ژنێکی‌ بەریتانی‌ 3 ڕەمەزانە بەرۆژووە، بێ ئەوەی‌ موسڵمان بێ.
22/07/2013 نوسەر: bzavpress

ژنێکی‌ بەریتانی‌ 3 ڕەمەزانە بەرۆژووە، بێ ئەوەی‌ موسڵمان بێ.



ژنێکی بەریتانی بەبێ ئەوەی مسوڵمانیش بێ ماوەی سێ ساڵە لەمانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبێت.
ئەم ژنە ناوی ئیمی ماکفارلینجە، باسی کاتەکانی ڕۆژووگرتنی دەکات لە دوبەی و دەڵێ "خەڵک زۆریان پێ سەیرە کاتێ ژنێکی رۆژئاوایی قژ زەردی نامسوڵمان دەبینن، کە بەرۆژووە و لێم دەپرسن بۆچی ئەم کارە دەکەم".
بەپێی‌ هەواڵەکەی‌ سایتی‌ ڕوودا،ئێمی دەڵێ "لەسەرەتادا ئەمەم وەک کارێکی کەلتوری کرد تاوەکو لە خەڵکی ئەو شوێنە بگەم کە لێی دەژیم، چونکە کە من لەوێبووم هەستم بەوە دەکرد کە من زۆر جیاوازم لێیان، دواتریش رێگایەکم دۆزییەوە کە ئەویش ئەوەبوو، وەک هەمو‌ویان بەڕۆژووبم لە مانگی رەمەزاندا".
ئێمی بەم شێوەیە باسی هەرسێ ساڵەکە دەکات کە تێدا بەرۆژوو بووە :
لە ساڵی یەکەمدا ئەمە وەک کارێکی رۆحی بوو لە کۆتایی مانگەکەشدا جەستەم لە ژەهر پاکبۆوە، ساڵی دووەم لە ساڵی یەکەم باشتربووم و خەریکی کاری خێرخوازیبووم‌و لەگەڵ هاوەڵێکی مسوڵمانم ماڵپەڕێکمان دانا بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کاری خێرخوازی و پارەکەشمان لە کڕینی خواردن بۆ هەژاران خەرجکردن لە رەمەزانی ساڵی رابردوو بەر لە خۆرهەڵاتن لە خەو هەڵدەستام و چەند خورمایەکم دەخوارد پاشان تا یەک کاژێر خەریکی بیرکردنەوە دەبووم، دواتر دەستم بە کارەکانم دەکرد. 
لە کۆتایشدا دەڵێ " من ئەمساڵیش بەردەوام دەبم لەسەر رۆژووگرتن، ئەمەش لەبەر هۆکاری تەندروستی ناکەم"