21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"پارتی پاشه‌کشه له به‌ڵێنه‌که‌یان ده‌که‌ن"
عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت"ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند به مه‌رج ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان و پارتی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی".
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، عادل موراد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" له‌كۆبونه‌وه‌یاندا، مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یان ئاگاداكردۆته‌وه له مه‌رجه‌كانیان بۆ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ پارتیدا، مه‌رجه‌كانیش بریتی بون له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان و گۆڕینی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ سیستمی په‌رله‌مانی".
وه ده‌شڵێت" دوای ئه‌وه‌ی بارزانی به خواستی خۆی گه‌یشت له‌مانه‌وه‌ی بۆ دو ساڵی دیكه، پێده‌چێت به‌رپرسانی پارتی بیانه‌وێت پاشه‌كشێ بكه‌ن له به‌ڵێنه‌كانیان، به‌رپرسانی پارتی لێدوانی دژبه یه‌ك ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه كه به‌ر له درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی ئیمزاكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی پارتی بێت سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه به مێژوی یه‌كێتی نیشتیمانی".