یه‌كێتی له‌مه‌ترسیدایه‌
22/07/2013 نوسەر: bzavpress

یه‌كێتی له‌مه‌ترسیدایه‌

ژماره‌یه‌ك كادێر و پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌بیانووی سوكایه‌تی پێكردنیان له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كه‌ن "كه‌نزیكه‌ی 100 كادر ده‌بن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عارف قوربانی، نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەندامی پێشوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك ده‌ڵێت: مەكتەب سیاسی یەكێتی بەرێز، تكایە  مەهێڵن ئەو 100 كادرەی كەركوك دەست لە كار بكێشنەوە، كە 3 بەرپرسى پێشوی مەڵبەند و 15 بەرپرسی كۆمیتە و دەیان كادر و پێشمەرگەی تێكۆشەری كركوك نامەی دەست لە كاركێشانەوەیان نوسیوە و نارازین لە ئەدای بەرپرسانی كەركوك.
عارف قوربانی داوا لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دەكات بەدەم ئەو كادرانەوە بچن و دڵە برینداركراوەكەیان ئاشت بكەنەوە.