وانەی چواردەهەم
حەسودی چەند پلەیەکی هەیە:
1. مرۆڤ حەز بەنەمانی نیعمەتەکانی برا موسڵمانەکەی بکات، ئەگەر بۆ خۆی نەبێت.
2. حەزی لەنیعمەتەکانی براموسڵمانەکەیەتی و بۆ خۆی بگوازرێتەوە.
3. بۆ خۆشی حەزی لەو نیعمەتانە هەبێت کەبراکەی هەیەتی بەبێ تیاچوونی ئەو
نیعمەتانەی کەبراکەی هەیەتی ( ئەم جۆرەیان ڕێگە پێدراوە) حسودی نیە.
حەسود سێ زەرەر بەخۆی دەگەیەنێت:-
1. تاوانباربوون.
2. بێ ئەدەبی بەرامبەر بە پەروەردگاردا.
3. ژانی دڵی لەبەر زۆری خەمەکانی لەهەبوونی نیعمەتی موسڵمانان.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە حەسودی داوە هەروەکو لەم سورەتی ( الفلق) دەفەرموێت:
واتە: (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم
به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت. له شه‌ڕ و خراپه‌ی
هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو). له شه‌ڕ و
خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ. له
شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ
ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن). له
شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات).
------------------------------
*** (حەسودی) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣