21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فاروق علی :پێنج لیست ده‌گه‌نه په‌رله‌مان
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و كاندید بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان چاره نوسساز ده‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌واوی تواناكانیان ده خهنهگهر بۆ ئه‌وه‌ی بوونیان له‌په‌رله‌مان هه‌بێت".
له دیمانه‌یه‌كدا، كه ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیداوه، فاروق عه‌لی پاڵێوراوی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت" بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسی و هاوسه‌نگی هێز له كوردستان ده‌گوریت.به‌بۆچونی من ته‌نها پینج لیست ده‌گه‌نه په‌رله‌مان" .
وه‌ده‌شڵێت" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا زور حزب و لایه ن هه‌بوون، كه له په‌نای هاوپه‌یمانێتیدا چونه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مجاره ناتوانن ته‌نها به ده‌نگی خویان له‌سه‌ر كورسی په‌رله مان دابنیشن".