جیاوازی نێوان ماسس میدیا و ڕۆشنبیری ئیسلامی
21/07/2013 نوسەر: bzavpress

جیاوازی نێوان ماسس میدیا و ڕۆشنبیری ئیسلامی



لەم بابەتە دەمەوێت ئەو بڵێم: کە خەڵکی موسڵمان جیاوازی هەیە لەگەڵ هەموو کەسێکی تردا کە پابەند نیە بە ئاینی ئیسلامەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناو موسڵماندا دوو شێوە موسڵمان هەیە کە دەکرێت بە دوو چەمک باسی بکەین.. ئەم دوو چەمکە پێویستە خەڵکی موسڵمان باش لێوردبێتەوە ئەویش بریتیە لە موسڵمانی پابەند واتا(ملتەزیم) وە کەسێکی سادە کە موسڵمانیەتی وەك باری کۆمەڵایەتی وەرگرتوە، ئەم دوو جورە خەڵکە زۆر جیاوازن لە ڕەفتارو کرداریاندا.. لای ئەوکەسەی کە پابەندە بە ئاینەکەیەوە پێویستە رۆشنبیری ئیسلامی بەتەواوەتی هەموو کیان و ژیانی داپۆشیبێت..

ڕۆشنبیرانی ئیسلامی ئێستا کاریگەری عەلمانیەکانی بەسەرەویە هەموو ڕەفتارو کرداریان و تەنانەت بیرکردنەوەیان وەك یەكی لێهاتوە لەگەڵ عەلمانیەکاندا، هەڵەبەت مەبەستم گشتی بە رەهایی نیە ، بەڵکو زۆرینە لە ناو موسڵمانانی پابەند بە ئیسلامەو ئەوە دەبینرێت زیاترهەست بە رۆشنبیری جەماوەریان دەکرێت نەك ئیسلامی واتا(ماسس میدیا) ، هەموو کێشەکە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە موسڵمانانی پابەند .. رۆشنبیریەکەیان لاسنگە و بە ئیسلام پارسەنگیان نەکردوە، جارێ پێش هەموو شتێك دەبێت بزانین پێناسەی رۆشنبیر چیە؟ پێناسە رۆشنبیر لە سەدەی پێشودا زیاتر لە (٣٠٠٠) پێناسەی بۆ کراوە، لە ساڵی ڕابردودا ئاماژە بە زانایەکی ئەمریکی بەناوی “دانییل بل” کرا لە گۆنگرەی رۆشنبیری ئەمریکی کە تێیدا زیاتر لە (١٠٠٠) پێناسەی تر بۆ رۆشنبیری کراوە لە لایان زانایانی ئنترۆپۆلژیاو زانایانی کۆمەڵناسی و..هتد.

پێناسەی رۆشنبیری لە زمانی ئینگلیزیدا بە واتای کشتوکاڵ و بەرهەم هێنان دێت، لە زمانی عەرەبیدا بەواتای هەڵدانی “رم “دێت بۆ جێگای مەبەست، لە ناو کوردا بەو کەسانە دەڵێن کە زانیاری کۆدەکەنەوە لە بوارەکانی ژیاندا تا رۆشەن بیر دەردەچن، لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو ناوەیان پێوە لکاوە..

 

لە ڕاستیدا ئیسلام هیچ کێشەی نیە لەگەڵ هیچ پێناسەیەکیاندا، بەڵام ئیسلام خۆی خاوەنی پێناسەی تایبەتە بۆ رۆشنبیری هەریەك لە بیرمەندانی ئیسلامی بە جۆرێك پێناسەیان کردوە بە هێزترین پێناسە لای من پێناسەی دکتۆر موستەفا سوباعیە کە دەفەرموێت: رۆشنبیری ئیسلامی واتا تێگیشتنە لە ئیسلام بە شمولی.. هەرچەندە ئەم پێناسەیە تەواو نیە ، بەڵام واتا گشتیەکەی بەم شێوییە.. هەموو دەقەکەم نەهێناوە..

 

ئەوەی کە پێناسەی منە بۆ ڕۆشنبیری.. لەدوای گەڕان و لێکۆڵینەوە پرسیارکردنێکی زۆر دواندنی دەیان بیرمەندو زانا من بۆخۆم گەیشتمە ئەو

ئەو ڕایەی کە بڵێم ڕۆشنبیری بریتیە : لە کۆکردنەوەی زانیاری و کەلەکە کردنی واتا”تەراکومە” بوونی زانیاری لە مێشکی خەڵکیدا تا بتوانێت شیکاری پێبکات.

لە ڕاستیدا پێناسەکە لە شیکاریەکەوە دەست پێدەکات.. مەبەست لە شیکاری ئەوەیە.. ئەو هەموو زانیاریەی کە کۆ دەکرێتەوە، پاشان چۆن پێچەوانەی دەکەیتەوە بەومانایەی کەچۆن شیکاری بەو زانیاریە کەڵەکە بوەکان بکەیت واتا”تحلیل” بەو زانیاریانە بکەیت، ئەمە لای من رۆشنبیری ئیسلامیە
واتا وەرگرتن.. شیکاری خۆت.. گەیاندنی زانیاریەکە، بەڵام بە دیدی ئیسلامیانە، ئەمە کەدیمیای رۆشنبیریە.

دوو نمونەی دێنمەوە بۆ ئەوی زیاتر ئەم باسە روونتر بێت کە دەشێت لە داهاتویەکی نزیکدا لەسەر ئەم باسە بە دوردرێژی قوڵ ببمەوە زیاتر خوێنەر بە بۆچونی خۆم ئاشنا بکەم، بەڵام لێرەدا دەرفەت هەر ئەوەندەیە کە بەوەندە باسە کۆتای پێبێنم بەم نمونەیە هەندێك بەرچاوروونی بخەمەبەردەم خوێنەران..

نمونەی یەکەم شوکردنی خاتو عائیشە “رەزامەندی خوای لێبێت” بە پێغەمەبەری نازادر(صلی للە علیە وسلم) ئەگەر بە رۆشنبیری عەلمانی سەیری بکەین هەموو ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە پاساو دێنەوە بۆ ئەوەی کە خاتو عائشە تەمەنی ٩ ساڵ نەبووە، تەنانەت کەسێکی ئیسلامی بە منی گوت برایا کاك ماکوان پێغەمبەر ئەو ئافرەتەی نەهێنایە لەو تەمەنەدا!..

ئەمە هۆکاری ئەویە بە پێوەرو ڕۆشنبیری عەلمانی بیر دەکاتەوە ، خۆ تەنانەت ئەگەر بە رۆشنبیری عەرەبیش بیر بکەیتەوە کارێکی زۆر ئاسایە پێش ئەوەی شو بە سەرەرمان بکات (صلی للە علیە وسلم) دەزگیراندار بووە ئەم کۆمەڵگاکە بەو شێوە بوە، یاخود کچی عەلی کوڕی ئەبوتالیب خێزانی عومەری کوڕی خەتاب بووە کە هەموو دەزانی عەلی لە تەمەنی دە ساڵی موسڵمان بوە ، بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە ڕۆشنبیری ئەو کۆمەڵگایە بەو شێوە بوو، یاخود کەسێکی وەك سەعدی کوڕی عوبێدوڵا “رەزامەندی خوا لە هەموویان بێت” لەسەرەتاوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا لە مەککە موسڵمان بوون، بەڵام خێزانەکەی کچی ئەبوبکر سەدیق بوو کە لە دوای مردنی ئەبووبکر لەدایك بووە، پاشان بووە خێزانی سەعدی کوڕی عوبێدوڵاو هیچ کەس لە کۆمەڵگایە لۆمەی کەسی نەدەکرد، چونکە رۆشنبیری عەرەب بەو شێوە بووە پاشان هەموو رۆژهەڵاتناسەکان بە کۆمەڵگایەکی ناوەزایان ناویان بردوە لە دوای وەفاتی سەروەرمان.

نمونەی دوەم کاتێك کە “میلحانی کوڕی حەرام” لە شەرێکدا شەهید دەکرێت دەڵێت بەردمەوە سوێند بە خوای کەعبە، ئەوکەسەی کە شەهیدی دەکات دەڵێت: بردنەوەی چی من کوشتومە، ئینجا دوای بە دوای ڕۆشنبیری ئەم پیاوەدا وەێڵ دەبێت دەزانێت لە بوچون و رۆشنبیری “میلحاندا” شەهید بەرزترین پلەی مردنە لای خوا دوای بە هۆکاری رۆشنبیری ئەو هاوەڵە بەرێزە موسڵمان دەبێت.

کورتەی ئەم باسە گرنگە ئەوەیە کە رۆشنبیری واتا دیدو تێڕوانینی مرۆڤە:- بۆ خواو گەردون و مرۆڤ و دەسەڵات و ژینگە کە فیکری ئیسلامی لەسەر دادەمەزرێت، پاشان بەو مەبدەئەوە  مرۆڤ  بتوانێت زانیاری کەڵەکەبووی مێشکی و چواردەوری شیکاری بکات.. تا-  بتوانێت وەك  بانگەواز و دانەوە بیگەیەنێت و پێچەوانەی بکاتەوە