) بێگومان خوای پەروەردگار هاوەڵ و هاودەمی چاکەکاران و چاکەخوازانە.
لێرەوە مژدەیەك و هەواڵێکی زۆر گرنگمان ئەداتێ پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم)  و دەفەرموێت:-( : "فَإِنَّ مِنْ وَرَائِكُمْ أَيَّامَ الصَّبْرِ، الصَّبْرُ فِيهِنَّ مَثْلُ الْقَبْضِ عَلَى الْجَمْرِ، لِلْعَامِلِ فِيهِنَّ مِثْلُ أَجْرِ خَمْسِينَ رَجُلاً يَعْمَلُونَ مِثْلَ عَمَلِكُمْ".)
 رۆژانێك دێت؛ ئەو رۆژانە ئارام گرتویو صەبری راستەقینەی دەوێت، چونکە ئەوکەسانەی کە بانگەواز دەکەن وەك ئەوە وایە پشکۆی گەشەوەی گڕاوی لەسەر دەستیان هەڵگرتبێت، هەر کەس لەو زەمەنەدا کار بکات بۆ ئەم ئیسلامەو شوێنکەوتوی پێغەمبەر بێت ئەوا پاداشتی پەنجا صەحابەی هەیە..!
هاوەڵان هەمووی بە سەرسوڕمانەوە پرسیان پەنجا کەس لە ئێمە یان لە خەڵکی خۆیان..( فأصاب العجب الصحابة، فقالوا: يا رسول الله أجر خمسين رجلاً منا، أو منهم؟)
پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  فەرمووی: بەڵکو پاداشتی پەنجا کەس لە ئێوەی هاوەڵی من..!( قال: "بَلْ أَجْرُ خَمْسِينَ رَجُلٍ مِنْكُمْ".)
کەواتە : خوێنەری ئازیز نائومێد نەبووی لە نوسینەکە، بەڵکو- هەوڵبدە بۆ ئەم ئیسلامە پاداشتی پەنجا لە هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم)  وەردەگریت، واتا  پاداشتت وەك پەنجاکەسی هاوەڵانە نمونەی  ئەبوبکر وعومەر وعەلی و عوسمان و ئەبا عوبیدەو خالید و سعدی کوڕی ئەبی وەقاس، معازو عەبدوڵای کوری عومەرو  ئەبوهوریرەو  وەهەروەها..  ئەوانەی لەو زەمەن و سەردەمەدا ژیاون.

دواکارم لە خوای گەورە لە ئەجرو پاداشتی خۆی بێبەشمان نەکات و تکام وایە دوعای خێرش بۆ من بکەن
نسأل الله عز وجل أن نكون منهم، وأن يجمع بيننا وبين حبيبنا، وقائدنا، وقدوتنا رسول الله صلى الله عليه وسلم، وصحابته الكرام، إن الله عز وجل على كل شيء قدير.