لە بڵاوکراوەیەکیاندا کە نێدراوتەوە دەرەوەی زیندان و تایبەتە بە بزاڤ، زیندانانی رەجائی شەهر لە ووڵاتی ئێران، بە تەواوی ئیدانەی ئەو کارە چەپەڵە دەکەن کە جنێو ووتەی ناشرین بە خەلیفەی دووەمی موسڵمانان دراوە لە ڕێگای مۆبایلەوە بەناوی پێشبرکێی رەمەزانی ناوی ئەو کۆمپانیای تەلەفونە "ئێران سیل" کە سەر بە سوپای پاسدارانەو راستەوخۆ ئەو دەزگایەی ئیران سەرپەرشتی ئەو کۆمپانیایە دەکات..
دەقی بەیاننامەکەی زیندانی رەجائی شەهر..
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
دروودو سڵاو بۆ سەر سەروەری مرۆڤایەتی محمدی پێغەمبەری خوا..
ئێمە وەك ئەهلی سوننەت.. لە زیندانی سیاسی رەجائی شەهر بە توندی ئیدانەی ئەو تەوهینە دەکەین .. کە کراوە بە رانبەر بە خەلیفەی موسڵمانان ئیمامی عومەری کوڕی خەتابی بەرێزو سەروەرو خۆشەویستمان.
جارێکی تر رژێمی دیکتاتۆری ئێران لە ژێر سایەو بەرنامەی دژایەتی کردنی ئەهلی سوننەت بە ئیهانە کردن بە بنەما پیرۆزەکانی ئەهلی سوننەت، لەڕێگایی کۆمپانیای تەلەفونی ئێران سێل کە لە ژێر چاودێری راستەوخۆی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیراندایە بە ناوی پێشبرکێ و موسابەقات، بە سەرلێشێواو فیڵ لێکراو لە لایەن شەیتان پێناسە کرد. لە کاتێکدا ئیمامی خۆشەویستمان عومەری کوڕی خەتاب خۆشەویستی پێغەمبەری خوایە (صلی اللە علیە وسلم) و زاوای ئیمامی عەلی یە - رەزامەندی خوای لێبێت-
هەروەها پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم) لە باس و گەورەیی ئیمامی عومەردا دەفەرموێت:" لأنظر إلى شياطين الإنس والجن قد فروا من عمر"
کاتێک شەیتانەکان و پەری ومرۆڤەکان لە ئازایی و حەقی راستبیژی عومەر رادەکەن..
لە هەمنکاتدا ئێمە وەك زیندانیانی ئەهلی سوننەت دوای هەڵوێست دەکەین لە خەڵکی ئەهلی سوونەت و زانایانی بەرێز و هەموو چین و توێژەکان دەکەین کە هەڵوێست لەسەر ئەم کارە قیزەونەی ئێران وەربگرن.
زیندانیانی سیاسی ئەهلی سوننەت
ئیران،کەرەج، رەجائی شەهر
١٢ رەمەزانی پیرۆز ساڵی ١٤٣٤
٢٩ مانگی چواری ١٣٩٢ی هەتاوی