21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
غیابی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی!
دوازده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
به پێناسه‌ی ئه‌مڕۆ، یه‌ك دوو بۆچوونی كورت ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌باره‌ی له غیابی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییدا، كه بێجگه له زه‌حمه‌تكێشان و خۆ ماندووكردن و مایه به‌تاڵی، هیچی دیكه سه‌وزناكه‌ین، پێبه‌پێی گۆڕانه خۆجێی و ده‌ره‌وه‌یییه‌كانی ئه‌مڕۆی دینداری، یان لامژه‌یی دووردینی!، یه‌كاویه‌ك گۆڕان و له‌جێده‌رچوون و دووركه‌وتنه‌وه و له‌بیركردن و له بیرچوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه!، له هه‌مبه‌ر سه‌رخستن و به ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رمایه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌ی كه ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌مان، له ده‌وڵه‌مه‌ندێتیدا یه‌كه‌مین بین تێیدا، چۆن!؟، له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رفی ئه‌وه وه‌زه مه‌عنییه‌ی ناو ڕۆحمان بكه‌ین له پێناو گه‌شه‌ی مه‌عنه‌ویی و سه‌رمایه به پێز و گرنگه‌كه‌ی، كه هه‌ر كه‌س ئامانجی بوو، ده‌بێته پێشه‌نگی سه‌ركردایه‌تی مرۆڤ و خاوه‌ن قه‌در و به ئیراده ده‌بێت، هه‌ر كه‌سیش لامژه‌یی و دووره دووره‌ی گرت و خۆی نه‌دا له قه‌ره‌ی ئه‌و نیعمه‌ته گرانقه‌دره، بێشك ده‌بێته كه‌سێكی موسریف و خه‌سارۆمه‌ندی هه‌موو كایه‌كانی ژیان و مان و مردن!، ئه‌دی وایه!، ئه‌مه تاقیكراوه‌ته‌وه، نموونه‌ی پێشین و نزكه‌كانی ئێمه هه‌ن، بۆ وه‌ها پێ‌زانین و ده‌ركه‌وتنێكی ڕوون كه ئێمه هه‌ست پێ بكه‌ین، كه ئاخۆ ئێمه ئێستا له كوێی غیابی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییداین، خۆ سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی به‌س بریتیی نییه له كڕین و فرۆشتی كالاَیه‌كی نوێ، یان كۆن!، به نرخێكی كه‌م، یان گونجاو، به‌ڵكو سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ی سه‌رله‌به‌ری بوون و وجوود و كه‌ینوونه‌ی خۆته‌وه ده‌ستپێبكه‌یت، كه چۆن مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت و چۆن خزمه‌تێكی نه‌وعیی ڕۆحیی و جه‌سته‌ییت پێده‌به‌خشیت!.
ئایه و مایه‌ی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی به ته‌نیا هه‌ر له‌خۆته‌وه ده‌ستپێكردن و بازدانه گه‌وره‌كه ده‌بێت، له بیروباوه‌ڕێكی ئیمانیی و ئه‌خلاقیی ئه‌وتۆوه، كه هێنده كاریگه‌ر و پڕ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پاشخانكراو بێت، كه بتوانێت به‌رگه‌ی ڕه‌هێڵه‌ی فه‌سادیی و كه‌س به‌كه‌س نه‌بوون و هه‌ركه‌س بۆخۆكه‌ی ئه‌مڕۆ بگرێت!، كه هه‌موو لایه‌كی گرتووه‌ته‌وه، به لامژه‌دین و دینداره‌كانیشه‌وه!.
وه‌سیله‌ی به‌رده‌ست و چه‌كی به‌كاریگه‌ر و به بڕشت و ماوه به‌سه‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌یه، كه ئێمه نه‌كه‌وینه دا‌و!، دوای زه‌مه‌نێكی بێ بایه‌خ و پڕ مه‌ترسیی بۆ سه‌ر نه‌فس و هه‌وا و كێشمه‌كێشی وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ماڵی دنیا و ده‌سه‌لاَتی سیاسیی و ئابووریی، چونكه ئه‌مڕۆ باو باوی ئه‌وه‌یه، كێ ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌موو شتێكه!، پیاوی پیاوانه، له جێی هه‌موانه!، كێ ده‌سه‌لاَتی ئابووریی و سیاسیی موزه‌یه‌فی زیادی هه‌بێت، ئه‌ویش هه‌موو شتێكه!، گه‌وره‌ی عه‌شیره‌ته، خاوه‌ن ماڵ و كۆمه‌ڵگا و حیزبه!، كێ دژی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی دین و كۆمه‌ڵگایه!؟، ئه‌وه پێشكه‌وتووه!، سه‌روه‌ره!، سه‌ركرده و كاریزمای بێوه‌ێنه‌یه، له پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موانه، ئیدی پرس و باسێكی خاوه‌ن ئه‌خلاقیی ئاینیی و كۆمه‌لاَتیی ڕه‌سه‌ن و پوخت، بوونی نییه و شتێك له‌وباره‌وه بووه‌ته عه‌یبه و دواكه‌تن و كۆنینه‌ییه!.
ئه‌وه پێناسه‌ی ئه‌مڕۆی غیابی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی، كه پیاوم ده‌وێت بێشك بێت!، له هه‌بوونی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی خۆی!، به‌رگه‌گرتن و مانه‌وه و خۆ قائیمكردن و خۆلادان له ده‌رهاویشته و هێرشه دژه مه‌عنه‌وییه‌كانی مرۆڤی ئه‌مڕۆ، یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كانی مرۆڤێكی باش و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌ویی.