21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سیاسەتمەدارانی ئیسلامی وقسەکردن !
بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە کە ئیسلامیەکان سیاسەتمەداریان نیە ! ئیسلامیەکان بەگشتی بانگەشەی ئەوەدەکەن کە ئێمە خاوەنی ئاینی ئیسلامین و خاوەنی مێژوی زێڕین و پاك و خاوەن مەوقفبوینە لە مێژوی دینەکەماندا ، کاتێك کە بۆخەڵکی قسەدەکەن باسی مێژوی ئیسلام دەکەن و مێژویەك باسدەکەن کە هەزاروچوارسەد ساڵە بەردەوامەو سودبەخشبووە بۆ هەموو کەسێك کە شوێنکەوتوی ئەو مێژوە پاکەبێت، کەچی لەم سەردەمەدا وایلێهاتوە کە ئەوەی باسی مێژوی ئیسلامی دەکات خۆی مێژوی بۆخۆی نەنوسیوەتەوەو هیچی وای پێشکەش نەکردوە کە ببێت بە مێژویەك بۆدوایخۆی .
زۆر کاتێش هەیە کە کاتێك باس وخواس دەکەن دەگەڕێنەوە بۆ مەسەلە شەرعیەکان و لەشەرعدا بەوشێوەیە یەو لەومەزهەبەدا وایان ووتوە و لەمەزهەبیتردا واهاتوە و یەکێك لەزانایان وادەفەرموێت و زانایەکیتر ئەوەدەڵێت .... زۆر لەوباس وخواسانەی کە لە فیقه وشەرعـدا هاتوەو دەیهۆنێتەوە بەشێوەیەك کە هەرگیز گوێبیستی نەبویتە، بەڵام کاتێك بەکردەوەکانیدادەچیتەوە هەرچەندە وردبینبیت نابینیتەوە کە نزیکی پێوەدیاربێت لەشەرعـیەتەوە، یاخود شتی وایلێدەردەکەوێت کە زۆر دوورە لەشەرعەوە، بەڕاستی تێناگەم ئەم خەڵکە بۆوایلێهاتوە ! پاشان لەکلێدوانەکانیاندا بەرامبەر بە کەناڵ و ڕۆژنامەکان، هەرکامیان دەبینیتەوە کاتێك لێدوانێك دەدات یان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدادەکەن، چونکە شتیوای بەخۆیەوە نەبینیوە سەری لێدەشێوێت، و هەوادەکات و لەپێستی خۆی دەردەچێت و خۆی بەشتێکیتر دێتەپێشچاوی خۆی ! بەڕاستی سەیرە ! زۆربەی سیاسەتمەدارەئیسلامیەکان، هەتائێستا هەرلێدوانێکیاندابێت ئەگەر تەماشابکەیت زۆرینەی قسەکانیان ناشەرعی بووە وناشەرعیە، هەتائێستا لەم سەردەمەدا نەمبینیوە کە سیاسەتمەدارێکی ئیسلامی لەکوردستان لە لێدوانەکەیدا نەکەوتبێتە کوفروشیرك و هەڵەی عەقیدەیی و پیاهەڵدانی سەرانی کوفرو عەلمانیەکان و بگەورەی خۆیانیان دەزانن و بە برای خۆیان دەیانخوێننەوە و بەهاوپەیمان و بەڵکوبە شەریکی ژیانی سیاسی خۆیانی دەزانن، بەڕاستی ئەم شتانەی کە دەیڵێم دروستکراونیەو درۆناکەم، هەرکەسش بیەوێت نکۆڵی لەوشتانەبکات ئامادەم ئەوشتانەی دەیڵێم بە نوسین یان بە دەنگ و ڕەنگ بۆتانبخەمە بەردیدو بۆچونتان، کەئەوە شتێکی ئاسانە لەم ڕۆژەدا چونکە هەمووی لە ئەنترنێتدا ئەرشیفکراوەو بەئاسانی دێتە بەردەست و دید وبەرچاو .
ئەم حیزبە ئیسلامیانە وەکو خۆیان هیچ بەرنامەو پرۆژەیەکیان پێنیە بۆ خەڵکی و بیخەنەبەرچاو بێ ئەوەی کە بترسن و شەرمبکەن، بەمێژوی خۆیشیاندا ناچنەوە کە موسڵمانان لە مەقفیکی وادا هەڵوێستەیان چون بووە و چۆن هەڵسوکەوتیان کردوە بەرامبەر بە نەیارەکانیان ، ئەگەر ئەو قسانەی کە بۆ خەڵکی دەکەن لەکاتی مناقەشەو کفتوگۆکردنیاندا بەرامبەر بەخەڵکی موسڵمان، تەنها قسەکانی خۆیان پیادەبکەن بەسیانە کە سەربەرزی دونیاو قیامەتی پێ بەدەست دەهێنن، بەڵام هەروەکو خوای گەورە باسیکردوین و دەفەرموێت { اذلة علی المٶمنین اعزة علی الکافرین } یان کاتێك دەفەرموێت { رحماء بینهم .... } بەڕاستی رێك پێچەوانەی ئەو ئایەتە پیرۆزانە هەڵسوکەوت دەکەن .
کاتێك باسی برایەتی دەکەن، خۆیان برایەتی ناپارێزن ! خۆیان قسە بەبراموسڵمانەکەیان دەکەن و بوهتانی بۆ هەڵدەبەستن و خۆیان ئەوشتانەی کە درۆیە بڵاودەکەنەوە لەکاتێکدا خۆیان دەزانن کە درۆیە ، خوای گەورە دەفەرمویێت { وإذا جاءهم أمر من الأمن أو الخوف أذاعوا به ولو ردوه إلى الرسول وإلى أولي الأمر منهم لعلمه الذين يستنبطونه منهم ولولا فضل الله عليكم ورحمته لاتبعتم الشيطان إلا قليلا } .
باوەڕناکەم کە سیاسەتمەداری ئیسلامی هەبێت ترسی خوای لەدڵدابێت، هەریەکێکیان بگریت تەنها هەوڵ وتەقەلاو کۆششی بۆ بەدەستهێنانی پارەوکورسیە، و بەکردەوش سەلماندویانە و هەرکەسێکیش پێچەوانەی ئەوەی من دەڵێت با باسی هەندێك لەو سیاسەتمەدارانەم بۆ بهێنێتەوەو بیسەلمێنێت کە دونیا پەرست نیەو ماڵ وحالێ لە شوێنکەتوەکانی خراپترە یاخود ئاساییە وەکو شوێنکەوتوەکانی ، هەرکەسێك بەمن دەڵێت وانیە ئەوە عەرزو ئەوە گەز بیپێوەو بە باڵای هەر مەسٶل و سیاسەتمەدارێك لات خۆشەویستە .
پاشان کاتێك کە حیزبە ئیسلامیەکان هیچ پرۆژەیەکیان لەبەردەستدا نیەوە ناتوانن ئاشکرایبکەن کە پرۆژەکەیان ئیسلامەو گەڕانەوەی حوکمی ئیسلامە، بەپێچەوانەی ئەوپرۆژەیەی کە باوڕیان پێیەتی بانگەشەی خۆیان دەکەن، و بانگەشەی دیموکراتی و لیبراڵی وعەقڵنیەت و چەندین ناوی لەوجۆرانە کە ( ماانزل اللە بها من سلطان ) خوای گەورە پێیان ڕازینیە، ئەندامەکانیشیان بەتایبەتی مەبەستم لە سیاسەتمەدارەکانیانە، چوارقسەی ماقوڵیان پێنیە کە بانگەشەی بۆبکەن ! ناتوانن چوار بەڵێن بە میللەتەکەی خۆیانبدەن و بڵێن ئێمە ئەگەر هاتینەسەرحوکم ئەم چوارشتەتان بۆدەکەین .
گەروترین موشکیلەی ئەم میللەتە ئەوەیە کە سیاسەتمەدارەکان لەگڵ میللەتدا ڕاست ناکەن بەگشتی بە، بەڵام سیاسەتمەداری ئیسلامی دەبوایە زپرجیاوازتربوایە لە عەلمانیەکان، خاوەنی بیروبۆچونی تایبەت بونایەو خاوەنی مەوقفی سیاسی بونایە و خاوەنی بەڵێنی ڕاست ودروستی خۆیان بونایە، کاتێك کە پێغمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم قسەی بۆ خەڵکی دەکرد چی بەو خەڵکە دەوت ؟ پێش ئەوەی کە دەسەڵاتی حوکمەتایەتی بکات و دەسەڵاتی هەبێت هەڵوێستی بەرامبەر بە کافرەکان چۆن بوو، قال ابن إسحاق : فحدثني العباس بن عبد الله بن معبد ( بن عباس ) عن بعض أهله ، عن ابن عباس ، قال : مشوا إلى أبي طالب فكلموه ؟ وهم أشراف قومه : عتبة بن ربيعة ، وشيبة بن ربيعة ، وأبو جهل بن هشام ، وأمية بن خلف ، وأبو سفيان بن حرب ، في رجال من أشرافهم ، فقالوا : يا أبا طالب ، إنك منا حيث قد علمت ، وقد حضرك ما ترى ، وتخوفنا عليك ، وقد علمت الذي بيننا وبين ابن أخيك ، فادعه ، فخذ له منا ، وخذ لنا منه ، ليكف عنا ، ونكف عنه ، وليدعنا وديننا ، وندعه ودينه ، فبعث إليه أبو طالب ، فجاءه . فقال : يا ابن أخي : هؤلاء أشراف قومك ، قد اجتمعوا لك ، ليعطوك ، وليأخذوا منك . قال : فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : نعم ، كلمة واحدة تعطونيها تملكون بها العرب ، وتدين لكم بها العجم . قال : فقال أبو جهل : نعم وأبيك ، وعشر كلمات ، قال : تقولون : لا إله إلا الله ، وتخلعون ما تعبدون من دونه . قال : فصفقوا بأيديهم ثم قالوا : أتريد يا محمد أن تجعل الآلهة إلها واحدا ، إن أمرك لعجب ( قال ) : ثم قال بعضهم لبعض : إنه والله ما هذا الرجل بمعطيكم شيئا مما تريدون ، فانطلقوا وامضوا على دين آبائكم ، حتى يحكم الله بينكم وبينه . قال : ثم تفرقوا ] ص/ ٤١١٨ .
ئەمە هەڵسوکەوتی سیاسەتمەدارە، بۆکەسێكی ئیسلامی ئەگەر بیەوێت هەڵوێستی جوامێرنەبێت، شوێنکەوتەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەبێت، ئەگەر هەموو دونیای بدەیتێ نابێت لە بیروباوەڕەکەی خۆی لابدات و دیموکراسی بکات بەدروشمی خۆی و حیزبەکەی .
پاشان کاتێك کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەوڵەتی پێكهێناو عوکومەتی هەبوو، ووتەی بۆ خەڵکەکەی خۆی لەموسڵمانان و خەڵکی ناودەوڵەت و حوکومەتەکی کە موسڵمان نەبون چی بوو ؟ عبداللە کوڕی سەلام کە گەورەی یەهودیەکان بووە دەگێڕێتەوە کاتێك کە یەکەمجار پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم هاتبوە مەدینەوە کە سێ ڕۆژبوو،کە بینیم ووتم بەخوا ئەو دەموچاوە دیارە کە کابرایەکی درۆزن نیە، دەڵێت یەکەم شتێك کە گوێبیستی بووم و بینین فەرموی :( أيها الناس أفشوا السلام، وأطعموا الطعام ، وصلوا بالليل والناس نيام، تدخلوا الجنة بسلام ) بەڕاستی سەیرە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم کاتێك کە چوە بۆ مەدینە قسەو ئامۆژگاری و ووتاری ئاینی وساسی خۆی لەم چوارشتەدا کۆتای پێهێناوە .
١_( أيها الناس أفشوا السلام ) سەلام لەیەکتری بکەن ، بەواتای ئەوەی کە ( سلام ) ئاشتەوای لەنێوانتاندا بابڵاوببێتەوە، کاتیك باسی ئاشتەوای دەکات، ئەوە مەشهورە کە پێشتر ئەوس وخەزرەجیەکان دوژمنایەتیان لە نێوانداهەبوو ، لەلایەکیترەوە لە گەڵ یەهودەکاندا ناخۆشی و ناکۆکی لە نێوانیانداهەبوو ، بۆچی باسی سەلام و ئاشتەوای دەکات ؟ یەکەم شتێك کە گرنگبێت بۆ دەوڵەت و حوکومەت ئەوەیە کە ئاسایش دروست بکات لە نێوان خەڵکیدا، ئەمن و ئاسایش بەمانای دەزگا داپلۆسێنەرەکانی ێستا ناڵیم مەبەستم لە ئاسایشی نێوان خەڵکەکەیە کە دەبێت بەدیتبێت ئەوکات دەتوانن حوکومەت و دەوڵەتیش بەڕوەبەرن .
٢_ (وأطعموا الطعام ) نان بەیەکتربدەن ، لێرەدا مەبەست ئەوەیە کە هەوڵبدەن نان بۆ هەموو هاوڵاتیەك دابینبکررێت، هاوڵاتیەکە هەربیروبۆچونێکی هەیە، دەبێت برسی نەبن چونکە برسێتی وەکو قسەی کوردی دەڵێن برسێتی ڕەگی هاری بەدەمەوەیە ، مەبەست لەوەیە کە هەرکەسێك برسی بوو ئەوکاتە ناچاردەبێت کە شتێك بۆخۆی و ماڵ ومنداڵی پەیدابکات، ئەوەش وایلێدەکات کە هاربێت و گوێنەداتە ئەوەی کە توشی چی موشکیلەیەك و چی تاوانێك ئەنجامدەدات، بۆیە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم ئاماژەی بۆ ئەم دوو شتەکردوە کە گرنگترینیانن لە ژیانی کۆمەلگادا ، دەبێت لەپێش هەموو شتێکەوە ( مان و نان ) بەرجەستەبکرءێت بۆ کۆمەلگا، ئەم دووخاڵە بۆ کۆمەلگایە و بۆخەڵکی یە دەبێت ئەم دوو خاڵە بۆئەوان بەجێ بهێنین پاشان هەوڵبدەین کە دوو خاڵیش بۆخۆمان بەجێ بهێنین کە دەفەرموێت .
٣_ ( وصلوا بالليل والناس نيام ) یەکەم خاڵێك بۆ ئیماندارگرنگبێت شەونوێژە ، شەرفی ئیماندار لەوەدایە، وەکو لە فەرمودەیەکیترداهاتوەکە دەفەرمویت: (شَرَفُ الْمُؤْمِنِ صَلاتُهُ بِاللَّيْلِ ، وَعِزُّهُ اسْتِغْنَاؤُهُ عَمَّا فِي أَيْدِي النَّاسِ ) سەربەرزی ئیماندار لە شەونوێژدایە ، و عەزیزی و بێمنەتی ئیمانداریش ئەوەیە کە نابێت چاوی لەدەست کەسبێت و هەوڵبدات بۆخۆی بەڕێگای حەڵاڵ پێویستیەکانی تەواوبکات و پەیدایبکات ، کاتێك موسڵمان توانی شەونوێژبکات خوای گەورەش کاریبۆئاساندەکات و سەرکەوتوی دەکات .
٤_ (تدخلوا الجنة بسلام ) هەرکاتێك ئەم سێ خاڵەتان بەجێهێنا بۆع خەڵکی و کۆمەلگاکەتان و بۆخۆشتان بەندایەتی تەواوتانکرد ئەوکاتە بەبێ هیچ ناخۆشی وناڕەعەتیەك دەچەنە بەهەشتەوە .
فەرموو سیاسەتمەدارانی ئیسلامی، بزانین لەم سێ خاڵەدا تایبەتە بەدونیاوەو چیتان بەجێهێناوە بۆ شوێنکەوتوانی خۆتان ؟
نان _جگەلەوەی کە نانتان بۆخۆتان وخانەوادەتان دابینکردوەو هەزارەها موسڵمانی شوێنکەوتەی ئێوەش بەفەقیری سەردەنێنەوەو( ژەمی پڕی و ژمێك قڕی )، بەڵام یەکێكتان نیە کە ژمێك خواردن لەماڵکەتاندانەبوبێت و بگرە ئگەر باشترین خواردنێك نەبوبێت، حەتمەن بەدڵی خۆتان بووە و لەسەر ویستی خۆتان ئامادەکراوە .
ئەمان _ کام لەشوێنکەوتوانتان ئەمینن لە ژیانی خۆیان ؟ کامیان لەوەناترسن کە هەرکاتێك بیانەوێت دەزگا داپڵۆسێنەرەکان بدەن بەسەریانداو چیان مەبەستبێت بیکەن بەرامبەریان، چەند لە شوێنکەوتوانتان بێسەروشوێنە ؟ چەندیان لەزینداندایە ؟ و تەنها شتێك لە سریگیرابێتن ئینتمای حیزبایەتی ئیسلامیەکانە، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت { ومانقموا منهم الا ان یٶمنوا باللە العزیز الحمید } .
ئەم دوو خاڵە، بەرچاوەو بۆ خەڵکیە، کۆمەڵگا پێویتیان بەمشتانە هەیە، چیتانکردوەو چیتان پێیە ؟ پێویست ناکات بڵێین کامتان شەونوێژدەکەن، ئەوەشتێكە لەنێوان خۆتان وخواکەتاندا، بەڵام دڵنیابن هەرچەندە شەونوێژتان هەبێت ئەوەندە سەرکەوتودەبن، قەناعەتیش ناکەم کە ئەوەشتان لەدەستبێت و شەونوێژبکەن، چونکە هیچ کەسێکتان ئەوەندە سەرکەوتونین کە بڵێین خوای گەورە یارمەتیداوەو سەرکەوتوی کردوە ئەوەش نیشانەیەكە بۆ تەقواو عیبادەتەکانی .
پاش ئەوەی کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەوڵەتی هەبوو لەمەدینەدا و حکومەتەکەی دامەزراندو یەهودیش بەشداربوو لە حوکومەتەکەیداو چەندین جار خیانەتیان بەرامبەریکرد، کاتێك کە هەموو حیزبەکان دەورەیاندابوو دەیانویست کە کۆتای بەهەموو موسڵمانان بهێنن و کۆمەڵکوژیان بکەن، لەکاتێك کە خەندەقەیان هەڵدەکەند بەدەوری مەدینەدا و پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم وەکو ئەوانیتر ئیشی دەکرد، بەهەمانشێوە وەکو ئەوان برسی بوو کاتێك کەسێکیان بەردێکیان بەستبوە سکیەوە لەبەر برسێتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دوو بەردی بەستبوو بەسکیەوە، لەوان دەوڵەمەندترنەبوو ، لەوان تێرترنەبوو ، لەوان ئیسراحەترنەبوو، لەوان خۆی بە گەورەتر نەدەزانی ، و منداڵەکانی لە قوتابخانەی نمونەی نەخستبوە بەرخوێندن و لەوێ فێری دڵداری ببێت، قسەی زلیش بەسەر خەڵکیەوەبکات وئامۆژگاری کوڕوکچی خەڵکی بکات و منداڵەکانی خۆی لەبیرکردبێت، یاخود خانوی ٣٥ دەفتەری و ٥٠ دەفتەری و ١٠٠ دەفتەری .... هەتا باسیان بکەین بۆنیان زیاتربڵاودەبێتەوە .
پێغەمبەری ئازیز خۆی قوڵنگی دەوەشاند لە خەندەق هەڵکەندنەکەدا، بەڵام کاتیك کە لەوهەموو تەنگاویەوە ناڕەعەتیەدابوون، پێغەمبەرصلی اللە علیەوسلم مژدەی دەدا بە هاوەڵەکانی و دەیفەرموو مژدەی ئەوەی کە سەردەکەون بەسەر ڕۆمداو شام دەکەوێتە ژێردەستان ، فارس دەشکێنن و موڵکی کیسرا دەکەوێتەژێردەستان ، ئەمە مژدەیە و ورەدانە بە شوێنکەوتوانی ، بەڵام مژدەکەی تەنها قسە نەبوو درۆلەگەڵیاندابکات حاشا کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم هەرگیز درۆبەدەمیدا نەهاتوەو کاتیک کە قسەیەکی فەرموبێت ئەوا هەمووی پەیامی خوای گەورەبوە { وما ینطق من الهوی *ان هو الا وحي یوحی *علمە شدید القی }
سیاسەتمەدارانی ئیسلامی ئێستا تەنها دەتوانن چەند ڕەخنەیەكبگرن و هیچ کردەوەیەکیان نیە، ڕەخنەگرتن هەموو کەسێك دەتوانێت ڕەخنەبگرێت، هەروەکو ئێستا من ڕەخنە لەئێوەدەگرم ، بەڵام کردار مەرجە بۆ ئەوەی کە بتوانیت کاریت سیاسی خۆت بەجێ بهێنیت ، هەر کەسێك لە سیاسەتمەدارانی ئیسلامی دەمیبکرێتەوە و دەڵێت [ ئێستا کوردستان لە قەیرانێکی سیاسیدایەو بارودۆخی ناخۆشەو گونجاونیە و...........هتد ، قسەی پوچ و درۆودەلەسەی خۆتان نەبێت هیچیتر نیە .
ئەوقەیرانە سیاسیەی کە هەیە بەسەرکوردستانەوە تەنها ئێوەن دروستانکردوەو خۆشتان گێرەی تیادەکەن و نازانن کە کەی تەواودەبێت و چۆن خۆتان ڕزگاربکەن ، نەك کۆمەڵگاکە، ئێوەن بونەتەبار بەسەر شان و ملی شوێنکەوتوانتانەوەو کۆمەلگاش بەشیوەیەکی گشتی، ئێوەن سیاسەت نازانن و ناوی زل و گەورەتان لەخۆتان ناوە کردەوەشتان هیچ و مایەپوچن ، ئەوەی کە دەیکەن تەنها بۆ خۆتانەو خانەوادەکەتان .
یەكێك دەڵێت پەرلەمانەکەمان ، یەکێك دەڵێت عوکومەتەکەمان ، یەکێك دەڵێت بارودۆخی سیاسی ووڵاتەکەمان ، یەکێك دەڵێت برای بەڕێز کاك فڵان کە ئەوەی باسی دەکات باوەڕی بەخوا هەرنیەو دژی ئیسلامیش کاردەکات ئەو بەبرای دەزانێت، کاتێکیش دەگەڕیتەوە لای شوێنکەوتوانی خۆی و بنکەو مۆڵگاکەی کە ئیسراحەتەو نان وئەمانی هەیە ، دەڵێت ئەوانە کافرن ! دەیبرا تۆ سەعاتێك لەوەوپێش دەتوت برای بەڕێزم کاك فڵان ! ئێستا چۆن کافردەرچون ؟ یان ئەگەر ئەوانە خۆیان کافرن چۆن بوو بەبرات ؟ خۆ هەربەقسەی جەنابتان کە ئێمەتان فێرکرد و ئێمەش هەتا ئێتاش هەرلەسەر ئەوباوەڕەین، کەدەتانووت ئیماندارو کافر نابن بەبرا ئەگەرچی لە یەك دایك وباوکیشبن ! دەی کامتان هاشا لەم قسەیە دەنگ بەرزکەنەوەو ووڵامم بدەنەوە، تەلەفیزیۆن و ڕادیۆو ئەنتەرنێت و ڕۆژنامەو گۆڤارو هەموو شتیکتان هەیە و دەتوانن دەنگی خۆتانی تیا بەرزبکەنەوەو بگات بەگوێی هەموو بیسەرێك، ئەگەر کەسیش نەبوو ووڵامبداتەوە ئەوە بێگومان شتکە وابووەو واشە، کە پێویست ناکات بەلایەکمان بوترێتر برا ، چونکە موسڵمان نابێت بەبرای کافر ئەگەرچی لە دایك وباوکێکیشبن، بەڵام وادەزانم من هەڵەم لەوەدا، چونکە ئێوە هەرلە زووەوە برابونەو لکلکتان بەیەکەوە گرێراوە، برسێتی و نائاسایشەکەش تەنها بەسەر شوێنکەوتوانی نەگەبەتی ئێوەوەیە ( نان وئەمان ) بۆ ئەوان نیە، بۆیە تکام وایە کە چیدی نە خۆتان لە گێلی بدەن و نە شوێنکەوتوانیشتان هەڵبخەڵەتێنن، ئەگەر بۆتان ناکرێت خەڵکێكیتر زۆرە کە حەزدەکەن خۆیان تاقیبکەنەوە .
لەهەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە کە هەرکامێکیان بێتە قسە دەڵێن، کاك مسعود شاوترین کەسێكە بۆ سەرۆكی هەرێم ، یەکێکیتریان دەڵێت نا ئۆپۆزسیۆن دەنگی هەقی هەیەو ئێمە شیاوترین، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کاك نوشیروان بکەن بە سەرۆکی هەرێم، لەالیەکەوە برایەتیمان پێدەفرۆشنەوە لەلایەکیترەوە ئەوانیان کردوە بەبرای خۆیان و ئێمەیان لەبیرکردوە ، بەڵکو خۆیشیانیان لەبیرکردوە، کەسێکیان تیادانیە کە بڵێت من پیاوم و من خۆم بەشایستەتر دەزانم لە هموو ئەو کاندیدانەیتر، من ئەوەی کە ئەوان بۆتانیان دەستەبەرنەکردوە بۆتان دێنمەدی ، من بەرنامەم ئیسلامە و شیاوترین بەرنامەیە بۆ ژیان ، دیموکراسی و سوسیالستی و تەکنۆقراطی و ئەم ناوەپوچەڵانە هەموویان بەدرۆکەوتنەوە لەوکارەساتەی میسرەوە کە هەموویان پشتگیریتان لە دیکتاتۆریەت دەکرد و پشتگیری کودەتای سەربازیان دەکرد دژی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو ووڵاتە .
تاکەی خۆت یەکلا ناکەیتەوەو پڕبەدەم هاوارناکەیت بڵێت، ئێمە بەرنامەمان قورئانەو هەموو هەوڵێکمان بۆ گەڕاندنەوەی قورئان و شەرعی خواو پێغەمبەرەکەیەتی، بۆ نالێن پرۆژەتان چیە بۆ ئەم گەلە ستەم دیدەیە، بۆ پرۆژەی بیاتنەرتان نیەو هەرخۆتان بە حیزبە عەلمانیەکاندا هەڵدەواسن و دەبن بە چامەرلغ بۆ ئەوان ، ( بطانة السوء ) لێرەدا کۆتای پێدەهێنم ئەوەندە بەسە بۆ خەڵکێك کەمێك بیربکاتەوە بۆئەوەی بۆی دەربکەوێت کە قسەکانم ڕاستە یان هەڵەیە ، ئەوەندەش بەبەس دەزانم بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو سیاسەتمەدارەئیسلامیانەی کە بونە داڵ ولەسەرلاکی ئەم کۆمەلگایەو ئەم ووڵاتە بێخاوەنە خۆیان تێردەکەن، ئەوەندەش بەسە بۆ کەسانێك ئەگەر بیانەوێت ووڵام بدەنەوەو تاوەکو بەشی چەند جارێکیترمان پێبمێنێت کۆتا قسەشم ئەوەیە کە لەخوابترسێن و کەمێك لەم ئایەتە پیرۆزە بیربکەنەوە{ وَاتَّقُواْ يَوْماً تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ } ٢٨١ سورة البقرة