(13) سونەتی بەکارهێنانی دەستی ڕاست !
22/07/2013 نوسەر: bzavpress

(13) سونەتی بەکارهێنانی دەستی ڕاست !


وانەی سیانزدەیەم

پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) فەرمانی پێکردووین هەموو کارێك لەسەرەتای دەست پێکردنیەوە بە ڕاست  بێت، واتە دەستی ڕاستە بەکاربهێنین. ئەمڕۆ موسڵمانان ئەم فەرمانەیان لە بیر کردوە کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە عیلە وسلم) دەفەرموێت ده‌ستی راست به‌کار بهێنن له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و له‌به‌رکردنی پۆشاك وده‌سنوێژگرتن ، وە نه‌هیکردن له‌به‌کارهێنانی ده‌ستی چه‌پ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا  تەنانەت لە لەپێکردنی پێلاویشدا لای ڕاستی پێشخستوە. ڕەچاونەکردنی ئەم فەرمانە ئه‌مڕۆ زۆربه‌ربڵاوبووه‌.

پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (يا غلام سم الله وكل بيمينك وكل مما يليك)
واتە: ئەی مناڵ ناوی خوا بهێنەو بەدەستی ڕاستت بخۆ.

هەروەها دەفەرموێت (وعن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " إذا أكل أحدكم فليأكل بيمينه، وإذا شرب فليشرب بيمينه؛ فإن الشيطان يأكل بشماله ويشرب بشماله)



واتە: لە عبداللە کوڕی عومەر (خوا لێی ڕازیبێت) فەرموی: پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت ( ئەگەر کەسێکتان خواردنی خوارد با بەدەستی ڕاستی بیخوات، وە ئەگەر خواردنەوەی خوارد با بە دەستی ڕاست بیخواتەوە، لەبەر ئەوەی شەیتان بە دەستی چەپ دەخوات و  بەدەستی چەپیش دەخواتەوە.



 
--------------------
*** (سونەتی بەکارهێنانی دەستی ڕاست !) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣