22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار داوای مناظره له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت، كە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سەركردەكانی ئۆپۆزیسۆن بكات لەبارەی وتارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌وه تاوەكو راستیی بۆچوونەكانیان لەو بارەیەوە بسەلمێنن.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە وتارێكدا كە لە ماڵپەری چاودێرنیوز بڵاوكراوەتەوە، وەك خۆی ئاماژەی پێداوە باس لە " پەیامی سەرۆكی هەرێم‌و هەمواركردنو هەموارنەكردنی دەستوور" دەكات.
لەو وتارەیەدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە كردووە " ئامادەم لەگەڵ كەسایەتیە یەكەمەكانی ئۆپۆزسیۆن، بەئامادەبوونی هەموو كەناڵەكانی تەلەفزیۆن، بكەومە مشت‌ومڕ لەسەر ناوەرۆكی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم. هەتا بیسەلمێنین ئاخۆ بۆچوونی كام لایەنمان راست دەرچوو؟".
وهنوسیویهتیشی " ههڵویسَت فرۆشتن‌و كای كۆن به‌با كردن، بێ گومان بای پێچه‌وانه‌ی شهنو كه‌و، كای شهنكردنهكه ده‌داته‌وه به‌چاوی ئه‌و شهنیارانهی شه‌ن نازانن".